٣٠\١١\٢٠١٠
کۆیلایه‌تی،
تاوانی مێژوو.

گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
- بەشی
یەکەم -
دیرۆکی مرۆڤایه‌تی تژیه له تاوان و سوکایه‌تی
وغه‌در به‌رامبه‌ر به خودی مرۆڤ خۆی ،هه‌ندێکیان هێنده قێزه‌وه‌نن
هێنده نائینسانین مرۆڤ له‌مرۆڤبوونی خۆی شه‌رم ده‌یگرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ده‌سه‌لمێنێت که مرۆڤ دڕنده‌ترین بوونه‌وه‌ره له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه
.سه‌یر له‌وه‌دایه برێک له‌م تاوانانه که به‌رهه‌می هه‌زاران ساڵه
،تا ڕۆژی ئه‌مڕۆش به شێوازی دی‌و له‌فۆرمی نوێ‌دا به‌رده‌وامیه‌تی پێده‌درێت
و پاساوی نالۆژیکی بۆ ده‌هێنرێته‌وه و پیرۆز ده‌کرێت.
کۆیلایه‌تی یه‌کێکه له‌و تاوانانه‌ی که مرۆڤایه‌تی وه‌ک خاڵێکی ڕه‌ش
له‌دیرۆکی خۆیدا تۆماری کردووه و به‌رده‌وام لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌کانی به
ڕووماندا دکرێنه‌وه و له‌هزرماندا حزوری هه‌یه.کۆیلایه‌تی داماڵینی
مرۆڤ بووه له مرۆڤ بوون و ڕه‌فتارێکی سادیانه‌یه بووه له‌لایه‌ن
کۆمه‌ڵێک مرۆڤه‌وه ده‌رهه‌ق به کۆمه‌ڵێکی دیکه‌ی بێده‌سه‌ڵات .
کۆیلایه‌تی تاوانێکه هه‌رچی ئاوی ده‌ریاچه‌کان هه‌یه بکرێن به‌تف و
بدرێن به نێو چه‌وانی ئه‌نجامده‌رانیدا هێشتا که‌مه.
*
* *
* *
* *
* *
* *
* *
کۆیله کێیه؟
به‌و که‌سه ده‌ووترێت کۆیله که خاوه‌نی ئیراده‌و جه‌سته‌ی خۆی نیه‌و
ناتوانێت بڕیار له‌سه‌رشێوه‌ژیان و ئاینده‌ی خۆی بدات ،هاوکات خاوه‌نی
هیچ جۆره که‌لوپه‌ل و سامان سه‌رمایه‌یه‌ک نیه،ته‌نانه‌ت خاوه‌نی
هاوسه‌رومندڵه‌کانیشی نیه [گه‌ر هه‌یبێت]. کۆیله له‌بازاڕی ئاژه‌ڵفرۆشتندا
وه‌ک ئاژه‌ڵ وکاڵاو شمه‌ک مامه‌ڵه‌ی پێکراوه وبۆ سه‌ختترین ونامرۆڤانه‌ترین
کار به‌کار هێنراوه.ده‌شێ کۆیله‌یه‌ک له ژیانیدا چه‌ندین جار
فرۆشرابێت وچه‌نین جار خاوه‌نه‌کانی به قامچی لێیاندابێت، برسی کرابێت
وسوکایه‌تی پێکرابێت، دیاره زۆرێک له‌و کۆیلانه له ژێر کاری سه‌خت و
برسیه‌تی و نه‌خۆشیدا گیانیان له‌ده‌ست داوه.هه‌رکۆیله‌یه‌ک خاوه‌نێکی
هه‌بووه که جۆری کار‌و ئه‌رکه‌کانی بۆ دیاری کردووه وله‌به‌رامبه‌ریدا
هێچ پاداشت وپاره‌یه‌کی وه‌رنه‌گرتووه.
سه‌ره‌تای په‌یدابوونی کۆیله.
مێژووی په‌یدابوونی کۆیله مێژویه‌کی دێرینه له‌سه‌رده‌می بابلی و
ئاشووریه‌کانه‌وه درێژبووه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌می حوکمڕانی فیرعه‌ونه‌کان
له‌میسرو،پاشان ئیمپراتپریه‌تی رۆمانیه‌کان و یۆنانیه‌کان .ئیدی دیارده‌ی
کۆیلایه‌تی به‌رده‌وامیه‌تی وه‌رگرتووه تا شۆڕبوونه‌وه‌بۆ سه‌رده‌می
جه‌نگی ئه‌هلی له ئه‌مه‌ریکا و به‌کۆلۆنیالیزم کردنی کیشوه‌ری ئه‌فریقا
له لایه‌ن وڵاته ئیمپریالیسته‌کانه‌وه به‌تایبه‌تی فه‌ره‌نساو
ئنگلترا.
له‌سه‌ره‌تادا کۆیله ئه‌وکه‌سانه یا ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه بوون که له
جه‌نگه‌کاندا به‌دیل گیراون، پاشان له‌لایه‌ن سوپاوه فرۆشراون به
بازرگان وخاوه‌ن زه‌ویه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان،یاخود بۆکارووباری ناوماڵی
خێزانه‌کانی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات و ئه‌فسه‌ره‌کان به‌کار هێنراون.
به‌گووزه‌ربوونی ڕۆژگار پێناسه‌ی کۆیلایه‌تی گۆرانکاری به‌سه‌ردا
هاتووه و له‌فۆرمێکی نوێ‌دا به‌رجه‌سته بووه ، به‌وه‌ی له دیلێکی جه‌نگه‌وه
گۆڕاوه بۆسه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانێک پاشان کۆمه‌ڵه‌که‌سێک ،خێڵێک و
له کۆتاتشدا بۆنه‌ته‌وه‌یه‌ک یابۆ ته‌واوی وڵاتێک ،به نمونه‌ی زۆرێک
له وڵاتانی ئه‌فریقا.
چۆن له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا که‌سانێک هه‌ن پیشه‌یان ته‌نها کڕین و
فرۆشتنی خانووبه‌ره یا ئاژه‌ڵه،له سه‌رده‌می کۆیلایه‌تیشدا چه‌ندین
بازرگان کارووکاسپیان کرین و فرۆشتنی کۆیله بووه چ به تاک یا به
کۆ،له‌بازاڕه‌کاندا له‌ته‌نیشت ئاژه‌ڵه‌کانه‌وه به کۆتکراوی ده‌ست
وپێ بۆفرۆشتن ڕاوه‌ستێنراون،له‌کڕین و فرۆشتنێشدا جیاوازی له نێوان
کۆیله‌کاندا هه‌بووه ،ئه‌وکۆیلانه‌ی له کارێک‌دا له پیشه‌یه‌کدا شاره‌زاییان
هه‌بووه یا به‌هێزوبازووبوون نرخیان به‌رزتربووه که کۆیله‌یه‌کی
ئاسایی.
چیگه‌ی ئاماژه‌یه بڕێک ئاسه‌ورو شوێنی مێژوویی هه‌ن که تارۆژی ئه‌مرۆش
له کاره سه‌رنجڕاکێش و مه‌زنه‌مانی به‌رهه‌می مرۆڤایه‌تین ، ئه‌وانه
به‌ده‌ست وهێزو باوزووی هه‌زاره‌ها کۆیله بنیات نراون و شانازی ئه‌و
ئاسه‌واڕانه بۆئه‌وان ده‌گه‌ڕێته‌وه نه‌ک بۆ خاون هه‌یبه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان
.بۆنمونه هه‌ره‌مه‌کانی مییسری سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌کان.باخچه‌هه‌ڵواسراوه‌کانی
بابل.ڕێگا مه‌زنه‌که‌ی نێوان باژێری ڕۆم و به‌شه‌کانی دیکه‌ی
ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆم که‌تائێستاش چه‌ندین کیلۆمه‌تری لێماوه‌ته‌وه به‌نێوی
[ڤیا ئاپیۆس]و چه‌ندین شوێنه‌ورای دیکه.هه‌روه‌ها بوونیاتنان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی
کیشوه‌ری ئه‌مه‌ریکاش.
کۆیله له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆمدا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌یه ڕۆمه‌کان زۆرتیرین کۆیله‌یان به‌کار
هێناوه ،به‌جۆرێک کاریگه‌ری به‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابوری ئیمپراتۆریه‌یته‌که‌وه
هه‌بووه، له کاری بازرگانیدا ، له کشتوکاڵدا ، له درووست‌کردنی
ڕیگاوبانداو له شوێنه خزمه‌تگوزاریه‌کاندا کاریان پێکردوون . به‌رهه‌می
کۆیله‌کان به‌رهه‌مێکی بێ به‌رامبه‌ر بووه ،ته‌نها به که‌مێک خۆراک و
دابینکردنی شوێنێکی ناله‌باری حه‌وانه‌وه ئه‌نجام دراوه.
هه‌ندێک له خاوه‌ن زه‌ویه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه ژماره‌یه‌کی
زۆر کۆیله‌یان به‌کارهێناوه که پتر له 100کۆیله بووه، هه‌رده‌مێکیش
به‌رووبووم له ساڵانی ڕابردوو زیاتر بووبیت ئه‌وا هه‌ندێک له‌و
خیزانانه جل‌و به‌رگی نویان بۆ کۆیله‌کان کریوه‌و خۆراکیشیان بۆ زیاد
کردوون.
ئه‌وکۆیلانه زیاتر به‌خته‌وه‌ربوون که له‌ماڵه ده‌وڵه‌مه‌ندو ده‌ستڕۆشتووه‌کاندا
وه‌ک کاره‌که‌روخزمه‌تکار کاریان کردووه ، چونکه کاره‌کانیان ئاسان
بووه‌و هێزێکی ئه‌وتۆیان به‌کار نه‌هێناوه بۆئه‌نجاندانیان. بۆنمونه
گه‌ر خاوه‌نه‌که‌یان میوانیکی هاتبێت یه‌کێک ده‌رگا گه‌وره‌که‌ی
بۆکردووه‌ته‌وه ،یه‌کیکی دیکه به‌ره‌و دیوه‌خان بردوویه‌تی و یه‌کێکی
دیکه‌ش یا چه‌ند که‌سێکی دیکه خواردن و خواردنه‌وه‌یان پێشکه‌ش کردووه.
یاهه‌ندێک جار کاری کۆیله‌کان به دواکه‌وتنی خاوه‌نه‌کایان بووه بۆ
بازار وشمه‌ک هێنانه‌وه بۆ ماڵه‌وه.
گه‌ر خێزانێکی کۆیله واته ژنوپیاوێک که هاوسه‌ری یه‌کتری بوونه ده‌مێک
منداڵیان بووه منداڵه‌که‌یان ئۆتۆماتیکی کۆیله بووه ،واته به‌کۆیله‌یی
له‌دایک بووه.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژماره‌یه‌کی بێ شوومار له کۆیله‌کان له سه‌ختترین
و دژوارترین کاردا ژیانیان به‌سه‌ربردووه.بۆنمونه کاری به‌ردشکانن،زێڕده‌رهێنان
له‌ژێر زه‌وی.ڕێگادرووستکردن،بارکردن وداگرتنی باری که‌شتیه‌کان.
کۆیله له‌سه‌رده‌می ڤیکینگه‌کاندا.
ڤیکینگه‌کان که ئه‌مڕۆ دانمارک وسویدو نه‌رویج پێک دێنن کۆمه‌ڵه
مرۆڤێکی شه‌ڕخوازو گه‌ڕۆک بوون، به‌رده‌وام له‌گه‌ڕاندابوون{گه‌ڕانی ده‌ریایی}
،ئه‌ویش به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی شوێنی نوێ بۆ سه‌وداومامه‌ڵه یا بۆ
تاڵانی .
ڤیکینگه‌کان وێرای ئه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌رو داگیرکه‌ربوون هاوکات کاری
بازرگانیشیان کردووه،ئه‌وشتانه‌ی بازرگانیان پێوه‌ده‌کردووه بریتی
بوون له‌و کاڵاو شمه‌کانه‌ی که له ئاکامی جه‌نگه‌کانادا ده‌ستیان که‌وتووه،جگه‌له‌مانه
به‌شێکی گرنگی کاری بازرگانیان فرۆشتنی ئه‌وکۆیلانه‌بووه که له‌کاتی
جه‌نگه‌کانیاندا یه‌خسیریان ده‌کردن و پاره‌یه‌کی باشیان لێ ده‌ستده‌که‌وت.
هه‌ندێ جار به‌شێک له‌و کۆیلانه‌یان ده‌هێنایه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان بۆ
ڕاپه‌ڕاندنی کارووباری ناوماڵ، به‌م جۆره کۆیلانه‌یان ده‌گووت [ترێله].
ڕوویداوه که خاوه‌ن تڕیله‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند ئاسوده‌و خۆشحاڵبووه
به یه‌کێک له کۆیله‌کانی بۆیه پاشان ئازادی کردووه، به‌ڵام ئه‌مه
ده‌گمه‌ن بووه.
ڤیکینگه‌کان باوه‌ڕیان وابووه له‌پاش مردن له شونێکی دیکه بۆ جاری
دووم ده‌ژینه‌وه، بۆیه له کاتی به‌خاک سپاردندا به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان
شته‌گرنگ و به‌هاداره‌کانی وه‌ک زێڕوخشڵ و چه‌ک وئه‌سپ و پاشانیش
خواردن وخواردنه‌وه ده‌خرایه گۆره‌که‌یه‌وه.وێرای ئه‌مانه له‌نێو
کۆیله‌کانیدا{تڕێله}یه‌کی گرجوگۆڵیان ده‌ستنیشان ده‌کرد تا له‌ته‌کیا
بخرێته چاڵ بۆئه‌وه‌ی له ژیانه نوێکه‌یدا خزمه‌تی بکات، واته زینه
به‌چاڵ ده‌کرا.
سه‌رده‌می کۆلۆنیالیزم.
له‌ده‌ورووبه‌ری سه‌ده‌ی 15دا گه‌شتی ئه‌وروپایه‌کان به‌ڕاده‌یه‌کی به‌رچاوگه‌شه‌ی
کردوو له جاران به‌رفراوانتر بوو ، به ئه‌ندازه‌یه‌ک مه‌ودای گه‌شته
ده‌ریایه‌کانیان جار له‌دووای جار دوورتر ده‌بوو.مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیش
که‌م گه‌ڕانانه کڕینی شمه‌ک و خواردن و ئاژه‌ڵ و تاد بووه،پاشان
فرۆشتنه‌وه‌یان له وڵاته‌کانی خۆیاندا.مه‌به‌ستێکی دیکه‌ش دۆرینه‌وه‌ی
زه‌وی نوێ و کیشوه‌ری نوێ و ناسینی خه‌ڵقانی نوێ بووه.
ئه‌وروپیه‌کان له‌م سه‌فه‌رانه‌یاندا یا به پاره یابه‌رامبه‌ر به هه‌ندێک
شمه‌کی ساده یازۆرجارێش به جه‌نگ و زۆرداری هه‌ندێک له‌و شوێنه
نویانه‌یان ده‌کڕی یا داگیریان ده‌کرد.
ئیدی هه‌رئه‌وه‌نده‌ی نیشته‌جێ ده‌بوون وشاره‌زای شوێنه‌که ده‌بوون،
ده‌که‌وتنه به‌تاڵان بردنی هه‌رشتێک سوودی هه‌بوایه‌و به‌که‌شتی ڕه‌وانه‌ی
وڵاته‌که‌ی خۆیان ده‌کرد، هاوکاتیش پانتایی زه‌ویه داگیرکراوه‌کان ڕۆژ
له دوای ڕۆژ له فراونبووندا بووه، بۆپاراستنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌و
به‌رده‌وامیه‌تی، هاوکات له ترسی په‌لاماری هاووڵاتیه ڕه‌سه‌نه‌کان ،ناچار
ده‌بوون به ناردنی سوپای زیاتر،دیاره سوپاش پێویستی به کاری خزمه‌ت
گوزاری هه‌یه بۆ یه هێدی هێدی فه‌رمانبه‌رو یه‌که‌ی ئیداری ده‌گه‌شتنه
شوێنه نوێیه‌که، تاله‌کۆتایدا ده‌بوه پێکهاته‌و دامه‌زراوه‌یه‌کی
میری .
ئیدی ئه‌مه سه‌ره‌تای به کۆنیاکیزم کردنی ئه‌و دوورگه‌و کیشوه‌رو
وڵاتانه بوو.
کۆلۆنیالیسته‌کان هه‌ر به داکیرکردنی ئه‌وزه‌ویانه‌و به‌تاڵانبردنی
سامانه‌کانی نه‌وه‌ستان، به‌ڵکو دانیشتوانه‌کانیشیان کرده کۆیله‌و له
بونیاتنانی خودی کیشوه‌ره نوێکاندا به‌کاریان ده‌هێنان، وێرای ئه‌مه
هه‌ر وه‌ک چۆن بازرگانیان به سه‌روه‌ت وسامانی شوینه داگیرکراوه‌کانه‌وه
ده‌کرد هه‌رواش به مرۆڤه‌کانه‌وه.
به‌م چه‌شنه ئه‌وروپیه‌کان له کیشوه‌ره‌کانی ئاسیا‌و ئه‌فریقاو ئه‌مه‌ریکاو
چه‌ندین دوورگه‌ی جیاجیا خۆیان چه‌سپاند و پانتاییه‌کی فراونیان کۆلۆنی
کرد.
ئه‌و وڵاتانه‌ی پتر بازرگانیان به کۆیله‌وه ده‌کرد بریتی بوون له
پرتوگال،ئیسپانیا،هۆڵه‌نده،فه‌ره‌نسا،دانمارک و ئینگلته‌ره.
وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا ڤیکینگه‌کان یه‌کێک بوون له‌و نه‌ته‌وانه‌ی
به دووی شوینی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕان،هه‌ر به‌ومه‌به‌سته‌ش چه‌ندین شوینی
نوێیان دۆزیه‌وه وه‌ک گرۆنلاند، ئیسلاند، دوورگه‌کانی فه‌یۆنه‌و چه‌ندین
دوورگه له که‌نار و شوێنی دیکه. که هه‌ندێکیان پاش به‌ینێک جێده‌هێشت
و هه‌ندێکیشیان تا سه‌ده‌ی ڕابردووش له‌ژێر ڕکێفی دانمارکیه‌کاندابوون
،لێ دووه‌رگه‌یه‌کی مه‌زنی وه‌ک گرۆنلاند و دوورگه‌کانی فه‌یۆن
تائێستاش به‌شێکن له وڵاتی ده‌نیمارک.
به‌ڤیکینه‌کان ده‌گووترا باکووریه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له باکووری ئه‌وروپا
ده‌ژیان، وه له سێ نه‌ته‌وه پێکهاتبوون که ئیمڕۆ وڵاتانی دانیمارک
و سوید‌و نه‌رویج پێکدێنن که وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌می ڤیکینگه‌کاندا ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که له
سنووری ئه‌مڕۆی دانیمارکدا ده‌ژین له به‌شه‌کانی دیکه ئازا‌و کاراو گه‌ڕۆکتربوون
و زۆربه‌ی جێگه نوێکان ئه‌وان ده‌یاندۆزیه‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش له دووای
له‌نێوچوونی سه‌رده‌می ڤیکینگه‌کان و پاشانیش په‌یدابوونی ئه‌و سی
وڵاته، ده‌بینین زۆربه‌ی شوینه داگیرکراوه‌کان به‌ر دانیمارکیه‌کان
که‌وتن.
هه‌روه‌ک چۆن ڤیکینگه‌کان کۆیله‌داربوون، هه‌رواش له‌سه‌رده‌می پادشا
کریستانی چواردا به تایبه‌ت له ساڵی 1620 دا دانیمارک له چه‌ند لایه‌ک
کۆلۆنی هه‌بووه‌و بازرگانیان به مرۆڤه‌کانه‌وه کردووه، بۆنمونه چه‌ند
ده‌ڤه‌رێک له هند ،له ئه‌فریقا له‌ده‌ڤه‌ری که‌ناری ڕۆئاوا که ئێستا
ده‌که‌وێته وڵاتی گانا،یاله که‌ناری ئه‌له‌فان که‌ئێستا وڵاتی سائل
العاجی پێده‌گووترێت وه له {که‌ناری کۆیله} [دیاره زۆرترین کۆیله
له‌م که‌ناره‌وه بارکراون بۆیه ئه‌م ناوه‌ی لێنراوه] ،له‌م ده‌ڤه‌رانه‌وه
دانیمارکیه‌کان کۆیله‌یان گواستوه‌ته‌وه بۆ وڵاتانی دیکه‌ی جیهان و
بازرگانیان پێوه کردوون.
دانیمارکیه‌کان له کیشوه‌ری ئه‌مه‌ریکاش له ده‌ڤه‌ری جیاجیا کۆلۆنیان
هه‌بووه، له‌ساڵی 1672 دا 113 که‌س له
دانیمارک و نه‌رویجه‌وه ده‌چن به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا، دوورگه‌یه‌کی گچکه
ده‌دۆزنه‌وه که که‌سی تێدا نه‌ژیاوه به‌نێوی سانت تۆماس که ده‌که‌وێته‌که‌ناری
ڕۆژهه‌ڵات[ساحل الشرقی] پاشان دوورگه‌یه‌کی دیکه‌شیان له هه‌مان ده‌ڤه‌ر
دۆزیه‌وه به نێوی سانت جان وه له ساڵی 1733 شدا دوورگه‌یه‌کی دیه‌کیان
له فه‌ره‌نسیه‌کان کڕی به نێوی سانت سیرۆکس.به‌م سی دوورگه‌یان ده‌گووت
ڕۆژئاوای هندی دانیمارکی.
دووله‌و دوورگانه سانت جان وسانت سیرۆکس،زه‌ویه‌کانی به‌پیتبوون بۆ
قامیشی شه‌کرو تووتن،له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وکارانه‌ش بۆئه‌وروپیه‌کان سه‌خت
بوو، وه دانیشتوانه ڕه‌سه‌نه‌کانیش که پێیان ده‌گووترا هندیه‌کان به‌رگه‌ی
ئه‌و جۆره کارانه‌یان نه‌ده‌گرت و له‌ژێریدا ده‌مردن ، بۆیه
ناچاربوون له ئه‌فریقاوه خه‌ڵک بهێنن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و کارانه.
ئه‌وه‌بوو دانمارک له ده‌ڤه‌ره‌کانی ئه‌فریقاوه که پێشتر ئاماژه‌م
پێدان به که‌شتی مه‌زن دانیشتوانه‌کانیان به کۆیله‌یی ده‌هێنا بۆ ئه‌و
دوورگانه له ئه‌مه‌ریکا.به‌گشتی نزیکه‌ی 85000 مرۆڤی ئه‌فریقاییان به
که‌شتی دانیمارکی گواسته‌وه بۆ دوودوورگه‌که‌ی خۆیان.
به‌م چه‌شنه دانیمارکیه‌کانیش له کارپێکردن و کڕین و فرۆشتنی کۆیله‌ی
ئه‌فریقی ده‌ستدکه‌وتی دارایی باشیان هه‌بووه.
دانیمارکیه‌کان به‌رده‌وام بوون له مامه‌ڵه‌کردن به کۆیله‌وه تا
ساڵی 1803، ئیدی له‌و به‌رواره به‌دوواوه کۆیلایه‌تی به‌فه‌رمی له
دانیمارک قه‌ده‌گه‌کرا.
به‌گشتی له‌نێوان 12-15 ملێون مرۆڤی ئه‌فریقی له‌لایه‌ن کۆلۆنیالیسته
ئه‌وروپیه‌کانه‌وه، له شوینی ژیان و له‌دایک بوونیانه‌وه به شێوه‌ی
کۆیله گواسترانه‌وه بۆ کیشوه‌ری که‌مه‌ریکا.
سێکوچکه‌ی بازرگانی.
هاوینی 1767 که‌شتیه‌کی بازرگانی دانیمارکی له‌به‌نده‌ری کۆبنهاگنه‌وه
به‌سه‌رنشینی40 که‌شتیه‌وان به‌ره‌و که‌ناری ئاڵتون به‌ڕێکه‌وه‌ت{که ده‌که‌وێته
ڕۆژئاوای ئه‌فریقا} ،باره‌که‌ی بریتی بوو له شمه‌ک بۆفرۆشتن ،وه‌ک
ئیسپرتۆ{کحول} ،تفه‌نگ ،باروود ،قوماش، په‌موو، ئاوێنه‌و جۆره‌کانی
ملوانه‌که‌ی شوشه. سه‌فه‌ره‌که‌یان 103 ڕۆژی خایاند.که گه‌شتنه جێ
له‌قه‌ڵایه‌ک لایاندا که دانمارکیه‌کان پێشتر خۆیان درووستیان کردبوو
به نێوی قه‌ڵای کریستیان* ، له‌وێ کاڵاکانیان فرۆشت و به پاره‌که‌ی
265 کۆیله‌یان کڕی که له ژێرخانی قه‌ڵاکه‌دا ئاماده‌کرابوون ،له که‌شتیه‌کان
بارینکردن و به‌ره‌و ڕۆژئاوای هندی دانیمارکی که‌پێشتر ئاماژه‌م پێدا
به‌ڕێکه‌وتن، که‌شتیه‌که له سه‌فه‌ره‌که‌یدا ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌نتای
بڕی ،ئه‌م سه‌فه‌ره‌شیان 78 ڕۆژی برد،له‌میانه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌دا زۆرێک
له که‌شتیه‌وانه‌کان و کۆیله‌کانیش به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.ده‌مێک
گه‌شتنه جێ ئه‌و کۆیلانه‌ی له‌ژیاندا مابوون فرۆشران و به‌پاره‌که‌ی
شتومه‌کیان پێکڕی وه‌ک توتن، روم، ته‌خته‌و قامیشی شه‌کر پاشان به‌ره‌و
دانیمارک که‌وتنه‌وه ڕێ،سه‌رله‌نوێ ئۆقیانووسی ئه‌تله‌سیان بڕیه‌وه.له‌دانیمارک
باره‌که‌یان فرۆشت وخاوه‌ن که‌شتیه‌که پاره‌یه‌کی چاکی ده‌ستکه‌وه‌ت.سه‌رجه‌م
گه‌شته‌که‌یان له دانیمارکه‌وه بۆ ئه‌فریقاو پاشان بۆ کیشوه‌ری ئه‌مه‌ریکاو
له‌دوایشدا گه‌ڕانه‌وه بۆ دانیمارک به هه‌مووی ساڵێک و3 مانگی خایاند.
دانیمارکیه‌کان چه‌ندین جار ئه‌م جۆره سه‌فه‌ره‌یان ئه‌نجام داوه هه‌ر
خۆشیان ناویان لێنابوو سێکووچکه‌ی بازرگانی.
له ئه‌فریقاوه بۆ
ئه‌مه‌ریکا.
له‌سه‌ره‌تادا چه‌کدارانی وڵاته کۆنیالیسته‌کان به‌یارمه‌تی پیاوانی
خێڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له‌شوێنه جیاجیاکاندا هه‌رکه‌سیان به‌رده‌ستبکه‌وتایه
یه‌خسیریان ده‌کرد ،پاشان له جێیه‌ک کۆیانده‌کردنه‌وه، ئیدی به جه‌نگه‌ڵه‌کاندا
به کۆتکراوی به‌یه‌که‌وه وبه‌پی ده‌یانگه‌یاندنه ئه‌و به‌نده‌ره‌ی که
که‌شتیه‌کانی لێ ڕاده‌وه‌ستا،ئه‌مه‌ش بۆخۆی جۆره‌مردنێک بوو چونکه ده‌بوو
چه‌ندڕۆژیک به خواردنێکی که‌م به پێیان بڕۆن.له‌وێش له ژێرخان یا سه‌ردابێکی
قووڵی تاریک و گچکه‌دا که له‌ژێر قه‌ڵاکه‌دابوو نزیکه‌ی مانگێکیان به‌سه‌ر
ده‌برد.
له‌که‌شتیه‌که‌شدا هه‌روه‌ک ته‌خته به‌ڕیزی یه‌که‌وه پاڵیان ده‌خستن
تاکه‌مترین شوێن بگرن.له‌میانه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ره دووروودرێژه‌یاندا یه‌ک
دووجار ده‌یانهێنانه سه‌ره‌وه بۆ وه‌رگرتنی هه‌وای پاک.وه‌ک له‌وه‌وبه‌ر
ئاماژه‌م پێدا به‌هۆی نه‌خۆشی و به‌دخۆراکیه‌وه زۆرێک له‌مانه ده‌مردن
،ته‌نها به‌هێزه‌کانیان ده‌مانه‌وه،ئه‌وده‌مه‌ش ده‌گه‌شتنه کیشوه‌ری
ئه‌مه‌ریکا به‌ر له‌فرۆشتنیان جه‌سته‌یان به‌ڕۆنی خورما چه‌ور ده‌کردن
و سه‌رووقژیشیان بۆ چاکده‌کردن تا وێنه‌یان جوان بێت و پاره‌ی باش بکه‌ن.
ئه‌وجا ده‌یانهێنانه مه‌زاتخانه له‌وێ پیاو به‌جیا ژن به‌جیا و
منداڵیش به جیا ده‌فرۆشران، یانی ئه‌ندامانی خێزانێک په‌رته‌وازه ده‌بوون
و هه‌ر یه‌که‌یان به‌ر کڕیارێک ده‌که‌وت و ئیدی هه‌تاهه‌تایه یه‌کیریان
نه‌ده‌دیه‌وه. له ئه‌مه‌ریکا واته له جێگه نوێکه‌یاندا جۆره‌وها
ئیشیان پێکراوه له کێڵگه‌کانی به‌رهه‌م هێنانی شه‌کر وتوتن تا ده‌گاته
کارووباری ناوماڵ و زۆر کاری دیکه‌ی پشتشکێنه‌ر. ڕۆژانه له 4ی به‌یانیه‌وه
تا 6 ی ئێواره له‌ژێر گه‌رمای هاوییندا و له هه‌وڵو مه‌رجێکی ناهه‌مواردا
کاریان کردووه.
کۆیله‌ی زارۆک له ته‌مه‌نی 4 ساڵیه‌وه خراوه‌ته به‌رکار،وه‌ک
ئاوهێنان گیابڕین و ئاژه‌ڵ به‌خێوکردن. ده‌مێکیش ئه‌وزاڕۆکانه ده‌گه‌شتنه
ته‌مه‌نی 10 ساڵان وه‌ک مرۆڤێکی گه‌وره کاریان پێکراوه،ڕوویداوه که
ئه‌وزارۆکانه فرۆشراونه‌ته‌وه به خاوه‌ن زه‌ویه‌کی دیکه‌و له ده‌یک
و باوکیان جیاکراوه‌نه‌ته‌وه،خۆگه‌ر خاوه‌نه نوێکان بڕێک هه‌ستی
مرۆڤانه‌یان هه‌بووبێت ئه‌وا جاروبار ڕێگه‌یان داوه سه‌ردانی دایک و
باوکی خۆیان بکه‌ن.
سزاکانی کۆیله.
کۆیله له‌ژیانی خۆیدا دووچاری چه‌ندین سزای نامرۆڤانه بووه‌ته‌وه،که
له‌ئاکامی هه‌ندێک له‌و سزایانه‌وه بووته که‌م ئه‌ندام یا ژیانی له‌ده‌ست
داووه.
ڕوویداوه کۆیله به هۆی هه‌ڵه‌یه‌که‌وه یا ئه‌نجام دانی کارێک که
به‌دڵی خاوه‌نه‌که‌ی نه‌بووه یا له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌که‌ی دواکه‌وتووه
سزایه‌کی تووند دراوه،چونکه له‌دیدی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک
یاکارێکی نادرووست شه‌رمه‌زاری و خه‌جاڵه‌تی بۆ خاوه‌نه‌که‌ی هێناوه.
،یه‌کێک له‌وسزایانه لێدانی قامچی بووه تامردن، یازۆرجار
ناچارکراوه له ستادیۆنه‌کاندا بۆکه‌یفی جه‌ماوه‌ر زۆرانبازی له‌ته‌ک
ئاژه‌ڵه دڕنده‌کاندا بکات وه‌ک شێر‌و پڵنگ که‌له‌ئاکامدا هه‌ر ئاژه‌ڵه‌کان
براوه‌بوونه.
یا گه‌ر کۆیله‌یه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ی له که‌سێکی غه‌یره کۆیله‌کردبیت سزاکه‌ی
ده‌ستبڕین یا هه‌ڵواسین بووه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ.
هه‌ندێک جار کۆیله هه‌وڵی خۆشاردنه‌وه‌ی داوه له درستاه‌کاندا یا به
مه‌له په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ لایه‌کی دیکه.جا ده‌مێک ئه‌م ڕاکردووانه ده‌دۆزرانه‌وه
به‌پێی یاسایه‌کی تایبه‌ت به‌سزادان سزاده‌دران.بۆنمونه گه‌ر ونبوونه‌که
یاخۆشاردنه‌وه‌که گه‌شتبێته 14 ڕۆژ ئه‌وا سزاکه‌ی بریتی بووه له
150قامچی،خۆگه‌ر 3مانگ بووبێت ئه‌والاقێکی بڕاوه‌ته‌وه،لی گه‌ر
ونبوونه‌که‌ی گه‌شتبێته 6 مانگ ئه‌وا سزای مه‌رگ بووه، له‌هه‌ندێک
حاڵه‌تدا خاوه‌ن کۆیله‌که سزای مه‌رگی گۆڕیوه بۆ قاچ بڕینه‌وه ئه‌ویش
ته‌نها به‌هۆی له‌ده‌ستنه‌دانی هێزێکی کار.
یاخود به‌هۆی دزینی شتێکی بی به‌هاوه یا ناونه‌هێنانی کۆیله‌یه‌ک که
دزی کردووه سزاکه‌ی ناوچه‌وان داخکردن بووه.
هه‌ندێک له کۆیله‌داره‌کان زیاتر بیریان له به‌رده‌وامی کار‌و به‌رهه‌م
هینان کردووه‌ته‌وه ،جا ئه‌مه‌ش ته‌نها به کۆیله‌ی له‌ش ساغ و ته‌ندرووست
هاتووه‌ته دی بۆیه زۆرجار چاوپۆشیان له سزای تووندکردووه‌و به
سزایه‌کی که‌م رازی بوون.
ماڵپه‌ڕی گۆران
هه‌ڵه‌بجه‌یی
|