٢\١٢\٢٠١٠
کۆیلایه‌تی،
تاوانی مێژوو.

گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
- بەشی
دووەم -
راپه‌ڕینه‌کانی
کۆیڵه.
مرۆڤی کۆیله بۆ ده‌ربازبوون له‌وژیانه سه‌خته‌ی که تێیدابووه
هاوکات بۆ وه‌دیهینانی ژیانێکی ئازاد‌و پر له که‌رامه‌ت و‌ئاسایی و
ئاسووده به‌رده‌وام له ڕاپه‌ڕین و شۆڕش ویاخیبووندا بووه.لێ به‌داخه‌وه
سه‌رجه‌م ئه‌م شۆڕش ویاخی بوونانه سه‌رکووتکراوون و به‌ده‌ریایه‌ک
خوێن کۆتایی پیهاتووه،لی نابێ ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش بکه‌ین که که‌له‌که‌بوونی
ئه‌و هه‌موو شۆرش وڕاپه‌ڕینانه بوونه‌ئه‌زموون و هه‌وێنی ڕزگاربوون
وله‌گۆڕنانی کۆیلایه‌تی له‌ژیانی مرۆڤایه‌تیدا.
دیاره هیچ ئازادی و سه‌ربه‌ستیه‌ک له خۆڕانایه‌ته‌دی، گه‌ره‌که کۆشش
و خه‌باتی بۆ بکرێت و قوربانی پێشکه‌ش بکرێت، کۆیله‌ش له‌هه‌موو ده‌رفه‌تێک
گه‌راوه بۆ به‌رپاکردنی شۆڕش و ڕاپه‌ڕین، گه‌رچی چاره‌نووس و ئاکامه‌کانێشی
نادیار بووبیت لی ئه‌وان به‌رپایان کردووه، چونکه لایان ڕوون بووه
ژیانیان هیچ واتایه‌کی نیه ومردنێکی له‌سه‌رخۆیه‌و هه‌ر ده‌بێت سه‌ره‌تایه‌ک
بۆ ئازادی تۆماربکه‌ن. ئه‌مانه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌کن له‌و راپه‌ڕینانه
.
شۆڕشی سپارتاکووس*.
یه‌که‌م ڕاپه‌ڕینی کۆیله شۆڕشه‌که‌ی سپارتاکۆس بووه که له 73ساڵی
به‌ر له زاینی‌دا به‌رپابوو .له‌وده‌مه‌داچه‌وساندنه‌وه‌ی کۆیله گه‌شته
ئاستێکی ئه‌وتۆ که‌له نێوان ژیان ومردندا مه‌ودایه‌کی ئه‌وتۆ نه‌مابوویه‌وه،ڕۆژانه
له‌ژێرکاردا یا به‌سزادان سه‌ده‌ها کۆیله گیانیان له‌ده‌ست ده‌دا.بۆبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
ئه‌وزوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌و به‌مه‌به‌ستی ڕزگاربوون له‌کۆیلایه‌تی
شۆڕشێک به‌رپاکرا که هه‌زاره‌ها کۆیله به‌شداری تێداکرد،شۆڕشه‌که به
سه‌رکردایه‌تی کۆیله‌یه‌کی ئازا‌و به‌جه‌رگ به‌نێوی سپارتاکووس بوو.له‌میانه‌ی
شۆڕشه‌که‌دا به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی به سپارتاکووسه‌وه ده‌کرا تا له
ئاکامدا ژماره‌یان گه‌شته 70000 جه‌نگاوه‌ر.
له‌سه‌ره‌تادا سه‌رکه‌وتنی باشیان به‌ده‌ستهێناو چه‌کێکی زۆریشیان ده‌ستکه‌وت
، لێ له پاشدا ئاقاری جه‌نگه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداران
گۆڕا،ئه‌ویش به هۆی چه‌ند فاکته‌رێکه‌وه ،له‌وانه که‌م ئه‌زموونی
سپارتاکووسیه‌کان له جه‌نگدا، نابه‌رامبه‌ریه‌تی له جه‌نگاوه‌ر و چه‌ک
وتفاقی جه‌نگ ،نه‌بوونی یاکه‌می پێداویستیه‌کانی به‌رده‌وامبوونی جه‌نگه‌که
به‌تایبه‌تی چه‌ک و خۆراک . شتێکی دیکه که باری شۆڕشگێڕانی هێنده‌ی
تر گران کردبوو ئه‌و گشت خێزانه‌بوو له ژن ومنداڵ و نه‌خۆش وبریندارو
په‌ککه‌وته که‌له ته‌کیاندابوون هه‌روه‌ها گه‌مارۆدانیان له هه‌موولایه‌که‌وه
که ده‌رفه‌تی ده‌ربازبوونیان نه‌مابوو.
پاش شکستی هێنانی سه‌رهه‌ڵدانه‌که سپارتاکووس به‌دیل گیرا وپترله
6000 جه‌نگاوه‌ر و خودی سپارتاکووسیش له سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌کی ڕۆمابه‌ناوی
ڕێگای [ ئاپیوس ] له‌خاچ دران. تاماوه‌یه‌کی زۆر کوژراوه‌کان به‌خاچه‌وه
مابوونه‌وه ،به‌رده‌وامیش کۆیله‌کانی شاری ڕۆمایان ده‌هێنایه سه‌یریان،ئه‌ویش
به‌مه‌به‌ستی چاوترساندن تا له ئاینده‌دا که‌س بیر له سه‌رهه‌ڵدان نه‌کاته‌وه.
شۆڕشی زنجه‌کان.
له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عه‌باسیدا له‌سه‌ده‌ی 9 دا شۆڕشێک به‌رپابوو
که له مێژوودا به شۆڕشی زنجه‌کان ناسراوه.زنجه‌کان کۆیله‌ی ڕه‌شتپێس
بوون ،هه‌روه‌ک هه‌موو کۆیله‌کانی جیهان ده‌چه‌وسێنرانه‌وه ،له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا که موسوڵمان بوون.
ئه‌م شۆڕشه به‌سه‌رۆکایه‌تی که‌سێک بوو به‌ناوی بابه‌کی .له‌ماوه‌یه‌کی
که‌مدا سه‌رکه‌وتنی باشیان به‌ده‌ست هێناو ژماره‌یه‌کی زۆر له کۆیله‌کانی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی عه‌باسی په‌یوه‌ندیان کرد پێیانه‌وه. لێ مه‌خابن
ئه‌میش وه‌ک ڕاپه‌ڕینه‌کانی پێشتر به شکستی کۆتایی پێهات و بابه‌کی و
زۆرێک له یاوه‌رکانی به‌شمشێر ملیان په‌ڕێنرا.
شۆڕشی کۆیله‌کانی دوورگه‌ی سانت جان.
ساڵی 1733 له یه‌کێک له دوورگه‌کانی سه‌ر به دانیمارک{سانت جان }
ڕاپه‌ڕینێک به‌رپابوو،له‌وده‌مه‌دا ژماره‌ی کۆیله‌کان له مرۆڤه سپیه‌کان
پتربوون،1100 کۆیله به‌رامبه‌ر به 208 پاسه‌وان و سه‌رکار و کارمه‌ند.
سه‌ره‌تا به‌وه ده‌ستی پێ‌کرد که گروپێک له‌وانه به‌سه‌رۆکایه‌تی که‌سێک
به‌نێوی[پاشا جوونی]که‌خۆیان ئه‌و ناوه‌یان لێنابوو داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان
کرد بۆ ئه‌فریقا.
هه‌مان ساڵ ساڵیکی ووشک و نه‌هامه‌تی بوو بۆ دوورگه‌که باران که‌م بوو
کووله‌و په‌له‌وه‌ر هێرشیان بۆسه‌ر ده‌غڵودان هێنابوو،هاوکات دوو جار
زریان ڕوویدا، بۆیه کۆیله‌کان خواردنه‌که‌یان که‌مکرایه‌وه‌و ئه‌وه‌ش
بووه هۆی برسی بوونیان.له‌هه‌مان ساڵدا یاسایه‌کی نوێی سزادان هاته
ئاراوه که نامرۆڤانه‌تر بوو له پێشتر،بۆیه 300 له کۆیله‌کان
بریاری ڕاپه‌ڕینیان داکه زۆربه‌یان ئافره‌ت بوون ،پاشا جوونیش سه‌رۆکایه‌تی
ده‌کردن.
یه‌کشه‌مه‌یه‌ک بۆ به‌رپاکردنی یاخیبوونه‌که دیاری کرا،له‌و ڕۆژه‌دا
له قامیشی شه‌کر بڕێک چه‌قۆیان درووستکرد له نێو پووش و په‌ڵاشدا
بردیانه نێو قه‌ڵاکه،سه‌ره‌تا ئه‌و سه‌ربازانه‌یان کووشت که له‌وی
بوون له پاشاندا سێ تۆپیان ته‌قاند که ئاماژه و هێما‌بوو بۆ ده‌سپێکردنی
شۆڕش.سه‌ربازی دیکه هاتن به هانای ئه‌وانه‌ی که‌له‌نێو قه‌ڵاکه‌دابوون
،لی له‌ڕێگه زۆربه‌یان کوژران ،پاشان ڕاپه‌ڕینه‌که ته‌شه‌نه‌ی کرد
،85 کێڵگه‌یان تێکدا، چه‌ندین خێزانی سپی پێسته‌کانیان کوشت،تاماوه‌یه‌کی
زۆر شۆڕشه‌که به‌رده‌وام بوو کۆنترۆڵی دوورگه‌که‌یان کردبوو ،لێ له
ئاکامدا کۆمه‌کی سه‌ربازی له دوورگه‌کانی دیکه‌وه گه‌شته دوورگه‌ی
سانت جان و شۆڕشه‌که دامرکێنرایه‌وه که 6 مانگ درێژه‌ی خایاند.
زۆرێک له ڕاپه‌ڕیوان کوژران هه‌ندیکیش تامردن سوتێنران،چه‌ند
که‌سێکیش خۆیان کوشت له‌نێویاندا پاشا جوونی و هاوسه‌ره‌که‌ی،واته سه‌رکرده‌ی
شۆڕشه‌که.
وه‌ک له به‌شێکی ئه‌م نووسینه‌دا ئاماژه‌م پێدا ساڵی 1803 له‌لایه‌ن
پادشای دانیمارکه‌وه مامه‌ڵه‌کردن[کڕین وفرۆشتن] به کۆیله‌وه قه‌ده‌غه‌کرا،
لێ بۆیان هه‌بوو ئه‌وانه‌ی هه‌یانه وه‌ک کۆیله بیان هێڵنه‌وه. بۆیه
خاوه‌نه‌کانیان ناچاربوون بڕێک ئینسانیانه مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌کدا بکه‌ن،هاوکات
هه‌وڵیانده‌دا به‌هه‌ر نرخێک بێت بیان پارێزن چونکه بۆیان نه‌بوو
چیدی کۆیله بکڕن.
سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ئازادیی.
ساڵی 1833 له هه‌مان ده‌ڤه‌ر{دوورکه‌کانی کاریبی}وه له‌سه‌رجه‌م
دوورگه‌کانی سه‌ر به پادشایه‌تی ئینگلته‌را، ئنگلیزه‌کان کۆیله‌کانی
خۆیان ئازادکرد، ئه‌مه‌ش پاڵی به کۆیله‌کانی هه‌مان ده‌ڤه‌ری سه‌ر به
پادشایه‌تی دانیمارکه‌وه تا هه‌وڵبده‌ن خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌وێ .
له ساڵی 1847 داپادشای دانیمارک بڕیارێکی فه‌رمی ده‌رکرد که هه‌ر
دایک وباوکێکی کۆیله له دوای ئه‌و به‌رواره منداڵیان بێت، ئه‌وه ئه‌و
منداله ئازاد ده‌بێت.
هاوکات له به‌شێکی دیکه‌ی بڕیاره‌که‌دا هاتبوو که ئه‌وانه‌ش له
ژیاندان له سالی 1859دا ئازاد ده‌بن، وه‌لێ کۆیله‌کان ئاماده‌نه‌بوون
تائه‌و کاته چاوه‌ڕی بکه‌ن.هه‌ر بۆیه بڕیاریاندا سه‌رهه‌ڵدان به‌رپا
بکه‌ن. بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌هاوینی 1848دا نزیکه‌ی 7000 کۆیله
ئاماده‌یی به‌شداریان نیشاندا.
له‌وده‌مه‌دا به‌رپرسی ئه‌و دوورگانه یا به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداری که‌سێک
بوو به‌نێوی[ پێته‌ر ڤۆن شۆڵتن] که پادشای دانیمارک داینابوو.
ئه‌م که‌سه به مه‌به‌ستی هێورکردنه‌وه‌یان و نه‌ڕشتنی خوێن هه‌ندیک
ره‌فۆرمی له ژیانی کۆیله‌کاندا کرد،بۆنمونه سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌دانی زۆر
زۆر که‌مکرده‌وه،هه‌روه‌ها قوتابخانه‌ی بۆ منداڵه‌کانیان کرده‌وه، که‌مێکێش
گرنگی به خۆراک و ژیانیان دا،وه‌لێ ئه‌مانه تینوێتی کۆیله‌کانی نه‌شکاند
،هه‌ر مکووربوون له‌سه‌ر ئازادی یه‌کجاره‌یی.ئه‌م په‌یامه‌ش به پێته‌ر
ڤۆن گه‌شت ،بۆیه ئه‌ویش لای خۆیه‌وه بڕیاری ئازادکردنی کۆیله‌کانی
دا‌و بڕیاره‌که‌شی گه‌یانده خاوه‌ن کۆیله‌کان واته خاوه‌ن کێڵگه‌کان،
ئه‌وان به‌م بریاره زۆر تووڕه‌و نیگه‌ران بوون ، سکاڵایان له
دژی پێته‌ر ڤۆن تۆمارکرد و به‌وه تاوانباریانکرد که له دژی به‌رژه‌وه‌ندی
ئه‌وان و ده‌وڵه‌تی دانیمارک کارده‌کات.
ئه‌ویش بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له‌و کێشه‌یه بنه‌وبارگه‌ی پێچایه‌وه‌و به
یه‌کجاری ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه بۆ دانیمارک.
خاوه‌ن کێڵگه‌کانیش هیچ چاره‌یه‌کیان نه‌ما ته‌نها ملکه‌چکردن نه‌بێت
بۆ بڕیاره‌که وئازادکردنی کۆیله‌کان بۆهه‌ته‌هه‌تایه.
له‌دوای ئه‌و مێژووه‌وه کۆیله‌کان بوونه کریکار‌و ڕۆژانه‌یان وه‌رده‌گرت،به‌ڵام
له هه‌وڵومه‌رجێکی ناله‌بارو پڕ هه‌ژاریدا ده‌ژیان بۆیه پێویست بوو
زۆر به‌سه‌ختی کاربکه‌ن تا باری ژیانیان چاکتربێت.
کۆیله له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
دوورگه‌کانی [ڕۆژئاوای هندی دانیمارکی] ده‌که‌ونه باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه، ئه‌مه‌ریکاش بۆخۆی ژماره‌یه‌کی
زۆر کۆیله‌ی له ئه‌فه‌ریکاوه هێنابوو که زۆربه‌یان له کێڵگه‌کانی
په‌موو کاریان ده‌کرد ،ئه‌و کێڵگانه که‌وتبوونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته‌که‌ی
باشوور،ئه‌م کۆیلانه‌ش وه‌ک هه‌موو کۆیله‌کانی دیکه‌ی ده‌ڤه‌ره
جیاجیاکان له ژیانێکی زۆر سه‌ختدا ده‌ژیان و زۆرێکیان له‌و دۆخه‌دا ده‌مردن.
لێ له به‌شی باکووردا بوونی کۆیله ده‌گمه‌ن
بوو بۆیه سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ن زه‌ی و زاره‌کان هه‌وڵیان ده‌دا
کۆیله به‌ده‌ست بهێنن.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌هۆی ناڕه‌زامه‌ندی ولایه‌ت یا حکومه‌ته‌که‌ی
باشووره‌وه بۆ یه‌ک گرتنه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شه‌که‌ی باکووردا شه‌ڕی
ناوخۆ به‌رپابوو.له‌ئاکامدا باکووریه‌کان بردیانه‌وه،هه‌ر له‌دوای
کۆتایی جه‌نگی ناوخۆ هه‌رچی کۆیله‌ی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانه ئازاد کران
که ده‌کاته ساڵی 1865.پاش وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی کێشه‌یه‌کی دیکه
هاته به‌رده‌م کۆیله‌کان ئه‌ویش [جیاوازی ڕه‌گه‌زی]یه که پاشان به‌کورته‌یه‌ک
باسی ده‌که‌م .
به‌ر له مێژووی مامه‌ڵه‌کردن به‌کۆیله‌و هێنانیان بۆ کیشوه‌ری ئه‌مه‌ریکا
به‌مه‌به‌ستی کارپێکردن،له‌وکیشوه‌ره‌دا هیچ مرۆڤێکی ڕه‌گه‌زی پێستڕه‌ش
بوونی نه‌بووه،دانیشتوانی ئه‌و کیشوه‌ره بریتی بووه له{ هنده‌سووره‌کان}که
دانیشتووی ڕه‌سه‌نی ئه‌وکیشوه‌ره‌ن،پاشان ئه‌وڕووپیه سپیه‌کان له
ئنگلیزوئیسپانی وپرتووگالی و فه‌ره‌نسی و
تاد پێک هاتبوون.
هه‌ر دووای دۆرینه‌وه‌ی ئه‌و کیشوه‌ره‌و جێگربوونی سوپا‌و دامه‌زراوه
ئیداریه‌کان،ئه‌وروپیه‌کان به‌شیوازێکی دڕندانه که‌وتنه
جینۆسایدکردنی هنده‌سووره‌کان، هه‌ربۆیه‌ش
تائێستا که‌مترین ڕێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌مه‌ریکا پێکده‌هێنن ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
که دانیشتوانی ڕه‌سه‌نن.
به‌مه‌به‌ستی بوونیادنان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کیشوه‌ره‌که ئه‌ورووپیه
داگیرکه‌ره‌کان پێویستیان به هێزی کار هه‌بوو،هێزێک که به‌خواستی
خۆیان کاربکات هاوکات بێ به‌رامبه‌ریش بێت، ئه‌مه‌ش ته‌نها له ئه‌فریقیه‌کاندا
خۆی ده‌بینیه‌وه، بۆیه که‌وتنه هێنانی به‌لیشاوی ئه‌فریقیه‌کان و به‌کویله‌کردنیان.ده‌توانم
بێژم کیشوه‌ری ئه‌مه‌ریکا له‌لایه‌ن ئه‌فریقیه‌کانه‌وه بونیات نراوه،کۆیله
ئه‌فریقیه‌کان کاریان ته‌نها له‌کێڵگه‌و مه‌زرادا نه‌بوو به‌ڵکو له
جۆره‌ها بواردا کاریانکردووه ،له ڕاکێشانی هێڵی ئاسنین، بیناسازی،
کارگه‌و شوێنه‌گشتیه‌کان و زۆربواری دیکه،وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا، که‌واته
دانیشتوانی ئه‌وکیشوه‌ره قه‌رزارباری ڕه‌شپێسته‌کانن.
پاش ئه‌وه‌ی هه‌زاره‌هایان له له‌ژێرباری سه‌ختی کار‌و نه‌خۆشی و برسیه‌تی
و کووشتندا گیانیان له‌ده‌ستدا،پاش ئه‌وه‌ی که کیشوه‌رێکیان ئاوه‌دانکرده‌وه،
ئازاد کران،وه‌لێ ئازادبوونیان نه‌بووه هۆی نه‌مانی ئازارومه‌ینه‌تی
جه‌سته‌یی و ده‌روونیان،به‌ڵکه ده‌رگای دۆزه‌خێکی دیکه‌یان بۆکرایه‌وه
ئه‌ویش دۆزه‌خی جیاوازی ڕه‌گه‌زی بوو، که‌ئه‌مه‌ش پێویستی به 100ساڵ
خه‌بات و قوربانی هه‌بوو بۆ له گۆڕنانی.
له کۆیلایه‌ته‌وه
بۆ جیاوازی ڕه‌گه‌زیی.
به‌پێی ئاماره‌کان له‌ڕۆژی ئه‌مڕۆدا نزیکه‌ی 38 ملیۆن ڕه‌شپێست له ئه‌مه‌ریکا
ده‌ژی،که ڕه‌سه‌نیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌فریقا.سپیپێسته‌کان به‌مانه
ده‌ڵێن ئه‌مریکی ئه‌فریقی .
ده‌مێک ئه‌م ئه‌فریقیانه ئازادکران ، له دۆزه‌خی کۆیلایه‌تیه‌وه
که‌وتنه نێو دۆزه‌خێکی دیکه به‌نێوی جیاوازی ڕه‌گه‌زی . دووچاری جۆره‌ها
کاری ناشایسته به‌مرۆڤ بوونه‌وه، له‌کاردا سه‌ختترین ه خراپترین
کاریان پێده‌درا وه به که‌مترین پاره،له‌قوتابخانه‌دا وێرای ئه‌وه‌ی
له‌لایه‌ن خوێندکاره سپیه‌کانه‌وه سوکایه‌تیان پێده‌کرا ،بۆیان نه‌بوو
تێکه‌ڵاویانبن.له‌پاسدا ڕیزێک تایبه‌ت بوو به‌سپیه‌کان و ڕیزه‌که‌ی
دیکه‌ش به ڕه‌شپێسته‌کان ،هه‌روه‌ها بۆیان نه‌بوو بچنه خه‌سته‌خانه‌و
ڕێستوڕانت وپارک و زۆر جێگای دیکه.ته‌نانه‌ت بۆ ئاوخواردنه‌وه‌ش ڕه‌شپێسته‌کان
له‌به‌لوعه‌یه‌کی جیاواز له هی سپیپێسته‌کان ئاویان خواردوه‌ته‌وه. .زۆرجارماڵیان
ده‌سووتێنرا، به‌ناهه‌ق ده‌کووژران بێ ئه‌وه‌ی پۆلیس یا دادگا به‌دووی
مه‌سه‌له‌کاندا بچێت.به‌کورتی له هه‌موو کایه‌و جومگه‌کانی ژیاندا به
شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌رجه‌سته‌ده‌کرا. له‌مه‌ڕ
سه‌رده‌می جیاوازی ڕه‌گه‌زی چه‌ندین فلیمی سینه‌مایی ودۆکۆمه‌نتی به‌رمه‌م
هێنراون که هه‌ندێکیان خه‌ڵاتیانی سینه‌ماییان وه‌رگرت،ئه‌و دۆکۆمه‌نت
وفلیمانه به‌رجه‌سته‌ی واقیع و سه‌رده‌مێکی تاڵ و ره‌شی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مه‌ریکان.
{مارتین لۆته‌ر }داکۆکیکه‌ر له مافی مه‌ده‌نی.
هه‌ر چۆن بۆ ڕزگاربوون له کۆتوزنجیری کۆیلایه‌تی هه‌زاره‌ها ساڵ له
خه‌بات و دوونیایه‌ک له‌خوێن و چه‌ندین سه‌رکرده‌ی وه‌ک سپارتاکۆس و
پادشا جوونی و بابه‌کی پێویست بوو،هه‌رواش بۆ ده‌ربازبوون له جیاوازی
ڕه‌گه‌زی سه‌دساڵ خه‌بات وگه‌لێک قووربانی و چه‌ندین سه‌رکرده‌ی کاراو
چه‌سووری پێویست بووه.یه‌کێک له‌و سه‌رکردانه‌ی که خه‌باتێکی بێووچان
وگیانێکی پۆڵاین و به‌ختکه‌ری ژیانی خۆی بوو له‌پێناو نه‌هێشتنی
جیاوازی و وه‌ده‌ست هێنانی یه‌کسانی له‌نێوان مرۆڤه‌کاندا مارتن لۆسه‌ر
بوو.مارتن لۆسه‌ر قه‌شه‌یه‌کی ڕه‌شپێست بوو سه‌رکردایه‌تی ڕێکخراوێکی
مه‌ده‌نی ده‌کرد به‌نێوی [خه‌بات بۆ یه‌کسانی] له‌وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا.ئه‌م ڕێکخراوه بڕوای به تێکۆسانی هێمن و سلمی بوو بۆ وه‌ده‌ست
هێنانی مافه‌کانی یه‌کسانی، هه‌رگیز بڕوای به تووندووتیژی نه‌بوو، هه‌ر
بۆیه‌ش له ماوه‌یه‌کی کوورتدا به ملوێنان خه‌ڵکی له ده‌وری خۆی
کۆکرده‌وه ،تاوای لێهات هێدی هێدی که‌سانی سپێپێستیش له مرۆڤ دۆست و
چه‌پ وخاوه‌ن هه‌ڵوێستی ئینسانی و به‌ویژدان بوونه لایه‌نگری ئه‌و
ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه.
مارتین لۆسه‌ر به‌رده‌وام له گه‌راندابوو ،له‌زۆربه‌ی ده‌ڤه‌ره‌کانی
ئه‌مه‌ریکادا وتاری بۆ ڕه‌شپێستان ده‌خوێنده‌وه و هانی ده‌دان بۆ
داکۆکیکردن له مافه‌کانیان.ساڵی 1963له یه‌کێک له وتاره‌کانیدا ووته‌یه‌کی
زۆر نرخدارو پڕ مانی گووت :{من خه‌وێکم هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که
ڕۆژێک دادێت کووڕه‌کانی کۆنه کۆیله‌کان له‌ته‌ک کووره‌کانی کۆنه خاوه‌ن
کۆیله‌کان پێکه‌وه وه‌ک برا داده‌نیشن}.پاش
5ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و وتاره‌یدا ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه له‌لایه‌ن گه‌نجێکی
ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌وه تیرۆرکرا، لێ زۆری نه‌بردخه‌ونه‌که‌ی هاته‌دی و
جیاوزی ره‌گه‌زی بووه به‌شێک له ڕابردووی ڕه‌ش و فڕێدرایه زبڵدانی
میژووه‌وه.دیاره ئه‌و ده‌سکه‌وته خۆی بۆ خۆی ده‌سکه‌وتێکی میژوویی
بوو بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی هاوکات به‌رهه‌می خه‌باتی مارتن و ملوێنه‌ها
هاو خه‌بات وهاوسۆزی مرۆڤه‌کان بوو،نه‌ک به‌ته‌نها له ئه‌مه‌ریکا به‌ڵکو
له زۆر ده‌ڤه‌ری جیهاندا.
له‌ئێستادا ڕۆژی له‌دایکبوونی مارتی لۆسه‌ر له ئه‌مه‌ریکا بووه‌ته
پشووی فه‌رمی.به‌مه‌ش له‌دوای کۆچی مه‌زنترین سه‌روه‌ری بۆخۆی تۆمارکرد
وله کوڕه کۆیله‌یه‌که‌وه‌بوو به مرۆڤێکی تێکۆشه‌رو ڕێزدارو ناوداری
جیهانی.
کۆیله له‌سه‌رده‌می ئیسلامدا.
له‌نیوه دوورگه‌ی عه‌ره‌بیدا به‌رله‌سه‌رهاڵدانی ئیسلام مامه‌ڵه‌کردن
به‌کۆیله‌وه وه‌ک زۆربه‌ی ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه‌ی جیهان کارێکی ئاسایی
بووه،به‌پێی شیکردنه‌وه‌ی زۆرێک له‌و ئایه‌ت و حه‌دیسانه‌ی که په‌یوه‌ندیداره
به کۆیله‌وه، ده‌رده‌که‌وێت که هاتنی ئیسلام نه‌بووه‌ته هۆی نه‌مانی
کۆیلایه‌تی، به‌ڵکو به‌رده‌وامیه‌تی خۆی وه‌رگرتووه، لێ به شێواز‌و
فۆرمی جیاواز له پێشتر . بۆسه‌لماندنی ئه‌م بۆچوونه‌شم تا ئێستا ده‌قێکی
قورئانی یا حه‌دیسێک نیه که ئاماژه‌به قه‌ده‌غه‌کردنی کۆیلایه‌تی
بکات به شێوه‌یه‌کی قه‌تعی.
چه‌ند سوره‌تێک هه‌ن که ئاماژه‌ن بۆ مامه‌ڵه‌کردن به‌کۆیله‌وه، وه‌ک
سوره‌ته‌کانی:
البقر‌ة- ئایه‌ته‌کانی 178،221
االنساء- ئایه‌ته‌کانی24،92
النور- ئایه‌ته‌کانی31،33
المائدة- ئایه‌تی89
المجادلة- ئایه‌ت3
{لاَ يُؤَاخِذُكُمُ اللّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِن
يُؤَاخِذُكُم بِمَا عَقَّدتُّمُ الأَيْمَانَ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ
عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ
كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ
ثَلاَثَةِ أَيَّامٍ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ
وَاحْفَظُواْ أَيْمَانَكُمْ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ
لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ} (89) سورة المائدة
{وَالَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِن نِّسَائِهِمْ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا
قَالُوا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مِّن قَبْلِ أَن يَتَمَاسَّا ذَلِكُمْ
تُوعَظُونَ بِهِ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ} (3) سورة
المجادلة
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي
الْقَتْلَى الْحُرُّ بِالْحُرِّ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ وَالأُنثَى
بِالأُنثَى فَمَنْ عُفِيَ لَهُ مِنْ أَخِيهِ شَيْءٌ فَاتِّبَاعٌ
بِالْمَعْرُوفِ وَأَدَاء إِلَيْهِ بِإِحْسَانٍ ذَلِكَ تَخْفِيفٌ مِّن
رَّبِّكُمْ وَرَحْمَةٌ فَمَنِ اعْتَدَى بَعْدَ ذَلِكَ فَلَهُ عَذَابٌ
أَلِيمٌ} (178) سورة البقر‌ة
{وَلاَ تَنكِحُواْ الْمُشْرِكَاتِ حَتَّى يُؤْمِنَّ وَلأَمَةٌ
مُّؤْمِنَةٌ خَيْرٌ مِّن مُّشْرِكَةٍ وَلَوْ أَعْجَبَتْكُمْ وَلاَ
تُنكِحُواْ الْمُشِرِكِينَ حَتَّى يُؤْمِنُواْ وَلَعَبْدٌ مُّؤْمِنٌ
خَيْرٌ مِّن مُّشْرِكٍ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ أُوْلَئِكَ يَدْعُونَ إِلَى
النَّارِ وَاللّهُ يَدْعُوَ إِلَى الْجَنَّةِ وَالْمَغْفِرَةِ
بِإِذْنِهِ وَيُبَيِّنُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ
يَتَذَكَّرُونَ} (221) سورة البقر‌ة
{وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ النِّسَاء إِلاَّ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ
كِتَابَ اللّهِ عَلَيْكُمْ وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَاء ذَلِكُمْ أَن
تَبْتَغُواْ بِأَمْوَالِكُم مُّحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ فَمَا
اسْتَمْتَعْتُم بِهِ مِنْهُنَّ فَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةً
وَلاَ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا تَرَاضَيْتُم بِهِ مِن بَعْدِ
الْفَرِيضَةِ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا} (24) سورة النساء
{وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَن يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلاَّ خَطَئًا وَمَن
قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَئًا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُّؤْمِنَةٍ وَدِيَةٌ
مُّسَلَّمَةٌ إِلَى أَهْلِهِ إِلاَّ أَن يَصَّدَّقُواْ فَإِن كَانَ مِن
قَوْمٍ عَدُوٍّ لَّكُمْ وَهُوَ مْؤْمِنٌ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ
مُّؤْمِنَةٍ وَإِن كَانَ مِن قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ مِّيثَاقٌ
فَدِيَةٌ مُّسَلَّمَةٌ إِلَى أَهْلِهِ وَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ
مُّؤْمِنَةً فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ
تَوْبَةً مِّنَ اللّهِ وَكَانَ اللّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا} (92) سورة
النساء
{وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ
فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا
وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ
زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاء
بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاء بُعُولَتِهِنَّ أَوْ
إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ
أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ
التَّابِعِينَ غَيْرِ أُوْلِي الْإِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ
الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاء وَلَا
يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ
وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ
تُفْلِحُونَ} (31) سورة النــور
{وَلْيَسْتَعْفِفِ الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّى
يُغْنِيَهُمْ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ وَالَّذِينَ يَبْتَغُونَ الْكِتَابَ
مِمَّا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ فَكَاتِبُوهُمْ إِنْ عَلِمْتُمْ فِيهِمْ
خَيْرًا وَآتُوهُم مِّن مَّالِ اللَّهِ الَّذِي آتَاكُمْ وَلَا
تُكْرِهُوا فَتَيَاتِكُمْ عَلَى الْبِغَاء إِنْ أَرَدْنَ تَحَصُّنًا
لِّتَبْتَغُوا عَرَضَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَن يُكْرِههُّنَّ
فَإِنَّ اللَّهَ مِن بَعْدِ إِكْرَاهِهِنَّ غَفُورٌ رَّحِيمٌ } (33)
سورة النــور
لێکدانه‌وه‌ی هه‌ندێک له سوره‌ته‌کان به‌پێی ته‌فسیری خاڵ و جلالیین
که تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له‌ناوه‌ڕۆکدا له‌یه‌ک ده‌چن.
• سوره‌تی المجادله ئایه‌تی[3]
ئه‌وانه‌ی زیهار ده‌که‌ن{ته‌فسیری خاڵ} ،واته هاوسه‌رکه‌ی خۆیان به
خوشک یا دایکی خۆیان ده‌شوبهێنن، یانی که‌سێک به هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی
بڵێت تۆ به‌من حه‌رامیت، له جێی خوشکمیت یا دایکمیت،یا وه‌ک دایکم و
خوشکمیت.
له‌م حاڵه‌تا به‌پێی شه‌رع ئه‌و که‌سه ته‌ڵاقی ده‌که‌وێت.جا بۆ
چاککردنه‌وه‌ی ته‌ڵاقه‌که‌ی پێویسته‌له‌سه‌ری کۆیله‌یه‌ک له کۆیله‌کانی
ئازاد بکات.له‌م حاڵه‌ته‌شدا مه‌به‌ست له ئازادکردنی کۆیله‌که
سزادانی ئه‌و که‌سه‌یه له‌ڕووی ئابووریه‌وه، نه‌ک به‌زه‌یی هاتنه‌وه
به کۆیله‌که‌دا ، چونکه ئازادکردنی کۆیله‌یه‌ک یانی زیانێکی ئابووری
یانی له‌ده‌ستدانی به‌شێک له سه‌رچاوه‌ی داهاتی .
• سوره‌تی النور ئایه‌تی {33}
ئه‌م ئایه‌ته خۆی له‌خۆیدا شه‌رعی دانه به بازرگانیکردن به کۆیله‌وه،پوخته‌که‌ی
ده‌ڵێت گه‌ر هاتوو {مکاته‌به‌کردن} به‌سوودیێکی ئابووری گه‌ڕایه‌وه‌ڕ
بۆتان ئه‌وا بیکه‌ن.
مه‌به‌ست له موکاته‌به ئه‌وه‌یه که خاوه‌ن کۆیله‌یه‌ک گرێبه‌ستێک
له‌گه‌ڵ یه‌کێک کۆیله‌یه‌کی خۆیداده‌کات به مه‌به‌ستی ڕزگارکردنی بۆ
ماوه‌یه‌کی دیاریکراو، ده بێت ئه‌و کۆیله‌یه له‌و ماوه دیاریکرووه‌دا
به‌کارکردن مه‌بله‌غێک پاره بۆ خاوه‌نه‌که‌ی خۆی په‌یدابکات ،له‌بڕی
ئه‌وه‌دا ئازاد ده‌کرێت،وه‌لێ گه‌ر ئه‌و مه‌بله‌غه‌ی بۆ په‌یدا نه‌کرا
ئه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی واته کۆیلایه‌تی.
• سوره‌تی البقره{ 178}
له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌ڵێت: ئه‌ی ئیمانداران له‌جه‌نگدا
تۆڵه سه‌ندنه‌وه پێویسته له‌سه‌رتان،گه‌ر سه‌ربه‌ستیکیان لێتان
کووشت ئێوه‌ش سه‌ربه‌ستێکێان لێ بکووژن، گه‌ر کۆیله‌یه‌کیان لێتان
کووشت ئه‌وا ئێوه‌ش کۆیله‌یه‌کیان لیبکوژن، گه‌ر ئافره‌ت بوو ئه‌وا
ئێوه‌ش ئافره‌تێک له‌بری بکووژن. .......تا کۆتایی ئایه‌ته‌که.
به‌مه‌دا بۆمانده‌رده‌که‌وێت که ئاینه‌کان هه‌رگیز ڕیگرنه‌بوونه له
په‌یڕه‌وکردنی به‌کۆیله‌کردن.بگره هانیشیان داوه.به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی
ئاینه‌کانی جوو،کریستیان،ئیسلام کۆیلایه‌تی هه‌بووه،وه له کاتی په‌یدابوونی
ئه‌م ئاینانه‌شدا به‌ردوامیه‌تی وه‌رگرتووه. بۆنمونه که ده‌مێک له
ڕۆما ئاینی کریستیان بووه ئاینی فه‌رمی ئیمراتۆره‌که ،کارکردن به
کۆیله قه‌ده‌غه‌نه‌کرا، مرۆڤه ئاینیه پایه‌به‌رزه‌کانیش که ده‌سه‌ڵاتی
ڕه‌هایان هه‌بوو به‌هیچ جۆرێک توخنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌که‌وتن ،چونکه
به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری خۆیانی تێدابوو.پێش په‌یدابوونی ئاینی
کریستیانیش پیاوه ئاینیه جوه‌کان به‌شێک بوون له کۆیله‌کردنی مرۆڤ.
له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیشدا هه‌روه‌ک ئاینه‌کانی پێشتر کۆیلایه‌تی به‌رده‌وامیه‌تی
وه‌رگرتووه،چونکه کۆیله[هێزێکی کاری ] خۆڕایی بوو ،هه‌ر بۆیه‌ش له‌سه‌ره‌تای
په‌یدابوونی ئه‌م ئاینه‌وه تا کۆتاییی دواخه‌لافه‌تی ئیسلامی که
عوسمانیه‌کان بوون کۆیله بوونی هه‌بوه.
کۆیلایه‌تی له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا.
ڕاسته له مێژه مامه‌ڵه‌کردن به کۆیله‌وه به فه‌رمی کۆتایی
پێهاتووه‌و به پێی یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌کانیش قه‌ده‌غه‌کراوه، به‌ڵام
ئه‌مه مانای کۆتایی هاتن نیه به کۆیله‌کردنی مرۆڤ له‌ڕۆژی ئه‌مڕۆدا،
به‌تایبه‌تی له وڵاته هه‌ژاروداوکه‌وتوه‌کاندا.
له هه‌ندێک وڵات به شیوه‌یه‌کی نهێنی و هه‌ندێک جاریش به ئاشکرا
کارکردن به مرۆڤ وه‌ک کۆیله تا ئێستاش به‌رده‌وامه ،له‌وانه وڵاتی
مۆریتانیاو سۆ‌دان و چادو هه‌ندێک ولاتی ئه‌فریقی دیکه.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و کۆیلانه تائێستا ئامارێکی کۆنکرێت له‌به‌رده‌ستدا
نیه ،ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونیان له باژێڕیک یا گوندێکی دیاریکراودا به
ژماره‌یه‌کی زۆر ، به‌ڵکو په‌رته‌وازه‌ن و له‌کن چه‌ندین خێزان و خاوه‌ن
موڵکن له باژیڕو گونده دوره‌ده‌سته‌کاندا . هۆیه‌کی دیکه‌ش
نکولیکردنی خاوه‌ن کۆیله‌کانه له بوونیان وه‌ک کۆیله.
ئه‌م کۆیلانه‌ی ئه‌مڕۆ پتر له به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵ و کشوکاڵ و کاری
ناوماڵدا به‌کاریان ده‌هینن، وه زۆربه‌یان سه‌ڵتن و له ره‌گه‌زی
نیرینه‌ن.
تا ێستا چه‌ندین جار ریکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی جیهانی هۆشیاریان داوه‌ته
ئه‌و ولاتانه‌ی بڕێک له هاوڵاتیانیان مامه‌ڵه به کۆیله‌وه ده‌که‌ن،تا
کۆتایی به‌و کاره نامرۆڤایه‌تیه بهێنن و سزای کۆیله‌دارانیش به‌ده‌ن
، به‌ڵام به‌هۆی که‌مته‌رخه‌می و گوێ پێنه‌دانی هه‌ندێک له کاربه‌داستان
و هاوکات به‌هۆی ئه‌و هۆکارانه‌ی پێشتر ئاماژه‌م پێدان ،تا ئێستا نه‌توانراوه
کۆتایی به‌و دیاره‌ده بهێنرێت.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه له مه‌سه‌له‌ی کۆیله‌دا ،داکۆکیکردنی هه‌ندێک
له فوقه‌هاو که‌سانی پایه‌به‌رزی ئیسلامیه له بره‌ودان و به‌رده‌وامی
به مامه‌ڵه‌کردن به کۆیله‌وه.پاساویشیان ئه‌وه‌یه که مادام کۆیله‌داریه‌تی
به‌ر له‌ئیسلام هه‌بووه‌و و له‌سه‌رده‌می ئیسلامیشدا به‌رده‌وامی وه‌رگرتووه،
هاوکات به ده‌قێکی قورئانی یا حه‌دیس قه‌ده‌غه نه‌کراوه ، که‌واته
مانه‌وه‌ی هیچ زیانێکی نیه‌و دژ به یاسای ئیسلامیش نیه*.
جۆرێکی دیکه له کۆیله‌کردن ئه‌و مامه‌له نا ئینسانیه‌یه که له
وڵاتانی خه‌لیجدا به خزمه‌تکاره بیگانه‌کان ده‌کریت ،وه‌ک فلیپینی و
تایله‌ندی و به‌نگلادیشی و پاکستانی و تاد.
ئه‌م خزمه‌تکارانه که زۆربه‌یان ئافره‌تی گه‌نجن،هه‌ر له‌یه‌که‌م
ڕۆژه‌وه پاسه‌پۆرته‌کانیان له‌لایه‌ن خاوه‌ن کاره‌کانه‌وه لێ زه‌وت
ده‌کرێت .به ناشیرین‌ترین شیوه ئه‌چه‌وسێنرێنه‌وه،به‌رده‌وام کاری
گرانیان پێده‌که‌ن ،لییان ده‌ده‌ن،زۆر جاریش لاقه‌ی جنسیان ده‌که‌ن.ده‌مێکیش
یه‌کێک له‌م خزمه‌تکارانه به‌رگه‌ی ئه‌و سوکایه‌تی و لیدان و لاقه‌کردنه
ناگرێت و ده‌خوازێت له‌و دۆخه ده‌ربازبێت،له‌م حاڵه‌ته‌دا خاوه‌ن ماله‌که
سکاڵای له‌دژ تۆمار ده‌کات و به‌دز ده‌یداته قه‌ڵه‌م که نه‌یکردوه،ئه‌مه‌ش
قوڕه‌که‌ی بۆ خه‌ستر ده‌کاته‌وه ،یا ناردنه‌وه‌یه‌تی بۆ وڵاته‌که‌ی
خۆی ،به‌بی ئه‌وه‌ی هیچ مافێک و کرێی کاری ئه‌و ساڵانه‌ی پێبدات که
کاری کردوه لای .ته‌نها شتێک وه‌ری ده‌گرێت کرێ بلیتی فرۆکه‌که‌یه و
هیچی تر. جا ئه‌مه‌ش جۆرێکه له کۆیلایه‌تی
به‌لام به شیوه‌یه‌کی تا رادیه‌ک شاراوه**.
__________________________________________________
* به‌ر
له چه‌ند ساڵێک له مه‌وبه‌ر له ته‌له‌فزێۆنی (الجزیره) یه‌کێک له
پیاوه ئاینیه‌کانی مه‌غرب به ئاشکرا داکۆکی له کۆیلایه‌تیکردن
کرد.بداخه‌وه ناوه‌که‌یم له‌یاد نه‌ماوه.
**
تا ئێستا چه‌ندین به‌رنامه‌ی دۆکۆمه‌نتی له‌و
باره‌وه ئه‌نجام دراون و له ته‌له‌فزێۆنه‌کان په‌خش کراون ،یه‌کێک له‌و
به‌رنامانه که خۆم له که‌نالی یه‌کی دانمارکی دیم سه‌باره‌ت به
کچێکی فلیپینی بوو که پێاوێکی سعودی وێرای
ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام لێدابوو، چه‌ندین جاریش لاقه‌ی جنسی کردبوو ، له
کۆتایشدا به بێ پاره ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌که‌یی خۆی کردبوویه‌وه.ئه‌ویش
واته کچه‌که له‌وێ له فلیپین سکاڵای له‌دژ تۆمار کردبوو.
ماڵپه‌ڕی گۆران
هه‌ڵه‌بجه‌یی
|