په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٣\٢٠٢١

کۆیلایەتی.


عامر سابیر       


ئەوانەی لە سەدەی ھەژدە و نۆزدەدا لە دژی کۆیلایەتی خەباتیان ئەکرد، ئەکران بە دوو بەشەوە. بەشێکیان داوایان ئەکرد کە کۆیلەکان ئەبێت خواردنی باشیان پێ بدرێ و جلوبەرگی پۆشتەتر لەبەربکەن و جێگای خەوتنی شیاوتریان بۆ دابین بکرێ. بەشی دووەم داوای ھەڵوەشانەوەی ھەموو سیستەمەکەیان ئەکرد و لە دژی بە کۆیلەکردنی ئینسان بوون.

گروپی یەکەم کێشەیەکی نەبوو لەگەڵ سیستەمەکەدا. تەنھا داوای خواردنی زیاتریان ئەکرد بۆ کۆیلەکان تا نەمرن لە برسا. داوای جل و پێخەفی زیاتریان ئەکرد بۆ کۆیلەکان تا لە سەرما ڕەقنەبنەوە.

ئەمانەی گرووپی یەکەم بەربەستبوون لەبەردەم خەباتی ئەوانەی گرووپی دووەمدا. بەشی زۆری وزەی خەباتی گروپی دووەم بۆ گۆڕینی تەواوی سیستەمەکە، لە دژی ئەمانەی گرووپی یەکەم بەفیڕۆ دەچوو.

ئێستاش کێشەکە سیستەمەکەیە. سەرمایەداریی سەرچاوەی ھەموو کێشەکانە. سیستەمەکە بگۆڕە، کێشەکان چارەسەر ئەبێت. وەڵام سۆشیالیزمە.


ئابووری ناسی مارکسیستی لە ئەمەریکا پرۆفیسۆر ڕیچارد ۆڵف وا ئەڵێ:

سەپاندنی چاکسازی و شۆڕش، ھاوتەریب و ھاوشانی یەک ئەڕۆن. ئەم دووانە تەواوکەری یەکترن نەک دژ بەیەک. بۆیە ڕیچارد ۆڵف لە کاتێکدا ئەم قسەیەی سەرەوە ئەکات، لە ٢٠١٦ و لە ٢٠٢٠ دا پاڵپشتی هەڵمەتەکەی بێرنی ساندەرسی کردووە. لە کاتێکدا ھەموو ئەوەی ساندەسرس باسی ئەکات جێبەجێ بکرێ ناگاتە قولەپێی ئەوەی کە لە گرانیی گەورەدا چینی کرێکاری ئەمەریکا بە ڕابەری حیزبی کۆمۆنیستی ئەمەریکا و حیزبە سۆشیالیستەکانی ئەمەریکا و سەندیکایە کرێکارییەکانی ئەمەریکا لەو کاتەدا سەپاندیان بەسەر چینی سەرمایەداری ئەمەریکادا.

بەلام لەمڕۆی جیهانی سەرمایەداریی و بەتایبەت لە وڵاتێکی وەک ئەمەریکادا کە لە نیسانی ١٩٤٥ ەوە تا ئاداری ٢٠١١ کە تەنانەت بەکارھێنانی وشەی کۆمۆنیزم و شۆشیالیزمیش تیایدا قەدەغەکرابوو. کە تیایدا لە ١٩٤٥ دا کۆمۆنیستەکان و کرێکارانی سۆشیالیست لە ڕابەران و خۆشەویستانی کرێکاران و زەحمەتکێشانی ئەمەریکاوە، لە شەو و ڕۆژێکدا کران بە سیخوڕ و بە ھەزارانیان زیندانی کران و بە دەیانیان تیرۆرکران و بە لێشاو رەوانەی وڵاتانی تر ئەکرانەوە. جەختکردنەوە لە سەر گۆڕینی سیستەم پێویستە و گرنگە کە وەک جێگرەوەی چینی کرێکار بۆ ئەم سیستەمە هەمیشە دووپاتی لەسەر بکرێتەوە.

ڕیچارد سۆشیالیستێکی پراگماتیکە. لە کاتێکدا لای ڕۆشنە کە تەنھا بە گۆڕینی سیستەمەکە کێشەکان چارەسەرئەبێت، بەڵام لە ڕێگەی (دیموکراسی لە شوێنی کاردا) ڕۆژانە لە کۆششی سەپاندنی چاکسازییدایە.


کۆمۆنیستەکان و کرێکارانی سۆشیالیستی کوردستانیش ھەر وا ئەکەن.


١٨\٣\٢٠٢١
ماڵپه‌ڕی عامر سابیر

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک