په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

کۆیله‌کانی ده‌ستی ئه‌شق .                                                                                

سارا نامۆ               فه‌رموو لێره‌ کرته‌ بکه‌ بۆ بیستنی ئه‌م هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگی '' پێشه‌ ''     

 

هەتا ئێستا هیچ نەغمەى گۆرانیەک

نەى خستومەتە گریان .....

تەنیا ئەو نەغمانە نەبێت

کە بوو بوو بە لایە لایەى ڕۆژانەمان

هەتائێستا هیچ دەردێک منى گرفتار نەکرد

تەنیا دەردى ئەشق نەبێت

کە زۆرى وەک منى لە ناو برد

هەتائێستا شنەى خەیاڵ نەیفراندوم

تەنیا ئەو شنەى خەیاڵە نەبێت

کە دەنگى بەرەو ڕۆحى تۆ

لە دنیا دا ئەی تۆراندم

هیچ کاتێک من حەزم لە خەو نەکردووە

لەکاتەوە خەوم ئەوێت

کەسەر ئەکەمە سەرسەرین تا بەیانى

وێنەت لەبەر چاوم ئەبێت

هیچ کاتێک شیعرەکانم مەلوول نەبووە

لەوکاتەوە نەبێت کەشێوەى تۆى لێ وون بووە

من نمەى بارانم نەناسیوە

لەوکاتەوە بۆتە هاوڕیم کەپێکەوە هەموو شەوێ

لەگەڵ دڵما تا بەیانى فێرى چرپە بووە

من کۆیلەم نەدیبوو هەرگیز

ئێستا خۆم بووم بە کۆیلەى ئەشق

بۆ بڕوام پێناکەى ئازیز.