٦\١\٢٠١٣
کوڵۆڵ خۆى کورد،
بە با بێ و بە باران هەر لە بەفر کەم ئەبێتەوە.

کامیل ژیر
کوڵۆڵ خۆى بەفر. ئەو بێچارەیە، گەرچى لە
ئاست ساردییەکەیدا هیچ میکرۆبێک خۆى بۆراناگیرێ، کەچى لە
بەرامبەر باو لە بەرامبەر باران،
دەستەوستانە.
ئەوە بەفر بە گشتى. ئاخۆ ئەبێ بەفرى کوردى
کوڵۆڵ بەرەنگارى چەندین جۆرە باو بارانى نەیارەکانى بێتەوە!؟
لەگەڵ دەنگۆى لەدەرگادانێکى بچووکترین مافى کوردا تا ئامانجە گەورەکە
کە سەربەخۆییە، چەندین جۆر باو بارانی نەیارەکانى بەسەریدا ئەڕژێ!
کوڵۆڵیە زیاترەکەش لەوەدایە ئەو باوبارانانەى لەبەفرى کورد کەمئەکەنەوە،
منەتى ئەوەشى بەسەردا ئەکەن کە ئەوە لە دڵسۆزییانەوەیە نەک خوانەخواستە
دژایەتى!
تۆ بڕوانە ئا لەم کاتەدا کە لایەنە نەیارەکانى کورد لە
ئەوپەڕى ناکۆکیى خۆیاندان، کەچى هەریەکەو بەجۆرێک لەبەفرى کورد
کەمئەکاتەوە کە لە ئەنجامدا هەموویان لە (یەکێتى خاکى عیراق)دا
یەکئەگرنەوە. ئەوەش کەمکردنەوەیەکى سەختە لەمافى دیاریکردنى چارەنووسى
کورد! چونکە یەکەم کاریگەرییەکى ئەو مافە، لەقکردنى کۆڵەکەکانى یەکێتى
خاکى عیراقە.
کوڵۆڵ خۆى کورد! ئەوە لایەنە نەیارەکان بەهەرجا، کوڵۆڵیە گەورەکە
لەوەدایە کەحیزبە کوردیە باڵا دەستەکانى باشوورى کوردستانیش،
پێشبڕکێیانە لەسەر پاراستنى یەکێتى خاکى عیراق!
ئنجا بەرامبەر هەموو ئەو باوبارانە، دەسەڵاتى هەرێمى کوردستانیش لە
بڕیارێکدا رۆژى ٦\١\٢٠١٣ى
کردە پشووى فەرمى!! وەک بڵێ ئەوە هەر ئێوەنین کە
سوورن لەسەر یەکێتى خاکى عیراق، واتا لەسەر کەمکردنەوەى بەفرى
کوردى، ئەوەتا ئێمەش رۆژى دامەزراندنى ئەو سوپایەى ئەنفالیکردین،
ئەیکەینە ئاهەنگ و پشووى فەرمى!! ئافەرین دەسەڵاتی کوردستان، هەرزە
وەکیلى شارى خامۆشان!!
ماڵپهڕی کامیل ژیر
|