٥\١٢\٢٠١١
کولتووری پێکه‌وه‌ژیانی
گه‌له‌که‌مان ناشیرین مه‌که‌ن.

ره‌زا ساڵح
رووداوه نه‌خوازراوه‌کانی رۆژی هه‌ینی له
شاری زاخۆ و چه‌ند شوێنێکی تری باشووری کوردستان،جێی داخ و نیگه‌رانیی
هه‌موو کوردێکی دڵسۆزی کوردستانپه‌روه‌ره..بێگومان گه‌لێ مه‌به‌ستی
ئاشکرا و شاراوه له‌م له پشت ئه‌م کاره قێزه‌وه‌نانه‌وه هه‌ن.
ئێمه‌ی کورد ، له به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه تا ئه‌مڕۆ.. له هه‌موو
رۆژهه‌ڵاتدا، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و نیازی ناحه‌زان.. هه‌رده‌م نموونه‌ی
پێکه‌وه‌ژیان و سازان و ته‌بایی وبرایه‌تی بووینه، هه‌رگیز فره نه‌ته‌وه‌یی
و ئاینی و ئاینڕا و ئایدۆلۆجی جیاواز له‌یه‌کی نه‌کرووین.
کوردستان نیشتمانی شیرینی هه‌موومانه و هه‌موومان کوردستانین.. هه‌مووشمان
به‌بێ جیاوازی له نه‌ته‌وه و ئاین و بڕوا، وه‌کو هاوڵاتییه‌کی
کوردستان ، یه‌کسانین له مافه‌کان و له ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانمان .. له
خۆشییه‌کان و تاڵی و ناخۆشییه‌کاندا، له شێنه‌یی و له ته‌نگانه‌دا..
هاوبه‌ش بووینه..تۆمارێکی پڕ له شانازیی دێرین و مه‌زنمان هه‌یه له
پێکه‌وه خه‌باتکردن و قوربانیدان له پێناوی ئازادی وسه‌ربه‌خۆیی و
هێنانه‌دیی ئه‌م رۆژه‌دا.. کوردستان به‌م فره نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییانه‌وه
جوانه.. فره ره‌نگی مایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیمانه. گه‌لی کورد له‌م ڕووه‌وه
دڵی هیچ لایه‌نێکی نه‌شکاندووه..هه‌رده‌م به‌دڵ نه‌رم و فراوان و
رووحی لێبوورده‌یی ناسراوین .. ته‌نانه‌ت گه‌ر ناحه‌زانیشمان په‌نایان
بۆ هێنابێتین باوه‌شمان بۆ کردوونه‌ته‌وه و روومان نه‌شکاندوون.. تا
ئێستا گه‌لێ جار دۆژمنانی گه‌له‌که‌مان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه که ،
درز بخه‌نه ئه‌م یه‌کگرتن و یه‌کڕیزییه‌مان و تۆوی دووبه‌ره‌کی له
نێوماندا بچێنن و په‌رتمان بکه‌ن و زاڵ‌بن به سه‌رماندا.. به‌ڵام هه‌وڵ
و نیازی گڵاویان له سه‌ر به‌ردی بته‌وی برایه‌تیمان ورد و خاشبوونه.
که‌ی به‌ردباران و شکاندن و سووتاندن و وێرانکردن و زه‌بر و توندوتیژی
و رق قین و ره‌تکردنه‌وه‌ی یه‌کتری و بێ رێزی له کولتووری ره‌سه‌نی
کوردی‌دا هه‌بوونه ؟! بێگومان ئه‌م کاره ناشیرین و قیزه‌وه‌نانه
نامۆن و دوژمنان ده‌یانه‌وێت له کوردستاندا تۆوی بکه‌ن.
چونکه ئه‌وان هه‌رگیز چاویان به ئارامی و ئاشتی و گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی
کوردستان هه‌ڵنایه..له‌م کاته‌دا گه‌له‌که‌مان ده‌یوێت له ژێر چه‌تری
کوردایه‌تیدا و،به له به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی گه‌له‌که‌مان،
ده‌ست له ململانی و موزایده‌ی سیاسی هه‌ڵبگرن و هاوده‌نگ و هاوڕیز بن
و زیاتر سووربن له سه‌ر به دیهێنانی مافه ره‌واکانی گه‌له‌که‌مان
به تایبه‌تیش گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترمان بۆ
باوه‌شی کوردستان، دوژمنانی کورد و کوردستان، به‌م هه‌وڵه‌ی گه‌له‌که‌مان
به‌رچاویان لێڵ بووه و له‌ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌دا، خه‌ریکی
پیلانگێڕانن له دژی خواسته‌کانی گه‌له‌که‌مان.. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
نه‌گریسه‌شیان ، سوود له که‌سانێکی خۆفرۆشی نه‌فس نزم و ناپاک و، له
هه‌ندێ لایه‌نی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی به‌کرێگیراو وه‌رده‌گرن.. مه‌به‌ستیشیان
شێواندن و تێکدانی ئاشتی و سه‌قامگیری و دووبه‌رکییه له کوردستاندا،
ده‌یانه‌وێت زیان به ئابووری و ژێرخانی کوردستان بگه‌یه‌نن.. ده‌یانه‌وێت
ناوی کورد وکوردستان بزڕێنن و ناشیرین بکه‌ن.. ده‌یانه‌وێت روڕه‌وه‌ی
گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتن و ئاوه‌دانی له کوردستاندا په‌ک بخه‌ن.. ده‌یانه‌وێت
ڕێ له ئازادی و دیموکراتی بگرن .. ده‌یانه‌وێت گه‌لی کورد به چه‌ند
کێشه‌یه‌کی ناوخۆوه موفته‌لابکه‌ن و، هه‌لێک بڕه‌خسێنن بۆ ده‌ست تێوه‌ردان
له کاروباری کوردستان و ئه‌م ئه‌زموونه‌ی باشووری کوردستان لاوازبکه‌ن
که جێی هیوای و ئومێدی گه‌له‌که‌مانه له هه‌ر چوار پارچه‌ی
کوردستاندا..
گومانی تێدا نییه که رووداوه‌کانی زاخۆ و شوێنه‌کانی تر ، پیلانێکی
نه‌خشه‌دارێژراون و ده‌ستێکی ناوه‌وه و ده‌ره‌کی له پشته‌وه‌یه..مه‌به‌ستیان
ته‌نها سوتاندنی کۆگای مه‌یفرۆشتن و مه‌ساجکردن نییه.. له ناو هێڕشبه‌ره‌کاندا
گه‌نجانیان تێدایه مه‌ینۆشه..که‌واته ئه‌مانه به ئیعاز به‌م کاره
هه‌ستاون .. من دژی سوتاندن و وێرانکردنی ئه‌و کۆگایانه و میوانخانه
و ئۆتۆمبیل و شوێنه گه‌شت گوزارییه‌کان و ئه‌و باره‌گایانه‌شم که
سوتێنراون.. هی هه‌چ که‌س و لایه‌نێک بێت..چونکه موڵکی گه‌له‌که‌مانن..له
لایه‌کی که‌شه‌وه پیلانێکه بۆ گۆجکردن و راگرتنی گه‌شتوگوزار له
کوردستاندا.. که به هه‌زاران خێزان بژێوی ژیانیان له سه‌ر میوانخانه‌کان
و چێشتخانه‌کان و گواستنه‌وه‌ی میوان و گه‌شتکه‌ران و فرۆشتنی جۆره‌ها
که‌لوپه‌ل و دیاری له بازاڕه‌کان و هاوینه هه‌وره‌کان و سه‌یرانگاکانی
کورستان.
مانگ و نیوێک به‌ر له ئێستا له هه‌ولێر بووم ، شه‌وێکیان چووین بۆ
پارکی شانه‌ده‌ر.. ئه‌وه‌نه‌ی میوانی عه‌ره‌ب و تورکمانم بینی له‌و
پارکه‌دا نیوه‌ی ئه‌وه کوردم نه‌بینی.
خۆ له تورکیادا (حیزبی داد و گه‌شه‌کردن )ی ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتداره..
ئه‌وه‌ی شاری ئه‌سته‌مبووڵی بینیبێ ئه‌م راستییه‌ی بینیوه ، که زۆربه‌ی
مزگه‌وته‌کانیان که‌وتوونه‌ته نیوان مه‌یخانه‌کان و مه‌لهه و
دیسکۆکان و قومارخانه‌کان..ئایه ئه‌ندامێکی حیزبی داد و گه‌شه‌کردن یا
تورکێکی ئیسلامی توندڕه‌و یا وتاربێژێکی مزگه‌وت هێڕشیان کردۆته سه‌ر
یه‌کێک له‌و شوێنانه ؟ ئایه تا ئێستا له مانگی ره‌مه‌زانیشدا
بریارێکیان ده‌کردووه که ئه‌و شوێنانه دابخه‌ن ؟.. خۆ هاوینان له‌سه‌ر
لمی که‌ناری ده‌ریاکانی تورکیا و میسر و لوبنان و سوریا و تونس و...هتد
، به هه‌زاران ئافره‌ت و پیاو به سوخمه‌یه‌ک و ده‌رپێیه‌که‌وه پاڵ
که‌وتوون و مه‌ی به لێویانه‌وه ده‌نێن.. تا ئێستا بیستووتانه که‌سێ
په‌لاماریان بدات و بڵی ئه‌مه قه‌ده‌غه‌یه ؟ یا له یه‌کێک له
کۆنگره‌کانی ده‌وڵه‌تانی ئیسلامی تا ئێستا توانیویانه فه‌توایه‌ک ده‌ربکه‌ن
و داوا له حکومه‌ته‌کانیان بکه‌ن که ئه‌و شتانه قه‌ده‌غه‌بکه‌ن و
دایان بخه‌ن ؟! تکایه به هه‌ڵه‌ش لێم تێ مه‌گه‌ن و وا مه‌زانن من
داکۆکی له مه‌یخواردنه‌وه و خۆپه‌تی کردن ده‌که‌م ، من تا ئێستا
مه‌یم نه‌خواردۆته‌وه وناشیخۆمه‌وه..
به داخه‌وه هه‌ندێ له کۆڵکه مه‌لا سیاسییه‌کانی ئیمه ده‌یانه‌وێ
به کۆمه‌ڵی دروشمی ئاینی و سیاسی بریقه‌دار، گه‌نجان و مێردمنداڵانی
کورد ته‌فره‌بده‌ن و له‌ژێر ناوی جیهاد دا بۆ کاری توند و تیژی هانیان
بده‌ن و خۆشیان دووره په‌رێز بوه‌ستن .. ئه‌مه‌یه جیهاد؟!
جارێک مه‌لایه‌ک به گه‌نجێکی کورد ده‌ڵێت ، ئه‌گه‌ر خۆت فیدا بکه‌یت و
بچیت بۆ فڵانه ده‌وڵه‌ت جیهاده.. ئه‌گه‌ر شه‌هیدیش بوویت چوونه به‌هه‌شتت
مسۆگه‌ره و حه‌فتا حوریش خزمه‌تت ده‌که‌ن.. گه‌نجه‌که‌ش ده‌زانێت مه‌لا
کچێکی عازه‌بی جوانی هه‌یه.. ده‌ڵی مامۆستا من گه‌نجم و ژنم نه‌هێناوه..
تۆ کچه‌که‌ی خۆتم لێ ماره‌که ئه‌و حه‌فتا حۆرییه‌ی تۆ باسی ده‌که‌یت
پیرۆزی خۆتبن.. مه‌لا توڕه‌ده‌بی و ده‌ڵێ ئه‌م قسه‌یه دووباره نه‌که‌یته‌وه..؟
به‌داخیشه‌وه، هه‌ندێ له که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌کانی کوردستان وه‌کو
دوڕیان دۆزیبێته‌وه ، به هه‌وسی خویان و به‌بێ به‌ڵگه ، ئه‌م لایه‌ن
و ئه‌و هێز تاوانبار ده‌که‌ن و خۆیان چۆن مه‌به‌ستیان بێت ئاوها ڕوماڵی
رووداوه‌کان ده‌که‌ن و پاڵ لایه‌نێک ده‌گرن و لایه‌نه‌که‌ی تر تاونبار
ده‌که‌ن و له جیاتی ئاو به‌م ئاگره‌دا بکه‌ن.. به‌نزین به‌سه‌ر ئاگره‌که‌دا
ده‌که‌ن و هێنده‌ی تر بارودۆخه‌که ده‌شێوێنن.. بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه
ئه‌گه‌ر بێت‌و زیاتر ته‌شنه‌بکات هه‌ر هه‌موومان، به ئه‌وانیشه‌وه
باجی ئه‌م کاره قێزه‌وه‌نه نه‌خوازراوانه ده‌ده‌ینه‌وه.. ئه‌وسا هه‌موومان
کاڵه‌گ به ئه‌ژنۆ ده‌شکێنین .. بۆیه پێویسته هه‌موومان هه‌ست به به‌رپرسێتی
ئه‌ستۆمان بکه‌ین و ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ین برای یه‌کترین و به راستی
دڵسۆزی کوردستانین، پێویسته رۆڵیکی باشمان له هێورکردنه‌وه و گه‌رانه‌وه‌ی
ئارامی هه‌بێت ، داواش له هه‌موو لایه‌نه‌کان بکه‌ین که دان به‌خۆیاندا
بگرتن و وتاری ئاگرین نه‌ده‌ن ، داواش له سه‌رکرده‌کانی هه‌موو لایه‌نه‌کان
بکه‌ین چ ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدان یا ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆنن و له ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدان .. پێکه‌وه دابنیشن و ده‌ست به‌سه‌ر هۆیه‌کانی ئه‌م
روداوه نه‌خوازراوه‌دا بگرن و به راشکاویش ئه‌و ده‌سته چه‌په‌ڵه
دیاری بکه‌ن که له پشت ئه‌م روداوه‌وه‌ن و ئه‌وانه‌ی ئه‌م کاره قیزه‌وه‌نه
ناشارستانییه‌یان کردووه ، سه‌ر به هه‌چ لایه‌نێک بن دادگایی بکرێن
.. تا ببنه په‌ند بۆ کاری له‌م جۆره دووباره نه‌بێته‌وه.. ناشبی له
ژێر ناوی ئازادی‌دا سنووری ئازادی ببه‌زێنن و ماف و ئازادی که‌سانێکی تر
پێشێل بکه‌ن.. هه‌روه‌کو مه‌دام رۆلاند ده‌ڵێ: « ئه‌ی ئازادی، چه‌نده‌ها
توان به ناوی تۆوه ده‌کرێن ».
هۆیه‌کی تری ئه‌م کاره ناشیرینانه .. ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی
نابه‌ڵه‌دی حیزب و لایه‌نه‌کان و قوتابخانه‌کان و مزگه‌وته‌کان و
ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان .. که هه‌ریه‌که به شێوه‌یه‌کی نادروست و
سه‌قه‌ت ، منداڵان و هه‌رزه‌کاران و گه‌نجه‌کانمان گۆش و په‌روه‌رده..
به شێوه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌کانی خۆیاندا
رابێن و ، له جیاتی ئه‌وه‌ی سۆز ۆ ئینتیمایان بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مان
هه‌بێت به رووحیه‌تی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و رێزلێنان و یه‌کتری
قبوڵکردن و ئاشتی و ته‌بایی و مرۆڤایه‌تی و...هتد په‌روه‌رده ئاراسته
و رێنماییان بکه‌ن.. که‌چی زیاتر ئینتمایان بۆ حیزبه‌کانیان یان لایه‌نه‌کانیان
هه‌یه..هه‌ندێ له مه‌لا سیاسییه‌کان و مزگه‌وته‌کان ڕۆڵێکی نێگه‌تیف
ده‌بینن به وشه‌ی جیهاد و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ و کافرن و غه‌زایه و...
هتد مێشکی کۆمه‌ڵێک له مێردمنداڵ و گه‌نجه‌کانمانیان ، له سۆزی
نیشتمانپه‌روه‌ری و رێزگرتن له سه‌روه‌ری یاسا شۆریوه‌ته‌وه.. هانیان
ده‌ده‌ن بۆ یاخی بوون و ئه‌نجامدانی کاری توند و تیژی.
وه‌کو له هێڕشبه‌ره‌کانی ئه‌م رووداوه‌ی شاری زاخۆ بینیمان، رێژه‌ی له
سه‌تا هه‌شتای ئه‌و که‌سانه منداڵ و مێردمنداڵ بوون و به‌شێکیشیان گه‌نجان
بوون ، بێگومان تێوه‌گلانی منداڵ و مێردمنداڵ له‌م کاره قێزه‌وه‌نانه‌دا..
پێشێلکردنیکی زه‌قی به‌ند و بڕگه‌کانی جاڕنامه‌ی مافه‌کانی منداڵانه و
، به تاوان داده‌نرێن.. ناحه‌زانی گه‌له‌که‌شمان ئه‌م رووداوه‌یان
قۆستۆته‌وه سێ هێنده‌ی تر ده‌ده‌ن پاڵی بۆ ناشیرین کردنی گه‌له‌که‌مان.
پێویسته هه‌موو دڵسۆزانی کورد و کوردستان ، به توندی پرۆتستۆ و شه‌رمه‌زاری
ئه‌م روداوه نه‌خوازراوه‌ی زاخۆ و شوێنه‌کانی تری باشووری کوردستان
بکه‌ین ..داواش ده‌که‌ین ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌م ئاژاوه‌یه‌دا هه‌بووه
سه‌ر به هه‌چ لایه‌نێک بن چاوپۆشیان لێنه‌که‌ن و بدرێنه‌دادگا.
دانیشتنێکی به په‌له‌ش له نێوان سه‌رکرده‌کانی هه‌موو لایه‌نه
کوردستانییه‌کاندا بکرێت. بۆ ئه‌وه‌ی رووداوی له‌و شێوه‌یه دووباره
نه‌بێته‌وه.. راگه‌یاندنه‌کانی کوردستانیشی درێژه به باس و لێدوانی
نابه‌جێ نه‌ده‌ن و، پووش و چیلکه نه‌که‌نه سه‌ر ئاگره‌که.
ماڵپه‌ڕی ره‌زا
ساڵح
|