١۴\١\٢٠١٠ کوڕان و کچان به‌ره‌و قه‌یره‌یی و مانه‌وه‌یان.
هه‌ندێک جار ره‌گه‌زی مێ بۆخۆی ده‌بێته هۆی فاکته‌ری ئه‌م قه‌یره‌ییه که زۆرجار نه‌بوونی بڕیاری گونجاوی خۆی و دوودڵی له‌وه‌ی نازانێ چ کوڕێک هه‌ڵبژێرێ له‌وانه‌شه هه‌ندێک جار خۆبه‌گه‌وره زانین گه‌وره‌ترین هۆکاربێ بۆ چوونه ناو ته‌مه‌نی قه‌یره‌یی،وه له هه‌ندێک حاڵه‌تی باو دا کاتێک کچێک خاونی سه‌رمایه‌ی خۆیه‌تی یان خاوه‌نی بڕوانامه‌یه‌کی به‌رزه ئه‌وا ده‌گه‌ڕی به‌دوا هاوتاکه‌ی خۆیدا و له‌وانه‌یه له روانگه‌ی ئه‌و ئه‌وکه‌سه‌ی که به‌دوای دا ده‌گه‌ڕێ نه‌یدۆزێته‌وه بۆیه له هه‌وڵی به‌رده‌وامی گه‌ڕاندا ده‌بێت به‌بێ گوێدان به تێپه‌ڕبوونی کات یان بیرکردنه‌وه له خه‌یاڵ و دوورکه‌وتنه‌وه له‌واقیع و هه‌روه‌ها کاریگه‌ری ئابووری بۆ کچان ته‌نها له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه که پابه‌ند بوونی خۆی یان که‌سوکار به‌دیارده‌ی چاولێکه‌ری و که‌می راده‌ی تێگه‌یشتنی له چۆنیه‌تی دروستکردنی خێزان و زیاتر به‌ستنه‌وه‌ی به لایه‌نی ماددیه‌وه نه‌ک لایه‌نی مه‌عنه‌وی که ئه‌مه‌ش دواجار توشی گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێ.
ئه‌مه له‌کاتێکدا دابینکردنی هه‌موو پێداویستیه‌کان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ره‌گه‌زی نێر وه‌کو دابین کردنی ژیان و شوێنی نیشته‌جێ بوونی سه‌به‌خۆ و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش جێبه‌جێکردنی ته‌واوی داواکاریه‌کانی ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌بێته هاوسه‌ری ژیان (کچه‌که) ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی کوڕه‌که و ره‌نگه هه‌ندێک جار نه‌توانی هه‌موو ئه‌رکه قورسه جێبه‌جێ بکات و بۆیه ئه‌م پرۆسه‌یه دواده‌که‌وێت وه هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی مه‌ترسییه‌کان و ئه‌و ئاکامانه‌ی که‌وا کوڕ و کچ ده‌گه‌یه‌نێته قه‌یره‌یی و دواکه‌وتن ده‌کرێ به‌شێوه‌یه‌کی نه‌گێتڤ و ده‌روونی باسیان بکه‌ین که که‌سایه‌تی هه‌ردوکیان به‌ره‌و ڕووخاندن ده‌بات و تووشی گرێی ده‌روونی ده‌بن و دواده‌که‌ون له‌و پڕۆسه‌یه که ناتوانن له‌کاتی گونجاو ئه‌م پڕۆسه‌یه ئه‌نجام بده‌ن وه هه‌ندێک جاریش چه‌ندین پرسیار دروست ده‌بێ و بڕوایان که‌م ده‌بێ نازانن چ جۆره ده‌ستنیشانکردنێک بکه‌ن و هه‌میشه له‌گوماندا ده‌بن و ناتوانن له‌رابردوو ڕزگاریان بێ و ته‌سلیمی داهاتووبن هه‌ندێک جاریش له‌ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا هاوسه‌رێتی دروست ده‌که‌ن و له‌ئاکامی ئه‌م باره ده‌روونیه تووشی سه‌رنه‌که‌وتن ده‌بن ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌پێی زانستی پزیشکی که ئافره‌ت چووه ته‌مه‌نه‌وه توشی نه‌زۆکی ده‌بێ که ده‌بێته هۆی دروست بوونی ترس و ئالۆزی ده‌روونی. ئیتر که گه‌یشتنه ئه‌م ته‌مه‌نه واتا قه‌یره‌یی زۆرێک له‌م که‌سانه بڕیار ده‌ده‌ن که خۆیان دوور بگرن له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری.
له‌لایه‌کی تر مه‌ترسی تێکچوونی تاک له‌ڕووی ئاره‌زووی سێکسی وکه غه‌ریزه‌یه‌که
هه‌ردوو ره‌گه‌ز ناتوانن زاڵ بن به‌سه‌ریدا و توشی لادان ده‌بن و له
ئاکامی ئه‌و لادانه هه‌ندێک جار ده‌بێته هۆی دروست بوونی منداڵ به
ڕێگای ناشه‌رعی و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش له‌به‌رپاراستنی که‌ڕامه‌ت وترس له
زڕاندنی ناو و ناوبانگ و زۆر مه‌ترسی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک کوشتن و
دوژمنایه‌تی و...هتد ئه‌وا لاده‌ر بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌م لادانه زۆرجار
هه‌وڵی له‌ناوبردنی منداڵه‌که ده‌دات. که ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئه‌نجامدانی
تاوانێک بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانێکی تر، بۆیه ده‌بێ به‌ر له‌هه‌موو شتێک
رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌تایبه‌تی ڕێکخراوه‌کانی ئافره‌تان
ولاوان له رێگای فشار خستنه سه‌ر‌حکوومه‌ت بۆ دابینکردنی شوێنی نیشته‌جێ
بوون بۆئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێت بچنه ناو ئه‌و پڕۆسه‌یه‌وه وه‌هه‌روه‌ها
هه‌وڵ بده‌ن بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره که‌سانه له‌ڕێگای چوونه
ناو چینه‌کانی لاوان به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه و یارمه‌تی دانیان بۆ
دروست کردنی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌وه و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی ڕاڕایی و
دوودڵی که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قه‌یره‌یی له
کۆمه‌ڵگه‌دا.
|