٨\٣\٢٠١٠
کوردانی سوریا، ده‌ستپێکه‌ری
خۆرێکخستنی ناسیونالیستانه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌ره‌نسیدا.
نووسینی: نێلیدا فوکارۆ

و. له‌ئه‌ڵمانییه‌وه: هه‌ڵۆ به‌رزنجه‌یی
- به‌شی
یه‌که‌م -
دروستبوونی شێوه‌ی جیاجیای ناسیونالیزم له‌وڵاتانی
عه‌ره‌بی رۆژهه‌ڵاتی نێزیدا ، به‌تایبه‌تی له هه‌ناوی سه‌رده‌می
کۆلۆنیالیزمی فه‌ره‌نسیدا ، جێی بایه‌خه . به په‌یوه‌ستکردنی له‌گه‌ڵ
فراژبوونی هه‌ستی " نه‌ته‌وه‌ییانه" یه‌کی گروپ‌و ئیتنیه ناعه‌ره‌به‌کان
و بایه‌خیان بۆ پرۆسه‌ی پێکهێنانی نه‌ته‌وه، که به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کۆلۆنیالیستی و ده‌سته‌ی هه‌ڵبژارده ـ ئیلێتی
سوننی عه‌ره‌به‌وه دیاریکراوه.
ئه‌م نووسینه ره‌وشی کوردانی سوریا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆلۆنیالیستی
فه‌ره‌نسی 1921 ـ 1946 له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی له‌به‌رچاوگرتنی سه‌رهه‌ڵدانی
هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی کورد لای رۆشنبیر و سه‌ره‌ک خێڵه‌کان ده‌خاته
روو.
له هه‌لومه‌رجی سوریادا ده‌رکه‌وتنی ناسیونالیزمی کوردی له‌سه‌رده‌می
ئیداره‌ی فه‌ره‌نسیدا له‌ته‌ک گه‌شه‌سه‌ندن و ره‌واجی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بیدا
رووبه‌روو بووه‌وه که ببووه ئایدۆلۆژیای سه‌ره‌کی و مه‌زن له خه‌باتی
دژی ئیمپریالیزمدا.
ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی کاریگه‌رییه‌کی گرده‌بڕی له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی
سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیالی سوریا گێڕا و پاش 1946 بووه پرنسیپی
سیاسی ، که سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگای سه‌ربه‌خۆی سوریای نه‌خشکرد. ئه‌و
رۆڵه‌ی کورد له‌و پرۆسه‌ی ده‌وڵه‌ت دروستکردن له سوریا گێڕای ، له
رێگای به‌شداریکردنه‌وه یاخود ئۆپۆزیسیۆنه‌وه بێگومان که‌م بایه‌ختره
له ناوچه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێزیک.
دیارده‌ی جیاوازی جیۆپۆلیتیکی کۆمه‌ڵایه‌تی ـ ئابووری و کولتووری ئه‌و
ناوچه که‌مه کوردنشینه په‌رشوبڵاوانه له ناوچه‌کانی سوریا ،ده‌کرێت
وه‌ک هۆیه‌ک بۆ نه‌بوونی یه‌کێتی و نادیاری بڕیاردانی سیاسی بزاڤی
ناسیونالیستی کوردی ته‌ماشا بکرێت . له‌سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه کورد له
سه‌رده‌می سوریای مانداتی فه‌ره‌نسادا ته‌نها %7،5 تێکڕای دانیشتوانه‌که‌یان
پێکده‌هێنا و خۆرێکخستنی ناسیونالیستانه‌ی کورد به‌زۆری له‌لایه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی
ناسیونالیستی و ئینته‌رناسیۆنالیستی ده‌سه‌ڵاتی مانداتی فه‌ره‌نسا
ئاسته‌نگی ده‌خرایه به‌رده‌م . به‌ر له‌هه‌ر شتێ به هۆی په‌یوه‌ندی
مانداتی ناوبراوه‌وه به ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی و که‌مالیستی تورکیاوه.
هه‌ڵبه‌ته کورد به‌وشێوه‌یه رۆڵێک له گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسه‌تی ئێتنی
له سوریای کۆلۆنیالدا ده‌گێڕا. کاتی خۆی وه‌ک گروپێکی نا عه‌ره‌بی/
یاخود ناموسڵمانی / مومکناتی داواکارییه شیاوه‌کانیان سه‌باره‌ت به
گه‌شه‌سه‌ندنی ناسنامه‌یه‌کی خودی له پلانی فه‌ره‌نسیدا تێهه‌ڵکێش ده‌کرا،
بۆ ئه‌وه‌ی زیادبوونی تاوی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی پێ هاوسه‌نگ بکه‌ن .
له کاتێکدا سیاسه‌تی فه‌ره‌نسی به‌رانبه‌ر به دۆزی " عه‌له‌وی و مه‌سیحییه‌کان
" به‌دروستی مامه‌ڵه‌یان له ته‌کدا ده‌کرا ، وا هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی فه‌ره‌نسی
له‌هه‌مبه‌ر کورد و گه‌شه‌سه‌ندنی ناسیونالیستی کوردی هه‌تا ئه‌و کاته
فه‌رامۆشکارانه بوو.
وه‌ک ووتمان ئه‌م نووسینه ته‌رخانه بۆ لێکۆڵینه‌وه له گه‌شه‌سه‌ندنی
تایبه‌تی ناسنامه‌ی کوردی له سوریا، له ژێر کاریگه‌رێتی سیاسی و
کولتووری ناسیونالیزمدا، که له نیوه‌ی دووه‌می ساڵانی بیستدا هاته
کایه‌وه. پاشخانی راڤه‌کردنی ئه‌م گه‌شه‌کردنه له‌و ساته‌وه‌خته‌دا
له نێوان جه‌نگی جیهانیدا بریتی بوو له ده‌سه‌ڵاتی کۆلۆنیالی په‌ره‌سه‌ندنی
ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی و زیادبوونی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندێتی ده‌وڵه‌ت.
1ـ کوردی سوریا یه‌کگرتویی و هه‌مه‌جۆری له ژێر
ده‌سه‌ڵاتی مانداتی فه‌ره‌نسیدا..
سه‌ره‌تای ساڵانی چل نزیکه‌ی 200000 ـ220000 هه‌زار کورد له سوریا هه‌بووه
له‌وانه نزیکه‌ی 22000 هه‌زاریان له تورکیاوه هه‌ڵاتبوون. ئه‌م
کوردانه پاش نسکۆی یاخیبوونه‌که‌ی شێخی نه‌قشبه‌ندی شێخ سه‌عیدی خه‌ڵکی
پالۆی رۆژهه‌ڵاتی تورکیا، ساڵی 1925 له سوریا گیرسابوونه‌وه. ئه‌م
راپه‌ڕینه بنه‌مایه‌کی ناسیونالیستی به‌هێزی هه‌بووه و بناخه‌ی ده‌وڵه‌تی
تورکی له‌رزاند. وه بووه مایه‌ی زیادکردنی کوشتوبڕی سیاسه‌تی که‌مالیسته‌کان
به‌رانبه‌ر به دانیشتوانی کورد. له ناوچه کوردنشینه‌کاندا گروپی
کۆچکردوو له کوردستانی تورکیا و عێراقه‌وه هه‌بوو که له باکوری
سوریادا له کۆنه‌وه نیشته‌جێببوون. له‌سه‌رده‌می ئیمپڕاتۆرێتی
عوسمانی‌دا ژماره‌ی کوردی له سوریا ده‌ژیان به‌خێرایی زیادی ده‌کرد. به‌هۆی
کۆچپێکردنی خێڵه کورده‌کان و خستنه‌کاری تیپێک له سه‌ربازی کورد به‌ر
له هه‌ر شتێ له دیمه‌شق و ده‌بوو رێگای حه‌ج به‌ره‌و مه‌ککه بپارێزن.
له‌گه‌ڵ دروستکردنی سیسته‌می ده‌وڵه‌تێک پاش جه‌نگی جیهانی له‌م ناوچه‌یه‌دا
، ناوچه کوردییه‌کان له‌باکووردا به تایبه‌تی به کێشانی سنووری <
سوریا ـ تورکیا > دووچاری ئه‌وه بوون به‌دووی ئاکامی رێکه‌وتننامه‌ی
له‌نده‌نی ساڵی 1921 له نێوان فه‌ره‌نسا و تورکی که‌مالیستی بکه‌ون .
وه‌ک ده‌رئه‌نجامێک رێکه‌وتن له‌سه‌ر سنووری ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌کراوی
کوردی له سه‌رووی جه‌زیره له باکووری رۆژهه‌ڵات و له ناوچه‌ی جه‌ره‌بلوزی
چیاکانی کوردستانی توکیا و ناوه‌ندی جه‌زیره‌ی ئیبن عومه‌ر ماردین ،
نوسه‌یبین و ئورفه که ئێستا ده‌که‌ونه ناو سنووری تورکیاوه
دابڕێندران.
زۆر خێڵی نیمچه کۆچه‌ری کوردی ناچارکران کۆچ و ره‌وی وه‌رزی و شێوه‌ی
ژیانیان بگۆڕن. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه ( جبل الاکراد) به تورکی
Kurd Dagl له باکوری رۆژاوا به ته‌واوی خرایه سه‌ر سوریا، به
بیانووی گوایه به گشتی یه‌که‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ـ ئابووری یه‌کپارچه‌یی
پێکدێنن. ئه‌م ناوچه‌یه که سه‌دان ساڵه خێڵه کورده‌کان لێی نیشته‌جێبوون
و خه‌ڵکه‌که‌ی خه‌ریکی کشتوکاڵ کردن بوو به ته‌واوی له باری
جوگرافییه‌وه سنووردار کرا. کرنگترین گۆڕانکاری کۆمه‌ڵایه‌تی ـ
ئابووری که کاری له دانیشتوانی کورد له باکووری سوریا له‌سه‌رده‌می
مانداتی فه‌ره‌نسیدا کرد، ئاکامی گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رفراوان به‌ره‌و
نیشته‌جێبوون بوو. ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه به‌هۆی کێشانی سنوور( 1929 به
پێی رێکه‌وتننامه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی دیاریکراو ) به‌ڕێوه‌برا و له
رێگای پلانی فه‌ره‌نسی بۆ به‌کارهێنانی زه‌ویوزار به‌تایبه‌تی جه‌زیره
پوژایه‌وه. هه‌وڵدان بۆ به‌کارهێنانی زه‌ویوزار له‌ته‌ک داگیرکاری سه‌ربازی
باکووری سوریا له نێوان ساڵانی 1920 ـ 1930 دا خرایه گه‌ڕ . داوای سه‌رله‌نوێ
نیشته‌جێکردنی گشتگری خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یان ده‌کرد. چونکه له‌ژێر ده‌ستڕۆیی
ناسیونالیزم و چالاکی سه‌ربازی جه‌نگی جیهانی تووشی مه‌ینه‌تی ببوون.
گه‌شه‌کردنی کشتوکاڵی جه‌زیره پێویستی ناوه‌ندی بازرگانی خوڵقاند ، که
زیانی ترادیسیۆنی بازاڕه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه له 1919 وه که‌وتبوونه
هه‌رێمی ده‌وڵه‌تی تورکیا و وه‌ک یه‌کیان لێبکاته‌وه. له ئاکامدا
ئیداره‌ی سه‌ربازی فه‌ره‌نسی شاره‌کانی حه‌سه‌که و قامیشلی دروستکرد،
که بوونه ناوه‌ندی ئیداری و ئابووری ناوچه‌که. ساڵی 1932 به‌شێکی
زۆری کۆچه‌ره کورده‌کانی پێشووی رۆژهه‌ڵاتی باکوور نیشته‌جێبوون/ ته‌نها
خێڵی میران و میللی کۆنفدراسیۆن نه‌بێ، که له که‌ناری ناوچه‌کانی
کشتوکاڵییه‌کاندا ده‌ژیان. به‌رده‌وام کۆچڕه‌وی وه‌رزانه‌ی خۆیان له
نێوان تورکیا و ئێران‌دا هه‌ر ده‌کرد. له‌سه‌ر ئاستی کولتووریدا
جیاوازییه‌کی روون له نێوان کوردی دانیشتووی شار و لادێ‌دا هه‌بوو. ئه‌و
کوردانه‌ی له شاره‌کاندا ده‌ژیان زۆربه‌یان تێکه‌ڵ به گروپی
دانیشتوانی شاره‌کان ببوون، که سه‌دان ساڵ بوو له ناو کولتووری
شارستانی کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بدا توابوونه‌وه. به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی وه‌ک
سه‌رباز و فه‌رمانبه‌ری ئیداره‌ی عوسمانی بوون.
له دیمه‌شق که گرنگترین شاری نیشته‌جێبوونی کورد له سوریا پێکدێنێ
%40 دانیشتوانه‌که‌ی به عه‌ره‌بکرابوون. که‌سایه‌تییه گرنگه‌کانی وه‌ک
( محه‌مه‌د کورد عه‌لی بیریارێکی سه‌رکرده‌ی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی و
خالد به‌غداش ) که له ساڵی 1936 دا پارتی کۆمه‌نیستی سوری دروستکرد
سه‌ر به‌م گروپه کورده‌ن . به شێوه‌یه‌کی سروشتی ئه‌و خێڵه کوردانه‌ی
له جه‌زیره یاخود له جبل الاکراد تێکه‌ڵ به که‌مینه ئێتنی و
ئاینییه‌کانی دانیشتوانی ناوچه‌که نه‌ئه‌بوون ، که له‌ته‌ک کورد دا
به‌ده‌وی عه‌ره‌بی و چه‌رکه‌س و تورکمان و دیانی و جوله‌که هه‌بوون ،
رێگه‌ی تێکه‌ڵاوی و پێکه‌وه گه‌شه‌کردنی کولتوورێکی هاوبه‌شیان نه‌ده‌دا.
له‌راستیدا وا به‌ده‌رده‌که‌وت که زمانی کوردی له سوریا تاکه به‌ڵگه‌ی
هه‌میشه‌یی بێت بۆ به‌های کولتووری کوردی له کاتێکدا په‌یوه‌ندارێتی
مه‌زهه‌بی له نێو کورد دا فره جۆر بوو. به له‌به‌رچاوگرتنی زۆرینه‌یه‌کی
موسڵمان له سوننی له نێو کورددا ، به‌ر له‌هه‌رشتێ له نێو شاره‌کانی
ناوچه‌که‌دا، ژماره‌یه‌کی به‌ر‌چاوی دیانی و جوله‌که و یه‌زیدی هه‌بوون
که له جه‌زیره ده‌ژیان. سه‌رچاوه سورییه‌کانی ساڵانی په‌نجا نیشانی
ده‌ده‌ن له‌سه‌ره‌تای ساڵانی چلدا %8،5 دانیشتوانی سوریا کوردزمان بوون،
که به زۆری به کرمانجی ده‌ئاخڤین. ئه‌م ژماره بڕه‌ک له رێژه‌ی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌یی
کورد زیاتره و سه‌رژمێری فه‌ره‌نسییه‌کان به %7،5 ـ8 ی ده‌قه‌بڵێنن.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتییه به ژماره‌ی جیاواز جیاوازه‌وه
روونی ده‌کاته‌وه که هه‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له دیانی و جوله‌که
هۆکارێکی ئه‌م جیاوازییانه بێت، که پاشخانی به کوردبوون له لای فه‌ره‌نسییه‌کان
کاتێ سه‌رژمێرییان ئه‌ندام دابوو ئاشکرا نه‌بوو. هه‌ڵوێستی سیاسی
کوردانی سوریا به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی مانداتی فه‌ره‌نسی له بوونی به‌هێزی
هه‌ستی خێڵه‌کی و جگه‌رسۆزی مه‌زهه‌بی له گونده‌کانی ناوچه‌ی باکووردا
ره‌نگی دایه‌وه. سه‌ره‌تای ساڵانی بیست که فه‌ره‌نسییه‌کان ناوچه‌که‌یان
داگیرکرد، هه‌م که‌مالیسته‌کان و هه‌م پان موسڵمانه‌کان پڕوپاگه‌نده‌ی
زۆریان بڵاوده‌کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نائارامی و ئاژاوه له نێوان هۆزه‌کاندا
به‌رپا بکه‌ن.
کۆمه‌ڵگای کوردی له دیمه‌شق زۆربه‌یان خۆشحاڵبوون به ده‌سه‌ڵاتی فه‌ره‌نسی.
مه‌لیک فه‌یسه‌ڵ و لایه‌نگره‌کانی له نێوان 1918 ـ1920 دا حکومه‌تێکی
کورت ته‌مه‌نی عه‌ره‌بی له سوریا دروستکرد. کوردیان به هۆی وابه‌سته‌یی
به ئیداره‌ی رابردوویی عوسمانی و هه‌ڵوێستی سه‌ر به عوسمانیان له‌سه‌رده‌می
شه‌ڕدا به گومان و خراپه‌کارییه‌کی گه‌وره زانی. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه
کوردانی دیمه‌شق به خۆشحاڵییه‌وه گۆڕانی حکومه‌تیان قه‌بوڵ ده‌کرد.
2 ـ خۆیبوون و ئه‌رمه‌نییه‌کان 1927 ـ 1932
سه‌رهه‌ڵدانی پڕوپاگه‌نده‌ی ناسیونالیستی کوردی به رێک‌وپێکی و نه‌خشه
بۆ کێشراو له سوریا پاش جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی هاوجووته له‌گه‌ڵ
دروستکردنی < خۆیبوون > که پاش ساڵی 1927 هاته کایه‌وه و رێکخراوێکی
ناسیونالیستی بوو که باره‌گای ناوه‌ندی له به‌یروت بوو. لقی له دیمه‌شق
، حه‌ڵه‌ب و حه‌سه‌که و هه‌روه‌ها له تورکیا و عێراق ، پاریس ، له‌نده‌ن
و دیترۆیت هه‌بوو.
خۆیبوون کورده ناسیونالیسته چالاکه‌کانی له هه‌موو پارچه‌کانه‌وه
له‌خۆ کۆکردبووه‌وه. له‌وانه رۆشنبیران و ئه‌فسه‌ره‌کانی سه‌رده‌می
عوسمانی و سه‌ره‌ک خێڵه‌کان و گه‌لێ کوردی ناسیونالیستی له تورکیاوه
په‌یوه‌ندی پێوه‌کردن . به‌تایبه‌تی پاش تێکچوونی په‌یوه‌ندی کورد و
تورک له 1925 دا به نسکۆی گه‌وره‌ترین راپه‌ڕینی کورد به سه‌رکردایه‌تی
شێخ سه‌عید و هه‌ڵاتنی گه‌لێ له کوردان بۆ سوریا. له نێو ئه‌م
ناسیونالیستانه‌دا هه‌رسێ برا جه‌لاده‌ت ،کامه‌ران و سوره‌یا به‌درخان
نه‌وه‌ی به‌درخان به‌گی دوا میری میرانی بۆتان که له‌نیوه‌ی یه‌که‌می
سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م دا دژی ئیمپڕاتۆرێتی عوسمانی راپه‌ڕی. به‌درخان به‌گ
که هه‌تا هه‌نووکه له میتۆلۆژیای کوردی‌دا به باوکی ناسیونالیسزمی
کوردی داده‌نرێ، له تورکیای عوسمانی‌دا گه‌وره ببوو له ژێر کاریگه‌رێتی
باپیریدا میر عه‌لی به‌درخان په‌یوه‌ندی به بزاڤی ناسیونالیستی کورده‌وه
په‌یدا ده‌کات... عه‌لی به‌درخان به‌گ یه‌کێکه له‌دامه‌زرێنه‌رانی (
جمعیه تعاون و ترقی کوردی ) که یه‌که‌م رێکخراوی ناسیونالیستی کورده
له ساڵی 1908 دا له ئه‌سته‌مبوڵ دامه‌زراوه.
له نێو ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری خۆیبووندا چه‌ندین ناسیونالیستی دیکه
هه‌بوون که کاتی خۆی چالاکانه له‌گه‌ل بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌کاندا
به‌شداری خه‌بات بوون . له نێو ئه‌مانه‌دا مه‌مدوح سه‌لیم به‌گی
سکرتێری رێکخراوی یانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که له ساڵی 1920 دا له ئه‌سته‌مبوڵ
له لایه‌ن عه‌لی به‌درخان خانه‌وه دروستکرا بوو. مه‌مدوح سه‌لیم ئه‌ندامی
هه‌میشه‌یی کۆمیته‌ی خۆیبوون بوو له حه‌ڵه‌ب . ئه‌گه‌رچی دامه‌زرێنه‌رانی
خۆیبوون بانگاشه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که هه‌موو ئه‌و رێکخراوه
ناسیونالیستانه له‌مه‌و پێش له تورکیا کاریان کردووه له خۆگرتووه.
ئاشکرایه که درێژه‌ی چالاکی سیاسی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌کانی ئه‌نواند،
که ئه‌ندامه‌کانیان له ساڵی 1919 وه پشتیوانی له بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی
کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ن. دامه‌زراندنی خۆیبوون قۆناخێکی نوێی له
په‌ره‌سه‌ندنی ناسیونالیزمی کوردی نیشان ده‌دا. سه‌ره‌تا خۆیبوون هه‌وڵی
دا نه‌خشه‌یه‌ک بۆ نوسینگه‌یه‌کی پروپاگه‌نده‌ی سیاسی رێکخراوێکی سه‌ربازی
له چیاکانی ئارارات له کوردستانی تورکیا بکاته‌وه. سوپاسالاری هێزه
کوردییه‌کان به‌رپرسیار بوو بۆ مه‌شق پێکردن و راهێنانی کوردان له
ناوچه جیاجیاکاندا. ئامانجی سه‌ره‌کی له‌مه‌دا ئه‌وه‌یه له‌ژێر فه‌رمانده‌ی
جه‌نه‌راڵ ئیحسان نوری پاشادا که سوپاسالارێکی کۆنی سه‌رده‌می سوپای
عوسمانی بوو ، زه‌مینه‌ی راپه‌ڕینێکی گشتی دژی حکومه‌تی تورکی خۆش بکات.
بۆ ئه‌مه هه‌موو ئه‌ندامه چالاکه‌کانی خۆیبون له سوریا ، تورکیا و
عێراق له نێوان 1932 ـ 1927 له‌م بواره‌دا هه‌وڵ بده‌ن هۆزه کورده‌کان
بۆ راپه‌ڕینی ئارارات ببینن و خڕبکه‌نه‌وه. ماوه‌یه‌کی کورت پاش دامه‌زراندنی
خۆیبون 1927 ئیحسان نوری پاشا ده‌ستی کرد به چالاکی پێشمه‌رگانه دژی
حکومه‌تی تورکی که له ساڵی 1928 دا به‌ره‌و دامه‌زراندنی کۆماری
ئاراراتی کوردی ده‌چوو. ساڵی 1930 سوپای تورکی راپه‌ڕینی ئیحسان پاشای
خامۆش کرد و ناچاری سه‌رکرده و پێشمه‌رگه‌کانی کرد به‌ره‌و ئێران هه‌ڵبێن.
سه‌رباری نسکۆی راپه‌ڕینی ئارارات خۆیبون یه‌که‌م رێکخراوی
ناسیونالیستی کوردی بوو، که هه‌وڵی پروپاگه‌نده‌یه‌کی به‌رفراوانی له
نێو هۆزه کورده‌کاندا دا، تاوه‌کو زه‌بری له‌شکری به‌رده‌وام بێ و
توانا و هێزی یه‌کگرتووی هۆزه کورده‌کان زیاد بکات. به‌ر له 1927
ناسیونالیسته کورده‌کان مه‌یلێکیان هه‌بوو خه‌باتیان له ناوچه‌که‌دا
سنووردار بێ چالاکی کۆکردنه‌وه‌ی راپه‌ڕینی هۆزه کورده‌کانیان لاواز
بوو.
به دڵنیاییه‌وه خۆیبون به‌جۆری له جۆره‌کان مانایه‌کی دیکه‌ی به به‌هاکان
به‌خشی. وه‌ک ئایدۆلۆژی خه‌باتی چه‌کداری که ئیلهام له خه‌باتی سه‌ربه‌خۆی
ئه‌مه‌ریکای لاتینی وه‌رده‌گرێت و کوردیان به زمانێکی مۆدێرنیزمی
ناسیونالیستی په‌روه‌رده ده‌کرد. تایبه‌تکارییه‌کی گرنگ بۆ چالاکییه‌کانی
خۆیبون و گه‌شه‌کردنی زیاتری ناسیونالیزمی کوردی له سوریا کاریگه‌رێتی
ناسیونالیزمی ئه‌رمه‌نی بوو. ناوه‌ڕاستی ساڵانی بیست سوریا بووه ناوه‌ندی
پروپاگه‌نده‌ی ناسیونالیستی ئه‌رمه‌نی. ده‌رفه‌ت هه‌ڵکه‌وت گرنگترین
رێکخراوه ناسیونالیسته‌کانی ئه‌رمه‌ن دوای خه‌باتی نهێنی له تورکیا
له‌سه‌ر خاکی سوریا سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، له‌سه‌ر و ئه‌مانه‌وه له
نێوان ساڵانی 1921 ـ1925 نزیکه‌ی 55000 هه‌زار ئه‌رمه‌نی به هۆی
زیادبوونی گوشاری که‌مالیسته‌کانی تورکیاوه به‌ره‌و سوریا هاتن. له‌ده‌می
دامه‌زراندنی خۆیبونه‌وه 1927 رێکخراوی تاشقان که پارتێکی
ناسیونالیستی ئه‌رمه‌نی بوو باره‌گای سه‌ره‌کییان له حه‌ڵه‌ب بوو.
رۆڵێکی سه‌ره‌کی گه‌وره‌یان هه‌بوو له بونیاتنانی سیاسه‌تی خۆیبون و
پشتیوانی چالاکییه‌کانیان له سوریا ده‌کرد و کۆمه‌کی راپه‌ڕینی
ئاراراتیان له رووی دارایی ، سیاسی و لۆگیستییه‌وه ده‌کرد. له‌سه‌ر
ئاستی سیاسی هاوپه‌یمانێتی کورد ـ ئه‌رمه‌ن له سوریا به هۆی ئه‌و
کۆنفرانسی ئاشتی 1919 ی له ڤیرسای گیرابوو ، په‌یوه‌ندی نێوان
ناسیونالیستانی کورد و ئه‌رمه‌ن زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه برد.
پاش کۆتایی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی هه‌ردوو کۆمه‌ڵه هه‌وڵیاندا بناخه‌یه‌ک
بۆ پێکه‌وه کارکردن له‌سه‌ر بنچینه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی
خۆیان بدۆزنه‌وه. ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه به‌رده‌وام له‌هه‌ردوو لاوه
پێشێلده‌کرا. له‌لایه‌که‌وه به هۆی هه‌را و داواکاری له‌سه‌ر خاک و
له لایه‌کی دیکه‌وه به‌بۆنه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌ی پان
ئیسلامی له ساڵانی 1919 ـ1922 دا له نێو هۆزه کورده‌کاندا له‌لایه‌ن
که‌مالیسته‌کانه‌وه. به‌هۆی ئه‌م پروپاگه‌نده‌یه‌وه که‌مالیسته‌کان
توانیان کۆمه‌کی زۆر هۆزه‌کانی کورد به‌لای خۆیان رابکێشن. هه‌روه‌ها
به‌شداری کورد له کوشتاری به‌دناوی ساڵانی 1894ـ1895 و ساڵی 1914 دا
بووه هۆی په‌یدابوونی هه‌ستێکی دوژمنکارانه له نێوان هه‌ردوو لادا.
حه‌ڵه‌ب قه‌ڵای پشتیوانی پارتی داشقان له سوریا خێرا بووه مه‌ڵبه‌ندی
چالاکییه‌کانی (خۆیبون و داشقان ) و به‌دوایدا ناوه‌ندی پروپاگه‌نده‌ی
ناسیونالیسته کورده‌کانی هه‌رێمه‌کانی باکوری سوریا که زۆربه‌ی کوردی
لێ ده‌ژیا.
3 ـ ناسیونالیزمی خێڵه‌کییانه..
ئه‌گه‌رچی خۆیبون بزاڤێکی شارستانی بوو ، پێکهاته‌یه‌کی ئایدۆلۆژی
دیاری هه‌بوو، قورسایی خۆی خستبووه سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی
له نێوان هۆزه‌کاندا ببزوینێ. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا سه‌رانی خۆیبون باوه‌ڕی
چه‌سپاویان به گرنگی و بایه‌خی په‌روه‌رده‌ی خێڵه‌کیانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
کۆمه‌ڵگای کوردستان هه‌بوو. وه‌ک له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ده‌رده‌که‌وێ ،
خۆیبون سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو له کۆمه‌کی سه‌ربازی شۆڕشی ئاراراتدا ، به‌تایبه‌تی
له خڕکردنه‌وه‌ی ئه‌رکی به‌جێگه‌یاندنی هۆزه‌کاندا.
یه‌که‌م: کۆنتڕۆڵی توندوتیژی سنوور ئاسته‌نگ
بوو له‌به‌رده‌م گروپه گه‌وره‌کانی هێزی هۆزه‌کاندا چ له سوریاوه و
چ له عێراقه‌وه بگه‌نه مه‌یدانی خه‌بات. خه‌سڵه‌تی توندوتیژی باوه‌ڕی
ئه‌نتی که‌مالیستی خۆیبون بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی فه‌ره‌نسی و
ئینگلیزه‌کانی هۆشیارکرده‌وه. ساڵی 1928 مانداتی به‌ریتانی به رێکه‌وتن
له‌گه‌ڵ کۆمیساری باڵای فه‌ره‌نسییه‌کاندا ، گه‌ر گومانیان له
هاوڵاتییه‌کی سوری هه‌بوایه که له چالاکی کورد ـ ئه‌رمه‌نیدا به‌شداریی
کرد بێت فیزه‌یان بۆ عێراق نه‌ده‌دایه. به‌تایبه‌تی پاش سه‌ردانی جه‌لاده‌ت
به‌درخان بۆ به‌غدا له‌سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران.
دووه‌م: ئه‌و بیرۆکانه بوون که له
بیری هه‌ستی خێڵه‌کییه‌وه بانگه‌وازیان بۆ جگه‌رسۆزی بۆ بیری
ناسیۆنالیستی ده‌کرد. ئه‌مه‌ش به زه‌حمه‌ت و گران به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن
هۆزه‌کانه‌وه که وه‌ک به‌شێک له نه‌ته‌وه‌یه‌ک ته‌ماشا ده‌کران و به‌تایبه‌تیش
که ئه‌رمه‌نییه‌کانیشیان تێدا بێت وه‌رده‌گیرا.
سێیه‌م: خۆیبون سوور بوو له‌سه‌رباوه‌ڕی
گه‌شه‌کردنی خه‌باتی چه‌کداری به‌رابه‌رایه‌تی ناوه‌ندێکی رێکخراوی سه‌ربازیدا.
مه‌علومه که گه‌لێ له سه‌ره‌ک هۆزه‌کان له دژی ئه‌م باوه‌ڕه
راستبوونه‌وه، چونکه رۆڵی سه‌ره‌کی خۆیان له‌بواری سه‌ربازیدا له‌ده‌ست
ده‌دا و ره‌وایه‌تییان به ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیان له نه‌خشی خێڵه‌کی و
نێوخێڵه‌کیدا ده‌دا.
جگه له‌مانه خۆیبون توانی له نێوان 1927 ـ 1930 دا به رێک‌وپێکی
پروپاگه‌نده‌ی خێڵه‌کی خۆی له نێوان کوردانی سوریادا له دیمه‌شق ، حه‌ڵه‌ب
و حه‌سه‌که که به ئاسانی ده‌یتوانی ده‌ستی بگاته ناوچه پێویسته‌کانی
بڵاوبکاته‌وه. پروپاگه‌نده‌ی زیاتر له‌ناو ئاواره‌کانی له تورکیاوه
هاتبوون بکات. ئه‌مانه خه‌سڵه‌تێکی به‌هێزی ئه‌نتی تورک و ئه‌نتی که‌مالیستیان
هه‌بوو. زۆربه‌ی جار فه‌ره‌نسییه‌کان کورده ناسیۆنالیسته‌کانیان ده‌پاراست
، به‌تایبه‌تی له جه‌زیره چونکه له‌وێ کۆمه‌کی دانیشتوانی ناوچه‌که‌یان
بۆ دامه‌زراندنی ئیداره‌یه‌کی چه‌سپاو پێویست بوو. خۆیبون له عێراق که‌متر
سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا ، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌وێ
مه‌یلی هه‌م هه‌ستی خێڵه‌کی و هه‌م دنیای شاریان هه‌بوو. به‌ریتانیا
جێی باوه‌ڕی ئه‌وان بوو دان به مافه‌کانی کورد له عێراقدا بنێ. زۆر
بیرۆکه‌ی ناسیونالیستی که خۆیبون بۆی تێده‌کۆشا له ده‌وروبه‌ری ئه‌و
رۆشنبیرانه‌وه هه‌ڵکه‌وتبوون که که‌وتبوونه ژێر کاریگه‌رێتی
بیروباوه‌ڕی لیبه‌ڕاڵی رۆژاوا. ئه‌م بیرۆکانه ئامانجی کورده رۆشنبیره‌کانی
نیشان دادا و ده‌توانرێ بگوترێ که ئه‌م بۆچوونانه له‌لایه‌ن هۆز و
لایه‌نگره‌کانیان وا به سانایی نه‌ده‌هاته قه‌بوڵکردن ، که هه‌موو
ئاسۆی بیرکردنه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ی خێڵه‌که‌یان ، گونده‌کانیان و هه‌ستی
خێڵه‌کی ناوچه‌یی خۆیاندا گیری خواردبوو.
له‌به‌رده‌م ئه‌م هۆیانه‌دا پێویست بوو په‌یامی ناسیونالیستی خۆیبون به‌شێوه‌یه‌کی
به‌هێز له نێو به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نگر و سه‌ره‌ک خێڵه‌کاندا
بگونجێندرێت.
له ئاکامدا پشتیوانی کاریگه‌ربوونی سه‌رکه‌وتووانه‌ی ئه‌و سه‌ره‌ک
خێڵانه‌ی له سوریا ده‌ژیان بڕیاریان دا بیروباوه‌ڕی خۆیبون له ناوچه
سه‌ر سنوورییه‌کان و وڵاته‌کانی دیکه‌وه بڵاوبکه‌نه‌وه. به‌تایبه‌ت
له جه‌زیره له1927 به‌دواوه پروپاگه‌نده‌ی خێڵی رێکخراوه‌که له‌لایه‌ن
حاجۆ ئاغای هه‌ڤه‌رکانی فیدراسیۆنی خێڵه‌کان و ئه‌ندامی خۆیبونی لقی حه‌سه‌که،
که ژیان چالاکییه‌کان له‌به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م نووسینه‌دا روون ده‌کرێته‌وه
و هه‌روه‌ها له لایه‌ن موسته‌فا و بۆزان ئیبن شاهین به‌گ به‌رازییه‌وه
رێکده‌خرا . له حه‌ڵه‌به‌وه سه‌ره‌ک خێڵی به‌رازی مسته‌فا ئیبن
شاهین به‌گ به‌راز جگه له‌وه‌ش نوێنه‌ری په‌رله‌مانی سوری بوو بۆ
ناوچه‌ی یارابلوز کاره‌کانی راده‌په‌ڕاند.
ئه‌م خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته گه‌ورانه خۆیان له بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی
خۆیبون به‌شداریان ده‌کرد به شێوه‌یه‌کی وا یان خۆیان سه‌ردانی سه‌ره‌ک
خێڵه‌کانیان ده‌کرد ، یاخود نامه‌یان بۆ سه‌رکرده‌کانیان ده‌نووسی.
حاجۆ ئاغا به‌تایبه‌تی له‌ناو هۆزی ناوچه‌کانی نوسه‌یبین ، ماردین و
میدیات له ئورفه‌وه له نێو کوردی جه‌زیره له عێراق چالاک بوو. جگه
له‌مانه‌ش به‌رده‌وام نامه‌ی بۆ هه‌ندێ ناسیۆنالیستی کورد له به‌غدا
ده‌نووسی. ئه‌و بیرۆکه و ئه‌ده‌بیاته ناسیۆنالیستانه‌ی خۆیبون له‌نێو
خێڵه‌کاندا بڵاو ده‌کرده‌وه. رامان و تێگه‌یشتنیان بۆ نه‌ته‌وه و
کۆمه‌ڵگای ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌خسته‌روو، که به شێوه‌یه‌کی روون و
ئاشکرا له ژێر کاریگه‌رێتی هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ری سه‌ده‌ی 19 یه‌می
ئه‌وروپادا بوو.
ئه‌م بیرۆکانه زایه‌ڵه‌ی که‌فوکوڵێکی ناسیۆنالیزمی مۆدێرنی به
کۆمه‌کی رامانێکی به‌هێزی رۆمانسییه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌کرد. زۆرجار
گه‌لی کورد له‌م پروپاگه‌نده‌یه‌دا وه‌ک هه‌بونێکی نه‌ته‌وه‌یی
یه‌کگرتوو نمایشت ده‌کرا، که لهab aeterno هه‌بووه. به‌مه‌ش
نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌بووه هه‌بوونێکی مێژوویی. بۆ ژیاندنه‌وه‌ی
سه‌رله‌نوێی پێویستی به‌هه‌وڵ و ماندووبوونی یه‌کگرتووی
نیشتمانپه‌روه‌رانی کورد هه‌بوو.
ره‌خنه له هه‌ستی ناسیونالیستی خێڵه‌کی بووه به‌شێکی نێتی گیانی
ناسیونالی . بنه‌مای جگه‌رسۆزی ـ ولاء به‌تایبه‌ت بۆ مه‌زهه‌ب و به‌های
خێڵه‌کی به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی ره‌تده‌کرایه‌وه. ده‌سته‌گه‌رای خێڵه‌کی
هه‌میشه وه‌ک گورزی کوشنده‌ی دووه‌م پاش تورکه‌کان و گرێدانی هه‌ستی
خێڵه‌کی وه‌ک راگه‌یاندنی به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی رووت هه‌ڵسه‌نگێندرا.
چه‌ند بیروباوه‌ڕێکی خۆیبون گونجانێکی سه‌رنجراکێشی سیمبۆڵی
ناسیونالیستی و بیرۆکه‌کانی له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی (ده‌وروبه‌ر ـ
وسگ)ه خێڵه‌کییه‌کاندا نیشاندا. یه‌کی له‌و شتانه‌ی له نێو کوردانی
سوریادا بڵاوببووه‌وه سوێندی وه‌فای خۆیبون بوو به‌م جۆره:
" سوێند به ئابڕو و ئاینده‌که‌م ده‌خۆم ،که له‌م رۆژه‌وه ئه‌م
په‌یمانه‌م به‌ستووه به درێژایی دووساڵ چه‌ک به رووی هیچ کوردێکدا
هه‌ڵنه‌گرم . کاتێ له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه په‌لاماری ژیان و ئابڕووم بدرێ
یان په‌لامار بۆسه‌ر ژیان و ئابڕووی که‌سانێکی دیکه ببرێم که
به‌رانبه‌ر سه‌لامه‌تییان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌رکی خانه‌واده‌یی یاخود
نه‌ته‌وه‌یی من به‌رپرسیار بم. تا ئه‌م دوو ساڵه به‌سه‌رده‌چێت ،من
هه‌موو هه‌را و دوژمنایه‌تییه‌ک دواده‌خه‌م و ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ ده‌ده‌م
که نه‌هێڵم خوێن رژان له نێوان دوو کورد دا له‌سه‌ر شتی تایبه‌تی
دروست ببێت. هه‌ر کوردێک سه‌رپێچی ئه‌م رێکه‌وتننامه‌یه بکات ، وه‌ک
ناپاکێکی نه‌ته‌وه‌که‌ی ته‌ماشا ده‌کرێت و کوشتنی هه‌ر ناپاکێک ئه‌رکه
".
ئاشکرا ده‌بێت به‌های خێڵه‌کی وه‌ک نامووس و ئایین به‌شێکی فه‌رهه‌نگی
ناسیونالیستی و په‌یوه‌ندی خێزانی بوونه‌ته هاومانای ئه‌رکه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کان . له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌ستبه‌رداربوونی کرده‌وه‌ی
خێڵه‌کی وه‌ک دوژمنایه‌تی بۆ ماوه‌ی دووساڵ دیاری کرا تاوه‌کو
له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی خێڵه‌کانه‌وه بێته په‌سه‌ندکردن.
هاوپه‌یمانێتی نێوان خۆیبون و داشناق له کۆتایی 1927 دا له‌کارکردن بۆ
بڵاوکردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌ی ئه‌رمه‌نییه‌کان له نێوان کوردی سوریا و
عێراقدا ره‌نگ ده‌داته‌وه. ئه‌مه گفتوگۆیه‌که که له نێوان
ئه‌رمه‌نێکی چالاک و کوردێکی خێڵه‌کی له جه‌زیره له ساڵی 1930 دا
بووه و دراوه به سیخوڕێکی به‌ریتانی Air Force. ئه‌م گفتوگۆیه وه‌ک
به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ هه‌وڵی ئه‌رمه‌نییه‌کان له پێناوی پته‌وکردنی
هاوپه‌یمانیتی کوردی ـ ئه‌رمه‌نی له نێو هۆزه‌کاندا ته‌ماشا ده‌کرێت.
A .. (ئه‌رمه‌نییه‌کی چالاک) جیاوازی نێوان تۆ و ئه‌رمه‌نییه‌ک چییه ؟
K.. (کوردێکی خێڵه‌کی) ئایین .
A.. ئه‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ؟
K..هیچ نییه. کورد ، ئه‌رمه‌ن و یه‌زیدی هه‌موو له‌یه‌ک بنه‌چه‌وه‌ن
ئه‌ویش ئه‌رمه‌نییه!.
ئه‌وه روونه که‌وا ناسیونالیستی ئه‌رمه‌نی هه‌وڵیان داوه ئه‌فسانه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی له نێو کوردان‌دا نه‌خش بکه‌ن . که‌وا ئه‌رمه‌ن و کورد
له‌سه‌ر بناخه‌یه‌کی گوایه هاوبه‌شی په‌یوه‌ندارێتی ئێتنی یه‌ک بخات.
گه‌رچی کۆمیته‌ی نێوه‌ندی خۆیبون هه‌ر بۆ هه‌مان هۆ هه‌وڵی دا ،
که‌ره‌وایه‌تی به هاوپه‌یمانیتی کورد و ئه‌رمه‌ن ببه‌خشێ و پاسا و
بدا. دیار بوو هیچ پروپاگه‌نده‌یه‌کی خێڵه‌کی ئه‌م ناوه‌ڕۆکه‌ی له
لایه‌ن رێکخراوه‌وه بڵاو کردبێته‌وه ، چونکه زۆر هۆز و سه‌ره‌ک هۆز
هێشتا ئاڵۆزی و نارێکی نێوان ئه‌م دوو میلله‌ته‌ی له
بیرنه‌چووببووه‌وه.
چالاکییه‌کانی خۆیبون و ناسیونالیسته ئه‌رمه‌نییه‌کان کورت ته‌مه‌ن
بوون ، تاوه‌کو ئاکامێکی به‌رچاو له سوریا یان شوێنی دیکه به‌ده‌ست
بهێنن. خۆیبون چوارچێوه‌ی ئیدیۆلۆژی و سیاسی به‌رپاکرد له نێو
ئه‌مه‌دا زۆر کوردی سوریا له بیری ناسیونالیستی نزیک بوونه‌وه. جگه
له‌مانه بۆ ئه‌م رێکخراوه توانی ژماره‌یه‌کی زۆر گه‌وره له هه‌موو
توێژه جیاجیاکانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک خڕ بکاته‌وه.
|