دەسەڵاتدارانی سەرمایەی جیهانیی لە ژێر
سەرپەرشتیی دەسەڵاتدارە دڕندەکانی
ئەمەریکا لە پێناو بەرژەوەندیی بازاڕی
سیاسیی و ئابووریی خۆیان گەرمترین و
کۆنەپەرستترین شەڕ بە ناوی (شەڕی دژە داعش)
لەسەر خاکی کوردستان (شەنگال و کۆبانی
و...) هەڵدەگیرسێنن و شەڕەکەش تەنێ بە
کوردان دەکەن و تەنێ خەڵکی کوردستانیش
تێیدا گیان لە دەست دەدەن و
نیشتیمانەکەیان پێ کاول و کاولتر دەبی،
کەچی هەر تەنێ کوردانیشن لەو نێوەدا نەک
هەر خاوەنی هیچ دەسەڵات و بڕیارەک نین
لەسەر هەڵگیرسانی شەڕەکە بەڵکە خاوەن و
دەسەڵاتداری وڵاتەکەی خۆشیان نین!!! لە
هەمووشی کارەساتبارتر ئەوەیە کە هەر ئەوڕۆ
زۆربەی زۆری کوردان بە بۆنەی
١٤٣٥ ساڵەی
راگەیاندنی دینی (ئیسلام - داعش) جەژن
دەگێڕن!!! |