په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣١\١٢\٢٠١٦

كوردايەتى پارتى و بەرگریی پەكەكە لە شنگال‌.

شوان سديق       


چاو لەميدياى پەكەكە لە توركيا و پ.د.ك لە هەريمى كوردستان مەكەن، يان ئەوانەى دژى پارتين لەهەركويەك بايەك. دژى ئەو حزبە بەرببيتەوه ئەوان خۆيان فينك دەكەنەوە. شنگالييەكان ئەوانەن تەنيا ئاويتەبوونى شاخ و خاك بەهانايانەوە دەچيت.


ئەوان لەدير زەمانەوە شاخ بووە بەپەناگەيان. ئەوان پرن لە نەخوينەوارى و پرن لەجياكارى رەگەزى و باڵادەستى مير و دەرەبەگ . بەڵام تاهەنووكە حكومەت و سياسەت و هيزيكى فيكرى بەپرۆژەيەكى باش نەبووە. ببيتە فرياد رەس و دژى ئەم كۆنەپەرستيە بجەنگيت. ئيزدييەكان لە ناوخۆشى و دەربەدەرى رزگار بكات!
بەپيچەوانەوە پارتى و پەكەكەش تەنيا گەشە بە حزب و باوەرى كۆنەپەرەستى خۆيان دەدەن. واتە ئەم دوو هيزەش پارتى بەناوى كوردايەتى و پەكەكەش بەرگرى، گەشەيان بە كۆنەپەرەستى داوەو خەريكى بەزمى راكيشانى لايەنگرن بۆ خۆيان، ئەگينا ناتوانن متمانەى زۆرينەى هاوڵاتييان بەدەست بهينن!


ئيزدى پيش حوكمڕانى عوسمانيەتيش تا نووكه قوربانى جياوازى ئاينى دەدەن. حوكمڕانە جياوازەكان هەم بۆ دژايەتيان هەم بۆ مەرامى خۆيان، ئەم مەخلوقەيانكردوە بەقوربانى مەرامەكانيان.


باسى داعشيش وەك ئيسلامگەرا سەبارەت بە ئيزدى باسيكى قورسە و كاتيكيش ئەمە بەبير خۆمان دينينەوە. حەقوايه شەرم بمانگريت كەبەهەموو لايەكەوە نەتوانرا ئەم ميلەتە لەدەستى ئيرهابى فيكرى و ئيرهابى ئيسلامى داعش پاريز راوبن. ياخوود بەهەموولايەك سەرانى پارتى كە بەرپرسياريەتى ئيزدى لەسەرشان بوو رووبەڕووى دادگاى بكرينەوه!


لە ئيستادا دوو هيز لە شنگال ركابەرى يەكن بۆ ئەوەى حوكمى ناوچەكە بكەن. هيزى يەكەم پارتى ديموكراتى كوردستانى عيراقه. ئەم حزبە لەناوچەكە تەواو باڵادەستە.


لە پاش رووخانى رژيمى بەعس پارتى لەناوچەكە دەسەلاتدارە ئەو باڵادەستيە ريشەيەكى لەميژينەى هەيە پەيوەست بەميژوى حزبەكەو هەلكەوتەى جوگرافياو هەروەها سياسەتى ئەم حزبه كە پەيوەندى باشى لەگەل ميرور ئاغاو دەرەبەگ هەيە لەناو ئيزديش مير و ئاغايان تاهەنووكەش باڵادەستن.


هەروەها ئەم حزبە بەردەوام وەك ليزانيكى سياسى و سياسەتكردن بەردەوام خۆى بە نوينەرى ئيزدى داناوە. هەر ئەوەش وايكردوە پارتى لە بەغداو هەم لە كوردستانيش كەسيكى نزيكى حزبى خۆى لەناو ئيزديان بۆ پەرلەمانى كوردستان و عيراقيش ديارى بكات. كەپيشترو ئيستاش هيچ حزبيكى كوردى وەها بيرى نەكردوەتەوە.


بەڵام بەهاتتى داعش و بەرگرى نەكردنى پارتى لەناوچەكە كەهەزاران قوربانى لى كەوتەوە. وايكرد ئەم حزبە رووبەڕووى رەخنەى زۆر ببيتەوە!


سەبارەت بەپەكەكە ئەم حزبە دواى ئەوەى چەكدارانى داعش ناوچەكەيان داگيركرد دەرفەتى ئەوەى بۆ رەخسا بيتە ناوچەكە بەناوى هاريكارى وەك چۆن پيشمەرگە چووە شارى كۆبانى و هاوكارى كوردانى رۆژئاوايكرد.


پارتى كريكارانى كوردستانى توركيا وەك هيزيكى ئايدۆلۆژى تيكەل بەبيرى چەپ و ناسيۆناليستى سياسەتى وەهايە هاوشيوەى ئيسلامى لە نۆرمە كرمەلايەتييەكانەوە دەست پيدەكات واتە پەنا بۆ كەسانيكى دەبات پەراويز خرابيت هەروەها دژى زۆردارى حكومرانى ناوچەكە بيت.


ئەم سياسەتەى پەكەكە لە ناوچەى شنگال وەها گەشەيكرد من لە ٢٠١٤ و ساڵى ٢٠١٥ كاتيك چەندين رۆژ و شەو لە ناوچەى شنگال مامەوە ئەم ديمەنانەم بەچاو دەبينى. ژمارەيەك گەنج و ميرد منداڵيان لەخۆيان كركردبووە وەها دەرسيان پيدەدان ئەوان دژى سياسەتى پ.د.ك بن. تەنانەت دەيانگوت پيشمەرگە حزبايەتى دەكات نەك كوردايەتى!


پرسيار ئەوەيە ئايا ئەم دوو هيزه كاميان براوە دەبن. پيموايە كەسيان دۆراو نابن. بەڵام پارتى بەحوكمى ئەوەى دەسەلاتى ئيدارى و ئاسايش و ئابورى ناوچەكەى لەدەستەو پەكەكە وەك گروپيك پشتيوانى سياسى ناوخۆى و عيراقى و نيو دەوڵەتى نييه بۆيە هەر پارتى گرەوەكە دەباتەوە.


بەڵام ئەوەى گرەوەكە ناباتەوەو بارودۆخى ژيانى خراپە ئەو كەسانەيە كەزۆرينەى شنگالييەكانن. ژيانيان هەروا لەناخۆشيدا دەبێت، شوينكەوتواتى پارتى و پەكەكەش بەنانە زكيش بيت قەناعەت دەكەن چونكە حزبين!

 

ماڵپه‌ڕی شوان سدیق

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک