په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٦\٢٠١٠

کورد بێکەسە یان کوردستان ؟؟؟


ئەکرەم حەسەن گوڵانی


شرۆڤەکارانی سیاسی و ئابوورى پێیان وایە گەر گەشەی ئابووری نیوان دوو وڵات بەرەوپێش بچێ واتا پەیوەندییە سیاسیەکانی ئەو دوو وڵاتە لە گشت بوارەکانی تردا سەرکەوتوو دەبێ. بۆ نموونە هەرێمی کوردستان و تورکیا هەرێمی کوردستان و ئێران. لەدوای رووخانی رژێمی سەدامەوە عێراق چووە قۆناغێکی نوێوە، بە لاوازیی سەیر دەکرێ بەڵام خاوەنی ئابووریەکی بەهێزە لە ناوچەکەدا سەرەڕای ئەو هەموو قەرزانەی بەسەریدا کەڵەکەببوو لە دوای رووخانی رژێمی سەدام.

 

گەر گەندەڵی نەبووایە لەم چەند ساڵەی رابردوودا ژێرخانی ئابوری عێراق و کوردستان بە تەواوەتی دەبوژایەوە. بەڵام بەهۆی هەڵوەشانەوەی سوپای عێراق لە کاتی پۆلبریمەردا و لاوازکردنی عێراقی لێکەوتەوە بۆیە لەلایەن وڵاتانی دەوروبەریەوە هیچ رێزێک بۆ سەروەری خاکی عێراق دانانرێت ئەویش دەگەرێتەوە بۆ بوونی هێزی بیانی لەناو خاکی عێراق و گەشەسەندی تایفەگەری و مەزهەبی .

 

عێراق پێک هاتەکەی واهەڵکەوتووە کە چەند نەتەوەو مەزهەبی تیایە کە گەورەترین مەزهەبی مەزهەبی شیعەیە کە وابەستەن بە شیعەکانی جیهانەوە و بەتایبەتی شیعەکانی ئیران . لە دوای هەڵبژاردنەکانی 7\3\2010 ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق تا ئێستا کوتلە براوەکان نەیان توانیوە رێکەون لەسەر پێک هێنانی حوکمەت ئەمەش بووەتە هۆی لاوازبوونی عێراق لەبەرامبەر وڵاتانی ئەقلیمی و نێو دەوڵەتی بۆ نموونە کۆماری ئیسلامی ئیران و تورکیای کەمالیزم بە ئارەزووی خۆیان سنوری هەرێمی کوردستان دەبەزێنن و خەڵکی سیڤل و بێتاوانی سنور تۆپ باران دەکەن بەبیانووی راوەدوونانی نەیارەکانیان بێگویدانە سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان حوکمەتی ناوەندیش هیچ هەڵوێستێکی نییه‌ لەبەرامبەر ئەم دەست درێژییانەی ئەم دوو وڵاتە، کوتلە سیاسیەکان خه‌ریک کراون بە کێشەی ناوخۆی عێراقەوە ئەمە لەکاتێکدایە کە پەیوەندی ئابووری و بازرگانی نیوان ئەم دوو وڵاتە لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان ساڵانە بەدەیان ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت سەرتاپای هەرێم پڕ بووە لە کۆمپانیای ئەم دوووڵاتە نادیموکراسە.

 

تورکیا کە خۆی بەوڵاتی یەکەم دەزانێت لە رۆژهەڵاتی ناوین و هاوپەیمانی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا و دۆستێکی نزیکی ئیسرائیلە فرمێسکی تیمساحی بۆ کەرتی غەزە دەرێژێت و کەشتی گەلی ئازادیان بۆ رەوانە دەکات لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی غەزە (حەماس) یەکێکن لەو رێکخراوانەی کە خراونەتە لیستی تیرۆرستانەوە تورکیای کەمالیزم پێی شەرم نیە بەرگریان لێبکات .بەڵام (pkk) کە شۆرشی نەتەوەی دووەمی تورکیایە کە کوردە لەبەر بەرژەوەندیی تورکیا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە تیرۆرست ناوی دەبەن گەربێتوو ئەم دوو ریکخراوەى بەراورد بکرێت دەردەکەوێت کامیان تیرۆرستە بەڵام بەرژەوەندییەکانی رۆژئاوا لەگەڵ تورکیا گەورەترە لە بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی کورد، ئەمە سیاسەتی دیماگۆجی دەسەڵاتدارانی کەمالیەکانە لە رۆژهەڵاتی ناوین.

 

ئێرانی ئیسلامی لەلایەک پێشانگا دەکاتەوە لە کوردستان و لەلایەک تۆپبارانی گوندەکانی سنوور دەکات بۆیە پێویستە خەڵکی کوردستان درێژە بە بایکۆتی پێشانگا ئیرانییەکان بدەن وحکومەتی هەرێمیش کاری کۆمپانیاکانی ئیران و تورکیا سنووردار بکا...

 


barawhasan@yahoo.com