په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

کورد بێ (ستان)ەکەی.


هۆشیار مەلائه‌وڕه‌حمان


کورد و ستــانـەکەى وەکو نینۆک و گۆشتى پەنجە وان ، هەرگیز بێ یەکترى نەبوونە و نابن، کورد لە هەموو ئەو شوێنانەى ئێستاى پێشهاتنى شاڵاوەکانى عەرەبى ئیسلامی نیمچە دوڕگە و تورک، خاوەن ســـتان و پێگەى جوگرافى خۆى بووە ! بەپێچەوانەى عەرەب و تورکەوە کە خۆیان بە هۆى ڕێکەوتێکى مێژووییەوە هاتنە سەرخاکى کورد و نەتەوەکانى تر، نەک هەربوونە هاوبەشمان بەڵکو ئەوان بوونە خاوەن ماڵ و نیشتمانى نوێ ئێمەش بوینە ژێر چەپۆکەیان . هەردوو لایان لەڕێگەى بڵاوکردنەوەى ئاینى ئیسلامەوە بوونە خاوەن گەورەترین ئیمپراتۆریەت و نیشتمان ، خاوەنە ڕەسەنەکانى ئەو نیشتمانانەش کەلتور و کەسایەتیەکەیان لە دەستداو بوونە پاشکۆى کەلتورى عەرەبى ئیسلامى و تورکى حەنەفى کە بە هەردوو لایان عەرەب . بە ناوى ئوممەى ئیسلامیەوە و تورکیش بەناوى .تۆڕەمەى  گۆک تۆرانیەوە کەلتورى نووسراوەى  ئەو   نەتەوانەیان  لەناوبردو و هەڵڵوشى 


گوێک تورکە عوسمانیەکان ڕچەڵەکى هەموو نەتەوەکانیان بەسۆمەرێکانیشەوە بردەوە سەر( توران ) بەتایبەتى کورد کەچەندین بیرمەندى تورک لەو بووارەدا کاریان بۆ کردووە لەوانە ( محمد زیاگوێک ئەلپ ) مێژوو نووس و سۆسیۆلۆژى هەردوو سەردەمى عوسمانى و کەمالى بە ڕچەڵەک کورد دەڵێ کورد و تورک وەکو (نوخان و گۆشتى پەنجە وان هەرگیز لێَک جیا ناکرێنەوە) . بەڵام کورد خاوەن بەڵگەى مێژووییە کەنەلە تۆڕەمەى تورکەو نە لە نیشتمانى کۆنى توراندا هاسێى بووە ( ئاڵتاى )، مێژوو بەووردی هاتنى تورکى تۆمار کردووە کەتا 1008 ى زاینى تورک لە تورکیاى ئێستادا بوونیان نە بووە خەڵکە خۆجێیەکانى ئاسیاى بچوکى ئەوکاتە ئەم نەتەوانە بوون کورد ، گورج ، ئەبازە ، چەرکەس ، لاز ، ئەرنائوت ، ڕۆمە ڕۆژهەڵاتێکان ( بیزانس ) پێشهاتنى تورک ئەم نەتەوانە نەبوونە هەڵم و نەفڕیتن بەڵام هەموو کەوتنە ژێر دەستى دەسەڵاتى کەمایەتى تورکەوە دیارە هەردوو ئیمپراتۆریەتى ئاینى مەسیحى و خەلافەتى عەباسى گەیشتبوونە ئەوپەڕى قۆناغى بێدەسەڵاتى و گەندەڵى بەرانبەر بەستراتیژى بەهێز و نوێى تورکە بێ نیشتمانەکان کە توانیان ناکۆکیەکانى ئەو دوو ئیمپراتۆریەتە بۆ بەرژەوەندى خۆیان بەکار بهێنن ، ئەگینا نەک ئەوسا ئێستاشى پێوە بێت تورک لە تورکیادا کەمایەتیە و کورد ئێتاش 80% ى دانیشتووانى تورکیا پێکدەهێنن ( بە پێى ووتەى (ئەنسار ئۆگوت) نوێنەری شاری ئەردەهان وئەندام پەرلەمانى پاتى کۆمارى لە کۆنگرەی پارتەکەیاندا لە ڕێکەوتی 27/1 / 2008شارى وان سەبارەت بە ئازادکردنی زمانى کوردی Radikal gazetesi.world press.com ) تورک خۆشیان ئەو ڕاستیە زۆر چاک دەزانن هەر بۆیە لە سەرەتاى هاتنیانەوە ئەوپەڕى توندوو تیژییان نوواندووە بەرانبەر بەنەتەوە ناتورکەکان و بە زۆر تورکاندوونى جگە لە کورد کە ژمارەکەى زۆر لەتورک زیاترەو لەسەر نیشتمانى خۆیەتى هەموو نەتەوەکانى وەکو لازو چەرکەس و قەرە دێنزو ئەرنائوت بوونە تورک و سیماى نەتەوایەتى و ڕەسەنایەتى خۆیان لە دەستدا تەنها کورد توواتیوێتى کوردایەتیەکەى خۆى بپارێزێ و لە سەر ستانەکەى بمێنێتەوە، ئێستاش کێشەی کورد لە تورکیا کێشەی کەلتوری نیە بەڵکو کێشەی ناسینی نیشتیمانەکەیەتی بۆیە هەر چارەسەریًکی دی نیوە ناچڵ و ناسەرکەوتوو دەبێ ، ڕەنگە لە ئێستادا وەک سەرەتا فیدرالیزم باشترین چارەسەر بێت. بەڵام هەموو ئەمانە ئەو کاتە شایانی باسکردن دەبن کە سیستەمی کۆماری تورکیای عەلمانی لاو لە گۆڕنرا بێ، ئێستاش کورد بە پێی یاسای کۆمارەکە دان بە بوونى دا نەنراوەو هەر تورکەو زمانەکەشی ئازاد نیە بە واتایەکی تر کورد لە تورکیادا کێشەی نیە ئەو کێشەیەی کە باسی لێوە دەکەن لە ڕاستیدا کێشەی تورک خۆیەتی ( کورد لەسەر زێدی باوباپیرانیەتی کێشەیەکی نیە) ئەوە تورکە سیستەمێکی سەقەتی دامەزراندووە بە ناوی کۆماری تورکیای عەلمانیەت.

 

مەسەلەی کورد مەسەلەیەکی نێوخۆیی تورکیا نیە ، بەڵکو مەسەلەی کورد مەسەلەیەکی نێونەتەوەییە دەبێ بگەڕێنەوە بۆ پەیمانی سیڤەرو لۆزان و بیر لە هەڵوەشاندنەوەیان بکەینەوە ئەگەینا دەبێ تورکیا هەر بەدەم دەردەکانیەوە بتلێتەوە. ئەو قسەو پەیمانانەی کە دەسەڵاتەتەکەی پارتی ئاکەپە لێرەو لەوێ و بۆنەکاندا بە کوردی دەدەن هەمووی بێئاکام دەبێ لەبەر ئەوەی ئەوان سێبەری ڕژێمێکی عەسکەرتارین کە هەرگیز لە واتای دێمۆکراتی تێناگەن.