٢٠\٨\٢٠١٧ کوردبوون و ئیسلامبوون.
ئاری محەمەد سابیر
ماوە ماوە لە ھەرێمی کوردستان دیالۆگی مەسەلەی ئیسلام و سیاسەت ئیسلام وەک دیاردەیەکی بەسیاسیکراو کە توانایی دروستکردنی (پارتی - سیاسی) ھەیەو کەلە ڕێگەی یان ھەڵبژاردن یان حوکمڕانی بێتە ناو دەسەڵاتەوە یانیش باشترین ڕێگەیان (ئۆپۆزسیۆنە) بۆ گرتنە دەسەڵات. ئەم گرووپانە زیاتر لە ھەشتاکانی سەدەی رابردوو سەریان ھەڵداوەو دروستبوون بەتایبەتی لەگەڵ سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی ئێران، ئەنجامی ئەمانە نەرێنی بووە بۆ کۆمەڵگایی کوردی و تاکی کورد کە بووەتە ھۆی چاو سوورکردنەوەو ھەڕەشەلە یەکتری قوربانی مرۆڤەکان ئەم دەبینرا لە کوردستان تا رووخانی رژێمی (بەعس) بەڵام دواتر میانڕەوی و نەرم و نیانی دەبینرا لە لایەن پارتە ئیسلامیەکان لە ساحەی سیاسی کوردستان، ئەمەش پێچەوانەی ئەو ڕووانین و بۆچونەیە کە دەڵێ کورد بە ئارەزوی خۆی ئیسلامی وەرگرتووەو پەیڕەوی کردووە،لە مێژوو وا گوتراوە (کورد) بەراورد بە دەوروبەری خۆی بە ئارەزووی خۆی بیری ئیسلامی وەرگرتووەو پێشوازی لێکردوە بەبێ شەڕوخوێن و زۆرداری ئیسلامەتیان وەرگرت و پەیڕەویان کرد. لێرەدا (کوردبوون) خۆی کاڵدەکاتەوە (ئیسلام بوون) خۆی تۆخدەکاتەوە بەرامبەر ( میللەتی کورد) چونکە ( کورد) پێش ئیسلام دین و ئاینی دیکەی ھەبووەو پەیڕەوە کردووە بە ڕادەی ئیسلام کاریگەری لەسەر نەبووە کە (کوردبوونەکە) کاڵبێتەوە! پێشتر لە کوردستان ئاینی وەکو( زەردەشت و میترانی و ئێزدی).
گەر بە وردی بڕوانین و لە سەرچاوەکانی مێژوو ( کورد) وەک میللەت و وەک (کۆمەڵگە) رەفزی خەلافەتی ئیسلامەتیان کردوەو رووبەڕوی ھێرشەکانی ئیسلام بوونەتەوە بەتایبەتی لە سەردەمی خەلافەتی (عومەر کوری خەتاب) دوایی گرتنی(شام و میسر) ھێرشکراوەتە سەر (کوردستان) چەندین پاشاو میری بە ھێز ھەبوونە وەکو(دانیکۆر) پاشایی پشدەر قبوڵی ئەم داگیرکاریەی ئیسلامیان نەبووە ! ئەم ھێرشانەش بە سەرپەرشتی (خالید کوری وەلید) بووە لە کوردستان بەشێوەیەکی گشتی لە ھەموو ناوچەکانی کوردستان رەفزی ئەم ئاینەیان کردووە چونکە کورد خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکەن روونتریش کوردستان پاش داگیرکردنی لەلایەن عەرەب و ئیسلام ھیچ حیساب و کیان و چارەنوسیان بۆ نەکراوەو دیارنەبوە زیاتریش زوڵم و ستەمێکی زۆری لێکراوە بەتایبەتی لە سەردەمی خەلافەتی(ئەمەوی و عەبباسی).
ئیسلامی سیاسی وا سەیری (کورد) دەکەن کە(
عەلمانیەت و رۆژئاواوبیری سۆسیالیستی و شوعیەت) پارێزەری کوردن وەکو
بەربەستێک بۆ ھێرشەکانی ئەوان کەچی ھەرخۆشیان تێدا سەربەست دەژین و
کاری ئاینی و سیاسی خۆیان دەکەن بەتایبەت پارێزگاری ( ھەرێمی
کوردستان)ە لەلایەن رۆژئاواوە ، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ( ئیسلامی
سیاسی کورد ) ھەڵویستیان لەسەر ھەڵوێستی ئیسلامی سیاسی عەرەب
دادەمەزرێنن، ئەودەوڵەتانەی پشتگیری (ئیسلامی سیاسی کورد) دەکەن لە
کوردستانی عێراق بە ھیچ شێوەیەک ڕێگە بە دامەزراندنی (پارتی سیاسی
ئاینی کورد) نادەن لە وڵاتەکانی خۆیان! لێرەوە گومانێکی گەورە دەکەوێتە
سەر (ئیسلامی سیاسی کورد) لە مەسەلەی سیاسی کوردو کێَشەی کورد، کێشەو
چارەنوسی کورد داینەمۆی ھەموو جموجۆڵیِکی سیاسیانەی کوردستانە و
ھەرئەویشە دەبێتە ناوەرۆکی ھەموو گوتارە سیاسیەکانی کوردستان، بەڵام (ئیسلامی
سیاسی کورد) لە سەرچاوەیەکیتر دەڕوانێتە کێشەکانی کورد.
|