١\٥\٢٠١٣
کوردچێتیی، لە بەر
برینى ژناندا.
سەلام قادری
برینێکى قووڵى کۆمەڵایێتى، برینى ژێردەستەیی ژنانە کە هەر جارێ بە
شێوازێ خۆى دەردەخات و دەکولێتە وە. جیا لەو باسە جیاوازانە ى وا لە
ئاستى جۆراوجۆرداو لە روانگەى جیاوازە وە سەبارەت بە حەقدەستى ژنان و
ستەم لێکراوییان لە بازاڕى کاردا، جیا لەو باسانەى سە بارت بە
بەکارهێنانى کاڵایانەى ژنان لە جیهانى سەرمایەداریدا، جیا لە و
توندوتیژیە خێزانى و ناخێزانییە ى کە هێشتا لە ئاستى جیهاندا نمونە
کانى دەبینرێت،جاروبار کردەوە گەلێکى هێجگار بێڕەحمانە، کۆنە پەرستانە
و قیزەون خوێنى ئینسان دەهێنێتە جۆش و دەرونى زامدار دەکات. وەکوو
ئیجراى حوکمگەلى وەک بەردبارانکردن لە لایەن کۆمارى ئیسلامى و حیزب و
ڕێکخراوە ئیسلامیەکانەوە، وەک لووتبڕین و کارەساتى دۆعا و بە دەیان
هەزار نموونەیتر و، دوا دانەیشى گەڕاندنى تاوانبارێک بە جلى ژنانەوە لە
لایەن نادادوەرێکى بێدادگاى کۆمارى ئیسلامیییەوە لە شارى مەریوان.
خودى مەوزوعەکە ئەوپەڕى ئیهانە بوو بە ژن کە بە بڕواى من دە بوایە لە
ئاستێکى بەرینتردا کاردانە وەى هە ڵسوڕاوانى بزوتنەوەى ژنانی
هەڵبخڕاندایە. ئەوەی لێرەدا دەمەوێ سرنجى خوێنەرى بۆ ڕابکێشم
وردبونەوەیە لە کاردانەوەى خەڵکانى کوردچى، کوردستان بە نسبەتى ئەم
کارەساتەوە.
ژنان و پیاوانى چالاکى ئەو بوارە لە مەریوان جارێک بە هاتنە سەر شەقام
و جارێکیش بە کۆبونەوەیان لە دەرەوەى شار و لە ژێر ناوى ژنانى
سوورپۆشدا تەقالایێکیان کرد کە گرینگى ، کاریگەرى و دەنگدانەوەى
سنووردارى هەبوو. ژنانى سۆسیالیستى شارى سنە بەیانێکیان دەرکرد و
تیایدا بە تێروپڕیی لە قەزیەکە دوابوون. ئەوەى بە دواى ڕوداەکەدا هات
جلى ژنانە لەبەرکردن بوو لە کوردستانى ئێراق و هەندەران و لە لایەن
پیاوانێکى بەرچاوەوە کە رەسمەکانى لە تۆڕە کۆمەڵایەتیێکاندا
بڵاوبووەوە. بە دەم ئەمەشەوە باسى جلى کوردى و ئیهانەکردن بە جلى
ژنانەى کوردی لە لایەن خەڵکانى کوردچى و ناسێۆناڵیستەوە کرا بە درۆى
زاڵ بە سەر جەوەکەدا و وردە وردە مەسەلەى ئیدانەکردنى ئەقڵیێتى دژە ژن
و قیزەونى، تێڕوانى پیاوسالارانە و ئیسلامى بۆ ژن کە وتە پەراوێزەى
درۆى کوردچییانەى ناسیۆناڵیستەکانەوە. عەقڵیێتى ناسیۆناڵیستى کوردى
هەوڵ دەدات بەرگى نەتەوەیى بە بەر هەر مەوزوعێکى پەیوەندیدار و
ناپەیوەندیداردا بکات. گەر کەمپێنێک بۆ گەورە نەبوونى لایەى ئۆزۆن
رێکبخرێت دروشمى ئەوان ئوەیە با نەهێڵین لایەى ئۆزۆنى کوردى گەورە
ببێت. بەم مەنتقەوە دەیتوانى و دەکرا ئیسلامیێک بێ و بڵێت چونکە ئە و
تاوانبارە لەچکى سوور دراوە بە سەریدا، ئەوە ئیهانە بە لەچک کراوە. لە
لایێک لە خودى کوردستانى ئێراق ئۆقیانوسى تاوان دژ بە ژن دەقەومێ، بە
دەیان و سەدان ژن خۆ دەکوژێ و دەکوژرێ، کارەساتى دۆعا دەقەومێ و، پرۆژە
زەواجى میسیارى دێتە باس و لەشفرۆشى و بێ رێزیی بە ژن بەرچاوە، حیزبە
بە حسێب عیلمانییەکان دەستێکیان بە مێزەرەى مەلاکانەوەیە، کەچى لە شارى
سلێمانى سەکۆیێک بۆ پشتیوانى لە ژنانى رۆژهەڵات دەگیرێ و لەوێ برینى
قووڵى دەردى ژن بەرگى نەتەوەچیێتى دەکرێتە بەری و بچووک دەکرێتەوە بۆ
فروقاتى کورد و فارسانە و لە ژێر ناوى ژنانى رۆژهەڵات دەکرێتە بەر
ئاگرى پرۆپاگەندەى ناسیونالیستى. وەکو ئەوەى ژنانى باکوور و باشوور بە
گشتى ژنانى پارچەکانى کوردستان وەکو بەشێک لە ژنانى جیهان و رۆژهەڵاتى
ناوەڕاست بارودۆخیان زۆر باشتر بێ و تەنیا ژنانى کوردى کوردستانى ئێران
و بە هۆى؛ کوردە ژن؛ بوونیانەوە ئیهانە یان پێکرابێت.
ئاخۆ خەبات بۆ نەهێشتنى چەوساندنەوەى نەتەوەیی هێندە بێ بنەما و داهۆڵ
ئاسایە کە ناسیۆناڵیستەکانى کوردستان لە کارەسات و برینى لەم بابەتە
شەرعیێت و بنەماى بۆ قەرز دەکە ن؟ بۆچى ناسیۆنالیستە کانى کوردستان لە
جێگاى ئەوەى بوێرانە دەور و نەقشى ئایین لەم جۆرە کارەساتانە لە
قاودەن، قەزیەی کوردى بەو شێوازەى خۆیان هەڵدەواسن بەم جۆرە برینانەدا؟
لاى ئەم ئەقڵییەتە قەزیەى ژن بێ نرخەو،ناهێنێ کەمپێنى بۆ رێکبخەیت و
بیبزوێنى، بویە هەولَ دەدات بیکات بە دەستەوچیلەى پڕۆپاگەندەى
کوردچییانەو بە پێى تێگەیەشتنى خۆى و بەو شێوازە گرینگى پێ ببخشێت. بە
ڕاى من ئەوەى دەرەنجام ئەم ڕەوتە و ئەم ئەقڵیێتە کردى کارێکى هاوشێوەى
کۆمارى ئیسلامى بوو. کۆمارى ئیسلامى جلى ژنانەى کردە بەر پیاوێک بۆ
ئەوەى بەم شێوازە سوک و سەلیمى کات. لە بەرانبەردا عەقڵیێتى کوردچییانە
جلى کوردى کردە بەر مەسەلەى ژن و لە پێناوى مەبەستێکى دیاریکراودا
هەوڵى دا ئەو برینە قووڵە وەکو ئامرازێک بەکاربێنێ.
دەرئەنجام یەک ئیش کرا و لە دوو بەرگى جیادا. لایێک بەوپەڕى بێ
ڕەحمییەوە و بە ئاشکرا ژنى ژێر پێخست و لایێکیتر ئەو هەلەى قوازتەوە و
ئەم برینەى کرد بە بەڕەیێک و بە سەریدا هەنگاوى نا بەرەو مەبەستى خۆى.
هەڵبەت لاقى هەڵژنرا لە خوێنى ئەو برینەى کە ئەمجارە کۆمارى ئیسلامى
هۆکارى بوو و ناسیۆناڵیسم کولاندیەوە.
salamarf@gmail.com
|