٢٤\١٢\٢٠١٠ کورد دۆستی ئەمریکایە؟
ئهکرهم گوڵانی
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان بەرژەوەندیەکانی خۆی راگرتووە .لەدوای هەرەسی بلۆکی رۆژ هەڵات لەسالی 1990 لەسەردەمی گۆرباچۆف دوای کۆتایی هاتنی جەنگی سارد ئەمریکا بووە گەورەترین وبەهێزترین وڵات لەسەر رووی زەوى ، دوای روداوی 11 سیپتێمبەری ساڵی 2001 جارێکی تر جیهان دابەش بووە بەسەر دوو بەرەدا بەرەی تیرۆر بەرەی دژەتیرۆر ئەمریکا بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەستراتیژی و نەتەوەییەکانی خۆی شەری دژەتیرۆری راگەیاند یەکەم کاردانەوەی ئەو شەرەش ئەفغانستانی گرتەوە وحوکمەتی تاڵبانی لەناو برد کۆمەڵێک قیادەی سیاسی وعەسکەری لەوکاتەدا لەئەفغانستاندا هەبوو بەڵام حەمید کارزایان هێنایەوە کردیان بەسەرۆکی ئەفغانستان, دوای روخانی رژێمی ئەفغانستان رژێمی بەعس لەعیراق رووخێنراحاکمیەکی ئەمریکی مەدەنی عیراقی دەبرد بەرێوە تا مەجلیسی کاتی حوکم پێک هێنراو دەستوری کاتی عیراق نوسرایەوە.
کورد لەسەرەتای هەڵگیرسانی شەری دژەتیرۆرەوە پاڵپشتی ئەمریکای کردووە هەمووشمان دەزانین کورد ئەمریکا بەدۆستی خۆی دەزانێت بەڵام ئەوەگرنگە ئایا ئەمریکا کورد بە دۆستی خۆی ئەژماردەکات ؟ یان تەنها بەکاری دەهێنێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆی لەعیراقداسالی 2003 کاتێک ئەمرکا هێزی کۆدەکردەوە بۆ لێداتی عیراق ویستی بەخاکی تورکیادا هێز بپەرێنێتەوە بەڵام تورکیا رێکەی پێنەدا ئەو هیزە بەخاکەکەیدا تێپەرێت تابەشێوەی ئینزال لەکوردستانەوە دابەزین بەڵام ئەمریکا نەبووە دوژمنی تورکیا لەبەرامبەر ئەو هەڵوێستەی تورکیادا، شەردەستی پێکرد سوپای ئەمریکا عیراقی رزگارکرد تا ئێستا ژمارەیەکی زور لەسوپاکەی کوژراوە بەتایبەتی لەناوەراستی عیراق کەزۆرینەی سوونەن، بەڵام ئەوەی جێگای شانازیە بۆ گەلی کورد ئەوەیە لەکوردستاندا سەربازانی ئەمریکی بەفریشتە سەیر دەکران هیچ کێشەیەکیان نەبوو. بەڵام ئەمریکا بەوە دەزانێت؟ بۆشی کور ماوەی سەرۆکایەتی تەواو بوو ئۆباما هات کورد زۆریان پێخۆش بوو ئۆباما دەرچێت لەبەر ئەوەی جێگرەکەی جۆزف بایدن بوو خاوەنی پرۆژەی دابەش کردنی عیراق بوو بۆ سێ هەرێم پێمان وابوو ئەو پرۆژەیە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە بەڵام وانەبوو لەساڵی 2005 مام جەلال بوو بەسەرۆک کۆمارلەو هەڵبژاردنەدا سوونەکان بەشداریەکی ئەوتۆیان تیا نەکرد هەرخەریکی کاری تیرۆرو فراندن بوون بەڵام لەهەڵبژاردنی 2010 بەشداریان تێداکرد و بوونە کێشە بۆ دروستکردنی حوکمەت کەزۆرترین کاتی پێچوو لەدوای هەڵبژاردنەوە.
ئەمریکا دۆستی کوردە بەڵام لەبەربەرژەوەندی خۆی بایدن کە خاوەنی پرۆژەی دابەشکردنی عیراق بوو چەند جارێک هاتە عیراق و هاتە کوردستان هەوڵی دەدا کە لەبەشی کورد کەم بکاتەوە بیدات بەسوونەکان داوای دەکرد پۆستی سەرۆک کۆماری بدرێتە سوونەکان کەبەپێی ئیستحقاقاتی نەتەوەی بەرکورد دەکەوێت ئەمەلەکاتێدایە کەکورد دەوری ناوبژیوانی گیراوە لەعیراقدا لەنێوان کوتلەسیاسیەکاندا، ئێستاش کەپاشەکشێی سوپای ئەمریکا لەعیراقدا هێندەی نەماوە بەڵام کێشەکانی عیراق بەهەڵپەستێراوی ماوەتەوەو چارەسەر نەکراوە بەتایبەتی کێشەی نێوان هەرێمی کوردستان وحوکمەتی ناوەند، هەروەها لەماوەی بوونی سوپای ئەمریکا عیراقدا چەندین جار سنورەکانی کوردستان تۆپ باران دەکرا لەلایەن سوپای ئیران و تورکیاوە بەڵام ئەمریکا هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو بەرامبەر بەوپێشێل کاریە.
ئەمریکیەکان زۆر دڵنەوایی سوونەکانیان کرد
تا بەشداری پرۆسەی سیاسی عیراق بوون لەکاتێکیشا کەدەنگ بۆ سەرۆک
کۆماردرا هەموو لیستی عێراقیە چوونەدەرەوە بۆ ئەوەی دەنگ بە مام جەلال
نەدەن. بەڵام لیستی هاوپەیمانی کوردستان دەنگیان دا بەو سێ ئەندامەی
بریاری ریشەکێکردنی بەعس گرتبوونیەوە بۆ ئەوەی بەشداری پرۆسەی سیاسی
عیراق بکەن . کهواتە ئەمریکیەکان تا بەردیا تێنەگریت لێت ناپرسن چیتان
دەوێت...
|