٢٨\٨\٢٠١١
کوردستانی
٤٥ میلیون کەسی کۆلۆنی نێودەوڵەتیی.

محەمەد حەکیمی
لە رۆژ هەڵاتی ناوەڕاست ٤٠ تا ٤٥ میلیون مرۆڤ بوونیان هەیە کە بە
نەتەوەت کورد ناسراون و یەک نەتەوە و یەک زوان و یەک مونوگرافیان هەیە
و ئەم خاکە بە هۆی دابەشکردنەکانی دوای شەڕی یەکەمی جیهانی لە نێوان
چوار دەوڵەتدا بە سەر وڵاتانی ئێران و تورکیە و سوریە و ئێراندا
دابەشکرا.
بەڵام بە هۆی گوێ نەدانی وڵاتە زڵهێزەکان بە نەتەوەی کورد و بە هۆی
ئەوەی دەوڵەتە داگیرکەڕەکان هەموو هەوڵی خۆیان خستوەتە گەڕ تا ئەم
نەتەوە نەتوانن بگەن بە مافە ڕەواکانی خۆیان، بۆ نموونە ئەنفاڵی لە
کوردستان یا کیمیایی کردنی شاری هەڵبجە و کۆشتارەکانی خەڵخاڵی لە
کوردستانی ئێران و هەروەها ٣٣ گوللە لە کوردستانی تورکیە و بە کۆمەڵ
کۆژییەکانی شاری دێرسیم و دایربەکەر کە تا ئەمڕۆش هەر درێژەی هەیە.
رێژەی دانیشتوانی کورد لە سەر خاکەکەی خۆیاندا زیاتر لە ٤٥ میلیون کەسە
کە بریتیە لە وڵاتی تورکیە ٢٠ تا ٢٥ میلیون، ئێران ٨ تا ١٠ میلیون کەس
عێراق ٨ تا ١٠ میلیون کەس و سوریە ٣ تا ٥ میلیون کەس و لە روسیە ٥٠٠
هەزار کەس و لە سوئد ٥٠٠ هەزار کەس و لە وڵاتانیتر بە تایبەتی
ئەفغانستان و چین و لوبنان و ئاڵمان زیاتر لە ١میلیون و ٥٠٠ هەزارا کەس
دەخەملێنن. ژمارەی دانیشتوانی کورد بە دڵنیائییەوە لەمە زیاترە، بەڵام
بە هۆی داگیر کردنی کوردستانەوە لە لایەن داگیرکەرانەوە و بە موستعمرە
بوونی کوردستان ناتوانرێت ژمارەی ڕاستەقێنەی حەشیمەتی کورد بزانرێت.
پانتایی تەنیا کوردستانی باشوور ٢٠٠ تیلیونی هەنگاوی موکەعەبە کە ئەگەر
لە گەڵ خاکی دوبەی یا کویت بەراورد بکرێت بە تەنیا ئەو بەشە لە
کوردستان چەند بەرابەر لەو دوو وڵاتە دەبێت.
لە ساڵی ١٥١٤ و لە دوای شەڕی چاڵدێران و هەر وەها شەڕی یەکەمی جیهانی
کوردستان لە نێوان دوو دەوڵەتی داگیر کەری ئێران و تۆرکیە دابەش کرا.
لە شەڕی چاڵدێران کە لە نێوان شای سەفەوی و تورکەکانی عوسمانییدا
ڕوویدا بەشێکی زۆر لە کوردستان لە نێوان ئەو دوو دەوڵەتەدا دابەشکرا و
ئەو بەشانە لە کوردستان بە هۆی سنووری دەسکردەوە لە یەکدیی جیا کرانەوە
کە بریتی بوون لە دیاربەکر، وان، دیلوک، بینگۆڵ، ئادیامان، سیواس،
ئەسکەندەرون، ئەرزەرۆم، قارس، تاتوان ، مەرعەش، خارپۆت، باتمان، تونجلی،
درسیم، ماردین، مالاتیا، دوغۆ بایەزید، هەکاری، شرناخ و بۆتان دڕا بە
دەوڵەتی داگیر کەری تورک ولەو رۆژەوە تا ئەمڕۆ ئەو بەشە لە کوردستان
کەوتووەتە ژێر دەستی دەوڵەتی تۆرک و ئەمە بۆە هۆی ئەوەی کە لەو وڵاتە
تەنانەت نکۆڵی لە کورد بوونی ئەو هەموو خەڵکە بکرێت و پێیان بوترێت
تورکی کێوی و هەتا ئێستاش ئەو خەڵکە لە لایەن دەوڵەتی تۆرکەوە
دەچەوسێنرێنەوە و دەکوژرێن و ئەنفاڵ دەکرێن.
هەر لەمبارەوە ئیسماعیل بێشەکچی نووسەری گەورەی تۆرک دەڵێت: دوای شەڕی
یەکەمی جیهانی کۆمەڵگەی نەتەوەکان کە لە ساڵی ١٩٢٠دا دامەزرابوو لە بەر
یەک هەڵوەشایەوە و بە سیاسەتی هێزە زڵهێزەکان کوردستان لە نێو چوار
دەوڵەتدا دابەشکرا. بریتانیا و کەمالیستەکان کە دەیانوێست نەوتی
کەرکووک و موسل بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن ئەو دوو شارەیان دەوێست و
کێشەکانی خۆیان بە دابەشکردنی کوردستان چارەسەر کرد.
بێشەکچی هەروەها ئاماژە بەوە دەدا کە دەوڵەتی تۆرکیە سیاسەت فەرسودە
کردن و نەهی کردنی گرتوەتە بەر و تەنانەت دیان بە نەتەوەێک بە ناوی
کوردی تا دوو ساڵ پێشیش نەدەنا و هەر بە ناوی تۆرکی کێوی ناوی دەبردن و
وشەی کورد لەو وڵاتە بەرانبەر بوو لە گەڵ زیندان و کوشتن و ئەشکەنجە.
خاکی کوردستان لە دۆڵ و کوێستانی بەرز و زەوی پڕ پێت و بەرەکەت درۆت
بۆە و ئەم وڵاتە پڕە لە کانگاکانی زێر و نەوت و گاز و هەروەها ئالمنیوم
و ئاسن و .... گرنگترین کانگای زێری کوردستان لە کاتی سەردەمی شادا لە
لایەن بریتانیاوە دەردەهێنرا و ئێستاش لە لایەن چین و ژاپۆنەوە
دەردەهێنرێن و زیاتر لە سەدا ٨٠ی ئەم زێرە تا ئێستا ئەو وڵاتانە
بردویانە و تونیا لە سەدا ٢٠ی حکومەتی شا و خومینی و خامنەیی بردویانە،
ئەوەی لێرەدا زۆر گرنگە ئەوەیە کە لە کوردستانی رۆژهەڵات زێری سەوزە کە
لەو بەشە لە کوردستان دەست دەکەوێت و کوردستان دووهەمێن شوێنە لە جیهان
کە ئەو زێرەی تێدایە وئێستاش دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە کە کوردستانی
رۆژهەڵات یورانیومی تێدایە و رژێمی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی قوڵقۆڵوی
شاری سەقز خەرێکی بردنی ئەو خاکەن.
چەندین کانگای گەورە لە کوردستانی رۆژهەڵات بوونیان هەیە کە بریتین لە:
مەرمەری ورمێ،مەرمەری قەڵای شێخان، مەرمەری کاوشان، مەرمەری سالحئاوا،
مەرمەری قەسلان، کانگای راڵگاروارپەیمانی داشکەن، سەنگی میهەم سفلا،
بەردی ئاهەکی موسکی مەریوان، کانگای زێری سەقز، خۆیی ئاوی بیجار و
دەیان کانگانیتر کە ئەمڕۆکە لە کوردستان دەردەهێندرێن و ئەوەی جێگەی
سەرنجە لە زۆربەی ئەم کانگایانە کرێکاری کوردیان تێدا نیە ورژێمی
جنایەتکاری کۆماری ئیسلامی تەنانەت کرێکارەکانیش لە دەرەوەی کوردستان
دێنێت.
ئەم سیاسەتەی داگیرکەرانی کوردستان بۆەتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی کورد
هەمیشە لە ژێر باری هەژارییدا بناڵێنن و ناچار ببن بۆ کار بەرەو شارە
گەورەکان وەرێ بکەون، بۆ نموونە هەر ئێستا لە شاری تاران زیاتر لە ١
میلیون کوردی لێیە کە هەموویان خەرێکە کاری کرێکارین.
________________________________
سەرچاوەکان:
نووسینەکانی دوکتور جەماڵ نەبەز.
تاریخچه کردستان بزرگ ، در سایه ایران بزرگ
http://www.forum.98ia.com/t142932.html
http://www.qanon302.net/news/news.php?action=view&id=2792
الفساد النفگی فی اقلیم
کردستان.
بیشکچی: سیاست دولت ترکیه، فرسوده کردن ملت کرد است.
٣٣ گوللە نووسینی: ئیسماعیل بێشەکچی.
کردستان کولونی نێو دەوڵەتی نووسینی: ئیسمائییل بێشەکچی.
ماڵپهڕی محهمهد حهکیمی
|