٣\٢\٢٠١١
کوردستان بوویته مۆلگای گه‌نده‌ڵچیه‌کان...!!
باوکی هێشوو
گه‌نده‌ڵیی وه‌ک زاراوه‌یه‌ک بۆ دیاریکردنی سیمای سیستمێک ، واتایه‌کی
زۆر فراوانی هه‌یه‌و ، ده‌توانرێت چه‌ندین به‌رگ کتێب له‌سه‌ر دیارده‌کانی
بنووسرێت . دیارده‌کانیش به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک لایه‌نی جیاجیادا دابه‌ش ده‌بن
و ده‌کرێت سه‌رجه‌می کایه‌کانی ژیان بگرنه‌وه .
ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌یه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان گه‌نده‌ڵی
و ته‌نها کایه‌یه‌ک له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئه‌و کایه‌یه‌ش په‌روه‌رده‌یه
، چ وه‌ک سیستم و چ وه‌ک ده‌زگایه‌ک له ده‌زگا گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵ که
ئاڕاسته‌ی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵی دواڕۆژ ده‌کات .
سه‌ره‌تاو به‌ر له چوونه ناو ئه‌و بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌وه هه‌ندێک
له سیما گشتییه‌کانی گه‌نده‌ڵیی ده‌ستنیشان ده‌که‌ین تا وه‌ک پێوه‌رێک
له به‌رامبه‌ر کاروباره جۆراوجۆره‌کانی نێو ده‌زگای په‌روه‌رده‌و
سیستمی خوێندن رایان بگرین و شوێنی ئه‌م ده‌زگایه و کاریگه‌رێتیی له
نێو دیارده باوه گشتگیره‌که‌دا بناسین و ، به ناسینیشی خولیای چاره‌سه‌رکردنی
بخولقێنێ و له ئاستیدا ده‌سته‌وه‌ستان رانه‌وه‌ستین .
کاتێک گه‌نده‌ڵیی ده‌بێته ناسنامه بۆ سه‌رتاپای ژیان له
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کداو ، له رووی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و
رۆشنبیریی و ... هتد ته‌شه‌نه‌ی کردبێت و هه‌موو شانه‌کانی کۆمه‌ڵگای
گرتبێته‌وه ؛ ئه‌وا له بارێکی وه‌هادا داڕزان و داڕمانێکی گه‌وره
ده‌که‌وێته‌وه‌و چاره‌سه‌رکردن ته‌نها له توانای شۆڕشێکی
کۆمه‌ڵایه‌تیدایه که گۆڕانکاریی ریشه‌یی له بونیادی کۆمه‌ڵگادا بکات
. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سنووری گه‌نده‌ڵیی هێشتا هه‌ر له بازنه‌ی کاروباره
کارگێڕیی و داراییه‌کاندا بێت ، ئه‌وا دیسان ریفۆرمێکی راستگۆیانه
ده‌بێته ئه‌رکێکی له‌دواخستن نه‌هاتوو تا به فریای هه‌ره‌س و داچوونی
کۆمه‌ڵگا بکه‌وێت .
گرنگترین دیارده‌کانی گه‌نده‌ڵیی ته‌خشان و په‌خشانکردنی داهاتی گشتیی
کۆمه‌ڵه له‌لایه‌ن حکومه‌ت و به‌رپرسه‌کانییه‌وه له بواری بێ سوودو
به‌فیڕۆدانێتی . ئه‌م داهاته که موڵکی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکه ، ده‌بێت
به شێوه‌یه‌ک خه‌رج بکرێت که بونیادی کۆمه‌ڵگا پته‌و بکات و
گه‌شه‌یه‌ک به سه‌رجه‌می بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌ڵکیی بدات
، ئاستی داهات به‌رزبکاته‌وه‌و به‌و پێیه‌ش بژێوی خه‌ڵک رووی له
هه‌ڵکشان بێت .
شانبه‌شانی ئه‌و دیارده سه‌ره‌کییه‌ی گه‌نده‌ڵیی ، دیارده‌کانی وه‌ک
به‌کارهێنانی نایاسایی موڵک و ماڵی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی
تایبه‌تی و ، په‌راوێزکردنی یاسا‌و رێنماییه کارگێڕی و داراییه‌کان و ،
به‌فیڕۆدانی توانا‌و وزه زانستی و پسپۆڕییه‌کانی کۆمه‌ڵ و ،
بڵاوبوونه‌وه‌ی بێکاریی ئاشکراو بێکاریی شاراوه‌ش له ده‌زگاکانی
ده‌وڵه‌تداو ، بڵاوبوونه‌وه‌ی خۆخۆیی و دزه‌کردنی ئه‌قڵییه‌تی خێڵه‌کی
و عه‌شایه‌ری و گرووپچێتی و حزبایه‌تی بۆ نێو داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت
و کاروباری رۆژانه‌ی ئه‌م ده‌زگایانه‌و ، به‌رتیل و دزی و راووڕووت و
له‌شفرۆشی و ده‌ستدرێژی سێکسیش له نێو ده‌زگاکاندا یان به
به‌کارهێنانی ده‌زگاکان ؛ ئه‌مانه هه‌موویان پێکهوهدهچنه ده‌م
یه‌ک و دیارده‌ی گه‌نده‌ڵییه فراوانه‌که‌یان لێده‌که‌وێته‌وه .
به‌کورتی گه‌نده‌ڵیی بۆ خۆی پێناسه‌یه‌و ده‌توانرێت پاڵ لایه‌نی
نه‌رێیانه‌ی سه‌رجه‌می بواره‌کانی ژیانی مرۆڤ و کۆمه‌ڵ بدرێت . بۆ زێتر
به‌رجه‌سته‌کردنیشی ، ده‌توانرێ به کۆمه‌ڵێک کرده‌وه پێناسه بکرێت
که دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵ و پرنسیپی یه‌کسانیی نێوان
مرۆڤه‌کان راده‌وه‌ستن . به‌و پێیه هه‌ر ره‌فتارێک که پشت به
ده‌سه‌ڵاتێک ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسیی ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌ستکه‌وتی
تایبه‌تی به‌کاربهێنرێت و مافی که‌سانیدیکه پێشێل بکات ، ده‌که‌وێته
نێو بازنه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه . که‌واته گه‌نده‌ڵیی ئاوێته‌یه‌کی نێوان
هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤی گه‌نده‌ڵ و ، کۆمه‌ڵیک ره‌فتاری نه‌شیاوه که
بارێکی سیاسی - ئابووری - کۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌نگدانه‌وه‌کانیشی له
بواری رۆشنبیریی و کارگێڕی و ئه‌خلاقیدا پێگه‌که‌یه‌تی و کۆمه‌ڵگا
به‌ره‌و هه‌ڵدێرو هه‌ره‌سێکی گشتی ده‌بات و رۆژ له دوای رۆژ مه‌ودای
داڕزانی نه‌ریته ئه‌رێیه‌کان فراوانتر ده‌کاته‌وه . دیاره له‌م
نێوه‌شدا هۆکاری سیاسی - ئابووری هه‌میشه رۆڵێکی گرنگ ده‌بینێت و
له‌نێو ئه‌وه‌شدا گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زه‌مینه‌ی
هه‌مه‌لایه‌نه‌بوونی گه‌نده‌ڵیی خۆشتر ده‌کات و ده‌بێته
سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رده‌وامی گه‌نده‌ڵیی و په‌یتاپه‌یتا لێی
هه‌ڵده‌قوڵێت .
ئه‌م گه‌نده‌ڵییه له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه شۆڕده‌بێته‌وه‌و ، له
ئاستێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی فراواندا گشتیده‌بێته‌وه‌و ، کاریگه‌رێتییه‌کی
نه‌رێیانه‌ی قووڵ له‌سه‌ر نه‌ریت و ره‌وشت و پێکهاته‌ی ده‌روونی و ،
به‌هاو په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه باشه‌کانی نێوان تاکه‌که‌س و
تاکه‌که‌س ، تاکه‌که‌س و کۆمه‌ڵ ، گرووپه جیاجیاکانی نێو کۆمه‌ڵ
داده‌نێت . که‌واته توخمی خودیانه‌ی گه‌نده‌ڵیی مرۆڤه ، ئه‌و
مرۆڤانه‌ی تایبه‌تمه‌ندێتی ره‌فتاری مرۆڤانه‌یان تێکچووه یان
شێوێندراوه‌و ، خۆپه‌رستی و چاوچنۆکی و بێڕه‌وشتیی - به واتا
فراوانه‌که‌ی - تێیاندا چێندراوه . ئالێره‌وه په‌یوه‌ندیی
په‌روه‌رده وه‌ک ده‌زگاو سیستم به‌م دیارده‌یه‌وه ده‌ستپێده‌کات ، چ
وه‌ک هۆکارێک بۆ زه‌مینه‌خۆشکردنی گه‌نده‌ڵیی ئه‌گه‌ر سیستمه
په‌روه‌رده‌ییه‌که شیاو نه‌بوو ، چ وه‌ک ئامرازێکی زه‌مینه سازکردن
بۆ چاره‌سه‌رکردنی گه‌نده‌ڵیی له رێگای پێڕه‌وکردنی سیستمێکی مۆدێرن و
کۆمه‌ڵێک شێوازی مرۆییانه بۆ گۆڕین و دروستکردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان
له‌ڕێی به‌رنامه‌و ئامانجه جۆراوجۆره‌کانی خۆیه‌وه .
ئه‌م وتاره وه‌ک له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌مان پێدا ، بۆ چاوگێڕانێکی
خێرایه به رۆڵ و کاریگه‌رێتییه‌کانی گه‌نده‌ڵیی له‌سه‌ر ده‌زگای
په‌روه‌رده‌و پڕۆسه‌ی خوێندن ، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به‌م پرسیاره :
ئایا ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی سیستمی خوێندن به گه‌نده‌ڵییه‌وه گرێده‌دات
، یان ئه‌و کاریگه‌رێتییه‌ی گه‌نده‌ڵیی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی خوێندن و
ده‌زگای په‌روه‌رده‌ی داده‌نێت چییه ؟
سیستمی په‌روه‌رده له دوو سه‌ره‌وه په‌یوه‌ندیی به دیارده‌ی
گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌یه و ، ئه‌م دیارده‌یه کاریگه‌رێتی له‌سه‌ر
داده‌نێ . له‌سه‌رێکه‌وه ده‌زگای په‌روه‌رده ، وه‌ک هه‌ر ده‌زگایه‌کی
دیکه‌ی کۆمه‌ڵگا ، په‌تای گه‌نده‌ڵیی ده‌یگرێته‌وه ، له‌سه‌رێکی
دیکه‌وه ئه‌رکی به‌دیهێنانی ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌کانی له
ئه‌ستۆیه‌و ، سه‌رنه‌که‌وتنی له‌و ئه‌رکه‌یدا بواری گه‌نده‌ڵیی
ده‌ڕه‌خسێنێ و ده‌بێته هۆکارێکی گرنگ بۆ ته‌شه‌نه‌کردنی . به
واتایه‌کی دیکه ، ره‌فتاری مرۆڤ ، ره‌وشتی مرۆڤ ، بنیاتنانی
که‌سایه‌تیی مرۆڤ ، ئه‌رکی په‌روه‌رده‌یه‌و ، گه‌نده‌ڵیش پاچ و
پێمه‌ڕه‌ی خۆی ئاڕاسته‌ی فیکر‌و جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌کات ، جا ده‌شێت
په‌روه‌رده کایه‌ی ئه‌و ئاڕاسته رووخێنه‌ره بێت ، یان له سایه‌ی
بارودۆخێکی له‌باردا به‌رامبه‌ر ئاڕاسته رووخێنه‌ره‌که وه‌ک دیوارێکی
پۆڵایین خۆی رابگرێت .
یه‌که‌م / ده‌زگاکانی په‌روه‌رده.
مه‌به‌ست له ده‌زگای په‌روه‌رده ، په‌یکه‌ری دامه‌زراوه‌ی
په‌روه‌رده‌یه له وه‌زاره‌ته‌وه تا ده‌گاته قوتابخانه‌کان و
باخچه‌کانی ساوایان .هه‌روه‌ها مه‌به‌ست میکانیزمی کاری ئه‌و
ده‌زگایانه‌و راده‌ی په‌یوه‌ستبوونیانه به یاسا‌و پێره‌وو رێنماییه
په‌روه‌رده‌ییه‌کانه‌وه . له‌م میکانیزمه‌ی کاری ده‌زگاکانی
په‌روه‌رده‌دا ، توخم ( عنێر ) ه به‌شه‌رییه‌کان ، له وه‌زیرو
کارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کانه‌وه هه‌تا
مامۆستا‌و کارمه‌ندانی نێو قوتابخانه‌کان ، هه‌ر یه‌که‌یان به‌پێی
پله‌و پایه‌و شوێنی کاریان ، رۆڵی خۆیان هه‌یه . ده‌سه‌ڵاتێکی
گه‌نده‌ڵ په‌روه‌رده‌یه‌کی گه‌نده‌ڵ ده‌خاته‌وه‌و ، گه‌وره‌ترین
مه‌ترسیی بۆ مانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و هه‌ره‌سی کۆمه‌ڵ پێکده‌هێنێت .
کاتێک ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌زگاکانی په‌روه‌رده له‌سه‌ر بنه‌مای
لێوه‌شاوه‌یی په‌روه‌رده‌یی هه‌ڵنه‌بژێردرێن ، به‌ڵکو بنه‌ماکانی
دانانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی پسپۆڕیی په‌روه‌رده‌ییدا له‌به‌رچاوگیرابێت ،
ئه‌وا ده‌رگای گه‌نده‌ڵیی له په‌یکه‌ره‌که‌دا ئاوه‌ڵا ده‌بێت و له
میکانیزمی کار‌و چه‌ندین ره‌فتارو ره‌وشتی ناپه‌سه‌ندی
کاربه‌ده‌سته‌کاندا خۆی ده‌نوێنێت وه‌ک :
١- به‌کارهێنانی پۆستی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و
که‌سوکاریان .
٢ - هه‌وڵدان بۆ پیاو په‌یداکردن و کۆکردنه‌وه‌یان له ده‌وری خۆیان
له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و ده‌ستکه‌وتی ناوکۆیی .
٣ - وه‌رگرتنی به‌رتیل بۆ ئه‌نجامدانی کاره کارگێڕییه‌کان .
٤ - پێکهێنانی باندی دزی له‌و به‌ش و فه‌رمانگه‌یانه‌دا ، که جۆری کار
تێیانداو ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆیان ته‌رخان ده‌کرێت ، بواری دزییان تێدا
ده‌ڕه‌خسێنێ .
٥- به‌کارهێنانی که‌لوپه‌لی فه‌رمانگه‌کان و قوتابخانه‌کان له ماڵی
به‌رپرسه‌کانیاندا ، یان به‌خشینیان ، یان پیاوه‌تیکردن پێیانه‌وه .
٦ - جیاوازیکردن له نێوان هه‌ڵسووڕاوانی ده‌زگاکه‌دا له‌سه‌ره‌وه بۆ
خواره‌وه به گشتی و ، له نێو هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌کی ره‌سمی ده‌زگاکه‌دا
به تایبه‌تی . واته نه‌بوونی یه‌کسانی و رێسای یاسایی له
دابه‌شکردنی کار‌و ، به‌رزکردنه‌وه‌ی وه‌زیفی و ، ره‌خساندنی هه‌لی
چوونیه‌ک بۆ خوێندن له په‌یمانگاکانی پێگه‌یاندنی مانۆستایان و
هونه‌ره جوانه‌کان و خوێندنی باڵا‌و ، چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ
سه‌ردان یان خوێندن و ، پاداشتی ماددی یان مه‌عنه‌وی بۆ خوێندکاران و
مامۆستایان و کارمه‌ندان و ... هتد و ، قۆرخکردنی بۆ عه‌شره‌ت و خزم و
ناسیاوو پیاو و ده‌سته‌گه‌رایی حزبی .
٧ - سوودوه‌رگرتن له پاشاگه‌ردانی و ، بێ سه‌روبه‌ره‌یی ده‌زگاکه‌و ،
پله‌و پایه‌ی لێپرسراوێتی له حزب و رێکخراوو سه‌ندیکاکاندا ، بۆ
خۆدزینه‌وه له‌کاری ره‌سمیی ئه‌ستۆیان و ، ده‌وام نه‌کردن و پشتگوێ
خستنی کاره ره‌سمییه‌کان و کاروباری هاووڵاتییان و ، ترساندن و
چاولێسوورکردنه‌وه‌و سزادانی هه‌ر که‌سێکی خواره‌وه‌ی ده‌زگاکه
ئه‌گه‌ر ره‌خنه بگرێت یان ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت .
دووه‌م / ئامانجه‌کانی سیستمی په‌روه‌رده ... یان بنیاتنانی مرۆڤ.
هه‌ر سیستمێکی په‌روه‌رده ، له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا بێت ، له‌ڕێی
پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه ، له پێناوی به‌دیهێنانی کۆمه‌ڵێک ئامانجدا کار
ده‌کات . په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌کان له‌ڕێی گه‌یشتن به‌و
ئامانجانه ، ئه‌رکی سه‌ره‌کیی سیستمی په‌روه‌رده‌یه . به واتایه‌کی
دیکه ، په‌روه‌رده‌و بنیاتنانی که‌سایه‌تیی مرۆڤ بۆ ژیان ، ته‌وه‌ره‌ی
کاری په‌روه‌رده‌یه .له‌م خاڵه‌وه په‌یوه‌ندیی په‌روه‌رده به
هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانی مرۆڤ ده‌ستپێده‌کات و ، هه‌ر له‌م خاڵه‌شدا
په‌یوه‌ندیی په‌روه‌رده‌و گه‌نده‌ڵیی سه‌رهه‌ڵده‌دات ، سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیش کارێکه مرۆڤ ده‌یکات ، جا ئه‌و گه‌نده‌ڵییه
له‌سه‌ره‌وه بێت یان گه‌نده‌ڵییه‌کی دامه‌زراوه‌یی بێت یان له
ئاستێکی فراواندا گشتیبووبێته‌وه . بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌ک هۆکار باسی
گه‌نده‌ڵیی بکه‌ین ، شێوازی په‌روه‌رده له قۆناغه جیاجیاکانی
خوێندندا به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆو ، وه‌ک ته‌واوکارو ره‌نگدانه‌وه‌ی
بارودۆخێکی سیاسی - ئابووری - کۆمه‌ڵایه‌تیی گه‌نده‌ڵ ، زه‌مینه بۆ
گه‌نده‌ڵیی خۆش ده‌کات و مرۆڤه‌کان له رووی که‌سایه‌تیی و
ده‌روونییه‌وه بۆ وه‌رگرتن و پێڕه‌وکردنی گه‌نده‌ڵیی ئاماده ده‌کات .
دیسان له‌هه‌ر هه‌وڵێکی جیددیشدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی گه‌نده‌ڵیی ،
فاکته‌ری په‌روه‌رده‌ی مرۆڤ رۆڵیکی گه‌وره ده‌بینێت . هه‌ڵبه‌ت
چۆنایه‌تی و ئاستی به‌دیهێنانی ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌کان پێوه‌ری
راده‌ی به‌ربڵاویی گه‌نده‌ڵیی و راده‌ی هیوابوونیشه به
چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه .
بوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی گه‌نده‌ڵ ، سیاسه‌تی گه‌نده‌ڵ ، ده‌سه‌ڵات و
حکومه‌تی گه‌نده‌ڵ ، دامه‌زراوه‌ی گه‌نده‌ڵ ، گشتیبوونه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵیی و په‌لهاویشتنی به‌هه‌موو لایه‌کدا ، نیشانه‌ن بۆ بوونی
سیستمێکی په‌روه‌رده‌یی بێتواناو شێواو‌و گه‌نده‌ڵ ، هه‌ر وه‌ک چۆن
هۆکاریشن بۆ ئه‌و سیستمه گه‌نده‌ڵه و په‌ره‌سه‌ندنی رۆژانه‌ی
گه‌نده‌ڵییه‌که . دیاره ئه‌مه به‌و واتایه نایه‌ت که په‌روه‌رده
بنه‌مای گه‌نده‌ڵیی بواره‌کانی دیکه بێت ، به‌ڵام له هه‌موو
ئاسته‌کانی دیکه‌ی نێو کۆمه‌ڵدا فاکته‌رێکی گرنگه له ته‌شه‌نه‌کردنی
گه‌نده‌ڵییه‌کاندا.
ئامانجه‌کانی سیستمی په‌روه‌رده سێ جۆری سه‌ره‌کین : ئامانجی گشتی ،
ئامانجی تایبه‌تی ، ئامانجی ره‌فتاری ( سلوکی ) . کاری سیستمی
په‌روه‌رده ، له‌ڕێی به‌رنامه‌کانی خوێندن و ، چالاکیی نێو پۆل و
ده‌ره‌وه‌ی پۆل و ، به‌کارهێنانی هۆیه‌کانی فێرکردن و ، وانه‌گوتنه‌وه
، به‌ڕابه‌ریی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتیاری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
قوتابخانه به‌گشتی و ، مامۆستایان به‌تایبه‌تی ؛ وه‌رگێڕانی ئامانجه
گشتی و تایبه‌تییه‌کانه بۆ ئامانجی ره‌فتاریانه . بۆ نموونه :
یه‌کێک له ئامانجه گشتییه‌کانی سیستمی په‌روه‌رده پێگه‌یاندنی مرۆڤ
( هاووڵاتی ) چاکه . دیاره هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک ، به‌پێی فه‌لسه‌فه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تیی خۆی و که‌لتوورو پێشینه‌ی مێژوویی ، هه‌ندێ چه‌مکی (
مرۆڤ یان هاووڵاتیی چاک ) ی هه‌یه وه‌ک راستگۆیی ، ده‌ستپاکی ، دڵسۆزی
، بوێری . . . هتد ) هه‌ر یه‌کێک له‌م چه‌مک و سیفه‌تانه‌ش له‌چه‌ند
ره‌فتارێکدا ده‌رده‌که‌ون ، ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌ند ره‌فتاره بووه به‌شێک
له که‌سایه‌تیی مرۆڤ ، ئه‌وه نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتنی په‌روه‌رده‌یه
له‌و ئه‌رکه‌ی پێی سپێردراوه ، ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ش نه‌بوو ، ئه‌وا
ئاماژه‌ی بێکاره‌یی و گه‌نده‌ڵیی سیستمی په‌روه‌رده‌یه . له‌به‌ر
ئه‌وه هه‌ر هه‌وڵێکی ستڕاتیژیی بۆ به‌رگرتن به دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیی
له ئاینده‌دا ، یان هه‌ر هه‌وڵێکی ( هه‌نووکه‌یی به‌ره‌و دواڕۆژ ) بۆ
چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م دیارده‌یه بدرێت ، ده‌بێت سه‌رباری کۆمه‌ڵێک
هه‌نگاوی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی و یاسایی و
کارگێڕیی ، گۆڕانکاریی ریشه‌یی سیستمی په‌روه‌رده‌و خوێندن ره‌چاو بکات
و ، له ریزبه‌ندیی کارنامه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا ،
ئه‌وله‌وییه‌تی بداتێ .
2\2\2011
-
هانۆڤه‌ر
husheirfaraj71@hotmail.de
|