-
نەفت و گاز و کانزامان زۆر هەیە - لێ بە
پێی فەرهەنگی کۆنەپەرستانە و فەرمانی
شازادەیەک بەڕێوەدەچن کە بە درێژایی ١٥
ساڵە ناویان لێ ناوە سەرۆکی حکومەت و
خەریکە چار ساڵی دیکەش درێژە بە
شانشینییەکەی بدا و بە بێ مووچەیی میللەت
بەڕێوە ببا!
-
وڵاتێکی زۆر زۆر جوان و دڵگیرمان هەیە -
لێ کۆمەڵێک دەرەبەگی مێشک ژەنگاویی
سەدەکانی ناوەڕاست بەرپرس و میرکوڕی
شارەوانیی و گەشتوگوزار و ژینگە و و
تێکڕای دار و بەردی خاکی نیشتیمانن!
-
ئاوی شیرینی سەرزەوی و ژێرزەویمان زۆر
هەیە - لێ کاربەدەستانی ئاو و ئاودێریی لە
ژێر فەرهەنگی (تەیەموم)ی ئیسلام و سەردەمی
قوڕەیشییەکان کار دەکەن و لە پشتگیریی
مافیایە دۆڕاوەکانی کوردستانیش هەڕەشەی
بڕینی ئاو لە خەڵک دەکەن.
-
هەردەم گیانی بەرگریی لەنێو میللەتەکەمان
زۆرە - لێ رۆشنبیرە دەربارەکان - کە وەک
گورگن لە پێستی مەڕ - هەر جارەو بە
شێوازێک لەباری دەبەن؛ جارێک لە بەرپێی
خوێنڕێژێکی وەک نەوشێروان سەریدەبڕن
جارێکی دیکە لەبەرپێی ئیسلامییە
تاریکپەرستەکان...!
-
وڵاتێکیمان هەیە لە هەموو بارێکەوە زۆر
زۆر دەوڵەمەندە - لێ بیست و دوو ساڵە
کەسێکی کۆلەوار و سەرۆک خێڵ سەرۆکایەتی
دەکا و تێکڕای توانستەکانی هەڵوەراندوە!
-
سەرەڕای هەموو ئەوانە
پەرلەمانیشمان هەیە - لێ کۆمەڵێک
گەندەڵکاری چاوبرسیی و ئیسلامبازی
کۆنەپەرست و سیاسەتبازی کۆیلەی حیزب تێیدا
ئەندامن!
|