٢٤\٤\٢٠٢٠
کوردستانی
١٨٩٨؛ بزووتنه‌وه‌ی زمان و وێژه له پێناو رۆژنامه‌وانیدا.

زانکۆ یاری
"سه‌د
قاعیمه و قه‌سیده که‌س نایکڕێ به پووڵێ / ڕۆژنامه و جه‌ریده که‌وتووه‌ته
قیمه‌ت و شان". (حاجی قادر کۆیی، ١٨٩٠).
ئامانجی ئه‌م نووسراوه.
ئه‌م بابه‌ته به کورتی تێڕامان و زانیارییه‌که له‌سه‌ر تێگه‌ی ڕاگه‌یه‌نه‌ر
که پێوه‌ندیی نێوان رۆژنامه‌وانی، زمان و وێژه له‌خۆ ده‌گرێت؛ ده‌مانه‌وێ
له گرنگیی ئه‌م مژاره تێ‌بگه‌ین و ئه‌رکی ڕاگه‌یه‌نه‌ره نوێکان١ له
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا له پێک‌هێنانی شۆنا‌سی نه‌ته‌وه‌یی بۆمان ڕوون‌تر
ببێته‌وه.دیاره توێژینه‌وه له‌سه‌ر گوتاری ڕاگه‌یه‌نه‌ری کوردی له پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ ڕه‌وتیچێ‌بوونی شۆناس‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که پێناسه‌ی
کوردی له یه‌ک کات‌دا هه‌م گشت‌گیره و هه‌م ناوچه‌یی، هه‌م چاندییه و
هه‌م ڕامیاری، هه‌م تایبه‌ته و هه‌م گشتی. دکارین بڵێین که ئه‌ژ ناوه‌ڕاستی
ده‌یه‌ی ١٩٩٠ به‌م لاوه، کوردانی هه‌موو شوێنه‌کان ده‌ستیان کردووه به‌وه‌ی
که پتر له پێش یه‌کتر و ئه‌وانی دی بناسن (شێخولئیسلامی، ٢٠١٤، ٥٩).
ده‌سپێک.
ده‌سته‌واژه‌ی کوردستان، سه‌دان ساڵه بۆ ئاماژه‌دان به ده‌ڤه‌رێک که
زۆربه‌ی دانیشتووانی کوردن، به‌کارهێنراوه؛مرۆڤی کورد هه‌زاران ساڵه له
پێناو کۆشین و بزاڤی چەندین ساڵەی ڤڵات‌دا یەک دەریا خوێنی ڕشتووە؛
مامۆستا هێمن له بابه‌تێکی سه‌باره‌ت به یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی‌دا
نووسیویه‌تی:
"هه‌ر دوژمن گه‌مارۆی ئێمه‌ی داوه، هه‌ر نه‌ته‌وه‌ی تر په‌لاماری بۆ
ئێمه هێناوه، هه‌ر بێگانه به‌گژ ئێمه‌دا هاتووه، هه‌ر زۆردار ویستوویه‌تی
بمانگرێ، بمانکوژێ، بمانکوتێ، تاڵانمان بکات، خاو و خێزانمان وه‌ده‌شتێ
بخات و ماڵ و حاڵمان لێ تێک‌وپێک بدات و ژیانمان بشێوێنێت. هه‌میشه هه‌ر
داگیرکه‌ران هێرشیان هێناوه‌ته سه‌ر نیشتمان و زێده‌که‌مان و
ویستوویانه وڵاتی باب و باپیرانمان لێ داگیر بکه‌ن." درووست‌بوونی
سەدان شەڕی خوێناوی و سەرکوت‌کردن تاکوو لێواری کەوتن، بەفێڕۆدانی
سامانی ناوچەکە. ئه‌وجا گەر تیشک بخەینە سەر ئەمانه و کاتێک کە باسی وا
دەکرێ، ده‌رده‌که‌وێ که له ده‌ره‌نجامی ئه‌وانه‌دا هیچ‌یەکێک لە ڕه‌وته
چاندییه‌کانی دونیا تاکوو ئێستا به‌باشی له‌لامان نەهێناوەتە بوون و
دیاریی بەرچاویشی ئەوەیە کە سیسته‌می ڕاهێنان و پەروەردەی ئێمه لەوپەڕی
لاوازی‌دایە.گه‌رچی ئێمه هه‌نووکه بە هیچ لەونێک خۆمان لە توێکاریی
ڕامیاری نەداوە و سه‌رنجمان تەنیا لەسەر کاری فەرهەنگییە و بەس؛ به‌ڵام
دەبینین دواکەوتووییەکی فرەلایەن بەسەر کۆمەڵگەکه‌مان‌دا باڵی کێشاوە و
لە سێبه‌ری ئەوه‌دا زۆر بەشیمافەکانی ژنان، منداڵان و هه‌موو چین و
توێژه‌کان پێ‌شێل دەکرێ.
هه‌روا که ده‌زانن لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین‌دا،
نوێ‌خوازیگه‌ری٢ بە دەوڵەت-نەتەوەکانەوە دەسپێدەکات و سەرکەڤتنی خۆی لە
یەک‌دەست‌کردنی کۆمەڵگه‌دا دەبینێته‌وە و سیاسه‌ته کورت یان
درێژخایەنەکانیان بە پێی ئەوە‌وه دادەڕێژن؛ یەکەم هەنگاوی ئەم کارەش بە
نکۆڵی و سڕینەوەی فرەکولتووری و هێنانی هەموو بۆ ژێر که‌وای یه‌ک ڕه‌گه‌ز،
مێژوو و زمانه. هەر بۆیه کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە و سەرەتاکانی سەدەی
بیست، به سڕینەوەی هەموو بوونەکان و بە "ئێمە"کردنیان تاکە
تایبەتمەندیی زۆربه‌ی دەوڵەت-نەتەوە تازە دامەزراوەکانی دونیایه و وا
دەستی‌پێکردووه و ئاوا بەردەوامه.. هەرچەندە ئێستا دەرفەتی باس‌کردن لە
سەرجەم ڕەهەندەکانی ئەم بابەتە‌مان نییه و ئەم هەویرە ئاوی فره‌ی دەوێت،
به‌ڵام بەخۆشییەوە لانی‌کەم لە چاو سەد ساڵی ڕابردوودا ڕەوتێکی جێگه‌ی
هیوای تێکۆشانی به‌ربڵاو وەک وڵام‌دانەوەیەک بە پێویستیی پێک‌هێنانی
گۆڕان لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات‌دا سەری هەڵداوە؛ لەم سۆنگەیەوە
بزووتنەوەیەکی پێشکەڤتن‌خواز، دەبێ شان‌وەشانی خەباتی کۆمه‌ڵایه‌تی،
شێوازی پاوەجێی خەباتی ژیاری و خزمه‌ت لەنێو کۆمەڵگەدا بەرەوپێش ببا و
ده‌رئه‌نجامی، دۆزینەوەی کەم‌وکۆڕی و هەڵەکان و ڕاست‌کردنەوەیان بێ.ئه‌حمه‌د
خانی، بڤه‌ش و وێژه‌ڤانی ناوبانگ له په‌رتووکی "مه‌م و زین" که له ساڵی
١٦٥٩دا نووسراوه، بۆ نه‌بوونی ئاگاداری لای خه‌ڵک له مێژوو، وێژه و
زمانیان گله‌ییه‌کانی پێشکه‌ش خوێنه‌ر ده‌کات و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که
ئەرکی ڕووناک‌بیر و خاوەن پێنووسه که چالاک و ژیرانه، هاوشانی سیاسەت‌زانە
لێهاتووەکان لەسەرمه‌به‌ست بۆ پرسە نەتەوەیەکان کار بکه‌ن و یارمەتی‌دەری
پێناسەیەکی نوێ لە بزووتنەوەیەکی فرەڕەهەند بن.
بۆچوون.
ئێستا له سەردەمێک‌دا دەژین کە چاپه‌مه‌نی، ڕاگەیاندنه کۆمەڵایەتییه‌کان
و په‌یوەندییە گشتییه‌کان دەرفەتی گه‌لێک که‌م‌وێنەیان ڕەخساندووە تا
تێکۆشەرانی بەستێنە جۆراوجۆرەکان یان لێژنه و ڕێکخراوه فەرهەنگییه‌کان
چێژی لێ وەرگرن و دەکرێ لە ڕێگه‌ی ئەوەوە، لە درێژماوەدا گۆڕانکاریی ئه‌وتۆی
جڤاکی پێک‌بهێنرێت. ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کان ئاوێنه‌ی باڵانوێنی جیهانی واقێح
نین که به‌پێی هوتاڤی به‌رئاماژه‌ی خۆیان له پێناوی ده‌ربڕینی ڕاستییه‌کان
و نواندنه‌وه‌ی بێ‌لایه‌نانه‌ی ڕووداوه‌کان ده‌ور بگێڕن، به‌ڵکوو ده‌لاقه‌یه‌کی
خه‌یاڵاوی هه‌ڵ‌ده‌خه‌ن که له‌وێ‌دا خولیای مرۆڤه‌کان شێواز له‌خۆ ده‌گرن
و له گێڕانه‌وه‌یه‌کی به‌رسازدراو و پێک‌هێنراودا وێنه‌یه‌کی تایبه‌ت
ئه‌ژجیهانی واقێع به‌رهه‌م دێنن (ژوبیان، ٢٠٠٩، ٨).
پێگه و ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تیی کۆمه‌ڵایه‌تیی ڕاگه‌یه‌نه‌ره کۆییه‌کان
به پێی پێکهاته سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و فه‌رهه‌نگی له کۆمه‌ڵگه
جیاوازه‌کان‌دا ڤهکاڤاری جیاوازدا ڕۆیشتوون و هه‌ر به‌م هۆیه‌ش لێکدانه‌وه‌ی
جیاوازیان له‌سه‌ر ده‌کرێت. له باری گوێگره‌وه، له باری ڕوانگه و
بۆچوونی ده‌وڵه‌ت و ته‌نانه‌ت له ڕوانگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیشه‌وه ئه‌رکی سه‌رشانی
ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کان هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک خه‌سڵه‌تی هاوشێوه و جیاوازه. له
ڕاستی‌دا ڕۆژنامه‌وانی ئه‌و ئیشه‌یه که ده‌یهه‌وێ باوه‌ڕ و چالاکی و
پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نێوان تاکه‌کان (واتا سه‌رجه‌م خه‌ڵکانی
شه‌قام و ده‌سه‌ڵات‌داره‌کان) له به‌ستێنێکی ڕامیاری، کۆمه‌ڵایه‌تی و
چاندی‌دا وێنا بکات. ڕۆژنامه‌وانی ئه‌و پێشه‌یه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌دا
سانایه به‌لام گرانێشه. ئه‌و که‌سانه‌ی که دێنه نێو ئامێزی ئیشی
ڕۆژنامه‌وانییه‌وه پێویسته هه‌وڵ بده‌ن ناسین و تێ‌گه‌یشتنی ڕاستیان له
کۆمه‌ڵگه و ژیوگای خۆیان هه‌بێ و له‌م به‌ستینه‌دا چالاکی بکه‌ن (موحه‌ممه‌دحوسێنی،
٢٠١٤، ١٣٢).هه‌موو وڵاتێك چه‌ندین هێما و دروشمی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
زۆر جاریش که‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان، زانایانی مه‌زن، وه‌رزش‌وانان،
هونه‌رمه‌نده‌کان یان ئه‌ده‌بییه‌کان و هتد، ده‌بنه ئاڵا‌هه‌ڵگر و
نوێنه‌ری ئه‌و وڵاته؛ لێره‌دا ده‌مانه‌وێ ئاماژه به‌وه بکه‌ین که
ڕۆژنامه‌وانانیش وه‌ک ڕووناک‌بیرانێک لهکۆمه‌ڵگای شارستانی‌دا که له‌سه‌ر
زانیاری، به‌ڵگه و ده‌نگ‌و‌باسی زانستی کار ده‌که‌ن وه‌کوو ئه‌وان،
گرنگییه‌کی به‌رچاویان هه‌یه و دەبینین کە لە زۆرینەی ڕۆژنامە ڕێگه‌پێدراوه‌کانی
دونیا، توێژه‌ران و بیرمه‌ندان ئه‌ستوون و وتاری خۆیان ھەیە و ھەر ئەو
نووسینانەش دواتر دەبن بە ده‌قی خوێندن لە زانستگاکان و درووست‌کردنی
گوتاری هزری-فەلسەفیی سه‌رده‌م٣ لە کۆمەڵگه‌دا وهەرچەندە ئاستی زانیاری
و چەمكەكانی‌تری ژیان له كۆمەڵگەدا پێش‌بكەوێت، بایەخ‌دان بە كاری به‌چاندکردنی
زیاتر ده‌خوازێت و بەڵگەی تێ‌گه‌یاندنی جه‌ماوه‌ره. لەم چەرخەدا
گەشەكردن و پەرەسەندنی زمان و داب و نه‌ریتیڕه‌سه‌ن، ئێستا بە مەزنترین
ته‌وه‌ری لێكۆڵینەوە له زانستگاکان‌دا دادەنرێت.
ڕۆژنامه‌وانیی کوردی.
ژیانی مرۆڤه‌کان پێویستی ڤه پێوه‌ندییه و کۆمه‌ڵگه‌ی ئێستا٤، کۆمه‌ڵگه‌یه‌که
که ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کان خاوه‌ن حوکمن.هاتنیڕاگه‌یه‌نه‌ره نوێکانده‌توانرێ
سه‌ره‌تایه‌ک بێ بۆبه ئاکام گه‌یشتنیچه‌ندلایه‌نه‌بوونیواتا جیاوازه‌کانی
ناسنامه. ڕۆژنامه‌وانییکوردی به مه‌به‌ستی پارێزگاری لە فەرهەنگی
پاڕاوی کوردی، به بڵاوه‌کردنه‌وه‌ی بابه‌تى به‌نرخى فه‌رهه‌نگی-كۆمه‌ڵا‌يه‌تى
و دانانی ناوه‌ڕۆکی بەپێز و پێویست، بۆ بردنەسەرەوەی ئاستی زانست له
کورده‌واری‌دا، ده‌توانێت سەرنجی هۆگران و پسپۆڕانیئه‌و بوارانە بۆ
لای گۆڤارە ڕابکێشین و لە ئاستێکی بەرزدا پێشکەشی بکات.
یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی به‌ناوی"کوردستان" له قاهیره له‌سه‌ر ده‌ستی
مێقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان و بنه‌ماڵه‌ی به‌رخانییه‌کان،ئه‌ژساڵی ١٨٩٨زایینی‌دا
ده‌سپێده‌کات و ڕۆژنامه‌وانیی کوردی پاش سه‌ده‌یه‌کی پڕ هه‌وراز و نشێو
خۆی گه‌یاندووه‌ته ئاستی داموده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی و لایه‌نه
سیاسییه‌کان و ته‌نانه‌ت ئاستی زمانێکی هه‌مووانه‌کیی ژیانمان.ڕاگه‌یه‌نه‌ری
کوردی له درێژه‌ی ١٢٢ساڵ ته‌مه‌نی پڕکێشه و ئاڵۆزاوی‌دا شێوازی جیاوازی
به خۆوه بینیوه و ده‌رێکی فره‌ڕه‌هه‌ندی گێڕاوه. رۆژنامه‌ی "كوردستان"
تا ساڵی ١٩١٨ به‌رده‌وام ده‌بێت و ٣١ ژماره‌ی لێ بڵاو ده‌بێته‌وه‌و
له‌و ماوه‌دا زۆر كۆسپ و چه‌ڵه‌مه‌ی به‌سه‌ر دێت و به‌ڕێوه‌به‌رانی
ئه‌م رۆژنامه ناچار ده‌بن چه‌ند جار شوێنی ده‌رچوون و وڵاتیبڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی
بگۆڕن (مسته‌فا، ئاسۆی ڕۆژ، ٢٠١٢)ڕۆژنامه‌ی "کوردستان" تاکوو ڕاده‌یه‌ک
لە درێژەی ڕەوتی بەرهەم‌هێنان، نڤیساری گونجاو و تێکۆشانی فەرهەنگی‌دا
هەنگاوی هەڵێنا و بووه مایەی دڵ‌خۆشی و شانازیمان و چه‌ند ده‌سکه‌وتی
بووه، که گرنگترینه‌کانی بریتییه له:
- ئاگادارکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌گه‌ڵ هه‌ندێک چه‌مک و واتای
ڕامیاری و ڕووناک‌بیرانه.
- شیکاریی بارودۆخی سیاسی-کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان له سه‌رده‌می
داگیرکاری٥.
- پێوه‌ندیی نێوان کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری و کۆمه‌ڵگه‌ی ڕووناک‌بیران و
ڕۆژهه‌ڵات‌ناسان و تاکوو ڕاده‌یه‌ک وه‌به‌رچاو خستنی کێشه‌ی کورد له
گوتاری فه‌رهه‌نگی-سیاسیی چاپه‌مه‌نییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان.
- ده‌مه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕووناک‌بیرانه له گوتاری وێژه‌یی-چاندیی
کۆمه‌لگه.
- سبت ڕووداوه‌کانی مێژوو و دواتر کار له حوزه وه‌رگێڕانی کوردی‌دا.
ڕاگه‌یه‌نه‌ره کوردییه‌کان له هه‌موو کوردستان‌دا که‌م یان زۆر و دێر
یان زوو، هه‌بوونه؛ بۆ وێنه کورده‌کانی باکوور له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کانی
حکوومه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی٦ عوسمانی، چه‌ندین ڕێکخراوه‌ی فه‌رهه‌نگیان
کرده‌وه و بۆ زانیاریی و ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک ڕۆژنامه و گۆڤاریان
له چاپ دا. ده‌سته‌یه‌کی تر له کورده‌کانی تاراوگه له وڵاتی ئینگلیزدا
به دامه‌زراندنی ته‌له‌ڤزیۆنی MedTv له ساڵی ١٩٩٥، که یه‌که‌مین ته‌له‌ڤزیۆنی
کوردیی مێژووی کوردستان بوو، سه‌رکه‌وتنێکی باشیان وه‌ده‌ست هێنا؛ هه‌ر
له‌و پێناوه‌دا پڕۆفیسۆر حه‌سه‌ن‌پوور ناوی "ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
کورد له ئاسمان‌دا"٧ لێ ناوه. (حه‌سه‌ن‌پوور، ١٩٩٨، ٦٢). وه‌کوو ته‌له‌ڤزیۆن،
ئینتێڕنێتیش ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌یه که که‌وشه‌نی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه
تێپه‌ڕێنێت و شۆناسه‌کانیش هان ده‌دات که له شۆنا‌سی تایبه‌ته‌وه به‌ره‌و
شۆنا‌سی نێوه‌نه‌ته‌وه‌یی و نێو-ناوه‌ندی هه‌نگاو بنێن.ئه‌وه ڕوونه که
ڕۆژنامەوانی پیشه‌یه‌کی ڕوو له گه‌شه‌یه و ڕۆژ‌له‌دوای‌ڕۆژدا چه‌نی
پێداویستییه‌کانی بواره جیاجیاکانی خه‌ڵک، خۆی نوێ ده‌کاته‌وه و ھەر
کەسێک دوور لە حوکمدانی نازانستیی و ھاوسەنگانە بیر بکاتەوە، ئەو
ڕاستییە سانایە دەزانێت کە کتێبیش ھیچ‌کاتێک ناتوانێت جێگەی ڕۆژنامە
بگرێتەوە، وەک چۆن حەوتەنامە و ڕۆژنامەش پێگه‌ی گۆڤار پڕ ناکاتەوە،
چونکوو ھەر یەکیان مه‌وژ و گه‌ڵاڵه‌یه‌کی تەواو تۆفیریان ھەیە؛به‌ڵاڤ
ئێمه‌مانانبە پێچەوانە‌وه، لەم ده‌رفه‌ته بەرفراوانه کەم‌ترین کەڵکی
پێویستی لێ‌وەردەگرین و شێوه‌یه‌کی وه‌ها داهاتوویه‌کی تەم‌ومژاویی لێ
ده‌بێته‌وه و بۆ هیچ‌کەسێک بەهەند وەرناگیرێ.
ڕۆژنامه‌وانیی ئازاد، هاوشێوه‌ی ئۆکسیژنه بۆ گەل‌میری٨ و ڕێکخراوه
زانستییه سەربەخۆکان و ڕاگه‌یه‌نه‌ری سه‌ربه‌ست٩، وه‌ک ئامرازێک دەبنە
ھەوێنی سەرھەڵدانی وشیاریی پتەوتری ڕووناک‌بیریو ئاوه‌زمه‌ندیو پاشان
لەدایک‌بوونی ھێز و ویستی ڕێکه‌وتن بۆ ته‌ڤگه‌ری فه‌رهه‌نگی و جڤاکی.من
کاتێک دڵم بە لەدایک‌بوونی ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یانده‌ری نوێخواز خۆش
دەبێت و دەتوانم دەس‌خۆشیی لێ‌بکەم کە نەبێت بە سێبەرێک لە خزمەت و
ڕیزبەندی ڕێکار و بەرژەوەندییەکی ڕامیاری، حیزبی و مەرامی تاکه‌که‌سی.لێره‌دا
ژ گرینگى و تایبه‌تمه‌ندیی ڕۆژنامه‌گه‌ریی هه‌ڤچه‌رخی كوردى ده‌بێ ئه‌وه
بڵێین که ئامانجی هەرە سەرەكیی گۆڤار له کورده‌واری‌دا ده‌بێ له ناوه‌ڕۆک‌دا
لانی‌که‌م له به‌رامبه‌ر ئه‌ڤ چه‌ند خه‌ڵه‌دا به‌رپرس بێ:
- ئاستی وشیاریی خوێنه‌ر بەرز بكاتەوە و بڕواهێنانیان بە هەندێ هەڵویست
و هەڵسەنگاندن دەستەبەر بكات.
- هه‌بوونی وتاری چڕ و پڕواتا که لەگەڵ توێژه جیاجیاكانی كۆمەڵگه‌دا
بدوێ، پرسیار و جم‌وجووڵێك لە هۆش و هزری خوێنەردا بورووژێنێت و وای لێ
بكات لەنێوی‌دا بەدوای وڵام‌دا بگەڕێ یان چاوەڕێی به‌رسڤی گونجاوی بکات.
- خستنەڕووی بیروڕایەكی داهاتووبینانه.
- جوانكاری لە داڕشتن و دەربڕینی‌دا هەبێ و گەیشتن بە رێگەچارەیەك
مەبەستی بێ.
- هاندەدربوون و پشت‌ئەستووربوون بۆ زانست و فێرکردن و ئافراندنی بیری
داهێنەرانه په‌ی گەیشتن بە‌و ده‌ره‌نجامه که پێی دەڵێن "داهێنانی
هزری".١٠
زمان، وێژه و ڕاگه‌یه‌نه‌ری کوردی.
نزیکه‌ی دوو سه‌ده له‌مه‌و پێش نالی (کۆچ ١٨٨٥)، شاعێرێکی کورد له
ناوچه‌ی شاره‌زووری باشووری کوردستانی ئه‌مڕۆکه، له‌وه تێگه‌یشتبوو که
نووسین ده‌توانێت چ هێزێک بداته مرۆڤ:
فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه
نالی ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه، دیوانی هه‌یه
ئه‌حمه‌د خانی له سه‌ره‌تای به‌رهه‌مه‌که‌ی‌دا، واتا "مه‌م و زین"،
کاتێک باسی هه‌ڵبژاردنی زمانی کوردی ده‌کات نڤیسکارانی هاوچه‌رخی خۆی
به بۆنه‌ی چاوپۆشین له زمانی کوردی لۆمە ده‌کات؛ ئه‌مه ئه‌و ڕاستییه‌مان
بۆ ده‌رده‌خات که زمانی کوردی ده‌ورێکی زۆر گرنگی هه‌یه له به‌هێزکردنی
ناسنامه‌ی کوردی.له‌م بابه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به گرینگیی خوێندن و
نووسین به زمانی دایکی،سێ خاڵ ده‌خه‌ینه‌ڕوو: زمان هۆکاره بۆ چاندی
هاوبەش، هەست و لێک‌نزیک‌بوونەوە یان پرۆڤه‌ی تێگەیشتنێکی زیاتر و سه‌رنج‌ڕاکێش‌تر
له‌وه‌ش پاراستنی خاکی هاوبەش و به‌رده‌وام‌بوونی.هه‌روا که ده‌زانن هه‌ندێککۆسپ
لەسەر ڕێگای پەرەپێدانی خوێندنه‌وه به زمانی کوردی و ڕاهێنان و گە‌شەپێدانی
کۆمه‌ڵایه‌تی لەنێو ئه‌م جه‌ماوه‌ردا هه‌یه، به‌ڵام خه‌بات له‌و گۆڕه‌پانه‌دا
بوێری دەوێت. تاکوو ئه‌م دواییانه‌ش له‌ڕووی ناوچه‌یی، سیاسی و زمانییه‌وه
کورده‌کان له یه‌ک بڕاون. ئه‌م له‌ت‌له‌ت کراوبوونه پێوه‌ندی و ئاڵ‌و‌گۆڕی
هه‌واڵی له نێو کورده‌کان‌دا دژوار کردبوو. هه‌تاکوو که‌متر له بیست
ساڵی له‌مه‌وپێش چه‌ندین مانگی ده‌خایاند تاکوو ئه‌و هه‌واڵه گرنگه‌کانی
کوردستان له ناوچه‌کانی خۆی‌دا بڵاو بێته‌وه. بیرد،١١ له پاش گه‌ڕان
له نێو کوردستان‌دا له ساڵی ٢٠٠٢ماچۆ: "کورده‌کان له زۆر ئاست‌دا لێک‌بچڕاون..
به‌ڵام نها، که تێکنۆلۆجیای مۆدێڕن، هاوڕێ له‌گه‌ڵ گوشاره‌کان، هه‌موو
شتێکی گۆڕیوه. کورده‌کان ڕه‌نگه به‌ڕواڵه‌ت و له جه‌سته‌دا نه‌ته‌وه‌یه‌کیان
نه‌بێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی هه‌ستی شۆنا‌سی نه‌ته‌وه‌یی، له
دونیای ئه‌لیکترۆنیک‌دا ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه که ئه‌گه‌ری
ئه‌وه هه‌یه چه‌ندین ساڵ دواتر یه‌ک‌گرتوویه‌کی گشتگیری کوردی لێ‌بکه‌وێته‌وه..".
له ساڵی ١٨٩٠دا حاجی‌قادر کۆیی، که ڤه بڕوای زۆر که‌س یه‌که‌مین
ناسیۆناڵیسمی مۆدێڕنی کورد بووه، به وریایی له ده‌وری چاپه‌مه‌نی له نه‌ته‌وه‌سازی
ئاگاداربووه:
سه‌د قاعیمه و قه‌سیده که‌س نایکڕێ به پووڵێ
ڕۆژنامه و جه‌ریده که‌وتووه‌ته قیمه‌ت و شان
به پێچه‌وانه‌ی تێگه‌یشتن له بایه‌خ و گرنگیی نووسین و چاپه‌مه‌نی، هه‌تا
ساڵه‌کانی کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی خایاند که یه‌که‌مین گۆڤاری کوردی سه‌ر
هه‌ڵبێنێت (شێخولئیسلامی، ٢٠١٤، ٤٩). چاند و بزۆتنه‌وه‌ی وێژه‌یی-زمانی
له پێناو ڕۆژناڤه‌وانی‌دا شوێنی گونجاوی هه‌یه؛ ناکرێ باس لە
پەروەردە و خوێندن بکەین، بێ ئەوەی بیر لە چاپەمەنی و بوارەکانی‌تری
نەکەینەوە.لە لایەکه‌وه وەک هەنگاوی یەکەمیش ده‌مه‌وێ تیشک بهاویشمە
سەر ئەم دەرفەتە زێڕینه که گۆڤاری کوردیی سه‌ربه‌خۆ بۆمانی ڕه‌خساندووه
و مسۆگەری کردووه و بێ‌گومان بۆ کۆڵەکە‌بوون و داڕشتنی دەقی زانستی بە
زمانی کوردی و کۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب، دیرۆک و هتد، و پێشکه‌ش‌کردنی
ناوه‌ڕۆکی بەپێز، قورسایی تایبه‌تی هه‌یه.هەروه‌ها کە دەزانن کورده‌کان
بە زاراوەیەکی جیاواز لەگەڵ یەک‌دا دئاخڤن. کار لەسەر فێرکاری و تێگه‌یشتن
له فەرهەنگ و زمان و وێژه، هه‌موو له ئه‌ستۆی شارەزایان و تامه‌زرۆیان
و هۆگرانی بوارە جۆراوجۆرەکان و له سەردەستی زانستگا و ناوه‌نده
زانستییه‌کانه که وه‌ک سامانێکی گشتی، بەشێوەی تایبەتمەند به‌دوای‌دا
بچن و ئاڵا‌هه‌ڵگری ئه‌و گۆڕه‌پانه بن. لەم بابەتە‌وه هەر شێواز و
زاراوه‌یه‌ک دەتوانێت هێمای سووچێک لە ڕابردوومان بن و هەرکامیان
پێڤاژۆ و دەورێکی شه‌مه‌ند و بەرچه‌میان لە ناساندنی نه‌ته‌وه‌که‌مان
هەیە؛ دەبێ بەگشتی و بە هەموو زاراوەکانەوە زمانمان بپارێزین، لە زمانی
ئاخافتنیش‌دا لە گشت زاراوە جیاوازەکان کەڵک وەربگرین و بەرچاوتەنگ نه‌بین
و گەر هەموو شتێکمان بکەین بە کوردیی یەک‌گرتوو (لێره‌دا مه‌به‌ست
زاراوه‌ی سۆرانیی ناوه‌ڕاسته)، زاراوەکان لەناودەچن و بێ‌ئه‌مه‌گییه و
دواتریش له نووسین‌دا که‌س ناتوانێت به‌لێشاوی ئەسپی خۆی تێ‌دا
تاوبدات. جگه له فەرهەنگی گەلی١٢، هه‌ندێک له زاراوه و بن‌زاراوه
ڕەسەنه‌کانی زمانی پاڕاوی کوردی هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە ڕه‌نگه
بسڕدرێتەوە؛ بەس دەبێ ئاگاداری ئەوە بین و تێ‌بگەین کە له دانانی زمانی
ستاندارددا، مافی دەبێ زاراوەکانی تریش بە تەواوەتی ڕچاو بکه‌ین،
مامۆستا هەژار وته‌نی، لە دانانی زمانی ستاندارد نابێ دەمارگرژی تێ‌دا
بێ کە هی ئێمە درووستە و ئەوانی‌تر نا!. دەبێ بۆ به‌رگری له کێشه‌ی لە‌ناوچوون
لە هەموو زاراوە کوردییه‌کان و وشە ڕەسەن و پەتییەکانی کەڵک وەربگرین و
پەرەی پێ بده‌ین. بە ڕای ئه‌ز ئەم کارە خزمەتێکی مه‌زن بە زمانی
دایکییە و جگە لەوەش دەوڵەمەندکردنەوەی په‌رتووک‌خانەی کوردییە؛ بۆ
وێنه زاراوه‌کانی له‌کی و لوڕی و هه‌ورامی لە کۆڵەکەکانی زمانی ئێمه‌ن
و گه‌لێک په‌یڤ و دەستەواژەی جوان و ڕه‌نگینیان تێ‌دایه. شایانی باسە
کە لەبەر ئەوەی‌که بەشێکی بەرچاڤ لە شاعێران و نڤیسکاران و پسپۆڕانی
بەبڕست لە زاراوه جیاوازه‌کانن، بۆیە بە بڕوای مه شیاو ده‌زانرێت ئەو
ڕۆژه‌ڤ و نووسراوانه‌ی کە بەشێوەیەکی گشتی له ڕاگه‌یه‌نه‌ره کوردییه‌کان‌دا
بڵاو دەکرێتەوە، گشت ده‌ڤۆکی دانیشتووانی زاگرۆس له‌خۆ بگرێت و وه‌ک مه‌ڵبه‌ندێکببێته
دڵ‌خۆشی و شانازیی هه‌موو مرۆڤێکی سه‌ربه‌ست؛ دیاره ئه‌رکی پیرۆزی ڕاگه‌یه‌نه‌ر
لە کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا وەک پێویستییەکی سه‌ره‌کییه بۆ مانی چاند، وێژه،
مێژوو. حه‌سه‌ن‌پوور (٢٠٠٤~١٩٩٥) له لێکۆڵینه‌وه‌کانی سه‌باره‌ت به
ڕاگه‌یه‌نه‌ره مۆدێڕنه کوردییه‌کان و ناسنامه‌ی کوردی‌دا له‌و باوه‌ڕه‌دایه
که‌ناڵ و ئنتێڕنێت و به‌گشتی هه‌موو ڕاگه‌یه‌نه‌ره کوردییه‌کان بۆ نه‌ته‌وه‌ی
بێ ده‌وڵه‌ت (وه‌ک کورد) که زمان و فه‌رهه‌نگی له مه‌ترسیی له‌ناوچوون‌دایه،
بایه‌خێکی به‌ر زی هه‌یه.
ده‌ره‌نجام.
بایەخ‌دان بە لایەنی کو‌لتوور، به ئه‌نجامی ئه‌و چه‌ند ڕشته کۆتایی
نایەت؛ چونکوو گه‌لی زاگرۆس، لە بنەڕەتەوە لە خه‌رمانی گه‌وره‌ی
ڕامیاری و ئابووری‌دا بێ‌بەش کراوه، و ده‌بێ گەنجه‌کانمان خزمەتی
نیشتمان بکەن و بیرمه‌ندان و تۆره‌ڤانان نه‌خشه‌ی تۆكمە بۆ داهاتووی نه‌ته‌وه‌که
دابڕێژن و پتر توێژینەوەی و کاری لەسەر بکه‌ن.زمان و وێژه له پێناو
ڕۆژنامه‌وانی‌دا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی سیاسی پێوه‌ندییه‌کی قووڵی هه‌یه،
کەواتە با کورتی بیبڕینەوە، جوور ڕاپه‌ڕینێک ئەرکی هەر لایەن و پێک‌هاته‌یه‌ک
هەوڵ‌دانه له‌م ڕێگه‌دا؛ ڕاستییەکی نکۆڵی لێ‌نەکراوە کە لە ئاکامی ته‌وژم
و ڕێساکانی ڕیژیمە داگیرکەرەکانی پێشوودا، ڕۆژهەڵات تاکوو ڕاده‌یه‌ک
ڕووبەڕووی تووانه‌وه‌ی زمانی-فەرهەنگی بووتەوە١٣ و دەرەتانی گەشەی لێ
بەرتەسک کراوه. لەم چاخه درێژ و ڕەشەدا ڕۆژلەدوای‌ڕۆژ که زمانی
باڵادەست لەگەڵ زمانی کوردی‌دا ئاوێتە ده‌بێ و ڕێبازه فەرهەنگییە
باڵادەستەکان بە هەموو لایەن و قه‌واره نەرێنییەکانی خۆیانەوە وردە‌وردە
بوونەتە پاژێک لە فەرهەنگی کوردی. لە ئاکامی ئەوانە و هۆکاری دێرینەی
ئایین‌دا، شوناسی نەتەوەیی کورد تووشی شێواوییەکی فرەلایەنە بووتەوە و
تەگەرەی فرەچەشنی خراوەتە سەر.گه‌رچی له ئێستا رۆژنامه‌گه‌ری له
کوردستان، له دۆخێكی خراپ‌دایه، به‌ڵام به‌گشتی ڕۆژنامه‌وانی و
ڕاگه‌یه‌نه‌ری سه‌ربه‌خۆ ده‌توانێت ببێته ئامرازێک بۆ به‌رزڕاگرتنی
ئاستی زانیاری و په‌ره‌پێدانی که‌مینه‌ی شۆنا‌سی و زمانی و ئه‌ده‌بیی
کوردی. گه‌ر به‌رهه‌ڤێکی وه‌ها بتوانێت لێهاتووانە و كاریگەرانە ڕازی‌بوونه‌وه
بە تاک‌که‌سان، خەڵك و خوێنەرێک بهێنێ، ئه‌و ڕه‌وته له داهاتوودا
زانستی‌تر ڕه‌گاژۆ ده‌کات و به پاڵپشتیی خاوه‌ن ڕایانو کۆمه‌ڵه‌ی
زانست‌دۆست ودڵسۆز ده‌توانێت به‌رده‌وام و ماندوونه‌ناسانه تێی‌دابکۆشێت
تاکوو ئاکامێکی خاستر بەدی بێ. هەڵوێست، ڕوانگه و بۆچوونی مهپاڵپشتیی
لەو بەڕێزانە‌ی که لایه‌نگری ڕۆژنامهوانینو ئه‌مه‌ش هان‌ده‌ره و تین و
توانای ئه‌ندامان و بەڕێوەبەرانی پتر و سەركەوتنی ئه‌و پڕۆژە پیرۆزه
مسۆگەرتر دەكات.
_________________________________________________
١- Modern media’s.
٢- Modernisation.
٣- Philosophical-rational discourse.
٤- Modern society.
٥- Colonialism.
٦- Fascistie.
٧- The nation in the sky.
٨- Democracy.
٩- Independent media.
١٠- Innovative thought.
١١- Journeys in Persia and Kurdistan, Volume 2, by Isabella L. Bird,
1891.
١٢- Folklore.
١٣- Linguistic and Cultural Assimilation.
_________________________________________________
سه‌رچاوه‌کان:
١- (حسن‌پور، امیر (١٣٨٣). "تکوین فرهنگ رسانه‌ای کُرد"، ترجمه‌ی کمال
خالق‌پناه و آرام کریمی، گاهنامه سیاسی، اجتماعی و فرهنگی نویسا، شماره
٢).
٢- ژوبیان، سامی (٢٠٠٩)، "ده‌روازه‌یه‌کی تیۆری و پراکتێکی بۆ ڕۆژنامه‌گه‌ری
و ڕۆژانه‌گه‌یاندن"، وه‌رگێڕ هاوژین عومه‌ر، هه‌ولێر، موکریانی.
٣- (رضایی، احمد، محمدی، نریمان (١٣٩٤)، "رسانه مدرن و برساخت هویت:
کانال‌های ماهواره‌ای کُردی و هویت قومی کُردهای ایران"، فصل‌نامه
توسعه اجتماعی (توسعه انسانی سابق)، دوره ٩، شماره ٣، صفحات ٧٩-١١٤).
٤- (سیدو آیدوغان، ابراهیم (١٣٩٧)، "ادبیات از طریق مطبوعات: ظهور راهی
جدید درکُردی"، ترجمه علی پاک‌سرشت، تشریه هونه، سال ١، شماره ٢).
٥- شێخولئیسلامی، جه‌عفه‌ر (٢٠١٤)، "میدیای دیجیتاڵ و شوناسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان"،
وه‌رگێڕانی موحه‌ممه‌دجانی، گۆڤاری زرێبار، ساڵی هه‌ڤده‌هه‌م، ژماره‌ی
٨٣ و ٨٤.
٦- کوردانه-په‌رتووک (٢٠١٤)، "سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا هێمن"،
یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی، ل ٤٥٩، کتێبی دووهه‌م: نووسراوه‌کان، چاپی هه‌ولێر.
٧- مسته‌فا، "میراتی به‌درخان"، [وتار]. ماڵپه‌ڕی ئاسۆی ڕۆژ، جۆزه‌ردانی
٢٠١٢.
www.asoyroj.com/details.aspx?=News&ID=5849&Babat=8
٨- موحه‌ممه‌دحوسێنی، ئیبراهیم (٢٠١٤)، "ئاخۆ ڕۆژنامه‌وانی کوردی،
پڕۆفیشناڵه؟" گۆڤاری زرێبار، ساڵی هه‌ڤده‌هه‌م، ژماره‌ی ٨٣ و ٨٤.
٩- یاری، زانکۆ (١٣٩٨). "بزووتنه‌وه‌ی زمان و وێژه له پێناو ڕۆژنامه‌ڤانی‌دا"،
وه‌رزنامه‌ی چل‌چه‌مه، ساڵی یه‌که‌م، ژماره‌ی ٢.
٢٣\٤\٢٠٢٠
zanko.yari@yahoo.co.uk
|