١٤\٩\٢٠١٣
کوردستان لە
لێواری مەترسییەکی فرە مەزنی پاشدامایی دایە!

دارا خونچە
•
(پارتی)یەکان،
بێ هیچ شەرم و چاوەڕوویەک
و لە روانگەیەکی زۆر
بنەماڵەیی و
پاوانخوازانەوە راستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ دەبێژن:
پێویستە تێکڕای گەلی کورد
مەرد بن و دەروێشی
دڵسۆزی (بارزانی) بن..
کورسیی دەسەڵاتیش
هەر لە نەوە و موریدەکانی
پارتی و بارزانی دەوەشێتەوە! پففف لەو پارتییە
دیموکراتییە و ئەو دیموکراتیەتە
نێرساڵار و عەنتیکەیە!!!
•
(گۆڕان)ەکان، بێجگە
لەوەی (پەچە)یان گەڕاندەوە و بوونە هۆی زندییکردنەوەی ئیسلامییەکان..
دەبێژن: مە دژی بنەماڵە نین.. بەڵکە
بنەماڵە پیرۆزە و پایەیەکی هەرە گرنگی
کۆمەڵگەی کوردییە و پێویستە
بیپارێزین و کوردیش شانازیی پێوە بکا، لە کۆتایی
هەر قسە هەڵبزوڕکاندنەکیشیاندا دەبێژن: پەنا
وە (خوا) گۆڕیمان و
دەیگۆڕین! تەححح
لەو گۆڕان و گۆڕانخوازانە!!!
•
(یەکێتی)یەکان،
بێجگە لەوەی هەردەم شەیپووری هێز و توندوتیژیی
لێدەدەن.. ماوە نا ماوەش لە میدیایەکانیان
رایدەگەیەنن: لە فڵانە رۆژ سەردانی خزمانی خێڵی فلانمان کرد!
لە جیاتی ئەوەی
بەرانگژی خێڵگەرایی ببنەوە
بەردەوام ڤیستیڤاڵی
هۆز و خێڵەکان ساز دەکەن
و خولیای بنەماڵەیی و ناوچەگەرییان
لە کن زندیی دەکەنەوە و
برەوی پێدەدەن! پەححح لەو حیزبە
مۆدێرن و سۆشیال دیموکراتە!!!
•
پارتە
وە ناو چەپ و
پێشڤەڕۆیەکان، بێجگە لەوەی فڕیان وەسەر چەپ
و کرێکاران و نەدارانەوە نییە و زۆرەک
لە کەسایەتی و پاڵێوراوەکانیان نازناوی
بنەماڵەیی و خێڵەکیی و ناوچەگەرییان هەیە.. کۆمەڵەک
لە پالێوراوە ژنەکانیشیان - وەک ئی هەر حیزبەکی
دیکەی پیاوسالار و ژنکوژ - خودی
خۆیان
نێرسالارن و سەرپۆشی دابونەریتی
پاشدامایی کوردەواریی و ئیسلامیی
دەپۆشن و هێندەکیشیان خواپەرستییش دەکەن! دەک بەخێر بێنەوە
ئەی چەپەکانی (ئاخیری زەمان)!!!
•
پارتە (ئیسلامییەکان)یش،
ئەوە هەر با باسیان نەکەین باشترە! چونکە
بێجگە لەوەی پارتی کۆمەڵە
خێزان و بنەماڵەیەک و بەرژەوەندییە
خۆپەرستییەکانی خودی خۆیانن.. لایەنگر و بەکرێگیرای
راستەوخۆی پاشداماترین و توندڕەوترین
بزاڤە ئیسلامییەکانی وڵاتانی عەرەبیی و
وڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستانن و بەرانگژی هەر
پێشکەتن و ماف و ئازادییەکی
نەتەوەیی و نیشتیمانیی
مرۆیی خەڵکی کوردستانیش
دەبنەوە!!!
لەبەرئەوە
دەنگنەدان بەو پارتە بێ مۆراڵ و سیاسەتبازانە
- کە تەنێ لە دوو هەفتەی بانگەشە بێزەوەر و پڕ لە
توندوتیژییەکەی هەڵبژاردنی ئەندامە ئاست نزم و کۆیلەکانی دیوەخانەکەیان
گیانی چەندین کەسیان وە مەرگ سپارد و چەندین کەسیان دارکاریی کرد و
ژیان و گوزەرانی تێکڕای خەڵکیان بە تەواویی پەک خست - بێجگە
لەوەی رێگرتنە لە چەوسانەوە و
ستەمگەریی.. شەپازللەیەکی بەهێزیشە لە رووی
خولیا و رەفتاری خێڵەکیی و ناوچەگەریی و
پیاوسالاریی و پاشدامایی
ئیسلامیی، بە پێچەوانەشەوە دەنگدان پێیان فرۆشتنی
هەست و سۆز و ویژدانی مرۆییانە و بەخێوکردنی ڤایرۆسی پارتایەتیی و
ژنکوژیی و تەنینەوەی پتری گەندەڵیی و ستەمکاریی و دوورترخستنەوەی
سەربەخۆیی کوردستانە.
جا نەک
هەر بەشدارییکردن لەو هەڵبژاردنە - تەنانەت وە یەک تاکە دەنگیش -
هەڵەیەکی فرە فرە کوشندەیە.. بەڵکە بێدەنگبوونیش لە ئاستیدا کوردستان
لەسەر لێواری مەترسییەکی فرە مەزنی پاشدامایی دەخاتە نێو کارەساتی
مەزن و مەزنتر!
رەنگە
هێندەک کەس پێیان وابی ئەز فرە توندڕەو و
رەشبینم و لەبەر تەمی تێڕوانینە تایبەتییەکانی خودی خۆم بەرچاوانی خۆم
نابینم و هەر لە خۆمەوە وشە و دەستەواژەی عەنتیکە عەنتیکە فڕێ دەدەم و
ناتوانم بارودۆخی میللەتەکەم راڤە بکەم و رەفتار و هەڵسوکەوتی حیزبەکان
هەڵبسەنگێنم!!! لێ فەرموون - ئەگەر میللەت وە شێوەیەکی بەرفرە بەشداریی
کرد - ئەوە چارەنووسەکەی وە چاوانی خۆمان دەبینین!
١٤\٩\٢٠١٣
ماڵپهڕی دارا
خونچە
|