۴\١\٢٠١٠
ده‌سته‌که‌ی
کوردستانپۆستیش به ته‌واویی ئاشکرا بوو.

دارا ئه‌حمه‌د
ئێستا ده‌رکه‌وت که کوردستانپۆست
نه‌ک هه‌ر ماڵپه‌ڕێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ نه‌بوو به‌ڵکه جنێونامه‌یه‌کی
سه‌ر به گروپه ناوچه‌گه‌ر و گه‌نده‌ڵه‌که‌ی
نه‌وشێروان بوو، ئێمه چه‌ند ساڵێکه به‌رده‌وام
له ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ له زۆرێک له بابه‌ته‌کانمان ئه‌وه‌مان راده‌گه‌یاند
که کوردستانپۆست هیچ ره‌وشتێکی رۆژنامه‌گه‌ریی پێوه نییه و به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک ماڵپه‌ڕێکی ئازاد و بێلایه‌ن نییه، به‌ڵکه ماڵپه‌ڕێکه ته‌نیا
له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێک که‌س هه‌ر خه‌ریکی جنێودان و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن
و درۆکردن و له‌به‌رگرتنه‌وه و پینه‌وپه‌ڕۆی بابه‌ته له شوێنانی تر
واته ماڵپه‌ڕێکی (plagiarist
-پله‌ژێریست)ه،
به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه میلله‌تێکی ژێرده‌سته‌ین و له رووی
رۆشنبیرییه‌وه هه‌ژارین و به واتای ووشه خوێنه‌رمان که‌مه هێشتا
خوێنه‌ری کورد په‌روه‌رده‌ی ئه‌و زمانه زبر و پڕ له هه‌ڕوگیڤ و له‌به‌رچاونه‌گرتنی
رای ئه‌و‌یدی و هێرشکردنه‌سه‌ریه‌کتره که پارت و رێکخراوه سیاسیاسیه‌کانی
کورد له‌سه‌رده‌می شاخه‌وه ده‌ستیان پێکردووه و ئێستاش له شاریش هه‌ر
ده‌ستیان لێبه‌رنه‌داوه.. کوردستانپۆستیش درێژکراوه‌ی هه‌مان ئه‌و که‌لتووره‌یه
و به ده‌سیسه‌ی هه‌ندێک نه‌خۆشی سیاسیی چه‌ندین ساڵه به‌ناوی بێلایه‌نی
و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی و ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کیی و
کۆنه‌په‌رست و گه‌نده‌ڵی کوردستان سواری شه‌پۆڵی ناره‌زایی خه‌ڵکی
کوردستان بووه و هاوکات له‌گه‌ڵ چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی وه‌ک کوردستاننێت و
سبه‌ی و رۆژنامه‌کانی وه‌ک هاوڵاتی و رۆژنامه و ئاوێنه و هتد که
هیچێکیان سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن نین ئازادیی راده‌ربڕین و ئازادیی
رۆژنامه‌گه‌رییان به قازانجی ده‌سه‌ڵات تووشی سه‌رلێشیوان و ئه‌و گه‌ڕه‌ڵاوژێیه
کردووه که ئێستا رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی پێیه‌وه ده‌ناڵێنێ به‌جۆرێک
که هیچ ئاره‌زووێکی خوێندنه‌وه‌یان لای خوێنه‌ر نه‌هێشتووه ته‌نانه‌ت
ماڵپه‌ڕه چاکه‌کان و بابه‌ته به‌سووده‌کانیش له‌نێو لێشاوی ئه‌و هه‌موو
بابه‌ته سووک و چرووکانه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌ڵاوژێ
میدیاییه بزربوونه.
فه‌رموون بۆ به‌ڕاستگه‌ڕانی ئه‌و قسانه‌مان خۆتان ئه‌و نامه‌یه‌ی خواره‌وه
بخوێننه‌وه که له ئه‌نجامی ناکۆکیی و ململانێیه ناڕه‌واکانی (یه‌کێتی
و گۆڕان) ده‌سته‌که‌ی کوردستانپۆست
به ته‌واویی ئاشکرا بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه
له‌ونێوه‌دا ته‌نیا خه‌ڵکی بێلایه‌ن و ئازادیخواز بوونه سووته‌مه‌نی
و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌رییشیان بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌باربرد :
---------------------------------------------------------------------------------------------------
نامه‌ی دووه‌م
بۆ تاهیر ساڵح شه‌ریف.
کاک تاهیر گیان دووباره سڵاو
من سوپاسی به‌ڕێزت ده‌که‌م بۆ تێگه‌یشتنت له‌هه‌ڵوێستی من ئه‌مه
پێشنیاری پرۆفیسۆره‌که‌مه‌و له‌گه‌ڵیدا ده‌ڕۆم، دروسته کاری نابه‌جێ و
دڕنده‌یی و گه‌نده‌ڵیی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌زموونی 9
ساڵی رابردوو ده‌ریخست، که ئۆپۆزسیۆن هیچی له‌ده‌سه‌ڵات که‌متر نییه،
له‌گه‌ڵ رێزمدا به‌خودی رۆشنبیر‌و سیاسییه‌کانمانه‌وه نموونه‌ی وه‌ک من
و تۆیان کرد به‌تابلۆیه‌کی قێزه‌ون و نابه‌جێ، له‌کاتێکدا ئه‌و
ترسنۆکانه هیچ رۆژێک ئاماده نه‌بوون به‌ناوی خۆیانه‌وه بنووسن،
پێمخۆشه ئه‌گه‌ر هاتوو کاتت هه‌بوو، له‌سه‌ر ئه‌و راستییه بنووسیت،
پرسیاری من ئه‌وه‌یه، بۆچی ده‌بێت به‌س ته‌نها ناوی ئێمه بزڕێت و
قێزه‌ون بێت، که‌چی هی ئه‌وان خاوێن، ئه‌مه ته‌نها به‌هانه‌یه، که
ئه‌وان له‌کوردستانن بۆیه نا‌وێرن به‌ناوی خۆیانه‌وه بنووسن، ئه‌مه
بێجگه له‌درۆیه‌کی گه‌وره، که من و تۆ چه‌ندین ساڵ باوه‌ڕمان
پێکردووه هیچی تر نییه.
رێزم هه‌یه بۆ کاک نه‌ژاد، که ئیمڕۆ پێموایه ئه‌ندام په‌رله‌مانه،
بۆچی ده‌بێت، به‌ئاره‌زووی خۆی شت بنووسێت و بڵاوبکاته‌وه‌و ئاماده نه‌بێت
ئاشکرای بکات، که ئه‌و کێیه؟ خۆ من و تۆش ده‌مانتوانی خۆمان ئاشکرا
نه‌که‌ین و به‌ئاره‌زووی خۆمان سووکایه‌تیمان بکردایه‌و له‌ولایشه‌وه
وه‌ک ئه‌وان هایلایڤ بژیاینایه.
رۆشنبیر نه‌ما له‌ئه‌وروپاو له‌کورستانه‌وه به‌ناوی خواستراوه‌وه
ناشرینترین وتار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌نووسن، که‌چی له‌ولاوه به‌خاوێنترین
که‌س خۆیان پیشانی کۆمه‌ڵ ده‌دا، ئێمه بووینه قوربانی ئه‌وانه،
زۆرینه‌ی دکتۆره‌کانی زانکۆی سلێمانی نووسه‌ران، رۆشنبیران، سیاسییه‌کان
ئه‌مانه هه‌موو به‌ناوی خواستراوه‌وه ناشرینترین شێوازی نووسینیان له‌کوردستانپۆستدا
په‌خشکرد، که‌چی ئیمڕۆ رۆژنامه‌ی رۆژنامه که‌مپین دژ به‌زمانی پیسی
رۆژنامه‌کانی تر ده‌کات.
قادری حاجی عه‌لی، خودی نه‌وشیروان خۆی، ئه‌مانه چی نه‌ما به‌ناوی
خواستراوه‌وه له‌کوردستانپۆستدا نه‌ینووسن و بڵاوی نه‌که‌نه‌وه؟!
کێشه‌ی من ئه‌وه‌یه، که ئه‌مانه وه‌ک ئۆپۆزسیۆن هیچ جیاوازییان له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتدا نییه، ئێ باشه من له‌ناو ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه‌دا بم یان له‌ناو
ده‌سه‌ڵاتدا جیاوازیی چییه؟! قادری حاجی عه‌لی و نه‌وشیروان دوای هه‌ر
کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان به‌تێلێفۆن په‌یوه‌ندییان به‌کوردستانپۆسته‌وه ده‌کردو
هه‌واڵیان ده‌ناردو ده‌یانوت ئاوا بنووسن له‌سه‌ریان ریسوایان بکه‌ن
وایان لێبکه‌ن روویان نه‌یه‌ت سه‌رهه‌ڵببڕن.
ئه‌وه بۆچی ئه‌مان به‌خاوێنی بمێننه‌وه‌و من و تۆش سوکایه‌تییمان
پێبکرێت، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه له‌لایه‌ن خودی کوردستانپۆست خۆیه‌وه،
پرسیاری من ئه‌وه‌یه، ئاخۆ بڵێی له‌سه‌ر داوای گرده‌که نه‌بێت ئه‌م
سووکایه‌تییانه ده‌کرێت؟
هه‌رچی گه‌ڕانه‌وه‌ی منه بۆ ناو یه‌کێتیی، زیاتر پێ له‌سه‌ر راگه‌یاندن
داده‌گرێت، من کاری سیاسیی ناکه‌م، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ده‌مه‌وێت له‌م
رێگایه‌وه درێژه به‌ژیانی پێشووم بده‌م، ئه‌ویش به‌رهه‌مهێنانی
نووسینه، کاک که‌مال به‌داخه‌وه له‌و کاره‌یدا ئاماده نه‌بوو چ به‌ئیمایل
و چ به‌تێلێفۆنیش په‌یوه‌ندییه‌ک بکات و لانیکه‌م داوای لێبووردن له
لومه بکات نه‌ک له من، باوکی لومه تێلێفۆنی بۆ کاک که‌مال کردبوو،
یه‌ک وشه‌ی ناشیرینی به‌کاک که‌مال نه‌وتبوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت، که
مرور نه‌بووه‌و دزیش نییه‌و له‌هیچ سوپه‌رمارکێتێکی شاری ئێسندا دزیی
نه‌کردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌م دزیی کردبێت ئه‌وا ناوی له‌ناو لیستی پۆلیسدا
ده‌بێت، ئه‌و ئاماده‌بوو دۆکومێنتی پۆلیسیش داوا بکات و بینێرێت بۆ
کوردستانپۆست، لێ من وتم ئه‌وانه ئه‌وه ناهێنن، که ئه‌و کاره‌یان له‌گه‌ڵدا
بکه‌یت، کێشه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌یه، چونکه تۆ گۆڕان نیت ده‌بێت بتشکێنن،
دروست کاک که‌مال هه‌رگیز خاوه‌نی ئێتیک و مۆڕاڵێکی هۆشیارانه نه‌بووه،
ده‌نا ده‌یزانی چۆن ره‌فتار ده‌کات.
سه‌باره‌ت به‌هاککردنی کوردستانپۆستیش بۆ خۆی جێگای پرسیاره، چونکه
دواجار که گوایه کوردستانپۆست هاککرا نه‌وشیروان 10.000 دۆلاری بۆ
کاک که‌مال نارد، پرسیاری من ئه‌وه‌یه ئه‌و 10.000 دۆلاره چووه
گیرفانی کێوه؟ ئیدی بۆچی ده‌بێت کوردستانپۆست لافی ئازادبوون لێبدات،
راست نییه ئازاد نییه، چه‌ندینجار به‌هه‌زاره‌ها دۆلار له نه‌وشیروانه‌وه
هاتووه بۆ کاک که‌مال، ئه‌ویش به‌رده‌وام له کڕوزانه‌وه‌دایه، فایه‌ق
گوڵپی چه‌ندینجار چه‌ند هه‌زار دۆلارێکی داوه به کاک که‌مال، ئه‌ویش
راست ناکات به‌ناوی خۆیه‌وه دروست ده‌نووسێت و به‌ناوی خواستراوه‌وه
ناشرینترین جنێو ده‌دات.
ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی عیراق، له‌سه‌ر لیستی کوردستانی هه‌تا ئێستا
مانگانه 300 دۆلارێک ده‌دات به‌کوردستانپۆست، من ده‌پرسم بۆ؟ هیچ
میدیایه‌ک به‌قه‌د کوردستانپۆست گه‌نده‌ڵ نییه، هیچ میدیایه‌ک به‌قه‌د
کوردستانپۆست دیل نییه، دیلی پاره‌و سیاسییه‌کانمان، کاک که‌مال له‌سه‌ر
تێکدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌و که‌سانه ده‌ژیی، که له‌ناو
کوردستانپۆستدان، ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌پێناوی شاردنه‌وه‌ی راستییه‌کاندا،
رۆژێک به‌رزت ده‌کاته‌وه رۆژێک ده‌تدات به‌ناخی زه‌وییدا، رۆژێک ده‌تکات
به‌هاوڕێی که‌سێک رۆژی ئاینده ده‌تکات به‌دوژمنی.
من هه‌وڵده‌ده‌م له‌وتارێکدا تیشک بخه‌مه سه‌ر ئه‌م راستییانه، منیش
ئاماده‌م هێرشێکی به‌رده‌وامیی بکه‌مه سه‌ر گۆڕان و خودی
کوردستانپۆستیش.
هیوام خۆشیته
هاوڕێت/ پۆڵا
28/12/2009
تێبینی:
ئه‌م نامه‌یه له
ماڵپه‌ڕی (پی ی‌و که‌ی میدیا) نێردراوه بۆ ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ.
|