په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٧\٢٠١٢

کوردستان، رۆژێک بە بێ دیاردەی چەک.
پێشنیارێک لەپێناو کلتووری ئاشتی.

 

بۆ ئاشتیخوازان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

زەمین و ئاسمانی کوردستان وەک بەشێک لە ئابووری، تەکنەلۆژیا و سیاسەتی جیھانی، لە ناوەڕاستی موشەکی ئەتۆمی، تیرۆریزمی بەعس و گرووپە ئیسلامییە چەکدارەکان، پیلانی عەسکەرتاری بەغدا، فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا و مۆدێرنترین تەکنەلۆژیای چەکی کۆکوژیی وڵاتە زلھێزەکانە و لە بازاڕیشدا چەک بۆ یاری منداڵان دەفرشرێت و زۆرێک لە کەناڵەکانی تەلەفزیون فیلمی ترسناک و تۆقێنەر پەخشدەکەن.

ئەمە دیمەنێکی ترسناکە و بە ھیچ شێوەیەک لەگەل ژیان و کلتووری ئاشتی، تەبایی و خوشگوزەرانیی مرۆڤ لە وڵاتەکەمان، نایەتەوە.

ئێمە خوازیاری ژیانێکین بەبێ جەنگ، زەبروزەنگ و چەکین. دەبێ ماف و رەوشتی ژیانی گشتی مرۆڤی وڵات لەم چوارچێوەیە بخولێتەوە. ئێمە دەتوانین لەبری کردە، فەنتازیا و دیمەن و یاری ھێز، رقوقینە، تۆڵە، سزا و چاوسوورکردن، گردە، فەنتازیا و دیمەن و یاری ئاشتیخوازی بەھێزبکەین.

ئەمە خەیاڵ نییە!


وەک ھەنگاوێکی سەرەتایی بۆ بەھێزکردنی کلتووری ئاشتی لە ژیانی رۆژانەمان و برەودان بە دیالۆگ و دانووساندن، بە پێویستی دەزانین رۆژێک بۆ (کوردستان، رۆژێک بە بێ دیاردەی چەک)رێکبخەین.

ھاوکات داوادەکەین:

١- ھێزی پێشمەرگە، ئاسایش و پۆلیسی لەناو شار و شارۆچکەکان بۆ کاتژمێرێک بەبێ چەک ھەگرتن، ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن.
٢- قەدەغەکردنی بەکارھێنانی چەک لەبەرامبەر کوردستانیان لەکاتی ھەر جۆرە سەرپێچییەکی مەدەنیانە. ئێمە دادگامان ھەیە و دەکرێ سکاڵا بۆ دادگا لەسەر سەپێچیکەر بەرزبکرێتەوە!
٣- گەریلاکانی باکوور، رۆژھەڵات و رۆژئاوا بۆ ماوەی ٥ دەقە چەک دابنێن. (خۆیان ئەو کاتە لە رۆژکە دیاری بکەن. پاش ئەنجامدانی چالاکییەکە لە راگەیاندنەکان بڵاوی بکەنەوە. لە باکور چەندین جار یەکلایەنە تەقە راگیراوە، بەڵام لەشکری تورکیا ھەر جەنگی خۆی بەرپاکردووە).
٤- خۆپیشاندان، سمینار، گۆرانی، پێشانگا رێکبخرێت.
٥- ھاوردەکردنی چەک بۆ یاری دەستی منداڵان و جلوبەرگی سەربازی بۆ منداڵان، قەدەغە بکرێت.

خەبات لەپێناوی ئاشتی، خەباتە لەپێناو ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی!

 

سەلام عەبدوڵڵا(رۆژنامەنووس)، عەلی مەحمود(چالاکوانی مەدەنی) باسل یەحیا(رۆژنامەنووس)، د. ھەژار مەعروف(نووسەر)، حوسێن عوسمان نێرگزجاری(نووسەر)، زەینەب ئەرکەوازی(رۆژنامەنووس و ھونەرمەند)، سەنتەری راگەیاندن و روناکبیری ژنان/نووسینگەی خانەقین، شەماڵ رەئوف(رۆژنامەنووس)، بڕیار محەمەد(رۆژنامەنووس)، نەوزاد فوئاد(رۆژنامەنووس)، فاروق وەفیق(رۆژنامەنووس)، شوکور ئەحمەد(رۆژنامەنووس)، بێستون جەمال(رۆژنامەنووس)، محەمەد محەمەد ساڵح(رۆژنامەنووس)، سمکۆ رەشید(چالاکوانی مەدەنی). د.رابعە عەباس(چالاکوانی مەدەنی)، ئیبراھیم کەرەم(چالاکوانی مەدەنی), زانیار جەوھەرچالاکوانی مەدەنی)، پیشتیوان ئەحمەد، بزووتنەوەی گۆڕان, نەجم عەبدوڵلا عەباس، نەجم عەبدوڵلا محەمەد، جەوھەر شوکور(سیاسەتمەدار)، مەحەلی خانەقینی حزبی شوعی کوردستان، دڵشاد ئەنوەر(رۆژنامەنووس)، سەروەر عەلی(چالاکوانی مەدەنی)، د. کارزان عەبدولرەحمان(نووسەر)، د. ناجح گوڵپی(چالاکوانی مەدەنی)،کۆمەڵەی گەشەپێدانی ئەرتەمیتا، د. وەلید کەمال بەرزەنجی ، شەریف کەشکۆل(چالاکوانی مەدەنی)، ئەیاد عەلی(چالاکوانی مەدەنی)، دلیر کەریم(رۆژنامەنووس)، فەرمان خێڵانی(رۆژنامەنووس)، فەھمی خانەقینی(چالاکوانی مەدەنی)، کاروان کەریم ئەحمەد(ھونەرمەند)، سەربەست برزو(رۆژنامەنووس)، ئەنجومەنی گەرمیانی ھاوڵاتی ئازاد و یەکسان، د. نەوروز سدیق شاویس، پۆڵا عەزیز، لیستی کارمەندانی تەندروستی سەربەخۆ، پارتی چەپی کوردستان، د. محەمەد پشدەری، دەستەی داکۆکی لە زیندانە سیاسییەکانی کوردستان، عەلی مەحەمەد(رۆژنامەنووس)، حوسَین عەلی(ئەفسەری ئاسایشی کەرکوک)، نەبەز موستەفا(ئەفسەری ھاتوچۆی چەمچەماڵ)، عەبدوڵڵا مەلا نوری(پەرلەمینتار)، تامان شاکر(نووسەر)، بورھان محەمەد فەرەج(ئەندام پەرلەمان)، سایتی ئەمڕۆ www.emrro.com


(سەنتەری مرواری بۆ گەشەپێدانی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی پشتیوانی لەم بانگەوازە دەکات و بۆ ئەم مەبەستە ھەستا بە بڵاوکردنی دوو پۆستەر لەناو شاری خانەقین)

 


بۆ پەیوەندییکردن: سەلام عەبدوڵا ٠٧٧٠٠٥٩٥٥٨٣ ، باسل یەحیا ٠٧٧٠١٥١٣٨٨٣

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک