٢٨\٦\٢٠١١
کوردستان و
دیارده‌ی بڵابوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی.
م. ساری
دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیی دیارده‌یه‌کی جیهانی، ئابووری، کۆمه‌لایه‌تی و
سیاسیی زۆر بلاوه، که ره‌گی قولی داکوتاوه‌و فره ره‌هه‌نده‌و
فراوانه و زۆر فاکته‌ری به‌یه‌کداچوو کاری تێده‌که‌ن که زه‌حمه‌ته
لێک جیابکرێنه‌وه. ئه‌م دیارده‌یه دیارده‌یه‌کی سروشتی کۆمه‌ڵگا
سه‌رمایه‌داریه‌کانه و شێواز‌و ئاکاره‌کانی به پێی پێشکه‌وتنی
ده‌زگاکان ده‌گۆرێت و درێژ ده‌بێته‌وه بۆ وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو
جیهانی سێیه‌م، به حوکمی گه‌نده‌ڵبوونی ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و ئاست
نزمبوونی خۆشگوزه‌رانیی کۆمه‌ڵایه‌تی.
کوردستانیش که خاوه‌ن ده‌زگای ده‌وڵه‌تی وه‌ک ده‌وڵه‌تی نیمچه سه‌ربه‌خۆیه،
وه‌ک زۆرێک له ده‌وڵه‌ته‌کانی تر توشی ئه‌م دیارده‌ی گه‌نده‌ڵییه
بۆته‌وه، که بۆته زه‌قترین دیارده و ده‌سته‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر دیمه‌نی
گشتیدا سه‌پاندووه، به جۆرێک که هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانی گرتۆته‌وه‌و
بۆته هۆی له‌ده‌ستدانی سه‌روه‌ت و سامان، کات، تواناکان و سستکردنی
کاری ده‌زگاکان له پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریدا. به شێوه‌یه‌ک که
بۆته سیسته‌مێکی تێکدان و له ئه‌نجامیشدا بۆته هۆی دواکه‌وتنی
زیاتری بونیادنان و پێشکه‌وتن، له هه‌موو بواره سیاسی و ئابووری و
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، ئه‌مانه‌ش به ده‌وری خۆیان کاریان کردۆته سه‌ر
سلوکی تاکه‌کان و له ده‌ستدانی به‌هاکان و ونبوونی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌رێتی
و بروا له ده‌ستدان و... هتد.
ماوه‌یه‌ک ده‌بێت که زۆر باس وخواس له سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی
له کوردستاندا ده‌کرێت، به شێوه‌یه‌ک که بۆته کار‌و به‌رنامه‌ی سه‌ره‌کی
پارته سیاسیه‌کان و ناوزه‌ده‌کانیان. بۆیه نابێت ته‌نها ئاماژه‌کردن
به‌م دیارده‌یه به‌س بێت، به‌ڵکو باس له‌و هه‌نگاوه زانستیانه بکرێت
که بۆ دژایه‌تیکردنی ئه‌م دیارده‌یه ده‌بێت بنرێن ، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن
ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌رانی ده‌زگا و ده‌سته‌ڵاتن، چ هه‌نگاوی جه‌سورانه
وشه‌فاف بنرێت له که‌ناڵه جیاوازه‌کانی مێدیادا بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م
دیارده‌یه.
له پێناو تاوتوێکردنی ئه‌م دیارده‌یه به شێوه‌یه‌کی جیددی و
کرداریانه، پێویستمان به لێکدانه‌وه‌ی زانستیانه هه‌یه بۆ شیکردنه‌وه‌ی
چه‌مکی گه‌نده‌ڵیی و ره‌گه‌زه جه‌وهه‌ریه‌کانی و دیاریکردنی سیماکانی.
چه‌مکی گه‌نده‌ڵیی له زمانه‌وانیدا، واتا گه‌نده‌ڵکردنی شته زیندوه‌کان
و بۆگه‌ن بونیان و خراپبون ودواتر مردنیان.
پێویستیشه ئاماژه به پێناسه‌ی رێکخراوی شه‌فافیه‌تی جیهانی بۆ
گه‌نده‌ڵیی بکرێت که (بریتیه له خراپ به‌کارهێنانی ده‌سته‌ڵات له
پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیدا)
بانکی نێوده‌وڵه‌تیش به (خراپ به‌کارهێنانی کاری گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
تاکه‌که‌سی) ده‌ناسێنێ.
گه‌نده‌ڵیی له‌وکاته‌دا پێکدێت کاتێک که فه‌رمانبه‌رێک به‌رتیلێک
قبوڵبکات بۆ به‌جێهێنانی کارێکی فه‌رمانگه و کاره گشتیه‌کان، یان
کاتێک کۆنتراکته‌رو خاوه‌نکاره‌کان به‌رتیل ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن
کرداری گشتی و یاساکان له خزمه‌تی خۆیان و وه‌لانانی رکه‌به‌راکانیان
دوور له یاسا‌و چوارچێوه‌کانیدا، به کاربێنن.
یان کاتێک که کاری گشتی بۆ واسیته‌کردن و دامه‌زراندنی که‌س و کار و
ناسیاوان له جیاتی که‌سانی شیاو‌و دزینی ماڵی گشتی و ده‌وڵه‌تی به
شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ.
له‌مه‌وه ده‌گه‌ینه‌و ئه‌و ئه‌نجامگیریه‌ی که سێ میکانیزم هه‌ن بۆ
روودانی گه‌نده‌ڵیی:
یه‌که‌م: قبوڵکردنی به‌رتیل و بۆ ئاسانکردنی کارێک یان به‌رژه‌وندیه‌ک
یان که‌مکردنه‌وه‌یه‌کی گشتی.
دووه‌م: خراپ به‌کارهێنانی کاری گشتی بۆ دامه‌زراندنی خزم و که‌س و
ناسیاو.
سێیه‌م: دزینی راسته‌وخۆی پاره‌ی ده‌وڵه‌ت.
ده‌کرێت بوترێت که دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیی له کوردستاندا، سیمایه‌کی هه‌ڤگرتنانه‌ی
به خۆیه‌وه گرتووه که په‌لی هاویشتۆته هه‌موو بواره‌کانی ژیانی
گشتی، له هه‌موانیش دیارتر:
گه‌نده‌ڵیی ئیداری و ماڵی که بریتیه له هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچییه
ماڵیانه‌ی که به پێچه‌وانه‌ی رێنوێنیه یاساییه‌کان به رێوه ده‌چن،
سه‌رپێچی ئیداریش له خراپبه‌کارهێنانی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌سته‌ڵاتیان
خۆی ده‌بینێته‌وه.
به‌رتیل، دزی، خراپبه‌کارهێنانی ده‌سته‌لات، ده‌ستپیسی، دامه‌زراندنی
سلبیانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی خه‌مڵێنراو، خراپ به‌کارهێنانی بێ شه‌رت و مه‌رجی
موڵکه گشتیه‌کان، مامه‌ڵه‌ی جوێکاری له گه‌ڵ خه‌ڵکدا، درێژدادری و
گوێنه‌دان و خۆدزینه‌وه، رۆتین و بیرۆکراسی، به تایبه‌تکردنی زه‌وی و
زار، وه‌رگرتنی زۆرانه‌و سه‌پاندن به‌حوکمی ده‌سته‌ڵات، دانی قه‌رزی
بێمه‌رج به خه‌ڵکی خۆ‌و دانی کۆنتراکت و گرێبه‌سته‌کان له‌سه‌ر بنچینه‌ی
خزمایه‌تی و که‌سایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی.
هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵیی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی که خۆی له ناهاوسه‌نگیه‌کی
گه‌وره‌ی ئابووری و پێچه‌وانه نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و سه‌روه‌ته زۆر و زه‌به‌نده‌ی
ولات له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵ، ده‌بینێته‌وه و له‌مانه‌دا وه
دیار که‌وتون:
- به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ته سروشتیه‌کان له‌رێگای گرێبه‌ستی نا
عادیلانه له‌گه‌ڵ کۆمپانیاو ده‌وڵه‌تاندا.
-نبه‌تاڵانبردنی ئه‌وه داهاته‌نه‌ی که بۆ باشترکردنی ژێرخان ته‌رخانکراون،
له‌رێگای فێلکردن و کوالێتی جۆری گرێبه‌سته‌کان و خۆ دزینه‌وه لێیان.
- فێلکردن له یاسای وه‌به‌رهێنان بۆ سوود وه‌رگرتن له پاره ته‌رخانکراوه‌کانی
وه‌به‌رهێنان.
- بڵاوبونه‌وه‌ی دیاره‌دی ماده‌ی سڕکه‌ر و پاره سپیکردنه‌وه.
- خۆ دزینه‌وه له باجه گومرگیه‌کان
- وه‌لاچوونی به‌ها پۆزه‌تیڤه‌کانی کۆمه‌ڵگاو جێگرتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن
به‌های تێکچوو خراپ.
- لاوازی رێبازه په‌روه‌رده‌ییه‌کان
- توانا له‌ده‌ستدانی ده‌سته‌ڵاتدارو حوکمرانان له دابه‌شکردنێکی
عادیلانه‌ی سه‌روه‌ت و سامان.
له بواری سیاسی‌دا.
دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیی سیاسی، که باوه‌شگری سه‌ره‌کی گه‌نده‌ڵییه‌و گه‌وره‌ترین
کاریگه‌ری له سه‌ر دیمه‌ن و رای گشتی هه‌یه، له سیما‌و دیارده‌کانی
ئه‌م گه‌نده‌ڵییه سیاسیه‌ش:
ا-رێز نه‌گرتنی سه‌روه‌ری یاسا و هه‌ڵبژاردنێتی
له سه‌پاندنیدا.
ب- لێکجیاکردنه‌وه‌ی شیوازیانه‌ی هه‌ر سێ ده‌سته‌ڵاته‌کان، به شێوه‌یه‌ک
که ده‌سته‌ڵاتی جێبه‌جێکرن له‌گه‌ڵ دوو ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی تر تێکه‌ڵاو
ده‌بێت کار و سه‌لاحیه‌ته‌کانیان به‌کار دێنێت.
ج- پێشێلکردنی ئازادیه تاکی و کۆمه‌ڵیه‌کان.
د- نه‌بوونی دیموکراسی و به‌شدارینه‌کردن له بڕیارداندا.
ه- به‌رتیلدان له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی کار و فه‌رمانه حکومیه‌کان.
و- دامه‌زراندنی که‌سو کار و ناسیاوان له جێگای که‌سانی شیاودا.
ر- کڕینی خه‌ڵک و ده‌ست تێوه‌ردان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
له کۆتایشدا به‌کارهێنانی سه‌روه‌ت و ماڵی گشتی له خزمه‌ت لایه‌نێکی
سیاسی‌دا.
هۆکاره‌کانی گه‌نده‌ڵیی.
هۆکارگه‌لێکی زۆر هه‌ن که ده‌بنه هۆی بڵاو بوونه‌وه گه‌نده‌ڵێ له
کۆمه‌ڵگادا. لاوازی سیسته‌می گشتی، نه‌بوونی سیسته‌می ده‌زگاکان،
لاوازی دیموکراسی و ئازادی به‌شداریکردن و گواستنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات به
شێوه‌یکه‌ی ئاشتیخوازانه، نا روونی میکانیزم و سیسته‌مه ئیداریه‌کان،
نه‌بوونی سیسته‌مه‌ی کۆنترۆلکردن، لاوازی ره‌وشتی کارکرن، نه‌بوونی مه‌بده‌ئی
سزا‌و خه‌ڵاتکردن، تێکچوونی په‌یوه‌ندی نێوان ئیداره‌و هاوڵاتی، په‌ککه‌وتنی
سیسته‌مه‌ی یاسایی و گوێنه‌دان و نه‌بوونی فرسه‌ت یه‌کسان بۆ هه‌مووان.
بنەبڕ کردنی ئەم دیاردەیە زۆر سەرکەوتوو نابێت ئەگەر بێت لە فرە قۆڵەوە
دژایەتی نەکرێت، کە خۆی لە ئارادا بوونی ئیدارەیەکی سیاسی توند و
تۆکمەو کاراو مەودا سترتیژ و تارادەیەکی زۆریش هەڤگرتنانە، دەبینێتەوە.
بۆئەمەش دەبێت دەزگای چاودێری خاوەن میکانیزمی جۆراجۆر بونیاد بنرێن کە
هەموو دەزگاکانی دەستەڵاتی جێبەجێکردن بگرێتەوە و چاودێری خۆیشی بکات
لە ناوەوەو لە دەرەوەدا، بەشێوەیەک کە هیچ کەرتێکی حکومی بێبەر نەبێت
لە چاودێرکردن.
کردنی دیموکراسی بە تاکە رێگا‌و پتەوکردنی هەمە رەنگی و هەمە جۆری.
چاکسازیی قوووڵ و هەڤگرتنیانەی ئیدارەکان.
دەستەبەرکردنی کەشو هەوای یاسایی گونجاو و شەفاف و زەمانەتکردنی کار‌و
ئەمانەتی چاودێری و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون خستنە بەردەم
یاسا،هەروەها پراکتیکردنی توندوتۆڵ و عادیلانەی یاسا و دوورکەوتنەوە لە
هەموو شتێک کە نزیک بێت لە یەکلاکردنەوەی حساباتەکان، یان کردن بە
ئامانجی هەندێ کەس و لایەن و ئەوانی تر نا.
کردنەوەی دەزگاکانی مێدیا و بە دیموکراسی کردن و هەمەجۆر و
هەمەلایەنکردنی، کە لە دژایەتکردنی گەندەڵیدا سیمای راستگۆیی دەربخا.
ksmaboalnd@hotmail.com
|