کوردستان و گرفتی په‌ترۆڵ.
سه‌ردار پشتده‌ری
ته‌زاندنی سه‌ردڵی عه‌ره‌ب و تورک و فارس به عه‌ره‌بی. كردستان ومشكلة النفط ISBN: 9781434381446
زۆر ده‌مێکه هه‌رسێک داگیرکه‌ری عه‌ره‌ب و تورک و فارس کوردستان بچوک ده‌که‌نه‌وه‌و نه‌خشه‌ی کوردستان ده‌شێوێنن،
زۆر ده‌مێکه هه‌رسێک داگیرکه‌ری عه‌ره‌ب و تورک و فارس سامانی کوردستان بۆخۆیان ده‌به‌ن و به‌و داهاته‌ش کوردستانی پێ وێران ده‌که‌ن.
زۆر ده‌مێکه هه‌رسێک داگیرکه‌ری عه‌ره‌ب و تورک و فارس به لامه‌رکه‌زی و خودگه‌ردانی و ئۆتۆنۆمی و فیدراڵی گه‌لی کورد ده‌خڵافێنن و هیج به‌ندێکی ئه‌و هه‌ڵبه‌ستنه‌شیان جێ به‌جێ ناکه‌ن.
زۆر ده‌مێکه هه‌رسێک داگیرکه‌ری عه‌ره‌ب و تورک و فارس نه‌وتی کورد ده‌دزن و ئاشکرای ناکه‌ن که کورد خاوه‌ن نه‌وته.
زۆر ده‌مێکه هه‌رسێک داگیرکه‌ری عه‌ره‌ب و تورک و فارس به‌و زمانه تونده نه‌ته‌وه‌ییه قسه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌کراوه‌و داوای سه‌رتاسه‌ری خاکه داگیرکراوه‌کانیان لێ نه‌کراوه‌ته‌وه.
وا له‌جیاتی گه‌له‌که‌م له کتێبێکی ئاوادا که له چاپخانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یدا چاپ کراوه به زمانێکی زبری عه‌ره‌بی به هه‌رسێک داگیرکه‌ری عه‌ره‌ب و تورک و فارس ده‌ڵێم: ئه‌ی ئه‌ی داگیرکه‌ران پێش ئه‌وه‌ی ئێوه به‌ره‌و کوردستان بین، کورده‌کان له چیاکانی زاگرۆز حه‌یرانی کوردایه‌تیان ده‌گووت, کتێبه‌که له‌پاڵ ئاشکرا کردنی داگیرکردنی نه‌وتی کوردستانی گه‌وره‌دا، کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه‌ی ناوخۆی و بیانی ئاشکرا ده‌کات له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دابه‌شکرانی کوردستان دا.
کتێبه‌که له رووی زانستیه‌وه زانیاریه‌کی زۆری پڕ سه‌رچاوه‌ی تێدایه له سه‌ر نه‌وتی عێراق، ئێران، تورکیا، سوریا، ده‌ریای قه‌زوێن و نرخی نه‌وت، ده‌کرێ ئه‌و کتێبه له زانکۆکان به‌تایبه‌تی زانکۆکانی کوردستان سودێکی زۆری لێ وه‌ربگیرێ و زانیاریه‌کی زۆری تێدایه بۆ قوتابیانی به‌شی نه‌وت، خۆ ئه‌گه‌ر زانکۆکان بتوانن هه‌ردوک کتێبه ئینگلیزیه‌که‌ش به‌ده‌ست بهێنن:
Kurdistan and Politics of Oil Resources ISBN: 9781434323583 The Oil Factor ISBN: 9781434388384
هه‌ندێ نامه‌ی ئابوری و سیاسی تێدایه که بۆته جێگای سه‌رنجی سیاسه‌تمه‌داران و ئابووری ناسانی دنیا.
http://www.authorhouse.com/bookstore/ItemDetail.aspx?bookid=51164
Click HERE to modify your profile or remove yourself from our mailings.
|