کوردستان و که‌رکوک.
نووسینی:مه‌حمه‌د مه‌تینه‌ر وه‌رگێڕانی له تورکیه‌وه: هۆشیار مه‌لا ئه‌وره‌حمان
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی ڕژێمی به‌عسیه‌کانیشدا بارزانی باوک( مه‌لا مسته‌فا) سنووره تایبه‌تیه‌کانی کوردستان دیاریکراوبوو، که که‌رکوک به‌شێکی گرنگ و دانه‌بڕاوی بوو له‌کوردستان و،که ناکرێ کورد هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری بێت و،بارزانی باوک سه‌باره‌ت به که‌رکوک هه‌میشه ده‌یگووت که‌رکوک ئه‌مانه‌تێکه له ئه‌ستۆی کورده‌کانی عێراق و( دڵی کوردستان)ه چونکه کوردستان بێ که‌رکوک وه‌کو جه‌سته‌یه‌کی بێ دڵ وایه،کوردستان به‌که‌رکوکه‌وه کوردستانه.
جیاوازی کورد و کوردستان.
تێنه‌گه‌یشتن له‌م چه‌مکه بۆته ناو‌کی ناکۆکیه‌کان و که ده‌بێ به چاکی شیبکرێته‌وه‌و جیاوازی ئه‌م که‌رکوک وکوردستانه ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌کی راست ودروست لێکبدرێته‌وه.! که ده‌ڵێین که‌رکوک دڵی کوردستانه به‌و واتایه نایات که ئیتر که‌رکوک ته‌نها شاری کوردانه‌و،نه‌ته‌وه‌کانی دی لێی بێبه‌شن. به پیی ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه‌م که‌له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی کاربه‌ده‌سته‌به‌رزه‌کانداکه‌له‌باکوری عێراق( کوردستان) ئه‌نجامم داون بۆم روون بۆته‌وه که نه‌ک هه‌ر که‌رکوک به‌ڵکو زۆر شوێنی تر که‌هه‌مان ناوی کوردستانیان پێده‌گوترێت ته‌نها هی کورده‌کان نین به‌ڵکو هی نه‌ته‌وه‌کانی تریشه به‌ڵام کورده‌کان زۆربه‌ی دانیستوانی ئه‌و شوێنانه پێکده‌هێنن و نه‌ته‌وه‌کانی تریش به‌ئه‌ندازه‌ی بوونی خۆیان وه‌کو کورد مافیان هه‌یه من ئه‌م شتانه‌م به چاوی خۆم بینیوه، به‌بێ جیاوازیکردن و هه‌ڵاواردن به‌بیانووی ره‌گه‌زوئایین جیاجیاوه، ئه‌مه ڕاستیه‌کی سه‌لمێنراوه‌که سیاسه‌تی جوداخوازی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌کوردستاندا په‌یڕه‌و نه‌کراوه.
ئه‌گه‌رکه‌رکوک بخرێته‌وه سه‌ر کوردستان.
دۆخی که‌رکوک ریفراندوم دیاری ده‌کات به‌پێی ئه‌وه‌ی که‌له ده‌ستوری گشتی عێراق دا وه‌ک یاسایه‌ک هاتووه و ئاماژه‌ی بۆکراوه ،ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که‌که‌رکوک به‌هۆی پێکهاته جۆراو جۆره‌کانیه‌وه خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیه‌کی تابڵێی هه‌ستیاره،ئه‌و ریفراندومه‌ی که‌له مێژه ده‌بوو ئه‌نجام بدرایا و هه‌میشه دواده‌خرێ...! ڤیتۆکه‌ی سه‌رۆک کۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی زۆر له جێی خۆیدابوو، به‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌کان دوابخرێن تاریفراندومی که‌رکوک ته‌واو ده‌بێ. پارت وگروپه شیعه‌کان که‌له په‌ڕله‌مانی عێراقدا زۆربه‌ی ده‌نگ پێکده‌هێنن ئه‌م یاسای هه‌ڵبژاردنه‌یان هێنایه گۆڕێ که‌به زیانی کورده‌کان له ڕووی ئابوری و سیاسیه‌وه‌ته‌واو ده‌بێ،هه‌ر بۆیه کورده‌کان به توندی دژی وه‌ستانه‌وه و داواکه‌شیان هه‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌بێ سه‌ره‌تا ڕاپرسی که‌رکوک کۆتایی بێت پاشان هه‌ڵبژاردنه سه‌رتاسه‌ریه‌کان بکرێت. لێره‌شدا ئه‌گه‌ر ئاکامی ریفراندومه‌که که‌رکوکی خسته‌وه سه‌رکوردستان ئه‌وا نوێنه‌رایه‌تی کورده‌کان له په‌ڕله‌مانی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیشا هه‌ڵده‌کشێ و،له بودجه‌ی گشتیشدا بڕی پترتریان پێده‌بڕێ. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا له پارته شیعه‌کان وئه‌و به‌عسیانه‌ی که سه‌رده‌مانێ به‌عسی بوون یاپه‌یوه‌ندیان پێوه‌ی هه‌بوو به‌م دۆخه قه‌ڵس و دڕدۆنگ ده‌بن، ده‌کرێ ئه‌و ماوه‌یه ناوبنێن کاته مه‌ترسیداره‌کان چونکه هه‌ل له‌باره‌و ده‌رگا له‌سه‌ر پشته بۆ ئاژاوه‌و په‌شێوی.
ئامانجی کرده‌وه خۆکوژیه‌که.
خۆته‌قاندنه‌وه‌ی خۆکوژه‌که له ناو خۆپیشانده‌ره کورده‌کاندا،وه‌ڵامێک بوو بۆ ئه‌و دۆخه‌نه‌خوازراوه‌ی که‌روویدا، له ئه‌نجامی کێشمه‌کێشی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌داده‌رگا کراوه ده‌بێ بۆئه‌م جۆره سه‌پۆتاژانه که‌ئامانجی سه‌ره‌کییان ته‌نها که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کورده، ئه‌وه‌ی که‌له ڕۆژی ٢٨/٧/٢٠٠٨رویدا،( ڕاوچی)یه‌که ده‌ستی خۆی وه‌شاند که چه‌ند ئامانجێکی هه‌بوو له‌وانه: ماوه‌یه‌که کورده‌کان خه‌ریکی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیه‌کی دۆستانه‌ن له‌گه‌ڵ تورکیاداو.. که‌نه‌یارانیان ده‌یانه‌وێ ڕێگری له‌و په‌یوه‌ندیانه بکه‌ن ،ئامانجی دووه‌م له‌کرده‌وه خۆکوژیه‌که ئه‌وه‌بوو که کورد‌و تورکمه‌ن پێکابده‌ن..سه‌پۆتاژه‌که وانرابووه که کورده‌کان گومانیان بچیته سه‌ر تورکمه‌نه‌کان و به‌دڵی ئه‌وان ئاگری شه‌ڕه‌که بته‌نێته‌وه، شوێنی ڕووداوه‌که نزیکی باره‌گای به‌ره‌ی تورکمانی ده‌بێت و هه‌ندێ له خۆ پیشانده ران له چرکه‌ساتی ته‌قینه‌وه‌که‌دا بۆ خۆرزگارکردن بوو بێ یا په‌لاماری باره‌گاکه‌یان دابێ پاسه‌وانه‌کانی به‌ره بۆ پاراستنی ئاسایشی شوێنه‌کایان ته‌قه‌یان له خه‌ڵکه ڕاپه‌ڕیوه کردووه که ده‌بێ ئه‌و ته‌قه‌لێکردنه به ووردی لێبکۆڵرێته‌وه...! له ئاکامیشدا سه‌رکردایه‌تی کورد به‌م ڕه‌وتکاره‌ی به‌ره‌ی تورکمانی زۆر پێ نابه‌جی بوو، به‌ره‌ی تورکمانیش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک دریژه به‌دژایه‌تی وتاوانبارکردنی کورده‌کان ده‌دات له‌و باره‌یه‌وه.
که‌رکوک و تورکمه‌نه‌کان.
ئه‌وه‌ی زانراوه له ڕاستیدا به‌ره‌ی تورکمانی نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو تورکمان ناکات و،له که‌رکوکدا به‌شێکی گرنگی تورکمانه‌کان له‌گه‌ڵ برا کورده‌کانیاندا پێکه‌وه ده‌بزوێن بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌هاوبه‌شه‌کانیان و پێیانوایه که‌رکوک بخرێته سه‌رکوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی تورکمان ته‌واو ده‌بێ و،تورکمانه‌کانی هه‌ولێریش به‌هه‌مان شێوه. چونکه پێیان وایه گه‌ر که‌رکوک ببێته‌وه به به‌شێکی کوردستان ئه‌وسا تورکمانه‌کان دوای کورده‌کان ده‌بنه نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م به‌شداری به‌رچاویان ده‌بێ له ده‌سه‌ڵات وپه‌رله‌ماندا،ته‌نها به‌ره‌ی تورکمانی نه‌بێ که‌به هه‌موو شێوه‌یه دژی ئه‌م بۆچوونه ده‌وه‌ستێته‌وه.
ئه‌رگه‌نه‌کۆنیش جی ده‌ستی دیاره.!
هه‌میشه له‌گه‌ڵ ناوهێنانی به‌ره‌ی تورکمانیدا ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کانیش ناویان دێته‌وه، په‌یوه‌ندی به‌ره‌ی تورکمانی وئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کانیش ده‌بێ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌ئاستدابکرێت...؟ ئه‌وه‌ی ئاشکرایه له‌و باره‌یه‌وه لێپرسراوی باڵای ده‌زگای میت ( محمد ئایمور) هه‌ندێ وورده‌کاری نهێنی بزڕکاندووه و سه‌ره‌تایه‌کی ده‌رخستووه وده‌ڵێ: وه‌لی پاشا( Kücuk veli٭) هه‌ندێ له‌ده‌ست وپێوه‌نده‌کانی خۆی ناردووه بۆ عێراق و ئازه‌ربایجان بۆ هه‌ندێ کاری پێویست....! که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و میت زۆر پێی ناره‌حه‌تن،چونکه ئه‌م کارانه زیانی گه‌وره به په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌گه‌یه‌نێ و محمد ئایمور بۆ خۆ په‌راوێزخستن ده‌ڵێ منیش له کچوک وه‌لیدم بیستووه. من لێره‌دا ده‌پرسم ئایا بۆ ده‌بێ به‌ره‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کان له‌به‌ره‌ی دژی حکومه‌ته‌که‌ی ئاکه‌په‌دابن و زیانی گه‌وره به‌تورکیاب‌گه‌یه‌نن و له‌وێش به‌ره‌ی تورکمانی هاوره‌فتاریان گه‌وره‌ترین زیان به‌گه‌لی تورکمان ده‌گه‌یه نن و ئایا ئێوه پێتان وایه ئه‌مه ڕێکه‌وته؟
تورکیا ده‌بێ ڕێخۆشکه‌ربێت.
من پێموایه که‌رکوک وه‌کو ناوچه سه‌ر به‌کوردستانه،به‌ڵام واچاکه وه‌ک شارێکی تایبه‌تی دابنرێت له‌به‌ر پێکهاته‌ی ئه‌تنیکی، به‌و واتایه‌ی که‌رکوک هه‌ر له‌ناو کوردستاندا سه‌ربه‌خۆ بێت(ئۆتۆنۆم) بێت و ئه‌نجومه‌نێکی ڕاوێژکاری هه‌ڵبژێراوی له هه‌موو پێکهاته‌کان پیک بهێنێ بۆ به‌ڕێوه‌بردن، ئه‌مه بۆچون و تێزی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیاشه سه‌باره‌ت به‌که‌رکوک که شارێکی سه‌ربه‌خۆ بێت له‌کوردستاندا،ئه‌گه‌ر هه‌ندێ هه‌بن دژی ئه‌م تێزه له‌وه‌ی که‌رکوک بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کوردستان که له کۆتاییدا به قازانجی هه‌ر یه‌ک له‌کوردستان و تورکمان و تورکیاش ته‌واو ده‌بێ، پێموایه سه‌رکرده کورده‌کانیش دژی ئه‌م فۆرمه‌له‌یه ناوه‌ستنه‌وه.که ده‌بێ تورکیا ده‌ستپێشکه‌ری تیا بکات. _________________________________________________ ( تورکمه‌ن): به‌کارهێنانی ووشه‌ی تورکمه‌ن زیاتر ڕاستره تا تورکمان، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو تورک له ڕچه‌ڵه‌کدا تورکمه‌نن که‌به واتای کۆچه‌ر - ڕه‌وه‌ند. دێت به‌درێزایی مێژووش تورک شانازیان به‌تورکمه‌نێتی خۆیانه‌وه کردووه که ته‌نانه‌ت به پێی لێکدانه‌وه‌کانی ( زیا گۆک ئه‌ڵپ)( Türk tarih uygarligi) ووشه‌ی تورکمه‌ن به‌واتای شه‌ره‌فمه‌ندێتیش دێت، کۆچه‌رێتی تورکیش سه‌رچاوکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فشاری له‌شکری گه‌وره‌ی چین و مه‌نگۆل که تا ساڵانی ٧٠٠ زایینی هه‌ر تورمه‌ن و ڕه‌وه‌ند بوونه که‌نه‌یانوێراوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له شوێنێک بگیرسێنه‌وه. وه‌رگێڕ
(Kücük veli): ژه‌نراڵێکی (جه‌ندرمه)سوپای تورکه و لێپرسراوی دامه‌زراوه‌ی( ژتیم)ه‌ده‌زگای هه‌واڵگری و دژه تیرۆر،یه‌کێکه له‌سه‌رکرده‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کانی ساڵانی هه‌شتاکان وئێستاش. (وه‌رگێڕ)
|