٨\٤\٢٠١١
کوردستان تونس و
میسر نییه، زارەوەیەک بۆ چەواشەکردن!

سیروان ئەمین
ئێرە تونس نییه، سەرەتا قسەی حوسنی موبارەکی سەرۆکی کۆنی میسر بوو بەو
هیوای لە ئیرادەی شۆڕشگێرەکانی مەیدانی ئازادی قاهیرە کەم بکاتەوە و
میسر وەک تونسی بەسەر نەیە، بەڵام چونکە دەسەڵاتدارانی میسر گەندەڵ
بوون، قسەکانی حوسنی موبارەک هیچ کاریگەرییەکی نەبوو، ئەوەبوو دوای ١٨
ڕۆژ لە ژێر فشاری لاوە شۆڕشگێڕەکاندا موبارەک کورسیەکەی چۆڵ کرد، حوسنی
هەر بە قسە دژایەتی خۆپیشاندەرانی نەکرد، بگرە دەیان نەخشەی دژە مرۆیی
داڕشت و بە کردەوەش چی توانی کردی، بەڵام هەر میسر بوو بە تونس و سەری
موبارەکیشی خوارد.
ئەم دەستەواژەیە بووە باو، هەر یەک لە قەزافی و عەلی عبدولا ساڵەحی
سەرۆکی لیبیاش وتیان بەڵام هەر نەیگرت، سەرەنجام کەوتنە وێزەی خەڵکەکە
و بە دڕنتانە ترین شێوە خەریکی کوشتنیانن، سەرەڕایی هەموو ئەمانە هیچ
فریایان ناکەوێی و لەوە ناچێ چارەنوسیان لە بن عەلی و موبارەک باشتر
بێت.
کە مەوجەکە فراوانتر بویەوە بەزمەکە عومان، سعودیە، بەحرەین، ئەردەن،
سوریا‌و عێراقیشی گرتەوە هەموویان هەمان تەشیان ڕستەوە، جارێ جەزائیر و
مەغریب و ولاتانی تری عەرەبی لە سەر هێڵن.
هەڵبەتە کە وەزعەکە گەیشتە عێراق ، یەکسەر مالیکی هاواری کرد و وتی
ئێمە ترسمان نییه، چونکە وڵاتیکی دیموکراتین و بە هەڵبژاردن هاتوین،
بەڵام ٢٥ فەبریوەری کە لاوانی بەغدا ڕژانە گۆڕەپانی تەحریرەوە، مالیکی
هەزاران لە چەکدار و چەقۆ کێشەکانی ناردە سەر خۆپیشاندەران ویەکەم رۆژی
خۆپیشاندانەکانی لە خوێن هەڵکێشا.
دیاره کوردستان پێش عێراق جۆشی گرت لە بەر گەندەڵی زۆرتری دەسەڵاتی
هەرێم، بەڵام مەسعود بەرزانی لە جێگادا نەبوو تا هەمان شەکر بشکێنێتەوە
کەچی زۆرێک لە نوسەرانی لایەنگر لە دەسەڵات و معاشخۆرەکانی هاتنە دەنگ
و قسەکانی حوسنی موباەرەکیان لە کوردستان دووبارە کردەوە له‌پاڵ چه‌قۆ
کێش و ده‌سگا ئه‌منیه‌کانی وه‌ک زانیاری و پاراستن هێزی دژه‌تیرۆر به‌ئومێدی
له‌بار بردنی که‌شی ئازادی سلێمانی و شاره‌کانی تری کوردستاندا.
ئەو دەستەواژەیەی سەرەوە "که‌کوردستان تونس و میسر نیه" ئەگەر یەک
هێمایه‌ک بێ ئەوەیە کە کە سانێکی به‌کرێگیراو دەیانەوەێ لە ورەی خەڵکی
وەدەنگ هاتوو کەم بکەنەوە، ئەگینا سیستەمی بەڕێوە بردنی وڵاتانی
ئیسلامی و عەرەبی لە رۆژ هەڵهاتدا خاڵی هاوبەشیان زۆرترە تا خاڵی ناکۆک،
بۆ نمونە ئەگەر دەسەڵاتادارنی وەک لیبیا و میسر و یەمەن بە نیازن
کوڕەکانیان جێگەیان بگرنەوە ئەوە لای ئێمەش لە کوردستان لە جێگای یەک
کور ئەوا هەریەکە و دوو کوڕی ئامادەیە، ئەگەر لە تونس و میسر وسوریە
ڕێژەی فەساد نۆیەم و دەیەمەن لە جیهاندا ئەوە کوردستان عێراق یەکەم و
دووەمن، خۆ ئەگەر حوسنی موبارەک و عەلی عبدولا ساڵەح تەقە لە خەڵکی
دەکەن ئەوە ١٧/٢ باشترین شایەتە کە ئێمە چ دڕندە گەلێک ده‌سه‌ڵاتدارن
له‌م هه‌رێمه‌وه‌چه‌ندیان جیاوازه‌له گه‌ڵ‌قه‌زافی و عه‌لی عه‌بدوڵا
ساڵه‌حدا.
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ش حکومه‌تی خۆماڵی یه‌و ئه‌زمونێکی بێ وێنه‌یه وه‌ک
ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ته‌نها بۆ پارتی و یه‌کێتی و حیزبه‌معاشخۆره‌کانی مه‌داری
ئه‌وانه، وه‌له‌دوور و نزیکه‌وه‌په‌یوه‌ندی به‌ژیان و چاره‌نووسی خه‌ڵکه‌وه‌نیه،
20 ساڵ له‌ئه‌زموونی ئه‌م مافیانه‌به‌قیمه‌تی خوێنی هه‌زاران ژن و
پیاوی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌بووه‌و گیرفانی کۆمه‌ڵێک مشه‌خۆری پڕ کردووه‌و
هیچی تر.
ئه‌م قه‌وانه‌هه‌مان قه‌وانی ده‌سه‌ڵاته‌کە ٢٠ ساڵە بەم ڕسته بێ مانا‌و
و بێ ناوەڕۆکانە ده‌یده‌نه‌به‌رگوێمان و له‌ولاشه‌وه سەروەت و سامانی
خەڵکی دەدزن و دەمی نوسەری ناشیرین و بێ ویژدانی پێ چەور دەکەن تا دوو
قسەی خێریان بۆ بکەن و بڵێن بابە کوردستان میسر و تونس نییه جارێ
ماویەتی.
6\4\2011
ماڵپه‌ڕی سیروان ئه‌مین
|