کورد له ئازاردا
مێژووی له خۆشی و ناخۆشیه‌کاندا هه‌یه ،
نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵیش گوڕ‌و تینێکی زیاتر به خۆوه ده‌گرێ.

مه‌هدی کاوانی
ئیمڕۆ 11 ڕه‌شه‌مه‌ی 2708 کوردیه‌و ته‌نیا 8 ڕۆژمان ماوه پێ بنێینه
ساڵی نوێی کوردی که ده‌کاته 1ی نه‌ورۆزی ساڵی 2709 .
ساڵنامه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌و مانایه نیه که سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و
نه‌ته‌وه له‌و ڕۆژه بووبێ ، به‌لکو ڕووداوێکی هه‌ره گرنگی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه
، دواتر ده‌بێته ساڵنامه‌که‌ی . مێژووی په‌یدا بوونی کوردانیش له نه‌ته‌وه
زاگرۆسه‌کان ده‌ست پی ده‌کات که ده‌کاته شه‌ش هه‌زار ساڵ به‌ر له
ئێستا نه‌ک ساڵنامه‌ی کوردی واته 2709 ساڵ به‌ر له ئێستا.
زۆر که‌س هه‌نه نه‌ورۆزو ساڵنامه‌ی کوردی بۆ گێڕانه‌وه‌ی حکایه‌ته
کۆن و ئه‌فسانه‌کان ده‌گێڕنه‌وه له مه‌ڕ که‌سایه‌ت و سه‌رکرده‌و
پاله‌وانه کوردیه‌کان. هه‌نه به ئه‌فسانه تێ ده‌گه‌ن. تا ئێستا
زانیاریه‌کی ئه‌و تۆمان له مه‌ڕ نه‌ورۆزو زووحاک و مێژووی کوردان وپه‌یوه‌ندیان
به یه‌که‌وه نیه. تا وه‌کو ئیستاش سه‌ری ساڵی کوردی به‌شۆڕشی کاوه‌ی
ئاسنگه‌ر له دژی زووحاک ده‌به‌ستنه‌وه. جا به ته‌واوه‌تیش دیار نیه
ئه‌و پێکه‌وه به‌ستنه‌وه‌یه به عه‌فه‌وی بووه یان مه‌نتقی میژوویی
هه‌یه . خۆ ئه‌گه‌ر بهاتبایه ساڵنامه‌ی کوردی به جوله‌ی میژووی
کوردان و ئه‌و ڕووداوانه‌ی که تییاندا ڕووی داوه، ببه‌سترابایه‌وه ،
مرۆ سه‌ره‌ده‌ریه‌کی له‌و په‌یوه‌ندیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ماده‌کان و کاوه‌و
زوحاک ده‌کرد.
به‌ڕیز حه‌بیبڵلای تابانی که نوسه‌رێکی فارسه له په‌رتووکه‌که‌ی خۆی
به ناوی (هاونه‌ته‌وه‌یی کورد‌و ماد)که جه‌لیل گادانی کرویه‌تیه
کوردی و له لاپه‌ڕه233 دا ده‌ڵێ : ئیمپڕاتۆڕیه‌تی ئاشووری له 612 ی
پێش زایین له سه‌ر ده‌ستی ماده‌کان که کورده‌کانن ڕووخاوه‌و شاری نه‌ینه‌وای
پایته‌ختیان که ده‌کاته شاری مووسڵی ئێستا که‌وتۆته بن ده‌ستیان و
به ته‌واوه‌تی کۆتای‌یان به ئیمپڕاتۆڕیه‌تی ئاشوور هێناوه‌و له‌وێوه
مێژووی کورد ده‌ست پێ ده‌کات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردی ئه‌و مێژووه‌و
ساڵی کوردی بکه‌ین نزیکه‌ی 75 ساڵ جیاوازی هه‌یه . واته مێژووی ساڵی
کوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 75 ساڵ به‌ر له‌و مێژووه‌وه، جا نازانین هه‌له‌ی
مێژووه یان ساڵنامه‌ی کوردی یان ڕووداوی تر وه‌ک هه‌ندێ که‌س باس له
نه‌ورۆزو له ناوبردنی زووحاکی زۆردار ده‌که‌ن. به هه‌ر حاڵ ماده‌کان
زیاتر له 100 ساڵ به‌ر له ڕووخانی ئاشوور ده‌وڵه‌تی فراوانی خۆیان هه‌بووه‌و
پایته‌خته‌که‌شیان هه‌مه‌دان بووه. که کۆتاییشیان به ده‌وڵه‌تی
ئاشوور هێناوه، ئه‌وه‌نده‌ی تر سنووری ئیمپڕاتۆڕیه‌ته‌که‌ی خۆیان
فراوان کردووه . مێژووی کوردان و نه‌ورۆز و کۆتایی ئاشووریه‌کان له‌و
سه‌رده‌مانه بووه که ماده‌کان حوکم ڕانی ته‌واوی ئه‌و کوردستانه‌یان
کردووه.
11 ئازاری ساڵی ١٩٧٠ – ١٩٧٤ که تیادا یه‌که‌م به‌لگه‌نامه‌ی نێوان
شۆڕشی کورد‌و حکومه‌تی سه‌دام مۆرکراوه که تیایدا دانراوه به هه‌ندێ
له داخوازیه‌کانی کورد .
١٦ئازاری ساڵی ١٩٨٨ کاره‌ساتی جنێوسایدی ڕژێمی سه‌دام حوسێن که گازی
ژه‌هراوی به سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه باراندو له ئه‌نجامدا زیاتر له
پێنج هه‌زار هاوڵاتی پێیه‌وه شه‌هید بوون و به هه‌زارانیش بریندار
بوون و هه‌ندێکیان ئێستاشی له گه‌ڵدابێ کارتێکردنه‌کانی ئه‌و گازه ژه‌هراویه‌یان
به سه‌ردا ماوه . زۆری نه‌برد بالیسان و شێخوه‌سانان و هه‌ندێ له
ناوچه‌کانی بادینان و شوێنی تر به‌ر هه‌مان گازی ژه‌هراوی که‌وتن و
قوربانیه‌کی زۆری به دواوه هات . کاره‌ساتی ئه‌نفال و گۆڕه به کۆمه‌ڵ
کوژیه‌کانیش له ساڵی ١٩٨٨ به‌شی هه‌ره زۆریان له مانگی ئازار بوو .
ڕاپه‌ڕینی کوردانی باشوور و کۆڕه‌ویه‌که‌ی هه‌مدیسان له مانگی ئازاری
ساڵی 1991 بوو که تیایدا بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ خه‌نده‌و گریانه‌کان
تیکه‌ڵ یه‌کتر بوون . به‌ڵێ له‌و مانگه‌دا کوردی باشوور گه‌وره‌ترین
خۆپیشاندانی میژوویی کرد که خۆپیشاندانێکی بێ وێنه‌یی بوو له ژیانی
کورد‌و بزاڤه نیشتمانیه‌که‌ی . گه‌لی کوردی ڕاپه‌ڕیو بۆ ماوه‌ی نیو
مانگ توانی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێمی سه‌دام حوسێن له ته‌واوی
خاکی کودستان به که‌رکوک و خانه‌قینشه‌وه به‌و هه‌موو سووپا زه‌به‌لاحه‌و
ده‌زگایانه‌یه‌وه پاک کاته‌وه . چه‌ند ڕۆژێکی نه‌برد به پیلانێکی
دوژمنان و ده‌توانم بڵێم ئه‌مه‌ریکیش موژده‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کان له ته‌واوی
عیڕاق و کوردستان ئاوه‌ژوو کرایه‌وه . واته ئه‌مه‌ریکیه‌کان ڕێگه‌یان
به ڕژێمی تێکشکاوی سه‌ربازی سه‌دام دا که خۆی خڕ کاته‌وه‌و کۆتایی به
سه‌رکه‌وتنی گه‌لانی ڕاپه‌ڕیوی عیڕاق و کوردستان بێنێ و ئه‌ویش ده‌ستی
نه‌پاراست و ئه‌و نیشتمانه‌ی تێکه‌ڵ به خوێن کرد . بۆ کورده‌کان کۆڕه‌ویه‌کی
دوو ملیۆنی لێ که‌وته‌وه . واته دوو ملیۆن له کورده‌کان به کۆمه‌ڵ
ڕوویان له سه‌ر سنووره‌کانی ئێران و تورکیا کرد به مه‌به‌ستی ماڵ
ئاوایی له نیشتمان . به‌ڵێ له به‌ر ده‌م شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ملیاره‌ها
له خه‌لکی جیهان به چاوی خۆیان ئه‌و کاره‌ساته‌ی که به سه‌ر کورده‌کان
ده‌هات ده‌یان بینی . به چاوی خۆیان ئه‌وه‌یان ده‌دیت که چۆنچۆنی
دایکان کۆرپه‌له‌که‌یان له سه‌رماو سۆل و برسان له باوه‌ش ته‌واو ده‌بی
و له سه‌ر ڕێگای ڕه‌وره‌وه‌ی ڕۆیشتنه‌کانی خۆیانه‌وه ده‌یان نێژن .
به چاوی خۆیان به هه‌مان شێوه و به هه‌مان کاره‌سات زۆر له به
ساڵا چوه‌کانیشیان ده‌بینی که به هه‌مان کاره‌سات کۆتایی به ژیانیان
ده‌هات . کورده له بواری ڕۆشه‌نبیری هه‌ژاری پێوه دیاره و ناتوانی
ئه‌و کاره‌ساته هه‌ره گه‌وره‌ی جیهانی بوروژێنێ و به هه‌زاران چیڕۆک
و ڕۆمان و کاره‌ساتی جه‌رگبڕی پێوه بووه‌و بیانوسێته‌وه‌و وه‌ک که‌نزێکی
مێژووی له ئه‌رشیفی خۆی بهێڵێته‌وه . ئه‌گینا ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه
هه‌رچی له سه‌ری بنوسرێ هه‌ر که‌مه . ته‌نیا ئه‌و کاره‌ساته بوو هه‌ستی
جیهانی بزواندو هه‌قیقه‌تی کوردی و چه‌وساندنه‌وه‌ی له لایه‌ن داگیر
کارانه‌وه به ده‌ر خست . ئه‌و کۆڕه‌ویه بوو که بڕیاری داکۆکی کردن
له کوردان له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه هێناییه گۆڕێ و
به دوایه‌وه په‌ڕله‌مان و حکومه‌تی کوردی له به‌شێک له خاکی
کوردستانی باشوور لێ که‌وته‌وه‌که تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه .
ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ماشمانه به دوایه‌وه پێ ده‌نێینه مانگی ئازار
مانگی خۆشی و ناخۆشیه‌کان. چه‌ند ڕۆژێکمان ماوه به پیر یادکردنه‌وه‌ی
کاره‌ساتی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه ده‌بینه‌وه‌و به‌خێرهاتنی ڕاپه‌ڕینی
1991 و سه‌ری ساڵی کوردی ده‌که‌ین ، بۆ کورد خۆشیه‌کان و ناخۆشیه‌کان و
ئاسۆی سه‌رکه‌وتن به دووڕیانێکی نادیار کات به‌ڕێ ده‌کات . چه‌ند
ڕۆژێک به‌ر له ئازار هه‌مدیسان بۆ کورد له ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژدا خۆشی و
ناخۆشیه‌کان ئاوێته‌ی یه‌کتر بوون . به‌ڵێ حکومه‌تی فاشی تورکی گه‌وره‌ترین
ئۆپه‌ڕاسیۆنی سه‌ربازی بۆ مۆلگاکانی گه‌ڕیلاکانی په‌که‌که له قه‌ندیل
و شوێنی تر‌و ته‌واوی سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و به‌و هه‌موو
قوربانیه فراوانه‌ی خه‌لکی سڤیلی لیکه‌وته‌وه و به دوایه‌وه له
ناکاو و کاتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو سوپای تورکی به سه‌رشۆڕی کشایه‌وه‌و
به دوایه‌وه گه‌وره‌ترین قه‌یرانی سیاسی له تورکیا دروست کرد‌و
کوردیش له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان ئاهه‌نگی
خۆشی ده‌گێڕێ .
پێشم وایه نه‌ورۆزی ئه‌و ساڵ به تایبه‌تی بۆ کورده‌کانی باکوور تا
بڵێیت هه‌ستیاره . هه‌ستیاره چونکه گه‌ریلا له به‌ره‌ی شه‌ڕ سه‌رکه‌وتنی
به سه‌ر سوپای فاشی تورکی هێنا و ده‌یه‌وێ نه‌شوه‌ی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه
له نه‌ورۆزدا تام و چێژه‌که‌ی بۆ هه‌موو کورد گشت گیر بکات و ناچاری
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکی بکات که چه‌کی شه‌ڕ به‌دیالۆک و چاره سه‌رکردنی
ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد بگۆڕنه‌وه . ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ ئێمه‌ی
کوردی باشوور هه‌مدیسان گشت گیر کردنی ئه‌زموونه‌که‌مانه بۆ ته‌واوی
کورد . هه‌ق وایه له‌و جه‌ژن و خۆشی و کاره‌ساته‌کانیه‌وه ده‌رس و په‌ند
وه‌ربگرین و به‌و پێیه‌وه به‌پیریانه‌وه بچین و بڵێین گه‌وره‌تین
دوژمنی ئێستامان گه‌نده‌لی و گه‌نده‌لچیه‌کانن با شێلگیرانه هه‌موو
تواناکانمان بۆ نه‌هێشتنیان بنێینه‌وه . با سامانه نیشتمانیه‌کانمان
و ئه‌و پاره زۆر‌و بۆره‌ی که له داهاتی نه‌وت ده‌ستمان ده‌که‌وێ پێیه‌وه
کوردستانی پێ جوان که‌ین، ئابووریه‌که‌ی پێ ببوژینینه‌وه و ژیرخانی
ئابووریمان پته‌و بکه‌ینو کۆمه‌کی ئاواره که‌رکوکیه‌کان بکه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌و
نێشته‌جێبوونیان له خاکی خۆیان و باو باپیرانیان . با هه‌موو ده‌نگه‌کانمان
بکه‌ینه یه‌ک و گوشار بخه‌ینه سه‌ر سه‌نته‌ر تاوه‌کو هه‌رچی زووه
ماده‌ی ١٤٠ به ئامانچ بگه‌یه‌نین . با هه‌موومان به‌و گیانه کار بکه‌ین
ده‌وله‌تی یاسایی پێک بهینین . با کۆتایی به ژیانی ملیشیاتگه‌ری و به
حیزبایه‌تی کردنی بواره‌کانی ژیان بهێنین و له شوێنیا ملیشیاتی یاسایی
و ده‌وله‌تی یاسایی بێ ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی بنیات نێین . با هه‌نگاوی
دلێرانه له بوراه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانمان بهاوێژین به تایبه‌تی له
ڕووی مافی ژنان و گرنگی دان به چالاکیه جه‌ماوه‌ریه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی
کار بۆ گه‌نجان . با جله‌کانی زستانمان داکه‌نین و پێشوازی له به‌هار
بکه‌ین . پیشوازی له نوێ خوازی و مۆدێرنیزمه‌و ژیانی شارستانیانه بکه‌ین
.
/07/03/2008
mahdikawani@yahoo.co.uk
|