په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

کورد لە کەرکوک (راسب)ە و لە موسلیش دا (ئیکمال)ە!!


عه‌تا قاجری   

پیش هەرشتێک ببورن لەوەى کە ئەو دوو دەستەواژەیەم بەعەرەبى بەکارهێنا چونکە لە هەردوو کەیسەکەدا لەبەرامبەر عەرەبین...


جاران کەرکوک بنێشتەخۆشەى سەر زارمان و قسەى ناو دیوەخان و ئێستاش موسڵ .


ئێمەى کوردو سیاسیەکانمان پێچەوانەى ئینگلیزەکانین ئەوان قسەیان کەم و ڕەفتاریان زۆر بەڵام ئیمە چەنەباز و فرەڕیسین و بێ بەرهەم و بێ کردارین..ئەوەندەش ئەڵێن پاش و پێشى خومان لێ تێک دەچێت...


لەپاش پرۆسەوە زۆر هەلى گەورەمان لەدەستدا چونکە واقیعێک دروست بووبو ئەگەر ئەوەندەى سیاسیەکانمان خەریکى گفتۆگ و فرەڕێسى مجامەلەکردنى یەکتربوین چارەکێکى ئەوەش بیرێکى جدى و پراکتیکى لەکەلەیاندا نەبوو،


تا واى لێ هات ئەوەندە خومان گرت بەمجاملەوە لەگەڵ ئەمریکییەکان و عەرەبى سوننەو شیعەش کەوتینە مجاملە کردنیان کە لەکاتێکدا ئەوان خۆیان ئامادەکردبوو تا مجاملەى ئێمەبکەن و هەوڵى رازى کردنمان بدەن تا شتێکیان بە بۆنەى ئێمەوە دەسگیربێت..


دواتریش لایەنەسیاسیەکانمان هەر کە دەستیان بە پارەونەوت و دەسەڵات گەیشت ئیتر مجاملەى یەکتریشیان بیرنەما و کەوتنە دژایەتى یەکترى و خۆ بەهێزکردنیان لەسەر حسابى یەکترى و کەرکوک.بەهەرحاڵ حەزم لەگێڕانەوى ڕوداوەکان نى یە هەرکەسێک ئەگەریەک تۆزقاڵیش ووشیار بێت باش تێ دەگات بۆیەى ئەوى کە جیگاى پێکەنین و قاقا لێدانە قسەى سیاسیەکانمانە و باسکردنە لەکەیسى کەرکوک و مادەى سەدوچلى رەحمەتى ،گەڕانەوى بۆسەرهەرێمک کەهیشتا خۆى نەخوشى سیاسیە.


بەبڕواى من کورد بەم سیاسەتەى ئیستاى هەتاماوەبۆنیشى پێوەناکات...لەبەرئەوە لەو سیاسەتەدا راسبن سیاسەتکردن بەیەک (ئۆپشنەوە)هەڵبژاردنەوە ناکرێت و بەیەک جارو بە دووجاریش نى یە سیاسەت پێویستى بەرویا و نەخشەى ڕێگاهەیە.


کوردئەڵێت لەکۆسێک دەرسێک بەڵام سیاسیەکانى ئێمە لەکۆسیک کۆسیکى ترمان بۆ زیادئەکەن کەرکوک بەس نەبوو موسلیش هاتەپاڵى هەمان سیاسەتى هەڵەمان دوبارەکردەوە بەڵام بەشێوازێکى تر ڕەفتارى بەرپرسەکوردەکان و بێ ئاگاییان لە واقیعى شارى موسڵ واى کرد لیستى حەدبا بەبەرنامەى دژایەتى کردنى لیستى برایەتى گرەوەکە بباتەوە..کەچى ئێمەش وەک کابراى مەقستەکە هەرئەڵێن ئیدارى جیاواز و بەشداریمان لەبڕیارو نازانم قسەى قۆڕو هەتابێت هى تریش ئەبیستین و وەک سەدا هەشتاى ناوچە جێ ناکۆکەکان لەژیر کۆنترۆلى پێشمەرگەدایە و هتد.....نازانم ئەوانە بەو مسجانە دەیانەوێ چى بڵێن جگە لە وەى کە ئێمە کەڵەگاى گەڕەکین هیچى تر هەیە؟ لاى هەموانیش ئاشکرایە ئەو لۆژیکە زەمەنەکەى بەسەر چووە وەک دەڵێن: ئەو عەیامە گۆزەشت...باوى ئەو لۆژیکە وەک باوى کەواو سەلتەى گەرمیانى بەسەر چووە...بۆیە ئامۆژگارى ئەوبرادەرە سیاسیانە دەکەم هیچ نەبێت یەک تۆزقاڵ سیاسیانە بیرکەنەوەو مێشکتان فشاربدەن ئەگەربەتەماى مالکى و خەڵکانى وەک ئەون هەقتان بۆبسێنى و کەرکوک موسڵتان بەدیارى پێشکەش بکات ئەوا لە بێ خەبەران کەش کەش سەڵاوات هیچ پیاویکى سیاسى ئامادەنى یە ئایندەى سیاسى خۆى بخاتە تالوکەوە بڕیاریکى ئاوا قورس و گران بدات کە پێچەوانەى خواستى زۆرینەى عیراقییەکانە،


چونکە لەبیرتان بێت عێراق عێراقى هەڵبژاردنە..لەبەرئەوە بەبڕواى من ئەوەندەى خەریکى ئەو جۆرەمسجانەن و پێوەى سەرقاڵن باى ئەوە خەریکى چاککردنى دۆسیەکانى گەندەڵى و پۆخەڵەواتى بن و دەست لەسەر کەم و کوڕەییەکانتان دانێن و دان بەهەڵەى خۆتاندابنێنن،کۆششى زیاد بکەن چونکە ئێوەئێستا لەدوکەیسدا لەیەکیکیاندا راسب و لەئەوى تریشیاندا ئیکمالن.ئەوەندەى بەدواى فاکتەرى دەرەکى دەگەڕین بۆسەرکەوتنتان لەسیاسەت دا باى ئەوە بەدواى بەهیزکردنى فاکتەرە ناو خۆیەکان بن چونکە بە بڕواى من هەرچى سیاسەتێک ئەگەر لەناو خۆى دا هۆکارە بابەتى و زاتیەکانى بەهێزنەبن ئەوا جگەلەشانۆگەرییەک هیچى تر بەولاوەنى یە کە بەتەواوبونى شانۆکە هەندیک چەپڵەت بۆ لێدەدەن و هەرکە لەدەرگاکەش چوەنەدەرێ کاریگەرییەکەى لە سەریان نامێنێت.ئێوەش پێمان دەڵێن گۆێ مەدەنێ هەر پیاولێ ى دەقەومێ..


ئەم دەستەواژەیەش چیرۆکى برادەریکى بیرهێنامەوە بۆئەوى ئێوەش لەگەڵم پێبکەنن بۆتانى باس دەکەم ،برادەرێک هەبوو قوتابى پەیمانگابوو هەرگیز راَستى نمرەکانى خۆى لاى کەس نەئەدرکاند رۆژیک چەند هاوڕیەکى لێ ى دەپرسێن چەند وانەکەوتووى؟ ئەویش دەلێت: هیچ نەکەوتووم .


هاوڕیکانى دەچنەڕاگرایەتى و بەهەرجۆریک بێت سەیرى نمرەکانى دەکەن ئەبینن پێنج وانە کەوتووە.


ئیتر ئەچن بۆلاى دەبینن لەگەڵ کۆمەڵێک قوتابى ڕاوەستاوە و قسەیان بۆ دەکات.یەکێک لە هاوڕکانى قسەى پێ دەبڕێت و پێ ى دەڵێت:کاک فڵان خۆ جەنابتان لە پێنج وانەدا کەوتون.


ئەویش بە پێکەنینەوەدەڵێت:کورە گۆێ ى مەدەرێ هەر پیاو لێ ى ئەقەومێ ......

 


ataqajri@yahoo.com