کورد پاش جه‌نگی جیهانی نه‌یتوانی و ئاماده‌ش نه‌بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
نه‌ورۆز حسه‌ین ساڵح
مێژووی گه‌له‌که‌مان کاره ساته‌کانی زۆری دوباره بونه‌وه به‌ڵام دوباره بونه‌وه‌ی ئه‌م جاره زۆرجیایه له جارانی تر کاره‌ساته‌که‌شی زۆر قورس و گرانتره ،بۆیه ده‌بێ گه‌له‌که‌مان و سه‌رکردایه تی کورد زۆر هوشیارانه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نۆی جهانی و هاوکێشه‌که ڕاگرن ،سیاسه‌تی یه‌ک زلهێزی له دنیای ئه م ڕۆدا کورد توانی سوودی لێوه‌رگرێ ئه‌گه‌ر له ده‌ستی نه‌دا،پێوسته به‌رنامه‌یه‌کی نوێ و هاوچه‌رخانه دابڕێژێ بۆ کارکردن و خۆئاماده‌کردن بۆ دروسکردنی ده‌وڵههتی کوردی شان به شانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی که ئه‌مڕۆ هه‌یه بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه پێوستیت به که‌سانی شاره‌زا له‌م بواره‌دا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له کورد و بێگانه هه‌یه و سه‌نته‌رێک دروست بکرێ و لێکوڵینه‌وه‌ی وورد و سه‌رده‌میانه‌ی بۆ ئاماده‌کرێ، نه‌هێڵرێ ئه‌و هه‌سته‌ی بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی هه‌یه بمرێندرێ.
دیاره کورد زۆر فرسه‌تی مێژووی له ده‌ست داوه و نه‌یتوانیوه ده‌وڵه‌ت دروست بکات به هوێی هۆکاری ناوه و ده‌ره وی من ناڵێم کار نه‌کراوه به‌ڵام پێوستی به باشتر کردنی و چڕکردنه‌وه‌ی کاره‌کان به چه‌ند جه‌مسه‌ری کاربکرێ و زۆر به وریای که دوژمنانی گه‌له‌که‌مان ده‌رکی پێنه‌که‌ن و پارته کوردیه‌کان ناوماڵی خۆیان ڕێکخه‌ن و ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی پیاده‌که‌ن چونکه جه‌ماوه‌ر زۆر لێیان زوویره من باس له په‌رله‌مان و حوکومه‌ت ناکه‌م چونکه به‌شێکن له حزبه‌کان دیاره مه‌به‌ست له نه‌ویستن خۆئاماده‌نه‌کردنه بۆ بنه‌ماکانی دروستبونی ده‌وڵه‌ت هه‌وڵی هه‌موو داموده‌سگاکانی ده‌ووڵه‌ت وپارته‌کان چڕکردنه‌وه‌ی کاره دبلۆماسیه‌کان ، سه‌روه‌ت و سامانی ووڵات به هه‌ده‌ر نه‌ڕوا و به‌شێکی کۆبکرێته‌وه بۆکاتی پێوست به‌زووی که‌رتی کشتوکاڵ گه‌شه‌ی پێبدرێ و هه‌وڵی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی گونده‌کان بدرێ پیشه‌سازیی پێویستی بۆ دابین بکرێ و شوێن دروست بکرێ بۆ هه‌ڵگرتنی خواردن وکه‌لوپه‌لی پێوست بۆ کاته پێویسته‌کان خه‌ڵکی خویان ڕابێنن له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی که‌می شتوومه‌ک و هه‌مووان له ئاستی ئه‌و ئه‌رکه مێژووییه دابین.
با ئه‌م هه‌له مێژووییه له‌ده‌ست نه‌ته‌وه‌که‌مان نه‌ده‌ین ئاڵای کوردستان به ئازادی به‌سه‌ر هه‌موو خاکی کوردستاندا بشه‌کێته‌وه .
ئه‌ڵمانیا nawroz.saleh@hotmail.de
|