٢٢\١١\٢٠١٢
کورد پێویستی به
ئه‌کته‌ری نوێ هه‌یه!

جه‌مالی عەلیالی
له‌و ڕۆژانه‌دا چه‌ند هه‌واڵ زۆر جێگه‌ی سرنج بوون. کێشه و قه‌یرانی
ئابووری له ئاستی جیهاندا هه‌ر وه‌ها به‌ر ده‌وامه به‌ڵام هاوکات
خه‌ریکه سه‌قامگیری په‌یدا ده‌کات، ئه‌وه‌ش به قیمه‌تی ئاڵۆز بوونی
زیاتری باری ژیانی ئاسایی خه‌ڵکی که‌م داهاته. هه‌نووکه مینای ئه‌و
حاڵه له ئوروپادا ده‌بینین. له‌و بواره دا ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به
ناوچه‌که‌مان هه‌بێ دوو خاڵ گرینگن: یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که سیاسه‌تی
ئامریکا ئیسپاتی کرد که خاوه‌نی ئه‌وه‌نده زانست هه‌یه که بتوانێ
ئابووری وڵاتی چین بگرێته ژێر رکێفی خۆی، دووهه‌م ئه‌وه‌که ته‌نیا
ئامریکا و زڵهێزه‌کانیترن که له دۆخی ئێستای ناوچه‌که قازانج
ده‌که‌ن، فرۆشی 6،7 میلیار دۆلار چه‌ک و چۆڵی سوپایی له‌و دوواییه‌دا و
ئه‌وانی پێشووتر ئه‌و ڕاستییه ئاشکرا ده‌که‌ن. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه
پێویسته سه‌رجه‌می سه‌رکردایتی کورد واز له‌و بیرۆکه هه‌ڕه‌مه‌کییه
بێنێ که ده‌ڵێ ئۆباما یاخود رۆمنی ڕژێمی ئێران ده‌ڕووخێنێ، هیچ کام
له‌وانه ئه‌وه‌نده گێله‌که نین که واز له‌و گشته خێروبێره بێنن
که به هۆی سیاسه‌تی ڕژێمی ئێران وه‌ده‌ستیان ده‌که‌وێ.
له ئاستی ناوچه‌که‌دا فاکته‌رێکی گرینگی‌تر شه‌ڕی ئیسرائیل و
فه‌له‌ستینیه‌کانه، ئه‌وه ئیتر داخوازی زڵهێزه‌کان و گه‌لانی
ناوچه‌که‌نیه، ته‌نانه‌ت پێوه‌ندی توورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌ڕه وه‌کوو
پێوه‌ندی جنۆکه‌و بیسمیللایه. ئه‌و خاڵه پێویسته له هێندێک
بواریتره‌وه زیاتر بخرێته به‌رباس.
له ئاستی کوردستانییه‌وه مانگرتنی ڕۆڵه‌کانی قاره‌مانی کورد له
باکوور پاش زیاتر له دوو مانگ به سه‌رکه‌وتووییه‌وه وا به‌گۆێره‌ی
هه‌واڵه‌کان کوتایی پێهات. له ده‌سپێکدا پشتیوانی ده‌ره‌کی له‌و
مانگرتنه زیاتربوو به‌ڵام هه‌تا ده‌هاتوو پشتیوانی زیاتری ناوه‌کی
واته پشتیوانی کۆمه‌ڵانی نه‌ته‌وه‌ی کوردی به‌خۆوه ده‌گرت. له
باشوور رژێمی عێراق هێزی دیجله‌ی له ده‌ڤه‌ری که‌رکوک دامه‌زراند.
ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و هێزه میوانداری و دۆستایه‌تی نیه. ویلیا‌م هێگی
ئینگلیزی له‌مه‌ر ڕۆژئاوا ره‌خنه‌ی ئاشکرای کرد که پێکهاته‌که‌ی ئه‌و
ماوه‌ی کۆتایی سوریا، کورد ناگرێته خۆی و ئه‌وه خاڵێکی لاوازی ئه‌و
یه‌کگرتنه‌یه. ئه‌و فاکته‌رانه ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنن که
هاوکێشه‌کانی سیاسی ناوچه‌که ئاڵوگۆڕی به‌سه‌را هاتووه. شه‌ڕی
چاوه‌ڕوان نه‌کراوی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین و هاتنی هێزی دیجله بۆ
ناوچه‌دابراوه‌کانی باشوور و داخۆیانی هێگ جارێکی‌تر ئه‌و ڕاستییه
ده‌خاته به‌رده‌می سه‌رکردایه‌تی کورد که نه‌ته‌وه‌ی کورد پێویسته
هێزه‌کانی خۆی، واته ڕۆڵه‌کانی خۆی بپارێزێ، نه‌ک هه‌ر له باکوور
به‌ڵکوو هه‌روه‌ها له باشوور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات. سه‌رکردایه‌تی
کوردی پێویسته به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی زیندوو و سه‌رده‌می،
خۆێندنه‌وه‌کانی خۆی به‌گۆێره‌ی دۆخێ نۆێ سه‌رڕاست بکاته‌وه.
نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌مابه‌ین چوار داگیرکه‌ری بێ ده‌ره‌تان گه‌مارۆ
دراوه، ئه‌وانه داخوازیان پارچه پارچه کردنی کورده له باری بیر‌و
بڕوای نه‌ته‌وه‌یی که له‌و ساڵانه‌ی دوواییدا په‌ره‌ی زیاتری گرتووه.
نه‌ته‌وه‌ی کورد به هۆی ئه‌وه که له‌مابه‌ین چوار به‌ردئاشی قورس‌دا
به‌ستراوه‌ته‌وه هانای جووڵه‌ی نیه. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه پێویسته
سه‌رکردایه‌تی کورد بکه‌وێته بیری ئه‌وه که ئه‌کته‌رێکی نۆێ په‌یدا
بکات، ئه‌کته‌رێکی نۆێ نه‌ک له ناو ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناوچه‌که به‌ڵکوو
له ناو زڵهێزه‌کان. ئیسرائیل ده‌یتوانی ئه‌و ڕۆڵه بگێڕێ به‌ڵام به
دوو هۆکاره‌وه ناتوانێ یه‌که‌م له به‌ر ئه‌وه که به کوردی په‌تی
عاقڵیان به‌وه ناشکێ که له‌ناوچه‌که‌دا ته‌نیا نه‌ته‌وه‌ی کورده که
بۆوان جێگه‌ی متمانه‌یه دووهه‌م له به‌ر ئه‌وه که خۆیان سه‌رقاڵی
کێشه‌ی عه‌ره‌به‌کانن.
نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌توانێ به یارمه‌تی ئه‌کته‌رێکی نۆێ هه‌م باشتر خۆی
بپارێزێ و هه‌م ده‌نگی باشتر بگاته گه‌لانیتر له جیهاندا. ئه‌وه‌ی
که ئێستا له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورده یه‌کریزی و خۆ پۆشته
کردنه ئینجا ئه‌وه به یارمه‌تی کێ ده‌بێ با ببێ.
٢٢\١١\٢٠١٢
ماڵپه‌ڕی جه‌مالی عه‌لیالی
|