٣٠\۴\٢٠١٠
کورد و عێراقیبوون
(وڵاتی ئه‌نفال و جینۆساید).

پشکۆ ئه‌مین
پاش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی توشی داڕمانێکی سیاسی و ئابووری بوو بوو
به هۆی ئه‌و هه‌موو شه‌ڕو هه‌رایانه‌ی که دژی به‌رپا ده‌کرا و ڕۆژ
به ڕۆژ ئیمپراتۆریه‌ته‌که‌ی له هه‌ڵوه‌شان و لاوازی‌دا بوو ، تاوای
لێهاتبوو به وڵاتی پیاوه نه‌خۆشه‌که ناسرا بوو، ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کانیش
چاویان بڕیبوه ئه‌و خاک و وڵاتانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی،!
ئینگلیز و فه ره‌نسا و ئیتالی له نێوان خۆیاندا به پێی رێکه‌وتننامه‌ی
سایکس بیکۆ ، وه‌ک میراتی باوک مرده دابه‌شیان کرد به پێی ئه‌و رێکه‌وتننامه‌یه
ئێرااق به‌ر به‌ریتانیا که‌وتبوو بۆیه له ساڵی 1916 دا هێرشێکی کرده
سه‌ر به‌سره له به‌نده‌ری فاوه‌وه توانی پاش که‌متر له 3 ڕۆژ شه‌ڕکردن
به‌سره داگیر بکات، به‌م شێوه‌یه توانی تا ساڵی 1918 هه‌روو ویلایه‌تی
به‌غداو به‌سره له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌کان ده‌ربهێنێت ،بیکاته
موسته‌عمه‌ره‌ی خۆی، وڵاتی ئه‌نفال (عێراق) له23 ئابی 1921دا له‌لایه‌ن
داگیرکه‌ری ئینگلیزیه‌وه دروست کرا ، ئه‌وکاته ته‌نها له‌دوو ویلایه‌تی
به‌غدا و به‌سره پێکهاتبوو،ئینگلیزه‌کان هه‌ر له زووه‌وه چاویان
بڕیبوه خوارووی کوردستان ده‌یان ویست داگیریبکه‌ن و بیخه‌نه سه‌ر
عێراق، له‌وکاته‌شدا له خوارووی کوردستاندا که ئینگلیزه‌کان بۆ مه‌رامی
خۆیان به ویلایه‌تی موسڵ ناویان ده‌برد له‌لایه‌ن کورد خۆیه‌وه
به‌ڕێوه ده‌برا، مه‌لیکی کوردستان شێخ مه‌حمودی حه‌فید ده‌وڵه‌تێکی
کوردی تێدا دامه‌زراند بوو، گه‌رچی له سه‌ره‌تادا ئینگلیزه‌کان
پشتگیریان لێده‌کرد ده‌یان ویست شێخ‌یش ببێته پیاوی ئینگلیز و له خزمه‌ت
به‌رژه‌وه‌ندی ئینگلیزه‌کاندا بێت نه‌ک نه‌ته‌وه‌که‌ی، به‌ڵام شێخی
کورد په‌روه‌ر به‌مه ڕازی نه‌بوو، ئه‌مه وای کرد ئینگلیزه‌کان که‌وتنه
هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی نۆکه‌ر و ئه‌ڵقه له‌گوێی سه‌ر به‌خۆیان و
دووبه‌ره‌کی نانه‌وه بۆ بێهێزکردنی شێخ و حوکمه‌ته‌که‌ی، به پێی
سیاسه‌تی( کوت کوت کردن و ده‌ست به‌سه‌را گرتن) توانی هه‌ندێک عه‌شایری
کوردی وه‌ک نۆکه‌ر له دژی شێخ به‌کاربهێنێ له1923دا ده‌وڵه‌تی ئینگلیز
له‌پیناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدا په‌لاماری خوارووی کوردستانی‌دا، له‌پاش
چه‌ندان شه‌ڕ و به‌رگری کردنێکی بێوێنه‌ی خه‌باتگێڕانی کورد دژ به تۆپ
و تانک و فڕۆکه‌ی ئینگلیز که بۆ یه‌که‌م جار شاری سلێمانیان بۆردومان
کرد، له‌و شه‌ڕه نابه‌رامبه‌ردا هێزی کوردی نه‌یتوانی له‌به‌رده‌م ئه‌و
سوپا به‌هێز و پڕچه‌که‌ی ئینگلیزدا خۆی ڕابگرێت و شکستیخوارد. شێخی نه‌مر
به برینداری له ژێر به‌رده‌قاراماندا به‌دیل گیرا و کۆتایی به‌و
حوکمه‌ته کوردیه هێنرا، گه‌رچی له19 .4. 1924 دا به‌ناوی موشکله‌ی
ولایه‌تی موسڵ هیئه‌تێک له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانه‌وه نێررا بۆ
کوردستان بۆ لیکۆڵینه‌وه له موشکله‌یه و ده‌ستنیشان کردنی سنووری ده‌سکردی
به‌ینی عێراق و تورکیا، هاتنی ئه‌و هه‌یئه‌ته بۆ کوردستان و مانه‌وه‌یان
بۆ ماوه‌ی 3 مانگێک له کوردستاندا پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان له یاداشتنامه‌که‌یاندا
داوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان کرد،گه‌رچی پێش ئه‌مه‌ش به هه‌وڵ و خه‌باتێکی
زۆری جه‌نڕاڵ شه‌ریف پاشا له کۆنگره‌ی ئاشتیی پاریس‌دا بۆ به‌ده‌ست
هێنانی مافه‌کانی کورد، له به‌نده‌کانی62،63،64 په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ردا
که10 8 1920 به‌سترا بڕیاردرا به دامه‌زداندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی
سه‌ربه‌خۆ ،وه هه‌روه‌ها له 24. 12. 1922داگیرکه‌ری ئینگلیز و عێراق
روونکردنه‌وه‌یه‌کیاندا به کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لاندا که تیایا هه‌ردولایان
به‌ڵینیاندا، که‌دان به‌مافه‌کانی کوردی خوارووی کوردستاندا بنێن ، تا
دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆش له‌و ناوچانه‌دا که زوربه‌ی کورده
و هه‌وڵ ده‌درێت که خه‌ڵکی کورد ڕێکبکه‌ون له‌سه‌ر شێوازی ئه‌و حوکمه‌ته‌ی
که‌خۆیان به‌چاکی ده‌زانن و ده‌یخوازن، که هه‌موو ئه‌م به‌ڵینانه فێڵ
وته‌ڵه‌که بوو له کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان کرا و بۆ رازیکردنی بوو ،! له‌بری
ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵین و په‌یماننامانه جێبه‌جێ بکرێت،که دابوویان به‌کورد
کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان دژ به خواستی نه‌ته‌وه‌ی کورد له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی
ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری ئینگلیزی‌دا له 16. 12 .1925داکۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان
بڕیاریدا به لکاندنی خوارووی کوردستان به ئێراقی دروستکراوه و به‌م
شێوه‌یه هیوا و ئاواتی نه‌ته‌وه‌ی کورد کرا به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
به‌ریتانیا و پاشانیش عێراق، ووته به‌ناوبانگه‌که‌ی ئه‌دمۆنسی ئه‌فسه‌ر
و سیاسه‌تمه‌داری ئه‌وساکه‌ی به‌ریتانی باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌ن،
(که ده‌ڵێت عێراقی پێکهاتوو له ویلایه‌ته‌کانی به‌غدا و به‌سره
عێراقێکی کامڵ و ده‌وڵه‌مه‌ند و خۆڕاگر نا‌بێت به‌بێ ویلایه‌تی موسڵ) ،
بۆیه به زۆری زۆرداره‌کی و به‌بێ ره‌زامه‌ندیی کورد خوارووی کوردستان
لکێنرا به عێراقی عه‌ره‌بیه‌وه مه‌رامه گڵاوه‌کانی داگیرکه‌ری
ئینگلیزی به‌دی هێنرا و ئه‌و حوکمه‌ته‌ی ئاواتی کورد بوو له‌کوردستاندا
کۆتایی پێهێنرا، وڵاتێکی تێکه‌ڵه‌ی پڕ له ئاشوب و هه‌ڵا له چه‌ند نه‌ته‌وه
و چه‌ند مه‌زهه‌بێک له کارخانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی داگیرکه‌ری
ئینگلیزی‌دا دروستکرا، ئاڵایه‌ک و ده‌ستورێک و ته‌نانه‌ت مه‌لیکێکی عه‌میل
و خوازراویشیان له‌ئه‌رده‌نه‌وه بۆ هێناو تاجی نۆکه‌ریان له‌سه‌رنا و
به مه‌لیکی مه‌مله‌که‌تی عێراق ناوزه‌دیان کرد، بێگو‌ێدانه ڕه‌زامه‌ندی
و خواستی ئه‌و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و ئاینه جیاوازانه‌ی که له‌ناو
ئه‌م وڵاته دروستکراوه‌دا بوون، که کورد و عه‌ره‌ب وه‌ک دوو نه‌ته‌وه
و که‌مه نه‌ته‌وه‌ی تورکمان و کلد و ئاشورتێیدا کۆکرابوونه‌وه، جگه
له‌جیاوازیی مه‌زهه‌بی به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب که له دوو مه‌زهه‌بی
شیعه و سونه که بۆ نزیکه‌ی زیاد له 1400 ساڵێک ده‌چێت مێژوویه‌کی
پڕ له شه‌ڕ و کاره‌سات له به‌ینیاندا په‌یدابووه ،ده‌ستیان وا چۆته
خوێنی یه‌کترکه ده‌ست لێهه‌ڵگرتنی ئه‌سته‌مه ،ئه‌م دوژمنایه‌تی
کردنه‌ش ڕه‌گێکی واقوڵی داکوتاوه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌ڵناکه‌ندرێت
له بیر و هۆشیاندا، ئینگلیزه‌کان بێبیرکردنه‌وه له‌و شه‌ڕه دوور و
درێژه‌ی نێوان شیعه و سونه که‌مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می
خه‌لیفه‌ی چوارهه‌می ڕاشدین که عه‌لی کوڕی ئه‌بوتالب بوو وه شه‌رێ به‌ناوبانگی
حوشتر له به‌ینی هه‌وادارانی عه‌لی و هه‌وادارانی عایشه‌ی ژنی پێغه‌به‌ردا
که له‌سه‌ر خه‌لافه‌ت روویدا !پاشان فیڵ کردن له عه‌لی و کوشتنی و
کۆتایهێنان به خه‌لافه‌تی ڕاشدین و گرتنه ده‌ستی خه‌لافه‌ت له‌لایه‌ن
ئه‌مه‌ویه‌کانه‌وه به قه‌تل وعامکردنی شیعه و کوڕانی عه‌لی کۆتایی
هێنان به ده‌سه‌ڵات و خه‌لافه‌تیان که تائێستاش شیعه‌کان هه‌موو
ساڵێک هه‌ر یادی ده‌که‌نه‌وه داوای تۆڵه‌یان ده‌که‌نه‌وه !
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا چه‌ندین ئاینی جیاواز جیاوازی تر له‌ناو ئه‌م مه‌نجه‌ڵه‌دا
کۆکرانه‌وه به بێهیچ بنه‌مایه‌کی کولتوری و هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
له نێوان ئه‌ونه‌ته‌وانه‌دا!
ئه‌مه جگه له جیاوازی نێوان نه‌ته‌وه‌ی کورد و خاکه‌که‌ی که
کوردستانه و که خۆی به به‌شیک له‌نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌زانێت خاکه‌که‌ی
به‌به‌شیک له خاکی کوردستان ده‌زانێت و عه‌ره‌بیش که خۆی به‌به‌شیک
له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌زانێت و خاکه‌که‌ی به‌به‌شیک له خاکی عه‌ره‌ب
ده‌زانێت گه‌رچی ئیستعماری ئنگلیزی ئه‌م کاره گڵاوه‌ی له‌پێناو خواسته‌کانی
خۆیدا کرد به‌ڵام وڵاتانی عه‌ره‌بی که عه‌میل و نۆکه‌ر و چڵکاو خۆری
ئینگلیز بوون بوونه پشتگیریکه‌ری ،!
عه‌ره‌بی ئیراقیش بوونه دووبه‌ش به‌شه زۆره‌که‌ی که شیعه مه‌زهه‌ب
بوون دژایه‌تی ئنگلیزیان ده‌کرد، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه، عه‌ره‌بی
سونه که که‌مینه بوون و له%16 ئیراقیان پێکده‌هێنا بوونه نۆکه‌ری
ئینگلیز و پارێزگاریکه‌ری ئه‌م عێراقه زۆڵه‌که‌ی دروستکه‌ری ئینگلیز،
له‌وکاته‌شه‌وه عێراق له لایه‌ن ئه‌م که‌مایه‌تیه‌وه که هه‌ڵگری مه‌زهه‌بی
سونه‌یه به‌ڕێوه ده‌برێت و حوکمی عیراق وسه‌رکردایه‌تی عیراق له‌لایه‌ن
ئه‌وانه‌وه بووه تا رووخاندنی دواترین ده‌سه‌ڵاتداریان که سه‌دامی
فاشی بوو ،له‌لایه‌ن ئه‌مریکیه‌کانه‌وه ! وه هه‌ڵواسینی له‌لایه‌ن
شیعه‌کانه‌وه ! دڕنده‌ی رژێمه‌که‌ی عێراق له‌سه‌رده‌می ئه‌م فارسی
ئومه‌یه‌دا به‌رامبه‌ر به‌کورد و به شیعه گه‌یشته لووتکه‌ی تاوانه‌کانی
عێراق هه‌ر له ته‌عریب و ته‌رحیله‌وه بگره تا جینوسایدکردن و ده‌ربه‌ده‌رکردن
تا ئه‌نفال و کۆمه‌ڵکوژی بێوێنه ، !
ئینگلیز به زه‌بری کوته‌ک و به هه‌وڵی ده‌زگا سیخوڕیه‌کانی، ئه‌م
جۆراو جۆری نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌بانه‌ی له‌ناو ئه‌م مه‌نجه‌ڵه‌دا کۆ
کرده‌وه،هیچ شتێک به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بوو، گرنگ به‌لای کۆلۆنیالیستی
ئینگلیزیه‌وه مسۆگه‌رکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی بوو، ده‌ڵێن، ده‌وڵه‌ت
له‌سه‌ر ئه‌ساسی پێکه‌وه ژیان هاو خاک و هاوچاره‌نووس و هاوکولتور و
هاومێژووی و هاوزمانی دروست ده‌بێت ،یاخود له‌سه‌ر‌شێوه‌ی داگیرکردنی
خاک و وڵاتێکی‌تر، وه‌ک ئه‌وه‌ی که کوردستانیان داگیرکرد و ئه‌وڵاتانه‌یان
دروست کرد که تا ئه‌مرۆش کۆلۆنیالیستی کوردستانن ، وه‌ک( ئیران و
عێراق و سوریا و تورکیا) !
له مێژووی 89 ساڵه‌ی درستکرنی ئێراقه‌وه و لکاندنی خوارووی
کوردستان پێوه‌ی ! نه له پێشه‌وه‌ی ئه‌و به‌رواره‌وه تا ئه‌مڕۆش نه‌چاره‌نووسێکی
هاوبه‌ش و نه کولتورێکی هاوبه‌ش و نه مێژوویه‌کی هاوبه‌ش نه‌ناسنامه‌یه‌کی
هاوبه‌ش دروست نه‌بوه و ناش بێت، به‌ڵکو له‌بری ئه‌مه میژوویه‌ک
دروستبوه که مێژووی ئه‌نفال و جینوساید و ده‌ربه‌ده‌ری و هه‌ڵواسین و
خوێن لێتکانه، کولتورێک دروستبووه که کولتوری ڕق و قینه و دژایه‌تی
کردنه،چاره‌نووسێک دروستبووه که‌وێنه‌ی لێکترازان و به‌گژاچوونه‌وه
و ره‌فزکردنی یه‌کتریه، ئه‌مانه‌ش پێکڕا لای نه‌ته‌وه‌ی کورد گوتارێکی
دروست کردووه که گوتاری یا کوردستان یان نه‌مانه که درێژه پێده‌ری
ئه‌و گوتاره‌یه که‌له‌دروستکردنی عێراقدا له بیسته‌کاندا وله‌شه‌ڕی
به‌رده‌رکی سه‌رادا خه‌ڵکی کورد هاواری ده‌کرد و ئه‌یانووت ئێمه
کوردین کورد مانده‌وێت عه‌ره‌ب هینه‌و. نامانه‌وه‌یت ،وه ئه‌مه‌ش به
شیوه‌یه‌ک له شیوه‌کان بانگکردن بوو له دوو شوناسی دژ به‌یه‌ک ،شوناسی
ئێمه‌ی کوردی کۆیله و داگیرکرا و ئه‌نفالکراو به‌زۆر به عێراقه‌وه
لکێنراو و ، شوناسی ئه‌وانی جینۆساید که‌ر و داگیرکه‌ر و ئه‌نفالکه‌ر و
خاک تاڵانکه‌ر و سه‌روه‌ت و سامان به‌ر ، ئه‌م دوو گوتاره دژه یان
ئه‌م دوو شوناسه دژه !ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یانت که له عێراقدا ئاره‌زووی
پێکه‌وه ژیان نیه و نا‌بێت ، به‌کوردیه‌که‌ی واته ئێمه عێراقینین و
ناشبینه عێراقی!
(سه‌دام باش له‌مه تێگه‌یشت بوو بۆیه له به‌سره به‌گاڵته پێکردنه‌وه
ووتی گه‌ر له خه‌ڵکی سلیمانی بپرسیت خه‌ڵکی کوێیت ده‌ڵێت ئه‌نا
کوردی،نالێت خه‌ڵکی کوێم یان له‌فلان شاره‌وه هاتوم وه ناشلێت
عێراقیم).
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه واته له دروستکردنی
عێراقه‌وه کورد و عه‌ره‌ب یه‌کگرتنێکی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یان له‌به‌یندا
نه‌بوو به‌ڵکو یه‌کگرتنێکی به‌زۆر و بێخواست بوو، پێتخۆشه ئه‌وه‌یه
و پێت ناخۆشه هه‌ر ئه‌وه‌یه،پێت خۆشه عێراقیت،! پیت ناخۆشه هه‌ر ده‌بیت
عێراقیبیت ! بۆیه هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه ئه‌م به‌زۆر سه‌پاندنه
ڕه‌تکرایه‌وه، ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌کانی کورد له شێخ مه‌حموده‌وه تا
ئه‌یلول و شۆڕشی تازه به‌رپه‌رچدانه‌وه و ده‌نگ وهاوار و ره‌فزکردنی
به‌عێراقی بوون بوو ! هاواری( نامانه‌وێت پێکه‌وه بژین بوو)! ئێمه له‌وڵاتی
خۆمان ئێوه له‌وڵاتی خۆتان بوو !هاواری کوردستان هی خۆمانه با ده‌رچێت
لێی بێگانه بوو !لای شیعه‌ش هه‌ر به‌هه‌مان شیوه بوو ، به‌شیکی
زۆریان دژی ئه‌م یه‌کگرتنه بوون ئه‌وه‌تا ئێستا پاش رووخانی سه‌دام ده‌رده‌که‌وێت
که له ناوچه سونی نشینه‌کاندا شیعه ده‌رده‌کرێت و له شیعه
نشینه‌کانیشدا سونه ده‌رده‌کرێت له هه‌ردوو به‌شه‌که‌شیدا به‌بێجیاوازی
کورد ده‌رده‌کرێت!
هاواری ئێمه عێراقی نینی کورد هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌وه گوێچکه‌ی به‌سم
ئاخنراوی ئیستعماری ئینگلیزی و عێراقی که‌ڕ ده‌کرد، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م
ره‌تکردنه‌وه‌یه‌دا ئه‌نفال و جینۆساید و هه‌ڵواسین وه‌ڵامی داگیرکه‌ربوو،
که تۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی ترت نیه و ئه‌مه چاره‌نووسته ده‌بێت به
عێراقیبوون رازیبیت ، نا‌توانیت ده‌ستبه‌رداری عیراقی بوون ببیت ،به‌م
شێوه‌یه ئێمه‌ی کورد و کوردستانی به زۆر کراینه عیراقی له‌سه‌ر ئه‌ساسی
داگیرکردن، جاده‌بێت نه‌ته‌وه‌ی کورد چ سۆزێکی بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه هه‌بێت،
له چیدا هاوبه‌شین، له‌زمانمان، له کولتورمان، چ ڕێکه‌وتنێکی هاوبه‌ش
هه‌یه له به‌ینی ئێمه و ئه‌واندا،ڕابوردووی ئێمه و ئه‌وان لێوا و
لێوه له ڕابردوویه‌ک که ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری و ئه‌نفال و
جینۆسایده به تراژیدیای کیمیاباران تابلۆکه‌ی کێشراوه،ئا ئه‌مه‌یه
وات لێده‌کات که پتر بیر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و تێکدان و
وێرانکردنی ئه‌وسنووره ده‌ستکرده ئیستعماریه بکه‌یته‌وه که به
تۆپز و داگیرکاری وێنه‌ی کێشراوه و ئه‌و چوارچێوه‌یه هه‌ڵوه‌شێنیت که
تاکو ئێستاش سوکایه‌تی به خۆت و به‌نه‌ته‌وه و به‌گشت پیرۆزیه‌کانت ده‌کات،خه‌ڵکی
کورد به‌گشتی ئه‌مه‌ی ره‌فز کردوه که‌م کورد هه‌یه چ له کوردستان و
چ له له ئه‌وروپادا که لێیبپرسن خه‌ڵکی کووێت یان له‌کوێوه هاتویت
بڵێت عێراقیم یان له عێراقه‌وه! خه‌لکی کوردله ئه‌وروپادا شه‌رده‌کات
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی عێراق له په‌ساپۆرته‌که‌یدا بنوسرێت، شانازیشی
ده‌کرد که نه‌یهێشتوه ناوی عێراق به په‌سپۆرته‌که‌یه‌وه بێت! خه‌ریته‌ی
کوردستان دواترین کۆلۆنی به‌سنگیه‌وه بوو وه‌ک شوناسێک،!ئه‌وه جێگه‌ی
شانازی بوو نه‌ک عێراق! ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ده‌کرێت له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تیی
کورده‌وه ته‌نها دۆڕانی ده‌سکه‌وته‌کان و مایه پووچی لێشین ده‌بێت ،
ره‌نگه هه‌ڵه نه‌بم که بڵێم سه‌رکردایه‌تیی کورد ئه‌مه چاک ده‌زانێت
که ئه‌وه‌ی ئه‌وان کردیان بۆ ئه‌م عێراقه زۆڵه‌که‌ی ئینگلیز دروستکه‌ر
هه‌ڵه بوو به‌ڵام ڕوویان نایه‌ت دان به هه‌ڵه‌که‌یاندا بنێن ، ده‌بێت
له‌م چه‌ند ساڵه‌دا له‌وه‌ش تێگه‌یشتبن که مالکی و جه‌عفه‌ری و عه‌لاوی
و سه‌دام دوو دیوی له‌یه‌کچووی یه‌کپاره‌ن هیچ جیاوازیه‌ک نیه له
بۆچوونیاندا بۆیه بێده‌نگبوون ،خۆگێلکردنه له‌م ڕاستیه و ئیتر ده‌بێته
تاوان ،!با ئیتر له‌مه زیاتر له‌پێناو ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌کدا خه‌ڵکی
کوردستان چه‌واشه نه‌کرێت تاکه‌ی تووله‌مار به شێوه‌ی جه‌عفه‌ری به‌خێو
بکه‌ین سبه‌ی گه‌وره ده‌بێت و ئه‌نفالمان ده‌کات، ده‌با ئیتر سه‌رکردایه‌تیه‌که‌مان
کوردانه بیربکاته‌وه‌و و له‌به‌ینی عێراقی بوون و کوردستانی بووندا
کورد کوردستان هه‌ڵبژێرێت گه‌ر وانه‌که‌ین ئازادییش له‌ده‌ست ده‌ده‌ین،
با ئه‌و کولتوریی کۆیله‌یه‌تیه‌ی سه‌دان ساڵه به‌سه‌رماندا سه‌پێراوه
بسڕینه‌وه ،! بۆیه ده‌بێت سه‌رکردایه‌تی کورد له‌وه تێبگات که خه‌ڵکی
کورد عێراقی بوونی ره‌فزکردوه ئیتر کۆیله‌یه‌تیش ره‌فزده‌کات قبوڵیش
ناکات که سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی گاڵته و یاری به‌که‌رامه‌تی پێشیلکراوی
بکات !به‌رژه‌وه‌ندی عێراق بخاته سه‌رو و به‌رژه‌وه‌ندی کوردستانه‌وه
،! بۆیه گه‌ر ئه‌مه نه‌که‌ن مێژووش ڕه‌حم به که‌س ناکات !!
شتوتگارت
|