کورد‌و هاوکێشه‌ی سیاسی نوێی عێراق .
به‌ندی عه‌لی واپێده‌چێ گه‌مه‌ی سیاسه‌ت له‌م دواییه‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورد نه‌بێ .. هه‌رچه‌نده به‌نده له‌نه‌سلی نه‌ته‌وه په‌رستان نیه به‌ڵام ئه‌م سیناریۆیانه‌ی له‌م دواییه‌دا نمایش ده‌کرێن ، هه‌موو باس له‌وه ده‌که‌ن که..له‌لایه‌ک پلانێکی سیاسی دژوار ئاماده ده‌کرێ دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان خه‌ڵکی کوردستان ،له‌لایه‌کی تر سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردی یان زۆر بێ ئاگایانه خه‌ریکی پرۆژه‌یه‌کی سیاسی دۆڕاوه، یان به‌ئاگاوه دوای ڕێکه‌وتنێکی ژێر به‌ژێری خه‌ته‌رناک که‌وتووه .. ده‌نا که‌سێک ماوه له‌م ڕۆژگاره‌دا چمکێکی دامه‌نی خۆی ته‌سلیم به‌که‌سانێکی وه‌ک نوری مالکیی تاسه‌ر ئێسقان شیعه‌ی ئێرانیی و سالح موتله‌عی تاکڕکڕاگه کۆنه به‌عسی و بازرگانی پارێزه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ساجیده‌ی ژنی گۆڕبه‌گۆڕو ئه‌یاد عه‌لاوی جێی شوبهه‌تی گه‌نده‌ڵ ..بکات که‌س نازانێ ڕێکه‌وتنه‌کانی هه‌ردوو سه‌رۆک ، خه‌ڵکی کوردستان به‌ره‌و کوێ ئه‌به‌ن..که‌سێکی خاوه‌ن جورئه‌تیش له‌کوردا په‌یانابێت پێمان بڵێت ئه‌م فلیمه به‌ره‌و کوێ ئه‌چێت ..ئه‌وه‌نده‌ی من بێ گومانم ،شته‌کان ئه‌ونده قورس و گران نین که‌خه‌ڵکی ووشیاری کوردستان لێی تێ نه‌گه‌ن ..وه‌بێ گومانیشم له‌وه‌ی که‌ئه‌و شتانه‌ی له‌خه‌ڵکی کوردستان ئه‌شاردرێنه‌وه ، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ن که‌سه‌ر به‌به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ....!! هه‌ربۆیه ئاسایش پارێزه‌کان ناهێڵن خه‌ڵکی کوه‌دستان لێی تێبگه‌ن ..که‌ئه‌مه‌ش هه‌ر دوو مانای هه‌یه ،یان ده‌سه‌ڵات خه‌ڵک به گێل تێبگات ، یان ده‌یه‌وێ خه‌ڵک گێل بکات . ..
|