٢١\١٠\٢٠١٥
کورد و ھەڵبژاردنەکەی
تورکیا.

پشکۆ ئهمین
پێش هەڵبژاردنەکەی
تورکیا، ئاکەپەوئەردوگان و دیموکراسیەتیەکەیان لە بردەم تاقی
کردنەوەیەکدا بوون ،چاودیران و رۆژنامەنوسان وخەڵکی تورکیا بەگشتی
ئەوپرسیارەیان دەکرد کە ئەگەر ئاکەپە زوربەی دەنگەکان نەھێنیت بەرخوردی
ئەردوگان و ئاکەپە چی دەبێت و چی روودەدات؟ لەکاتیکدا دەزانراکە
وەلامی خۆپیشاندرەکانی گازی چۆن درایەوە !وەدەشزانرا
کەداخستنی رۆژنامەکانی تورکیا ھۆکەی جگە لەوەی کە بە دڵی ئاک پارتی و
ئاغای ئەردوغان نیە و رەخنەیان لیدەگریت ھیچیتر لە ئارادانیە ! دیاریش
بووکە زوربەی خەلکی تورکیا ئیتر تەحەمولی ئەردوگان وحیزبەکەی ناکەن و
وەک جاران ناتوانێت زوربەی زۆری دەنگەکان بە دەست بھینیت ! بۆیە بۆئەم
ھەلبژاردنەش دەنگی پینادەن! پاش ئەوەی کە پارتی دادوگەشەپیدانی تورکیا
لە ھەلبژاردنەکەی ١.٧.٢٠١٥ دا توشی شۆک بووبەو شکستە چاوەروان
نەکراوەکەی کە نەیتوانی %٥١ دەنگەکان بەدەست بھێنێتەوە، بەمەش نەیتوانێ
کە بە تەنھا حوکمەت پێکبھێنێت، ھۆی ئەم شکستەش ،سەرکەوتنە مەزنەکەی
کورد بوو کە بۆیەکەم جار لەمێژودا بەربەستی لە % ١٠دەنگەکانی تێپەراند،
کە لە کاتی خۆیدا کەنعان ئیڤرین دژبە کورد داینا بوو! پاش ئامادە
نەبونی حیزبەکانی ئۆپۆزسێون بۆھاوپەیمانی کردن لەگەڵ ئاکەپەدا بۆ
دروستکردنی حوکمەت، بریاردرا بە نوێکردنەوەی ھەڵبژاردن لە ١ .١١ دا!
پاش ئەو ھیستریایەی کەتوشی ئەردوگان وئاکەپە ھات بریاریانداکە لەم
ھەلبژاردنەدا ھەمووریگەیەک بگرنەبەر بۆ بە دەستھینانی زورینەی
دەنگەکان ،تاکە ریگەش ھەوڵدانە بۆ ئەوەی ھادەپ پارتی ئازادی ودیموکراتی
گەلان ئەمجارە نەتوانێت بەربەستەکە ببرێت وە دەنگەکانی جاری پیشو
بھێنیت جا بەھەرشیوەیەک بێت،وەک راکیشانی دەنگی نەژاد پەرستەکانی تورکی
دژ بە کورد، بۆئەمەش وازی لە پرۆسەی چارەسەری ئاشتیانەی کیشەی کورد
ھێناو کەوتە پەلاماردانی پارتی کریکارانی کورد پیکەکە و بەزاندنی
سنوری خواروی کوردستان و پەلاماردان و بوردومان کردنی بنکەو بارەگاکانی
چ لە باکوری کوردستاندا و چ لە خوارودا ،ھەروەھا پەلاماردان وگرتن
وراودونانی ئەندام وچالکوانانی ھادەپ وپیکەکە بەجوریک مەگەر لەساڵانی
ھەشتاکاندا وەک ئێستا بووبێت!
وا دیسانەوە بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستی پێکردۆتەوە کورد ئەمجارە
بەھیوایە لە جاری پێشو زیاتری دەنگەکان بە دە ست بھێنێت ،وە وەک
چاودیران و راگەیاندکاران رایدەگەیەنن ئەمجارە کورد لە ھەلبژاردنی پیشو
دەنگەکانی زیاتر دەبێت لەگەل ئەوھەموو پرۆ پاگەندە وقسەو قسەڵۆکەی
ئەردوگان وداود ئۆغلۆ دژی ھادەپ و کورد دەیکەن ، تەقینەوەکانی چەند
رۆژ لەمەوپێشی ئەنقەرەو سروچ وئامەدو ئەدەنە کە وەک چاودیران
ورۆژنامەنوسانی ئەوروپی دەڵین لە ئەستۆی ئاکە پەدایە،ئەوتا لە کۆنگرە
رۆژنامەنوسیەکەی دوینیدا خاتو میرکل داوا دەکات کە ھەوڵبدریت
رونبکرێتەوە کەلەلایەن کێوە ئەم تەقینەوانە ئەنجام دراون وەسەرۆکی
روسیاش فلادمیرا پۆتینیش ھەمان داوای ھەیە ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت
کەئەوان شکیان ھەیە لەئەنجامدەرانی تەقینەوەکان ،کەبۆچی تەنھا لە
شوینەکوردیەکان و بانگەشەکانی ھادەپدا روودەدەن ! لەم تەقینەوانەدا
زیاد لە ٢٠٠ کەس شەھیدو حەوت سەد کەسێکیش برینداربوون ئەمە جگە لە
راونان وگرتنی زیاد لە ٣٠٠٠ کەس لە لایەن گرانی پارتی ئازادی و
دیموکراتی ھادەپ کە لەناویشیاندا چوار سەرۆک شارەوانی تیدایە وە
ئابلۆقەدانی شاری جزیرەی خۆراگرکە تییدا زیاد لە ٢٠ کەس شەھیدبوون کە
لە ناویاندا مندال وژن وپیرو پەکەوتە ھەبوون پاشان راگەیاندنی باری
نائاسای لەزوربەی ناوچە کوردیەکاندا
وگواستنەوەی سندوقەکانی دەنگدان لەوناوچانەدا کەشک دەکریت بۆ فرت و فیڵ
بیت ! ھەموو ئەمکارە نابەجێیانەی ئاکەپە و ئەردوگان ھەولدانە بۆ ئەوەی
ھادەپ دەنگەکانی بەدەست نەھینێتەوە بە چاوترساندنی کوردو پەشیمان
کردنەوەیان لەودەنگانەی کە بەھادەپیان داوە ! بەم کارە نا بە جێیانە
ئاکەپە نەک روناکی گلۆپەکەی کەسمبولی پارتەکەیەتی پەخش نەکرد بە
تورکیادا بەڵکو تاریکی ورەشی ھێنا بۆ زوربەی ماڵەکانی تورکیا !روی
راستەقینەی فاشیەتی ئەردوگان و ئاکەپە دەرکەوت بەرامبەر بەکورد و
کیشەکەی!
سەرکەوتنی ھادەپ مانای لە گۆرنانی خەون وھیواکانی ئەردوگان و
نەتوانینی لە بەدەست ھێنانی زوربەی کورسیەکانی پەرلەمان واتە بێھیوا
بونی لە گۆرینی دەستوری بنەرەتیی تورکیا لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتی
! کەدەیەویت ھەتا ھەتایە لەسەرکورسی سەرۆکایەتی بمێنێتەوە تا ئاکەپە
دەسەڵاتی بەدەستەوە بێت! ئەمرۆلەم کاتە ناسکەدا کە چەند رۆژێکی کەمی
ماوە بۆ ئەم ھەلبژاردنە چارەنوس سازە خاتو میرکلی کانزلەری ئەڵمانیا
ھاتە تورکیاو لەگەل ئەردوگان و داود ئۆغلودا کۆبوەوە ئەم ھاتنە
لەلایەن پارتە ئۆپۆزسیونەکانی تورکیاو ئەلمانیا و زۆرێک لەرۆژنامەنوس
وچاودیران وەک پالپشتی کردن و بە پشتگیری میرکڵ وحوکمەتی ئەڵمانیا بۆ
مانەوەی ئەردوگان وئاکەپە لە حوکمدا دانرا گەرچی ھاتنی کانزلەر لەم
کاتەدا مەبەستی تایبەتی خۆی ھەبوو چونکە لەپێناو پاریزگاری لە
بەرژەوەندیەکانی ئەڵمانیادا ئەم ھەنگاوەی نا! کە ئەویش ھەوڵدانە بۆ
رازیکردنی تورکیا بۆ ریگریکردن لە لێشاوی پەناھەندە بۆ ئەورپا و
چارەسەرکردنی کیشەی ئاوارەو پەناھیندەکان کە لەناو ئەڵمانیادا خاتو
میرکڵ کەوتۆتە بەررەخنەیەکی زۆر، تەنانەت لە لایەن لایەنگران و
پەرلەمەنتارانی حیزبەکەی خۆشیەوە، بە ھۆی کردنەوەی دەرگاکانی ئەڵمانیا
بەروی ئاوارەکاندا! بۆیە پیشنیاری پیدانی پارەی زیاترو کۆمەکی مالی
زیاتری بە تورکیا کرد ،داودئۆغلو داوای ئاسانکردنی وەرگرتنی ڤیزەی کرد
بۆ ھاووڵاتیانی تورکیا بۆچونیان بۆئەوروپا ، جگە لە مەسەلەی
چونەناوەوەی تورکیا بۆ بازاری ئەوروپای موشتەرەک داوای لە میرکل کرد کە
پشتگیریان بکات لەم کارەدا ،ھەروەھا خواستە گەورەکەی ئەمرۆی ئەردوگان و
داود ئۆغلوی ھێنایەوە پیش کە لەودیو سنوری سوریاوە ناوچەیەکی ئارام
دروست بکرێت وئاوارەکانی تێدا کۆ بکریتەوە ،لە لایەن تورکیاوە
پاریزگاری لێبکریت، بەمەش تورکیا دەتوانێت رێگری بکات لە کورد ، کە
کانتونەکانی جزیرەو کۆبانی نە بەستێتەوە بە کانتونی عەفرینەوە تا
دەسەلاتی کورد بە ھێز نەبێت و خواستی کورد لە پێکەوە لکاندن و یەک
گرتنەوەی سێ کانتونەکەدا جێ بەجێ نەکرێت تا دەسەڵاتی کوردی پەرش و
بڵاوبێت ! ئەم داوای ناوچەی دژە فرینەی تورکیا لە لایەن ئەمریکا و
ئوباماوە بۆچەند ھەم جار رەت کراوەتەوەو دژایەتی کراوەو پێی نارازین ،
ئەمریکیەکان لەمەرامە ڵاوەکەی تورک و ئەردوگان تێدەگەن ! ھەروەھا
روسیاو چینیش ھەر نارازینبەناوچەی دژەفرین ، ھەموان ئەوە باش دەزانن
کە داعش راستەوخۆ یان نا راستەوخۆ لە لایەن تورکیاوە پالپشت و کۆمەک
دەکریت وە ئەوراستیەش دەزانن کە تاقە شەڕ کەری دژ بە داعش لە
گۆرەپانەکە دا چ لە سوریاوچ لە عێراقدا شەرڤانان و پیشمەرگەیە بۆیە
ئامادەنیە کە پالپشتی لە تورکیا بکات دژ بە کورد و خواستەکانی !
بۆیە داوا لەھەمو کورد دەکەم کەبەجۆش وخرۆشیکی کوردانەوە برۆن بۆ
دەنگدان وپشتگیری لەھادەپ بکەن وە لەسەر ھەموو کورد پیویستە کە پشتگیری
لە ھادەپ بکات بۆ سەرکەوتن لەم دەنگدانەدا چونکە سەرکەوتنی کورد لەھەر
پارچەیەکدابیت سەرکەوتنە بۆ پارچەکانیتر.
ماڵپهڕی پشکۆ ئهمین
|