٢\١\٢٠١٢
کورد و.. هه‌رێمه
سونییه‌کان و.. تاریق هاشمی.

وه‌رگێڕانی: ره‌زا ساڵح
کورد به درێژایی قۆناخه‌کانی مێژوو ، دووچاری جوره‌ها کوشتن و ده‌ربه‌ده‌ری
و راگواستنه‌وه‌ی زۆرملێ و، دوورخستنه‌وه و، چه‌وسانه‌وه بوونه. به
تایبه‌تیش له ماوه‌ی داگیرکردنی ئیمپریالیزمی عوسمانی فاشی و ، له سه‌رده‌می
فه‌رمانڕه‌وایی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی فاشی ، که حکومه‌ته عێراقییه
به‌عسییه‌کان نوێنه‌ریان بوون.. که به‌رهه‌م و میراتی تورکی عوسمانییه
، به ناو عه‌ره‌بچێتییه‌وه.
کورد له عێراقدا ، تا راده‌یه‌کی باش کۆمه‌ڵێ ده‌ستکه‌وتیان به‌ده‌ستهێناوه..
له ئه‌نجامی خه‌بات و تێکۆشانێکی سه‌خت، له دژی سته‌مکاره گه‌نده‌ڵچییه‌کاندا..
توانییان سوود له‌بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی و، سوود له په‌یوه‌ندییه
باشه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان وه‌ربگرن.
له‌سه‌ر خاکی کوردستانی عێراقدا ، بیر و باوه‌ڕی ره‌گه‌زپه‌رستی و
شۆڤێنی هه‌ره‌سیان پێهێنران.. بناغه‌ی سه‌رده‌مێکی تازه‌یان دامه‌زراند
و به‌یانییه‌کی تازه گزنگی دا.. به‌یانیی ئازادی و ئاوه‌دانی و
بنیاتنانی مرۆڤ و پاراستنی که‌رامه‌تی .. به‌دیهێنانی ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه‌ش
، بوون به هانده‌ر بۆ براکانیان له وڵاتانی تردا، وه‌کو تورکیا و
سوریا و ئێران ، که ئه‌وانیش له‌سه‌ر هه‌مان رێباز به‌رده‌وام بن بۆ
هێنانه‌دی ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه و درێژه‌دان به چالاکییه‌کانی کورد له
ناوچه دابه‌شکراوه‌کانیاندا به‌سه‌ر وڵاتانی ده‌ور و به‌ریاندا..
ێگومان دوژمنه‌کانیان به‌م ده‌ستکه‌وتانه دڵخۆش نین، به تایبه‌تیش
تورکه‌کان. که به به‌ر چاوی جیهانه‌وه ، ده‌ست له کورد ناپارێزن و
ئه‌مڕۆ به جۆره‌ها چه‌ک له کورد ده‌ده‌ن.. سوودیان له هاوپه‌یمانییان
له‌گه‌ڵ ناتۆدا و ، په‌یوه‌ندی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مریکا وه‌رگرتووه.
به‌ڵام بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی هه‌رێمه سونییه‌کان له عێراقدا ، له‌وه‌وه
سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه ، که سونییه‌کانی عێراق بڕوایان به ده‌ستووری
عێراقی نوێ نییه.. که ڕێی داوه به دامه‌زراندنی هه‌رێمه‌کان .. وه‌کو
ده‌زانین هه‌ر ئه‌مانه بوون له دژی ده‌ستوور وه‌ستانه‌وه و ده‌نگیان
بۆ نه‌دا .
سونییه‌کان به یارمه‌تی سعوودیه و تورکیا ، به هاوکاری سونییه توند
ڕه‌وه‌کانی عێراق که تاریق هاشمی و ئوسامه نوجێفی رابه‌رییانن، به
شێوه‌یه‌کی ئاشکرا باڵا ده‌ست بوونه. هه‌ر وه‌کو چۆن سعودییه و
موریده‌کانی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن که زه‌بر له شیعه‌کان بده‌ن ، گه‌ماروویان
بده‌ن و بیان کوژن .. تورکیاش هه‌وڵ ده‌دات گوشار بخاته سه‌ر کورد و
گێچه‌ڵیان پێ بکات و گه‌ماروویان بدات و بیان کوژێ و ، شکست به‌و پرۆژه‌یه‌شیان
بهێنێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خوازراویان .. ده‌یانه‌وێ به ده‌ستی
عه‌ره‌ب گۆرزێکی گورچکبڕ له کورد بده‌ن.. به تایبه‌تیش له رێی ته‌یاری
عه‌ره‌بی سوننه‌وه ، که به بیر و باوه‌ڕی شۆڤێنی عه‌ربچێتی سه‌رخۆشن
.. بێگومان مه‌ترسی ئه‌مه‌ش هیچ که‌متر نییه ، له بیری ئه‌تاتورکیی
تورکی ، که دژ به گه‌لانه و، بڕوایان به فره نه‌ته‌وه‌یی و مافه‌کانی
گه‌لان و که‌مایه‌تییه‌کانی تر و پێکه‌وه ژیان نییه.. به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت
ڕایان بماڵن و له‌ژێر دروشمی ئیسلامی ئۆردوغانیدا ، به ته‌واوی له
ناویان به‌رن .. هه‌ر ئه‌م دروشمه ئیسلامییه‌ش بوو.. عوسمانییه‌کان ،
بۆ داگیرکردن و حوکومڕانی ناوچه‌که به‌کاریان هێنا .. له کاتێکدا که
ئه‌مانه خۆیان باوه‌ڕیان به ئایین نه‌بوو.
له‌به‌ر ئه‌مه دامه‌زراندنی هه‌رێمه‌کانی سوننه.. ترسناکترین مه‌ترسییه
له‌سه‌ر کورد ، چونکه ته‌نگ به بوونیان هه‌ڵده‌چنن و، هه‌روه‌هاش ئه‌م
هه‌رێمه سونییانه ، جۆره‌ها یارمه‌تیی له راده‌به‌ده‌ر ، له وڵاته
عه‌ره‌بییه سونییه‌کانی ده‌وروبه‌ر وه‌رده‌گرن.. مه‌به‌ستیشمان یارمه‌تیدانی
تورکه بۆ لێدانی کورد.
له شیعه‌ی عێراق زیاتر، کورد هیچ هاوپه‌یمانییه‌کی راستی نییه.. بۆیه
نابی کورد له یارمه‌تیدانی شیعه ساردبێته‌وه پشتیان لێبکات ، چونکه
لاوازبوونی شیعه‌کانی عێراق ، ده‌بێته هۆی شه‌رمه‌زاری بۆ کورد ..
کورد و شیعه پێکه‌وه خۆڕاگربوون بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی مه‌ده‌نی
تازه .
سه‌رۆک تاڵه‌بانی و بارزانی ، گرنگترین کۆڵه‌که‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ن ،
به هۆی فراوانی شاره‌زاییان و مێژووی خه‌باتی نایابیان . پێویسته له‌سه‌ر
حیسابی خوێنی گه‌لی عێراق و له‌سه‌ر حیسابی یاسا و ده‌ستوور سازش نه‌که‌ن
.. ئه‌وه نه‌که‌ن که ده‌ست له هاوپه‌یمانی شیعه‌کان هه‌ڵبگرن .. که
هاوبه‌شیان بوون له نه‌هامه‌تییه‌کاندا و، له‌گه‌ڵیاندا بوون له سه‌نگه‌ره‌کانی
شه‌ڕ له دژی سته‌مکاردا .. که‌چی هه‌ر له‌و رۆژانه‌دا بوو تاریق هاشمی
و ئوسامه نوجێفی له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی سته‌مکاردا ، له خۆشترین
ژیاندا بوون .
هه‌ر وه‌کو چۆن خوازیاری ئه‌وه‌ین، که کوردستانی عێراق ، ببێ به
نموونه‌ی ده‌وڵه‌تێکی مه‌ده‌نی تازه.. ناشمانه‌وێ که ببێ به په‌ناگه‌ی
پیاوکوژه‌کان و تیرۆریسته‌کان و ، دزه‌کان بحه‌وێننه‌وه .. جێی سه‌رسوڕمان
نییه، که پیاوێکی ده‌وڵه‌ت بدرێته دادگا .. قه‌واره‌ی ئه‌و تاوانه‌ی
دراوه‌ته پاڵی که‌م بێ یا زۆر .. ئه‌مه له ده‌وڵه‌ته هاوچه‌رخه‌کاندا
زۆر رووده‌دا.. هیچ که‌سیش پیرۆز نییه ، له هه‌چ پله و پایه‌یه‌کدا
بێت .. ته‌نها خوێنی عێراقییه‌کانه که پیرۆز و به‌نرخه.
ئه‌گه‌ر قه‌زافی گه‌له‌که‌ی کوشت و ، له سزادان ڕزگاری نه‌بوو ..
حوسنی موباره‌کیش به گه‌وره‌یی و هه‌یبه‌ته‌وه ، به ئه‌وپه‌ڕی رێزه‌وه
، له به‌رده‌م دادگدا ئاماده ده‌بێت ..
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ زۆر که‌س له جیهاندا داوای دادگایی کردنی به‌شار ئه‌سه‌د
ده‌که‌ن ، چونکه گه‌له‌که‌ی ده‌کوژێ .. له تونسیشدا بۆ دادگایی کردنی
سه‌رۆکی هه‌ڵهاتوویان زین العابدین بن عه‌لی دادگا داده‌نرێ .. له هه‌ریه‌که
له به‌حرێن و یه‌مه‌ن ، له ئارادایه که لێکۆڵێنه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیاندا
بکه‌ن .. هه‌روه‌ها له ئیسرائیل‌دا ، بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ سزای به‌ندکردنی
، سه‌رکی پێشووی ده‌وڵه‌ت( موشی کاتساف )درا، به تومه‌تی ده‌ستدرێژی
بۆ نامووس .. ئه‌ی ئێمه بۆ ده‌بێ په‌نای یه‌کێکی وه‌کو تاریق هاشمی
بده‌ین ، که به کوشتن تاوانبارکراوه ؟ بۆ به هێمایه‌کی نیشتمانیی
له سه‌رووی یاساوه بزانرێ و، نابێ ده‌ستی بۆ ببرێ ؟
جیاوازی له نێوان ئه‌و و سه‌رۆکه عه‌ره‌به‌کانی تردا چییه ؟ ئه‌گه‌ر
کورد ، تاریق هاشمی راده‌ستی دادگا له به‌غدا نه‌کات ، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی
سه‌رکرده‌کانی کورد ده‌گه‌یه‌نی و ، گوناهێکه که مێژوو لێیان
نابوورێت.
____________________________
*
ئه‌م نووسینه له لایه‌ن نووسه‌ری عه‌ره‌بی
عێراقی (جواد السعد)ه‌وه
، به زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه، له رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو دا (
٢٨\١٢\٢٠١١) له
ماڵپه‌ڕی «کتابات» دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
نه‌رویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا
ساڵح
|