٢٢\١\٢٠١١
کورد و
ئیمارات.

عارف مەعرووف
ئەوەندمان سەبر لەبن دەستی دکتاتۆردا کێشا تا وای لێهات ئێمەو سەبر لە
هەموو بوارەکان بووین بە دوو ئاشنای یەکتر هەندی جار دەس لە ملانی
یەکتر دەبووین و هەست و نەستی دڵمان لە لای یەکتر هەڵدەڕشت. هەندی
جاریش لە یەک تووڕە دەبوین لە یەکتر شاخی دەبووین و کەسمان ئەوەی تری
نەدەخوێندەوە. (دەڵێن ئەوەی زۆر دەگەرێ زۆر دەزانی) بۆیە ئێستاشی لە
پاڵا بێ نایەڵن خەڵکی کەرکوک وەکو شارەکانی تری کوردستان مافی خۆیان
لەو گەشتە زانیاریانەی کە بۆ ووڵاتەکانی تر دەکرێ هەبێت . نازانم بۆ ؟؟
گەر هەبێتش ئەوە لە رێگای کاری تاکە کەسیەوە کراوە بۆیە دەچێتە بۆارێکی
تەسکەوە ساڵی (2004)دوو هەزارو چوار بوو لە لایەن کۆمپانیایەکی بیانی
ناو شاری کەرکوکەوە ڕێککەوت کە بۆ دەوریەکی رۆژنامەوانی روو بکەینە
ئیماراتی عەرەبی بە هەر حاڵ ئەو کاتە تەنها رێگا بۆ دەرباز بوون لە
ئێراق فڕۆکە خانەی نیو دەوڵەتی بەغدا بوو لەویوە بۆ عەمان پاشان لەویوە
بۆ ئەبوو زەبی.
بەڵێ گەیشتینە ئیمارات من بۆ خۆم یەکەم جار بوو ئەو ووڵاتە ببینم کات
شەو بوو بۆیە یەکەم جار کە لە فڕۆکەخانە کە دابەزیمان هیچی ئەوتۆمان
نەبینی یەکسەر بۆ هوتیل دواتر لە بەر شەکت و ماندووبوون یەکسەر خەو
باڵی بەسەرماندا کێشا. ئەوەی راست بێ سبەیش درەنگ لە خەو هەڵساین ئیدی
دوو دوو و سێ سێ بە یەکەوە بەناو ئەبوو زەبیا پیاسەمان دەکرد . ئەو
هەموو کۆشک و تەلارمان بینی هەر یەکەو لە جۆرێک دروست کرابوو .سەرت
دەکردە چی جێگایەکدا لە بەر خزمەتگووزار لە خۆت ووتان دەبۆیتەوە . بە
ڕاستی بووبوە لوس ئەنجلۆسی عەرەب. شەکت بووین و گەڕاینەوە هوتیل . ئەو
هوتێلەی بۆمان گیرابوو هوتیلی (میلنیوم ) بوو کە تەنها وەزیر و سەر
کردەکان روویان تێ دەکرد . کاتژمێر دەوروەبەر چواری ئیوارە بوو منسقی
دەورەکەمان هات و پێ ووتین کەسبەی کاتژمێر نۆی سەر لە بەیانی
ئۆتۆمۆبیلی دەورەکە دێ بە شوینتانا بۆ هوتیل جا تکایە بەیانی کەس دوا
نەکەوێ..سبەی هەر زوو لەخەو هەڵساین و چووینە ریستورانتی هوتێلەکە لەوی
نانی بەیانیمان خوارد و هیندەی نەبرد ئۆتۆمۆبیلی دەورەکە هات بە
شوینماندا . دیار بوو ئەو جێگایەیی دەورەکەمان تێدا دەبینی بڕێک لە
هوتیلەکەوە دوور بوو بۆیە لە دیمنە پێشکەوتوتووخۆازەکەی ئەبو زەبی
تێرمان خوارد بە راستی ئاستی ماندوو بوون و ئیشی بەر پرسانی ئەو
ووڵاتەی پێوە دیار بوو. هەر لە دەورەکە پێش ئەوەی باسی هیچمان بۆ بکەن
باسی ئیمارتیان بۆمان کرد کە پێشتر چۆن بوەو و چۆن شێخ زاید و شێخ
مەحمەد ئال مەکتوم لە دوای ساڵی (1996) ئەو پێشکەوتنەی بە خۆەوە بینیوە
کە چۆن بە تراکتۆر و شوفەڵ و گەڵابە هەموو ئیماراتی کۆنیان فڕێ دایە
ناو دەریاوە و ئیماراتی نوێیان پێکەوە نا و دایانمەزراند هەر لەو درێژە
باسەداش باسیان لەوە دەکرد کە ئەو نەوتەی ئیمارات دەینێرێتە دەرەوە و
ئەو هەموو کارەی پێ ئەنجام درا دەکاتە لە سەدا بیستی نەوەتی نەوتی
کەرکوک نەک نەوتی ئیراق بەڵکو لە چاو نەوتی ئێراق دەکاتە لە سەدا نۆ ..
بەڵێ بەرپرسانی کورد دەکاتە لە سەدا نۆی نەوتی ئێراق . ئێ خۆ ئێوە بەر
پرسانی کورد لە دوای ساڵی (1991) لە پرۆژەی نەوت بەرامبەر بە خۆراک لە
سەدا سیازدەی نەوتی ئێراق وەردەگرن ئەی کوا ؟؟ ئەوان بۆ ماوەی شەش ساڵ
هەموو ئیماراتیان بنیات نایەوە ، کەچی ئێوە بۆ ماوەی شانزە ساڵە خەریکی
گاوڵکێن . ئەوان هەر نەبێ مەبەستم ئیماراتە پارەی رووخانەکەشیان گرتە
ئەستۆ بەڵام ئێوە لەوەش سەرفراز بوون چونکە دکتاتۆری رابوردوو هەموو بە
تۆپ و هاوەن شۆفڵ و بۆمبا باران کردن کاول کردبوو. بۆیە زۆرتان لە کیس
مایەوە . چی ئاوەدان کرایەوە ؟؟ بەوە دەچێ هەموو کوردستان لە سەر
شێوازی بینای تازەگەری بنیات نرابێتەوە؟؟لە ئیماراتدا هەر لە پای ئەوەی
کاریش نەکەی بڕە پارەیەکی یارمەتی دەوڵەتت هەیە بۆ ئەوەی پێ بژێیت .
یاخود خەرجی ئەو منداڵەت دەگرێتە ئەستۆ تاوەکو دەستی دار دەگرێت.. هاو
ووڵاتییکانی خۆێ بە بێ درامەتی ناژێنێت. ئەمە هەمووی لە بڕی پارەی
نەوتی وەک ووتمان کە دەکاتە لە سەدا نۆی ئێراق . هەرچی ئێوەن بەو هەموو
زیادەیەش کە لە دوای رووخانی دکتاتۆرەوە رووی دا کە نامەوی بڵێم چەندە
بۆ ئەوەی بە دامرکاوی بمێنێتەوە هیشتا هاواری ئەوەتانە کە گوایە زۆرتان
لە خەلکی دامەزراندوە کە نابێ ئەوەندە دابمەزرێت .. ئێ خۆ بێ
دامەزراندن مافی خۆیانە لە ماڵەوە پاڵ بدەنەوە و خەرجی داهاتی
کوردستانیان بە سەرا دابەش بکرێت. کەچی ئەوان رازین خزمەتانیش بکەن و
ئێوە رازی نین بە خزمەتەکار ڕایان بگرن، ئەی قوری کوێ بکەن بە
سەریاندا..لەوانەیە ئەوە بە مێشکتاندا بێت و بڵێن ئیمارات هەموو
دانیشتوانی سێ یەکی کورد نابن . ئەی باشە لە گەڵ ئەوەى نیین کە سێ
ملیۆن بەس هیندی و پاکستانی و فلیپینی کاری تێ دەکات هەر هەمووش دۆلار
لەو ووڵاتەوە دەباتەوە بۆ ووڵاتەکەی خۆی یانی ئیمارات نەک بەس بەتەنها
هاووڵاتیەکانی خۆێ بەڵکو خەڵکانی ووڵاتانی تریش دەژێنێت . کە دەکاتە سێ
ئەوەندەی ئەوەی ئێوە داتانمەزراندوە و بۆڵەتان دێ لە دامەزراندنیان..
کوا کام لە لادیەکانی کوردستان لە شێوازی تازە بنیات نرا وەک ئەوان چۆن
فوجیرەیان بنیات نا؟؟ ئیستاش لە پاڵا بێ ئەگەر چیلکەو دەوەنەکەی
کوردستان نەبێ و خەڵکەکە چاوەروانی دەستی ئێوە بێ نەوتی زستانیان بۆ
پەیدا کەن ئەوا لە سەرمایا دەمرن.. ئەوە کارەبا هەر باسی مەکەن ئێوە
گازی ئەو مولیدانەتان پێ پەیدا نەکرێ کە مولیدەکان دەخاتە ئیشەوە نەک
کارەباکەی.. ئێوە جادە قیرەکەی ناو کەرکوکە ئەمڕۆ دەیکەن و بەس بە
تەنها بارانَێ بەسە بۆ هەڵتەکانی و تێک دانی لە جاران خراپتر و خۆی
بکوژێ تەمەنی درێژی ناگاتە مانگی گەر بارانیش نەبێ.لە ئیماراتا هەموو
دەزانین کە ووڵاتێکی لماویە بۆیە بەردی بنیات لە یەمەنەوە دێنن و ئاوی
خواردنەوە لە ئەوروپاوە و خۆڵی کشت و کاڵ لە لوبنانەوە و ئاوی ئاودانی
کشت و کاڵیان لە سوعودیەوە . ئەمە هەمووی بە پارە ئەنجام دەدرێ کەچی
ئێوە لەم کوردستانی خێر و بێرە ئاو و بەرد و خۆڵە کە ووڵاتانی تر بە
حەسرەتیەوە دەمرن ئەمەش حاڵە کەیەتی (وێرانی) خوا رەحمی کرد ئەمانەمان
هەموو هەیە گەر وەکو ووڵاتی ئیمارات لە دەرەوە بمانهێنایە ئەوا هەموو
خەڵکی کوردستان ئێستا سواڵکەر بوو هەرچەندە ئێساش قووسووریان نەکردووە.
بەڵێ بەرپرسانی کوردی کەرکوک گرنگ ئەوەیە
گیرفانەکان قیرتاو کراوە..نازانم کەی هەستی هاوڵاتیبوون لە لای ئەو
خەڵکە دروست دەکەن بۆ ئەوەی ووڵات بەجێ نەهێڵن و هەست بکەن کەشتێ هەیە
بە ئێرەوەیانەوە دەبەستێتەوە؟؟کەی ناڵەی دەمی ئەو خەڵکە بە سروود
دەگۆڕنەوە ؟؟.کەی وەکو بەرپرسانی ووڵاتانی تر گیرفان لە بیر دەکرێ و
ووڵات دەخرێتە پێش هەموو شتێکەوە (کارێ بکەن پەی سواب نە شیش بسووتێ نە
کەباب).
Arifmaruf2007@yahoo.com
|