کورد و کوردستان
له‌نێوان هه‌بوو و نه‌بوود،
په‌یام و پرسی بێپه‌رده.

موحسین جوامێر
ئه‌وه‌نده‌ی وه‌بیرم بێ، هه‌ر که خۆمم ناسیوه، کوردایه‌تیم کردووه و
دڵبه‌سته و دڵداری وڵاته‌که‌مم، به ساتیش لێم جودا نه‌بووه‌ته‌وه،
زیکرم بۆ کورد و فکرم بۆ کوردستان بووه. خۆشه‌ویستیم، شه‌یداییم، دین و
دنیا و نازدار حه‌یرانم : کورد و کوردستان بووه. که‌م پێکه‌نیوم،
چونکه هیچ خۆشیم له‌خۆ نه‌دیوه، به‌ڵام پێنچ جاران به‌کوڵ گریاوم چ
له‌م دیوه و چ له‌و دیوه، ساڵی 1961 که دایکم کۆچی یه‌کجاره‌کی کرد،
ساڵی 1975 که شۆڕشی کوردستان تووشی نسکۆ بوو، ئه‌وسا مووی سه‌ر و برۆم
هه‌ڵوه‌رین، ساڵی 1988 که کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌م بینی، ساڵی 1991
ساڵی کۆڕه‌وه‌که و ساڵی 1999 که زۆر نامه‌ردانه ئۆجه‌لانیان گرت..
له ساڵی 1988 ه‌وه، بۆ ماوه‌ی ده ساڵ 31 ژماره له گۆڤاری ( هه‌ڵه‌بجه
) م له سوێد ده‌رکرد، به زمانی عه‌ره‌بی و کوردی.
ئه‌گه‌ر له نێو زه‌ماوه‌ندێکیشدا بووبێتم، هاوکات بیستبێتم شتێک به‌عاسته‌م
له کوردستان ڕووی داوه، ئۆقره‌م لێ هه‌ڵگیراوه، نه‌ساومه‌ته‌وه هه‌تا
ڕکێفکوت نه‌چووبێتم و نه‌مزانیبێت چی ڕووی داوه و ئاکامه‌که‌ی چی بووه
له‌و ناوه. مردنی خۆمم خواستووه، وه‌لێ نه‌مویستووه وڵاته‌که‌م به‌قه‌ده‌ر
سه‌ره‌ده‌رزییه‌کیش زیانی پێ بگا یان له‌که‌دار بێت، چونکه ( زوبده‌ی
مه‌تاعی دنیا ) م بوو، بۆیه هه‌موو ده‌مێ دڵم له ترکزه‌دا بووه و
خوایه هاوار چی نه قه‌ومێ ! ـ م وتووه. ئه‌وه‌نده به‌خته‌وه‌ر بووم
به‌م قه‌واره کوردییه‌ی هه‌ر ده‌تگوت یانه‌سیب بوو و بۆ هه‌تیوان ده‌رچوو،
وامده‌زانی کۆرپه‌ی خۆمه و له‌سه‌رمه داکۆکیی لێ بکه‌م و به‌قه‌ڵه‌مه
کوردی و عه‌ره‌بیزانه‌که‌م به‌ر له ناحه‌زان و نه‌یاران بگرم، نه‌وه‌کا
به هه‌ڵوێستی دزێویان ئه‌م ئه‌زموونه له شووشه ناسکتره‌م لێ بشکێنن
و ماڵ له گه‌لم بشێوێنن، قه‌تیش ناوی ( هه‌رێم و ئیقلیم ) م له
نووسینه‌کانمدا نه‌کردووه‌ته پێشکۆی کوردستان.. هه‌ر بۆیه، خامه‌که‌م،
به‌تایبه‌تی دوای نه‌مانی دکتاتۆر، له سه‌نگه‌ردا بووه، به‌نزیکه‌ی
300 وتاری عه‌ره‌بی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا گوزه‌ریان ده‌کرد..
شانازی نییه ئه‌گه‌ر بڵێم کاتێ ده‌نگۆی ئه‌وه که‌وته‌وه مام جه‌لال
ده‌چێته نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و له‌وێ وتارێ ده‌دات، به
په‌له‌پروزێ وتارێکم بڵاو کرده‌وه و دانه‌یه‌کیشم بۆ سه‌رۆکایه‌تیی
کۆمار نارد، تێیدا تکام لێ کرد که ئه‌وه‌یان ده‌رفه‌تێکه و با به‌ده‌م
و له‌فزه شیرینه‌که‌ی په‌یڤێکیش له‌وێ به‌کوردی دابدات، ئه‌وه بوو
مام جه‌لال فه‌رمووی و ئۆخژنم هاتێ، به‌دوایدا کاک مه‌سعوودیش له
کۆشکی سپی ـ دا فه‌رمووی و وامزانی هه‌موو دنیامی داوه‌تێ.
له‌م ڕۆژانه‌دا، له سایتی ( دنیا الوگن ) دا وتاری ( سارکۆزی.. سه‌رۆکی
ئه‌مریکێنراوی فه‌ڕه‌نسا ) که له نووسینی ( مایکل کیمیلمان ) ه و
له ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆڕک تایمزدا بڵاو کرابووه‌وه، تێیدا باسی خه‌سڵه‌تی
چه‌ند سه‌رۆککۆمارێکی فه‌ڕه‌نسی ده‌کا که هه‌ر یه‌ک له‌وان له سه‌رده‌می
حوکمڕانییدا شاکارێکی سه‌رنجڕاکێشی بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی جێ هێشتووه..
ده‌ڵێ : شاڕڵ دیگۆل، ئه‌ندریه مالرۆی نووسه‌ری به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسا
به وه‌زیر ته‌عین کرد. فڕه‌نسوا میتیڕان، مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ری نوێ
کرده‌وه. جاک شیڕاک، مۆزه‌خانه‌یه‌کی گه‌وره که له داڕشتنی جان نۆڤ
بوو، کرده‌وه، تێیدا عه‌زه‌مه‌تی فه‌ڕه‌نسا به‌ده‌ر ده‌خا و ساڵانه
ملیۆنان گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌که‌ن. سه‌رۆکی ئێسته‌یش سارکۆزی، ده‌یه‌وێ
شێوه‌خواردنی فه‌ڕه‌نسا بخاته ڕیزی پێشه‌وه‌ی خواردنه‌کانی جیهان که
ناویان له لیستی یۆنسکۆدا هاتووه.. به‌نده هه‌ر که بارزانیی دووه‌م
به سه‌رۆکی کوردستان دامه‌زرا، به په‌یامێکدا عه‌رزم کرد که گرنگه
له سه‌رده‌می به‌ڕێزیدا و هه‌رچی زووه ئه‌و ئاواته‌ی کورد به یه‌کگرتوویی
ده‌هێڵێته‌وه و بریتییه له هه‌بوونی یه‌ک زمانی یه‌کگرتووی کوردی،
بێته دی، به‌تایبه‌تی چونکه من، ئه‌و وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی خودان عه‌زم
و وره ده‌خوێنمه‌وه.
به‌نده هه‌تا ئه‌م دواییه به‌ته‌ما و هیواوه ده‌مڕوانییه ئه‌م هه‌لومه‌رج
و ڕه‌وشه‌ی کوردستان، پێیشم وابوو هه‌موو کێشه، گه‌نده‌ڵی و گرفتێک
چاره‌سه‌ر ده‌کرێ، ماده‌م له‌م زه‌وینه‌دا وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک که
خاوه‌ن مه‌رجه‌کانه؛ هه‌ین، هاوکات ماده‌م ویست و ئیڕاده له ئارادا
هه‌یه.. به‌ڵام، وه‌ک پاشترێ سه‌رنجم دایێ، بینیم ـ هه‌یهوو ! ـ ئێمه
به‌ره‌و شعوب و قه‌بائیل ده‌چین و زمانی کوردی چه‌ند کوڕ و کچی
خنجیلانه‌ی لێ به‌وه‌له‌د ده‌بن : سۆرانی، بادینی، کرمانجی، زازاکی، هه‌ورامی
و فه‌یلی وهتد.. ئه‌و کورده‌ی وا نزیکه‌ی په‌نجا ساڵه شه‌وم بۆ له‌سه‌ر
رۆژ داناوه و عه‌ڕش و قوڕشم بۆی له‌خۆ کرده دوژمن، بێ دۆست و یار
مامه‌وه و کڵاشم دڕا و هیچم پێ نه‌بڕا، به‌ڕیوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌یدێی
لێ بکرێ و بکه‌وێته نێو کتێبی ئه‌فسانان و له‌وێدا میلله‌تانی هه‌تا
ئه‌مڕۆکه‌یشی له‌گه‌ڵدا بێ ململانێ‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین و ده‌یانده‌ینه
به‌ر تووک و نه‌عله‌تان، بیکه‌ن به حه‌کایه‌ت و به ( هه‌بوو نه‌بوو
قه‌ومێک هه‌بوو ناوی کورد بوو) سه‌ری قسان بکه‌نه‌وه. هه‌میشه‌یش
وتوومه، ئه‌گه‌ر موخه‌ییه‌ر بکرێم له نێوان خوێندن ته‌نیا به‌بادینی
و هاوکات خویندن به سۆرانی و بادینی، پێکه‌وه، ئه‌وه خوێندن به‌بادینی
هه‌ڵده‌بژیرم، چونکه زێتر زامنی مانه‌وه‌مانه وه‌ک یه‌ک نه‌ته‌وه..
ده‌نا خوێندن به‌زمانێکی سێیه‌می بێگانه‌م پێ سه‌لامه‌تتر بووه.
میلله‌تانی سه‌رجه‌م دنیا، کێشه، ململانێ و شه‌ڕه‌قۆچ و کورسییان هه‌یه،
وه‌لێ میلله‌تێکی ڕه‌سه‌ن نادۆزیته‌وه بێت زمانی یه‌کگرتووی پێشترێی
ڕه‌ت بکاته‌وه و هه‌وڵی خۆتواندنه‌وه بدا و ئاوه‌ها ـ وه‌ک کورد ـ له
ئه‌سڵی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه، بگره هه‌ڵه‌که‌یشی بفه‌لسه‌فێنێت و به‌ناوی
مافی زمانی دایک که له دنیادا هاوشێوه‌ی نییه، سه‌ری خۆی له هه‌شێ
بنێت.. یه‌کێ دێ، ده‌ڵێت : کاتی خۆی کتێبی ئاسمانی به‌زاراوه‌ی ئێمه
هاتووه‌ته خواره‌وه، بۆیه ده‌بێ له‌هجه‌ی ئێمه سه‌رکرده بێت ، ئه‌وی
دیکه ده‌ڵێت : ده‌ڵێن که‌ونارترین قامووسی کوردی که له ئیسڕائیل
دۆزراوه‌ته‌وه، به‌له‌هجه‌ی ئێمه نووسراوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌بێ
زمانی ئێمه سه‌ری زاران بێت، ئه‌وی دیکه‌یش ده‌ڵێت : سۆرانی که‌مۆکه‌یه‌کن،
چۆن ده‌بێ ئه‌و غه‌شیمانه زمانمان لێ داگیر بکه‌ن و ته‌نانه‌ت به‌چاوی
تورکمان و ئاشووریش سه‌یرمان نه‌که‌ن.! ده‌ڵێن گه‌وره ده‌ڕژێنێ، گچکه
پێ لێ ده‌خشێنێت، ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌ی ( ئارامۆ ) ی ( ته‌له‌فزیۆنی
زاگرۆس ) بڕوانێت و سه‌رنج بداته دوو پێشکه‌شکه‌ره‌که‌ی به‌رنامه‌که
که چۆن زمانه‌که‌یان پۆلێن کردووه، بۆ زاراوه‌ی سۆرانی و زاراڤایا
کرمانجی، هه‌ر ده‌ڵێی به دوو زمانی ته‌واو لێکجودا و بۆ دوو گه‌لی
بیانی ڕه‌وتی مادده‌کان ده‌قه‌به‌ڵ بینه‌ران، که ئه‌میان له زمانی ئه‌ویدیکه
ناگا، ده‌کرێت، ئه‌وسا ده‌زانێت چ نه‌هامه‌تییه‌کی زمانه‌وانی ڕووبه‌ڕوومان
ده‌بێته‌وه و چۆن ئه‌وه‌ی بۆ داهاتووی کورد کرا، هه‌مووی له کونه که‌پوومان
ده‌رچوو و جارێ ڕێک به‌ره‌و دوو قه‌ومییه‌ت به‌ڕێگه‌وه‌ین، ئه‌مه‌یش
نموونه‌یه‌ک بوو له ده‌یان نموونه‌ی جه‌رگبڕ و بێهیواکه‌ر که پێمان
ده‌ڵێ په‌مۆی یه‌کێتیی زمانی کورد و میلله‌تی کورد له گوێتان ده‌ربهێنن!
ئاخۆ ئه‌مه بوو به‌ر و به‌رچنه‌ی خه‌باتی شیخ مه‌حموودی حه‌فید، شێخ
سه‌عیدی پیران، قازی محه‌مه‌د، بارزانیی یه‌که‌م، مام جه‌لال و
بارزانیی دووه‌م ! میلله‌ت هه‌یه له دنیادا به دوو له‌هجه بخوێنن ؟
ئه‌مه چ کوردایه‌تییه‌که ! نازانم، ده‌زانن کاتێ سۆڤیه‌تی به‌رێ لێک
هه‌ڵوه‌شایه‌وه، یه‌که‌م کارێ تورکیا کردی، کتێبی خوێندنی تورکیی ئه‌سته‌نبۆڵیی
بۆ تورکانی قه‌وقاس که هه‌ر قه‌ومێک به ئاوازێ تورکیی ده‌خوێند، هه‌نارد،
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر له ئێسته‌وه ئاماده‌یان بکه‌ن هه‌تا تێک بگه‌ن و یه‌ک
زمانیان هه‌بێت و پێبگه‌ن ؟ دهۆکیش که سه‌عاتێک و ئه‌وه‌نده له هه‌ولێری
پایته‌خت و ئه‌سته‌نبۆڵی کوردانه‌وه دووره، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی کتێبی
مه‌دره‌سه به‌زمانی سۆرانییه ولێ‌ی فام ناکه‌ن، خه‌ڵکی شه‌قی تێ هه‌ڵده‌ده‌ن
و هه‌ڕه‌شه‌یش ده‌که‌ن به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر چیتر منداڵانیان به‌م زمانه
بخوێنن، ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامان، ئانژی واز له خوێندن ده‌هێنن، که
من هه‌رگیز له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووم و نیم که کوردی دهۆک ئاوا دژی
زمانی یه‌کگرتوو بن، ئه‌گه‌ر له په‌ناوپه‌سێوان هان نه‌درێن. .به‌نده،
وا بۆ سێ ساڵان ده‌چێ، نزیکه‌ی په‌نجا مه‌قاله‌م به‌کوردی له‌سه‌ر مه‌ترسیی
بره‌ودان به له‌هجان نووسیوه، ببورن به زمانی سۆرانی که قه‌دیم
کوردی بوو.
من ئێسته ده‌زانم، ئه‌وانه‌ی دژی ئێمه ده‌یاننوسی، وه‌کوو سه‌لیم مه‌ته‌ر
و جه‌ماعه‌تی، ئێمه‌یان چاکتر ده‌ناسی، ئێمه هیشتا خۆمان نه‌ناسیوه،
ئه‌وان به ئه‌قڵ مێژوویان ده‌خوێنده‌وه، که‌چی ئێمه به عاتیفه
لێکمان ده‌دایه‌وه. کاتێ ده‌یانوت، خۆ مه‌شێوێنن، له کوردان مه‌ترسن،
ئه‌وان له تیره، خێڵ و عه‌شره‌ت به‌ولاوه؛ هیچی دیکه نین و کورد مه‌رجی
نه‌ته‌وایه‌تییان تێدا نییه، پردی قیامه‌تمان لێ ده‌پسا و به وتاران
بۆردومانمان ده‌کردن. ئه‌وان هه‌ڵه‌یان نه‌ده‌وت، ئێمه چه‌وت بووین،
ئه‌ی نابینن ئه‌وه هه‌مووی دێته جێ، کوردان هه‌موو دژی ئه‌و زمانه‌ی
سه‌دساڵه پێی ده‌خوێندرێ، قیت بوونه‌ته‌وه، قه‌ڵه‌میان ڕه‌پ کردووه
و به هۆیهایان داویانه‌ته به‌ر گاشه‌به‌ردان وه‌ک چۆن حاجی شه‌یتان
ڕه‌جم ده‌که‌ن، ئه‌وانیش ئاوا داویانه‌ته به‌رێ. ئه‌ونده‌ی ئه‌م زمانه
به‌له‌عنه‌ت کراوه، ئه‌وقاس گله‌یی له عه‌ره‌بی و تورکی نه‌کراوه.
من ئێسته‌یش نازانم بۆچی منداڵانی کورد کاتی خۆی ئه‌گه‌رچی به‌عه‌ره‌بیشیان
ده‌خوێند، به‌ڵام جوان فێری ده‌بوون، بگره ئه‌دیبیان لێ په‌یدا بوو،
به‌تایبه‌تی له دهۆک که له عه‌ره‌بیدا مله له‌گه‌ڵ باشترین عه‌ره‌بیزانان
ده‌که‌ن، که‌چی زمانی یه‌کگرتوویان لێ بووه‌ته عزڕائیل و یه‌ک له
نووسه‌رانی دهۆک ده‌بێژی نه مامۆستا و نه شاگرد سه‌ره‌ده‌ر له کتێبی
خوێندن ده‌رناکه‌ن! به‌م دواییه‌یش قه‌وانێک له‌لای هێندێ له‌هجه‌خوازانه‌وه
په‌یدا بووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ر که باسی زمانی یه‌کگرتوو دێته
گۆڕێ، یه‌کسه‌ر پێت ده‌ڵێن کاکه ئێمه کێشه‌ی کاره‌با، ئاو و مادده‌ی
140 مان هه‌یه، کوا کێشه‌ی زمانمان هه‌یه، هه‌روه‌کوو له مێزگرده‌که‌ی
ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ که له دهۆک سازی کردبوو، له‌لایه‌ن سه‌رۆکی یه‌کێتیی
نووسه‌رانی دهۆکه‌وه فه‌رموورا .
خراپ نییه ئه‌م به‌شه‌نامه‌یه‌ی نووسه‌ریکی بلیمه‌ت، پرئه‌زموون و
هاوکات ئه‌ندامێکی دڵسۆزی پارتی دێموکراتی کوردستان که زێتر له 40
ساڵه خه‌بات ده‌کات، له‌وه‌رامی دوا وتارمدا نووسیویه‌تی؛ بخه‌مه به‌ر
دیدی ئێوه‌ی هێژا:
" إن السیاسات الحالیە فی کل اڵاعلام الکوردی دون إستپناء، تتبنی تقسیم
الشعب الکوردی إلی ڕمتین، بل بعچهم یعمل علی تقسیمه إلی ڕمم سورانیە
وکرمانجیە وزازاکیە وهورامیە وفیلیە. ڕنا ڕری ڕن السلگە السیاسیە
الکوردیە غافلە غفلە خگیرە عن ڕخگر مشکلە تواجه وحدە الڕمە الکوردیە،
وإژا ترک الموچوع لدی القنوات التلفزیونیە وبعچ ڕنێاف المپقفین، فیجب
ڕن نقرڕ السلام علی ڕمە الکورد لیس من جینوساید ترکی ڕو عربی ڕو إیرانی،
بل من جینوساید کوردی قائم علی قدم وساق عبر المۆتمرات التی تعقد علی
شاکلە ندوە دهوک وغیرها..وإنکم تکتبون الحقیقە وتدقون جرس اڵانژار،
ولکن یبدو ڕن ڕهل الحی ساهون عن جرسک القومی ولا یعرفون ڕن شرگ البحپ
والقرار الموچوعی فی إنتخاب لغە موحدە هو ڕه‌م شروگ وجود الڕمە، الڕمە
فی دائرە الخگر مع کل الڕسف " کوردییه‌که‌ی : سه‌رجه‌می سیاسه‌تی ڕاگه‌یاندنی
کوردی، بێ هه‌ڵبواردن، جه‌خت له‌سه‌ر دابه‌شکردنی گه‌لی کورد به‌سه‌ر
دوو نه‌ته‌وه‌دا ده‌کات، بگره هێندیکیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌سه‌ر گه‌لانی
سۆرانی، کرمانجی، زازاکی، هه‌ورامی و فه‌یلی ـ دا پۆلێنی بکه‌ن. به‌نده
له‌و بڕوایه‌دام ده‌سه‌ڵاتی کوردی، به‌شێوه‌یه‌کی ترسناک، له‌و کێشه‌یه‌ی
ڕووبه‌ڕووی میلله‌تی کورد ده‌بێته‌وه، بێخه‌به‌ره. ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
بۆ که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌کان و نیمچه ڕووناکبیران لێ بگه‌ڕێن، ئه‌وه
ده‌بێ سڵاو و دروود بۆ گیانی کورد ڕه‌وانه بکه‌ین، نه‌ک سه‌باره‌ت به
ژینوسایدی تورکی، عه‌ره‌بی و ئێرانی، بگره به‌هۆی ئه‌و ژینۆسایده
کوردییه‌ی له کونفڕانسان به‌ڕێوه ده‌چێت، وه‌ک ئه‌و کۆڕه‌ی له دهۆک
ساز ده‌کرێ، هه‌روه‌ها له هاوشێوه‌کانیدا.. ئێوه ڕاستی ده‌نووسن، له
زه‌نگی خه‌ته‌ر ده‌ده‌ن. وه‌لێ پێده‌چێت خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک ته‌قه‌ی سه‌ریان
له‌و زه‌نگه نه‌ته‌وه‌په‌روه‌رانه‌یه‌ی لێی ده‌ده‌ی، دێ، ناشزانن
لێکۆڵینه‌وه و بڕیاردانی ماقووڵ له هه‌ڵبژاردنی یه‌ک زمانی تاقانه،
گرنگترین مه‌رجه‌کانی هه‌بوونی میلله‌ته. مخابن، میلله‌ت له‌نێو بازنه‌ی
مه‌ترسیدایه.
زگم زۆر به ئیسماعیل بێشکچی ده‌سووتێت، ئه‌و پیاوه تورکه ئینسانه،
بۆ سه‌ری له‌خۆ شێواند و ئه‌وه‌نده ساڵه خۆی له به‌ندیخانه‌دا شپرزه
و عه‌بره‌ت کرد و شیله‌ی ژیانی بۆ کورد له‌خۆ حه‌ڕام کرد.. کوا کورد ؟
ئێسته بۆم ده‌رکه‌وت، کێشه‌ی کورد کێشه‌یه‌کی ئینسانی بووه و گرفته‌که
له یه‌کنه‌گه‌یشتن بووه، نه‌ک کێشه‌یه‌کی قه‌ومی، چونکه کورد ئه‌قوامن،
شاهیدی موعته‌به‌رم حاڵی حازره و به‌کارهێنانی دوو له‌هجه له‌خویندندا،
باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی کورد یه‌ک گه‌ل نین.. یادی
به‌خێر، کاتێ سلێمان ده‌میره‌ل سه‌رۆکوه‌زیرانی پێشترێی تورکیا فه‌رمووی
: ئاخر قارداش هه‌قی زمان بده‌ینه کێ، ئه‌و کوردانه هه‌شت زمانیان هه‌یه،
بڕوا بکه‌ن له ڕۆژتێڤێدا دنیام لێ ئاخر کردبوو، یه‌کبه‌خۆ ده‌منه‌ڕاند،
که‌چی ئه‌و ڕاست بوو، من هه‌ڵه. فه‌رموو، به‌یانی با ئه‌ردۆغان ده‌رکه‌ی
زمان ئاوه‌ڵا بکات، بزانه چه‌ند قه‌ومییه‌تت بۆ په‌یدا ده‌بن، له‌کاتێکدا
هه‌میشه وتوومه ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی کوردستان پێی دابگرتایه له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌م زمانه‌ی سه‌ده‌یه‌که پێی ده‌خوێندرێ وزمانی پایته‌ختیشه،
زمانی هه‌موو کوردانه و به‌هه‌موو له‌هجه‌کانیش ده‌وڵه‌مه‌ند بکرایه،
ئه‌وسا هه‌موو بانگه‌وازه‌کان بۆ له‌هجه‌خوازی، وه‌ک مێرووله‌ی حه‌زره‌تی
سلێمان، ده‌چوونه‌وه کونی خۆیان، چونکه ئه‌وه‌ی به‌م زمانه‌ی هه‌نووکه
ڕه‌گی داکوتیوه، ڕازی نه‌بێت، هه‌رگیز به‌و زمانه‌ی ده‌گوترێ پاش
زاوزێکردن له‌نێو له‌هجه‌کاندا په‌یدا ده‌بێ و وه‌ک مه‌هدیی مونته‌زه‌ر
سه‌ر ده‌رده‌هێنێ، قایڵ نابێت.! هه‌میشه له‌و بڕوایه‌دا بوومه، هه‌نووکه‌یش،
مه‌گه‌ر ئه‌م کوردستانه‌ی ئێسته شتێکی پێ ببڕێت، ده‌نا مه‌حاڵه ئه‌وانه‌ی
تورکیا که وه‌ک ئێمه به‌داخه‌وه کوردی موه‌قه‌تن؛ قه‌واره‌یه‌کی
سیاسی‌یان پێ بده‌ن، به‌ڵام ڕێگه به له‌هجان ده‌درێت، ئه‌مه‌یان مسۆگه‌ره.
کورد ئه‌وه‌نده په‌ڕپووت بن، هه‌رگیز ڕۆژیک نایه‌ت ملی تورکانیان پێ
با بدرێت. که منداڵیکی کورد ده‌گاته سوێد، دایه‌ره‌ی په‌روه‌رده یه‌کسه‌ر
له دایک و بابی ده‌پرسن، ئاخۆ ده‌یانه‌وێ منداڵه‌که‌یان به : زمانی
سۆرانی، یان بادینی، یان کرمانجی، یان زازاکی و یان به فه‌یلی بخوێنێت.
ئه‌رێ ئه‌وه چه‌ند ساڵه خه‌باتمان بۆ چی کردووه، بۆ زمانی یه‌کگرتوو
یان بۆ کۆڕنیشی له‌هجان؟! ئه‌م نموونه‌یه‌ی دواییم له‌به‌ر خاترێ ئه‌و
براده‌ره‌ی له مێزگرده‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆدا وتبووی خۆ کورد له ده‌ره‌وه
به‌کوردی ناخوێنن هه‌تا لێیان بپرسن چه‌ند زمانتان هه‌یه، دووباره
کرده‌وه.
به‌وپه‌ڕی ڕاشکاوییه‌وه پێتان ده‌ڵیم، هه‌ر کاتێ ده‌مه‌وێ بنووسم و
هاوکات شێخه‌ڵڵای له‌هجان ده‌بینم و ده‌خوێنمه‌وه، بڕستم نامێنێ، هزرم
سڕ ده‌بێ و قه‌ڵه‌مم ده‌وه‌ستێت، یه‌کسه‌ر بیرم بۆ ئه‌وه ده‌چێ که
ئیمه ئاسنی سارد ده‌کوتین، خۆمان به زمانێکه‌وه خه‌ریک ده‌که‌ین،
بابڕده‌ڵه‌یه، له‌هجه‌یه و دواڕۆژی نییه. ئه‌وه‌ی ده‌شڵێ : په‌له
مه‌که‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پاش بیست ساڵی دیکه‌یش زمانی یه‌کگرتوو له‌دایک
ببێت، موشکیله نییه، وه‌ک ئه‌وه‌یه بوترێ : نووسه‌ران، شاعیران و فه‌یله‌سووفان،
جارێ نه بنووسن، نه بشعرێنن و نه ڕابمێنن، هه‌تا زمانه عاجباتییه‌که‌تان
بۆ چێ ده‌کرێت.! نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده، بگره ده‌ڵیم داخوڵا ئه‌گه‌ر
ئه‌وه‌نده‌ی خۆمان به له‌هجه‌وه خه‌ریک ده‌کرد و سه‌دان هه‌زاریشمان
له پیناویدا به ده‌ردی ئه‌نفاله‌وه برد، خۆمان به زمانێکی ڕه‌سه‌نه‌وه
خه‌ریک بکردایه، باشتر و به که‌ڵکتر نه‌ده‌بوو، ئه‌وسا گورگیشمان له‌خۆ
هار نه‌ده‌کرد و ئاوه‌ها تێمان به‌رنه‌ده‌بوو.! ئێمه به‌ره‌و ئه‌و
چاره‌نووسه ده‌چین که تێیدا بڵێین ئێمه به‌ری په‌نجا ساڵان ( عه‌هدی
مه‌له‌کی ) که عه‌ره‌ب حوکمیان ده‌کردین، زۆر کوردتر بووین وه‌ک له
ئێسته، وێڕای ئه‌وه‌ی به عه‌ره‌بی ده‌مانخوێند، چونکه له‌مه‌ودوا
بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ده‌بێ ناوی له‌هجان له‌خۆ بنێین، له‌هجه‌کانیش
ده‌بێ ناوی زمانیان لێ بنرێت، وه‌ک ( زمانی سۆرانی )، ( زمانی بادینی
)، ( زمانی کرمانجی ) و ( زمانی زازاکی ) و هتد.. به‌دووری نازانم
ئوسامه نوجه‌یفی و حوسێن فه‌لووجی، هه‌ر بۆ گاڵته و حه‌نه‌کان ـ یان
به‌جیددی ـ داوای جه‌لسه‌یه‌ک یان جه‌لسه‌گه‌لێکی په‌رله‌مانی ئێراقی
بکه‌ن، تا بزانرێ مه‌سه‌له‌ی له‌هجه‌کانی کوردی چییه.! هه‌قیشیانه،
چونکه دیارده‌یه‌کی نوێیه له ئێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ته‌ئسیر
له ده‌ستووریش ده‌کات. گومانی تێدا نییه، له داهاتوودا له‌لایه‌ن
حیزبه ئێراقییه‌کانیشه‌وه، مساوه‌مه و موزایه‌ده‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت و
ئه‌وانیش ده‌ستێکی تیوه‌ر ده‌ده‌ن.
به‌نده، داوای لێبووردن له هه‌موو ئه‌و ئینسانانه ده‌که‌م، ئه‌گه‌ر
دڵم یه‌شاندبن و گله‌ی ئه‌وه‌م لێ کردبن که بۆچی بانگه‌واز بۆ له‌هجان
ده‌که‌ن.. هه‌ڵه‌که له‌منه‌وه بوو، خراپ ته‌ربییه‌ت درابووم، وامده‌زانی
کورد هه‌یه و کوردستان له ئاسمانه‌وه هاتووه‌ته خواره‌وه، نه‌مده‌زانی
ئێمه خێڵ، عه‌شره‌ت و قه‌بائیلین، یان به زاراوه‌ی مۆدێرن کانتۆناتین،
یان پاشه‌ڕۆک. هه‌یاران و مه‌یاران، ئێوه که‌یفی خۆتانه، وه‌لێ ئه‌گه‌ر
زمانێکتان هه‌ڵبژارد، باشتره یه‌کێ زیندوو هه‌ڵبژێرن که نێودار بێ و
داهاتوو و داهاتیی هه‌بێت، خۆتان به له‌هجاتی یه‌کدییه‌وه مه‌خافڵێنن،
عومر بایی ئه‌وه ناکا، زۆر تیژ ده‌ڕوات.
***
له‌سه‌ره‌تادا عه‌رزم کردن که له ژیانمدا پێنج جار به‌کوڵ بۆ ( دایکم
) و ( کورد ) و ( کوردستان ) گریاوم.. پاشان پوخته‌ی تێبینی، پێشبینی و
پێشنیاره‌کانی خۆمم ئاڕاسته کردن، ئه‌وجا ئاخۆ هه‌نووکه چاوه‌ڕێی
بڕیاڕێکی کوردانه و کوردستانانه بین له سه‌رکرده و سالارانمانه‌وه،
یاخود بۆ شه‌شه‌مین و دوایه‌مین جار ده‌ست بنێمه ژێر چه‌نه‌ی خه‌فه‌ت
و له‌پرمه‌ی گریان بده‌م و بڵێم :
ماڵئاوا ئه‌ی کورد و کوردستان، سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی به‌یه‌که‌وه
ژیاین، که پایزی عومرمان بوو.. ئێوه، گه‌لی خۆتان زۆر خۆش ده‌ویست،
بۆیه وێده‌چێ دواهه‌ناسه و مه‌رگیشتان هه‌ر پێکه‌وه بێت، که ره‌نگبێ
له‌م نه‌سل و نه‌وه‌یه‌ی ئێسته‌دا تێپه‌ر نه‌کات و مێژوویش بنووسێت که
ساڵی 2008 سه‌ره‌تای به‌خاکسپاردنی زمانی کورد و کوردستان بوو و ده‌ستپێکی
له‌دایکبوونی گه‌لان و زمانی نوێ بوو که ڕۆژێک له‌ڕۆژان پێیان ده‌وترا
کورد و کوردی.؟!
2008/04/24
mohsinjwamir@hotmail.com
|