٢٠\١\٢٠١١
کورد و
وڵاتێکی ئەفریقیایی.

عارف مەعروف
ئەفریقیایا یەکێکە لە کیشوەرە دەوڵەمەندەکانی سەر گۆی ئەم زەویە، بەڵام
هەر زوو داگیر کەران چاویان تێ بری خەڵکەکەیان بەرەو هەڵدێر و نشێو برد
خۆیان چەند کڵۆڵ بوون ئەوا داگیر کەران دەئەوەندەی تر کڵۆڵتریانیان کرد
بەس بە تەنها بۆ ئەوەی بیر لەو خێر و بیری وڵاتیان نەکەنەوە بۆ هەتا
هەتایی وەک کوردەکەی خۆمان بە چاو بەستراوی بژێن.لێرەدا گەر بمانەوی
هەموو ڵاتەکانی ئەو کیشوەرە بەراورد بە گەلی کورد بکەین ، یەکەم زۆری
لێمان دەوێ و دووەمیش حاڵی حازر هەر هەموویان لە کوردەکە چاکترن چونکە
هەموو خاوەن سەربەخۆیین و خاوەن ئاڵایەکی بڕوا پێ کراون لە لایەن
نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.
ئەمجارەیان وڵاتێکم هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی بیخەینە بەر چاوی بەر
پرسانمان ئەمە خۆایە ئەمجارەیان هەست بجووڵێ شتی بە شتێ بکەین، لێم
مەگرن گەر ناوی وڵاتەکە نەهێنم چونکە بەرپرسەکانمان زۆر چاک دەزانن من
باسی کام وڵات دەکەم ، بەڵێ یەکی لە وڵاتە ئەفریقاییەکان کە سەر بە
خۆیی وەرگرت و نوێنەریان رووی کرد نەتەوە یەکگرتووەکان ، وەک عورف و
عادەتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان داویان لە نوێنەری ئەو وڵاتە کرد کە
ووتەیەک بخوێنێتەوە، ، لە میانی ئەم ووتەیەوە بەرپرسەکانمان دەزانن
باسی کام وڵات دەکەین، ئەویش بەو جۆرە هاتە گۆ:
(بەرێز کۆرت ڤا ڵتایم سەرۆکی نەتەوەیەکگرتوەکان . بەرێزان نوینەرانی
وڵاتانی جیهان مایەیی خۆشحاڵیمە کە خۆم لە نیوانی ئێوەدا دەبینمەوە ،
گەلەکەم هەڵیبژاردم بۆ ئەوەی ببمە نوێنەری لەم جێگایە کە هەست دەکەم
ئەم هەڵبژاردنەیان وەکو نیشانەیەکی زێرینە بە سنگمەوە ، ئێمە وەک
دەزانن دوای تێکۆشانێکی زۆری بێ ووچان بووین بە خاوەن سەربەخۆیی و لە
ڕێگای ئەو سەر بە خۆییەوە ئاڵامان بە سەرا شەکایەوە و توانیمان هاو
شانی وڵاتانی تر ئا لێرەدا دابنیشین، لیمان مەگرن گەر تاوەکو ئیستا
خاوەنی زمانێکی یەک گرتوو نەبین کە بڕیاری لەسەر بدرێ بۆ بەڕێوەبردنی
کارو باری وڵات چونکە خۆتان چاک دەزانن کە ئێمە وڵاتێکی فرە زمانیین
کڵۆڵی و کوێرەوەری ڕێی ئەوەی پێ نەداوین بۆ ئەوەی بتوانیین لەو بۆارە
کۆ بینەوە چونکە سەروەریمان پێش هوموو شتێ خست و توانیمان بە دی بهێنین
بێینە ئێرە هەر ئەوەش وای لێم کرد کە ووتەکەم بە زمانی ئینگلیزی
بخوێنمەوە بەڵام گرنگ ئەوە بوو لەو وڵاتەی خۆمان لە سەر ئەوە ڕێک
کەوتووین کە وڵات لە سەر هەموو شتێکەوەیە و هاووڵاتی بوون گرێ دان و
پەیوەست بوون بەو وڵاتەوە بۆیە ئێمەش پێش زمان لە سەر یەک بوونی وڵات
رێک کەوتووین ئەوەش وای کرد کە هەموو کەمایەتیەکانی وڵاتەکەم بە یەک
دەنگ بۆ سەربەستی هەوڵبدەن و بە دەستیان هێناو ئەوەتا بەرهەمەکەشی منم
لێرەدا ووتەی سەربەخۆیی ئەو وڵاتە دەخوێنمەوە گرنگ نییە لە لای ئێمە بە
چی زمانێ بێ ،گرنگ ئەوەیە ئێستا ئێمە سەربەخۆین و هاوشانی ئێوە
دانیشتوین و کاری دوا ترمان هەوڵدان دەبێ بۆ ئەوەجارێکی تر لە ووتە
خوێندنەویکی تر ا ئەوا بێگومان بن بە کە زمانێ بۆتانی دەخوێنمەوە
وڵاتەکەم لە سەری رێک کەوتبێ).
تەماشا کەن بەرپرسانی کورد خاوەنی زمانێکی
یەکگرتوو نیین کەچی چوونە نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەریان لە نەتەوە
یەکگرتووەکان ووتە دەخوێنێتەوە، چونکە بە رۆحی هاوولاتی بوون کاریان
کرد نەک رۆحی هاو گیرفان بوونوەک لە لای ئێوە باوە، خۆ ئێمە خاوەن
کەڵتوورێکی چاک و زمانێکی یەکگرتووی چاکین و ئەوەندە پارچەش نیین وەک
ئەوان کەچی تاوەکو ئێستا نەمانتوانی بە کامی دڵی خۆمان لە هیچ
جێگایەکدا پێش پرۆسەی ئازادی بە تەواوەتی باس لە خۆمان بکەین ئەوەش بەس
بە تەنها لە بەر یەک نەگرتنەوەی بیری ئێوەمانان مەبەستم بەرپرسەکانە..
ئێوە دوای ئەو هەموو ووتانەی کە دەتانووت هەموو نەورۆزێکنان لێمان
کردبووە بەهار لەوەی ئەم نەورۆزە لە کەرکوک دەبینە سەر ، ئەوە ئەگەر
شتێ بدا بە دەستەوە ئەوە بە تەنها ئەوەدەدا بە دەستەوە کە گوایە ئێوە
پروپۆزەڵێکتان هەبووبێ بۆ هاتنە ناو کەرکوکەوە ،کەچی ئێوە لە هاتنە
خوارەوەتان بۆ کەرکوک بە دوو لەتی هاتن لە بەرتی دەوڵەتی ،.ئێوە
چاوەروانی دەستی خەڵکی کەرکوک بوون بۆ ئەوەی ماڵتان بۆ ڕێک بخاتەوە نەک
خۆتان بێن ماڵی کەرکوک ڕێک بخەنەوە ئێوە خۆتان پێویستیتان بە لایەنی
هەبوو لە وڵاتەکەی خۆتانا لە سەر یەک مێز کۆتان بکاتەوە بۆ ئەوەی
لاپەڕەیەیەکی تازە هەڵدەنەوە و واز لە رق و کینەی کورسی و بەزمی کورسی
بهێنن و واز لە دابەش کردنی جووگرافیایی کوردستان بهێنن ئێوە تا پێش
رزگار کردنی کەرکوک دەستورێکتان نەبوو ، چۆنتان ببێ کە هەریەکە خەریکی
بەڕێوە بردنی ئیماراتێک بوو بێ گوێ دانە ئەوەی تر، ئێوە بە دوو لەتی
هاتن هەموو دام و دەستە و دائیرەکانی کەرکوکتانیش دوو لەت کرد کە خۆی
لە پێشا یەک پارچە بوو ، هەر ئێوەش بوون بە بایزی شێوانی شیرازەی هاو
وڵاتی بوون وای لێهات ئەمجارەیان لە بەرەتی بەستنەوە بە خاکەوە خەڵکی
خاک و کەس و کاریشی بە جێ بهێڵێ بۆی دەرچێ ئەی ئەگەر نا ئەم هەموو کۆچ
کردنە بە کۆمەڵەی کوردە بە چی دادەنێنن؟؟ ئیتر چۆنی بڕوام بە تۆ هەبێ
نوێنەرایەتیم بکەی لە نەتەوزە یەکگرتووەکان؟؟ تۆیەک تا ئیستا زامەکانی
منت قەتماغە نەکردبێ چۆنت لە روو دێیت لە هەندی جێگادا بڵێیی من
نوێنەری تۆم؟؟ ئێمە خاوەن هەموو شتێکین لە بنەماکانی بە دەوڵەت بوون
بەس بە تەنها خاوەن بەرپرسێ نیمان هەست بە بەر پرسیاریەت بکا ....
Arifmaruf2007@yahoo.com
|