١٦\١\٢٠١٠
کوره مامۆستا، تکات لێده‌که‌م مه‌ڵێ رایگره
.. بڵێ پێلێنێ!!

ته‌حسین عوسمان
ویستم ئه‌م بابه‌ته نێوبنێم "دراما له کوره‌ده‌واریدا" که‌چی جورئه‌تم
نه‌کرد . بۆ؟ چونکه دراما جۆره‌ها ده‌قی ئه‌ده‌بین له‌بواری شانۆگه‌ری
، سینه‌ما ، ته‌له‌فزیۆن و .. هتد که هه‌ردوو به‌شه ناکۆکه‌که-
کۆمێدیا و تراگێدیا واته پێکه‌نین و گریان به‌خۆوه ده‌گرێ . له کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واری ئێمه‌دا کۆمێدیا و تراگێدیا وه‌کو لاولاو تێکئاڵاون که ئه‌مه‌ش
به‌به‌شی سێیه‌می دراما ده‌ژمێردرێ . کاتێ دراماتوورگ ( نووسه‌ری شانۆ
) ده‌قێک ده‌داته ده‌رهێنه‌ر ئه‌و ده‌قه خۆی له‌خۆیدا ده‌قێکی مردووه
. ته‌نیا بۆ خوێندنه‌وه ده‌شێ . کاری ده‌رهێنه‌ریش ئه‌وه‌یه به‌هۆی
ئه‌کته‌ره‌کانیه‌وه وزه و هێزو گیان بخاته به‌ر ده‌قه‌که نه‌ک ، وه‌ک
ئه‌وانه‌ی ئێمه‌ی نه‌شاره‌زا ، هێنده‌یتر ده‌قه‌که بێ‌گیان بکه‌ن و له
په‌لوپێی بخه‌ن .
هه‌رچه‌نده ژیانی ئێمه خۆی له‌خۆیدا چیڕۆکی دراماتیکین و شیاوی
گێڕانه‌وه و نواندنن ، به‌ڵام به‌هۆی که‌می شاره‌زایی و لێنه‌هاتوویی
ده‌رهێنه‌ره‌کانمان ، هه‌میشه گیرۆده‌ی نه‌بوونی ئه‌کته‌ری لێهاتوو
هاتووین . ئه‌وانه‌ی ، له باشووری کوردستاندا ، نێویان له‌خۆ ناوه
ئه‌کته‌ر، تائێستا ، باسی سینه‌ما هه‌رناکه‌م ، نه‌یانتوانیوه
ساکارترین رۆڵی شانۆیی ببینن . به‌لای ئه‌وانه‌ی ئێمه ئه‌گه‌ر
ده‌متخوارکرده‌وه و وشه‌کانت زل و
زه‌به‌لاحکرد ، ده‌رچوویت له سروشتێتی مرۆڤدا‌و خۆت
قه‌شمه‌رکرد ، ئیتر ته‌واو تۆ ئه‌کته‌ریت. به‌ڵام ئای که به
هه‌ڵه‌داچووون . ئه‌کته‌ر ده‌بێ ده‌قه‌که به گۆمێکی ئاو بزانێ و
تیایدا نقوومبێ . ده‌ق و دیالۆگه‌که‌ی به‌ته‌واوی له ئه‌زبه‌ربێ .
رووداوه‌کان به هیخۆی بزانێ نه‌ک له کامێرا بترسێ و پێیه‌وه دیاربێ
که رۆلی که‌سانیتر ده‌بینێ ... تاد .
ئه‌وی راستی بێت مه‌به‌ستی من له‌م نووسینه‌دا ئه‌و که‌سانه نین که
له‌بواری شانۆگه‌ریدا کار ده‌که‌ن به‌ڵکو مه‌به‌ستم ئه‌و شۆفێری
تاکسییه‌یه که ئه‌کته‌رێکی ته‌واو شیاو‌و راسته‌قینه‌ی کۆمێدی -
تراگێدی دوور له شانۆیه . هه‌ر بۆیه نێونیشانی بابه‌ته‌که‌م ، وه‌کو
قسه نه‌سته‌قه‌که‌ی ئه‌و شۆفێره کۆمێدییه ، نێونا : کوره
مامۆستا ، تکات لێده‌که‌م مه‌ڵێ رایگره ،
بڵێ پێلێنێ !! .
زۆرجار بۆم گه‌ڕاوه‌ته‌وه گوایه من زۆر قسه له‌ڕووم بۆیه هه‌ندێ که‌س
به " شێت " م تێده‌گه‌ن . منیش به شانازییه‌وه ئه‌و شێتایه‌تییه‌م
قه‌بووڵه و به هه‌موو ئه‌قڵی ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی ناگۆڕمه‌وه که
پاشه‌مله باسی ئه‌م و ئه‌و ده‌که‌ن و له‌ڕووشدا ماستاو سارده‌که‌نه‌وه
. من گه‌ر شتێکم ، به‌رامبه‌ر هه‌رکه‌س و هه‌رده‌زگایه‌ک هه‌بووبێ ،
بێ ترس و بێ سڵه‌مینه‌وه له‌کاتی خۆیدا رامگه‌یاندوه . به‌لای منه‌وه
هه‌ر مرۆڤێک گه‌ر خۆی به مر‌ۆڤ بزانێ ، پێش هه‌موو شتێک ، نابێ درۆ
له‌گه‌ڵ خۆیدا بکات . تۆ ئه‌گه‌ر بته‌وێ درۆ له‌گه‌ڵ خۆتدا نه‌که‌ی ده‌بێ
راستیی بڵێی و مێژوو نه‌شێوێنی . مێژوو بریتییه له رووداو‌و به‌سه‌رهاته‌کانی
رابردووی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک . مێژوونووس ده‌بێ ویژدانی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی
به ئه‌مانه‌ته‌وه رووداوه‌کان وێنا نه‌کا و وه‌کو خۆی بیاننووسێته‌وه
. مێژوو ئه‌مانه‌ته سته‌مه ئه‌گه‌ر ده‌ستپیسی و ناپاکی لێبکرێ . به‌ڵام
زۆر به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ ، نه‌ک هه‌ر له‌نێو ئێمه‌دا ، به‌ڵکو له‌سه‌رتاسه‌ری
دنیا راستییه‌کان ، نه‌ک هه‌ر ده‌شێوێندرێن ، به‌ڵکو سه‌راوقووچ کراونه‌ته‌وه
. ئه‌مه تاوان و گوناهێکی زۆر گه‌وره‌یه ده‌رهه‌ق به نه‌وه‌کانی
دوارۆژ ئه‌نجام ده‌درێن و ده‌بێته هۆی سه‌رلێشێواندنیان . ئۆباڵه‌که‌ش
ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی له‌ویژدان شۆردراونه‌ته‌وه تاوانی
لێبوردن هه‌ڵنه‌گر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ، به‌تایبه‌تی دوای ونبوونی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت ،
مه‌یدان بۆ به‌ره‌ی شه‌ڕخواز ، نه‌ک هه‌ر چۆلبوو ، به‌ڵکو بۆته که‌ربازاڕی
بۆ درۆی زه‌قزه‌قکردن به ئامانجی شێواندنی رووداوه‌کان ، هی کۆن و هی
ئێستا، له به‌رژه‌وه‌ندی شه‌ڕخوازه مافیاکاندا. بۆ نموونه مێدیاکان
، بێپسانه‌وه ، هێرشی ناڕه‌وا ده‌به‌نه سه‌ر یوسف ڤیساریۆنۆڤیچ
ستالین . شێواندنی راستییه‌کان ده‌رهه‌ق به‌و سه‌رکرده‌یه هێرشێکه له
لایه‌ن دوژمنانی ستالین پڵانی بۆ داڕێژراوه . خه‌ڵکه‌که بێئه‌وه‌ی
زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رکرده مه‌زنه هه‌بێ ئه‌و شێواندنه
ناڕه‌وایه په‌سند ده‌که‌ن . یوسف ڤیساریۆنۆڤیچ ستالین پێش مردنی ئه‌م
راستییه‌ی به‌زاری خۆی درکاند و گو‌تی :" من ده‌زانم دوای مردنم هه‌رچی
زبڵی دنیا هه‌یه ده‌یکه‌نه سه‌ر گۆڕه‌که‌م به‌ڵام رۆژێک دێ بای مێژوو
هه‌ڵده‌کا هه‌رچی زبڵی سه‌رگۆڕه‌که‌م هه‌یه وه‌پێشخۆی ده‌دا ".
شێواندنی مێژووی ستالین په‌یوه‌ندی به ململانێی جووله‌که‌کانه‌وه هه‌یه
له‌گه‌ڵ ستالین و هه‌ر به فیتی جووله‌که‌ش ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه له‌دژیدا
هرووژاوه . بۆ؟ ته‌نیا یه‌ک شت ده‌ڵێم چونکه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی
دوور‌و قووڵه و لێره جێگای نابێته‌وه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ستالین
، دوای لێنین ، تا راده‌یه‌کی زۆر، رێگه‌ی له‌به‌رده‌م جووله‌که‌کان
گرت ، ئاوا وه‌کو ئه‌مڕۆ ، ده‌ست به‌سه‌ر ئێکۆنۆمیک و مێدیاکانی هه‌موو
دنیادا بگرن . کێشه‌ی ترۆتسکی جووله‌که له‌گه‌ڵ ستالین‌دا کێشه‌یه‌کی
پرینسیپانه نه‌بوو به‌ڵکو له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوو هیچیتر؟ کاتێ ترۆتسکی
، به‌ره‌و تورکیا ، له وڵات ده‌رچوو نزیکه‌ی چوارده کارتۆنی گه‌وره
دۆکومێنتی نهێنی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد که‌چی ستالین رێگه‌ی لێنه‌گرت .
ترۆتسکو کاتێ گه‌یشته تورکیا له‌وێ بردیان بۆ هه‌مان دوورگه‌ی ئیمراری
که ئێستا سه‌رۆک ئاپۆی تیایه . ترۆتسکی له‌وێ ده‌ستیکرد به
هێرشبردنه سه‌ر ستالین . له‌وێوه بردیان بۆ نه‌رویج له‌وێش به‌هه‌مان
شێوه به‌رده‌وامبوو له هێرشبردنه سه‌ر ستالین . ستالین
داوا‌ی له سه‌رۆکی ئه‌وکاته‌ی مه‌کسیک کرد بیبا بۆ لای خۆی به‌ڵکو تۆزێ
داده‌سه‌کنێ . له‌وێش به‌هه‌مان شێوه‌و جۆره‌ها کردار له‌سه‌ر دژایه‌تیکردنه‌که
به‌رده‌وامبوو تا ئه‌وکاته‌ی به‌ته‌واوی سنووری به‌زاند. ترۆتسکی ده‌یزانی
ئه‌ڵمانیا هێرش ده‌کاته سه‌ر یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بۆیه خۆی له‌وه
خۆشکردبوو له‌و رێگه‌یه‌وه جارێکی‌تر بێته‌وه یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و زه‌بری
خۆی له ستالین بوه‌شێنێ . هه‌ر بۆیه‌ش ستالین به‌ر له هێرشه‌که‌ی ئه‌ڵمانیا
، به‌چه‌ند مانگێک ، ترۆتسکی ته‌ورکوژکرد. راستییه‌کیتری نه‌شاردراوه
هه‌یه که له ساڵی رابردوو راپرسییه‌ک له‌سه‌ر که‌ناڵێکی رووسیا له‌پێشبڕکێیه‌کی
نێوان سه‌رکرده مێژووییه‌کانی رووسیا و یه‌کێتی سۆڤیه‌تدا ئه‌نجام درا
ستالین له‌سه‌ر ئاستی رووسیا به دووه‌مین و له‌نێوان سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی
سۆڤیه‌تیشدا به یه‌که‌مین سه‌رکرده‌ی مه‌زن ، لێنین به پێنجه‌م ،
ژمێردرا . هێرشبردنه سه‌ر ستالین هێرشی مێدیاکانی جیهانیی ئه‌مڕۆیه ،
به مێدیاکانی عه‌ره‌بیشه‌وه ، که له‌که‌سمان شاردراوه نیه ،
سیۆنیزمیی جیهانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوه . ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له
رۆژنامه‌نووسه پێشکه‌وتنخوازه جووله‌که‌کانی ناو ئیسڕائیلیش ئه‌و
راستییه دووپات ده‌که‌نه‌وه .
رۆژ له‌دوای رۆژ و سات له‌دوای سات ، به‌رده‌وام ، شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره
و کاره‌ساتی زۆر دڵته‌زێن به‌چاوی خۆمان ده‌بینین و به گوێی خۆمان دهی‌بیستین
که‌چی ، نه‌ک هه‌ر گێشی پێناده‌ین ، به‌ڵکو له ئاستیاندا خۆمان که‌ڕو
گێل و ڵاڵ کردوه . وه‌کو وڵاخ سواری سه‌ر پشتمان بووینه بێئه‌وه‌ی
کاو جۆکه‌شمان بده‌نێ ! ئیتر تا هێز له له‌شماندا مابووبێ کاری
خۆیانمان پێئه‌نجام داوه ئه‌نجا سه‌رکه‌له‌یان له سه‌ر دا‌که‌ندووین
و به‌ره‌و په‌رێزێکی بێداوه‌ری وشک به‌ره‌ڵڵایانکردووین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
به پێویستم زانی ئه‌م ستاتووسه دڵته‌زێنه بگێڕمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵکو
خوابکا ، هیچ نه‌بێ له‌مه‌ودوا، که‌ڵکی لێوه‌ربگرین له‌و که‌رێتییه
رزگارمان ببێ:
رۆژێکیان ، ساڵ هه‌شتاو دوو بوو ، من و هاوڕێ عه‌زیز محه‌مه‌د به‌دووقۆڵی
له‌دۆڵی سه‌رشیو به‌یه‌که‌وه وه‌ستابووین قسه‌مان ده‌کرد . سه‌گێکیشمان
له باره‌گاکه‌دا هه‌بوو هه‌رئه‌وه‌ته هێزی له‌به‌ردا مابوو له‌نزیکی
ئێمه لێیهه‌ڵتووتکابوو. سه‌یرێکی سه‌گه‌که‌مان کرد‌و سه‌گه‌که‌ش وه‌ک
بڵێی شه‌رمی لێده‌کردین لمووزی خسته سه‌ر عه‌رده‌که‌و نووزه‌یه‌کی
لێوه‌هات. منیش هه‌رله‌خۆمه‌وه گوتم ئه‌وه‌ش سه‌گی حیزبه. هاوڕێ عه‌زیز
دیاربوو زۆری پێناخۆشبوو بۆیه به مڕومۆچی گو‌تی : " دارا ، حیزب سه‌گی
نییه*". منیش هه‌ر به‌پێکه‌نینه‌وه لێم‌پرسی ئه‌دی ئه‌و سه‌گه‌ی ، وا
له‌نزیکی من و تۆدا هه‌ڵتووتکاوه ، هی کێیه؟ ئه‌وه نیه له باره‌گای
ئێمه‌دا ده‌ژی ، نان ده‌خوا ، ئه‌گه‌ر مه‌ترسییه‌ک هه‌بێ پاسیشمان ده‌کا..
تۆ بڵێی له‌ئێمه زیاتر خاوه‌نێکیتری هه‌بێ .. وه‌ڵڵا من به هی حیزب‌ی
ده‌زانم . هاوڕێ عه‌زیز ئه‌وجاره به‌توندی دووپاتی قسه‌که‌ی پێشتری
کرده‌وه‌و گو‌تی : " دارا، ده‌ڵێم حیزب سه‌گی نییه و مه‌یکه به به‌زمه‌که‌ی
پارتی". گوتم چۆن؟ گو‌تی له‌کاتی شۆڕشی ئه‌یلوولدا پێشمه‌رگه‌یه‌کی به‌سته‌زمانی
پارتی دیموکراتی کوردستان چونکه دڵسۆز‌و فه‌قیرحاڵ بوه به‌رده‌وام ته‌نه‌که
رۆنیان خستۆته سه‌رشانی و له‌م باره‌گایه‌وه ده‌یاننارد بۆ ئه‌و
باره‌گا. ئه‌ویش ، بێئه‌وه‌ی حیسابێک بۆ خۆی و بۆ ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه
بکا، ته‌نه‌که رۆنی هه‌ڵگرتووه و هه‌ورازو نشێوی خۆی بڕیوه تا ته‌نه‌که
رۆنی گه‌یاندۆته شوێنی دیاریکراو. له‌وێوه‌ش ئه‌وان پوخته فه‌رده
ئاردێکیان خستۆته سه‌رپشتی و گوتوویانه بیبه بۆ فڵان باره‌گا. له‌و
باره‌گاش حه‌تمه‌ن پێویستیان به داری سووتان هه‌بوه بۆ چێشت لێنان ئه‌وانیش
مافی خۆیانیان لێسه‌ندوه و ناردوویانه بۆ داران . ئیتر به‌م شێوه‌یه
له‌نێوان باره‌گاکاندا هێنکه‌بڕ ده‌کرا. گوایه ره‌نج به خه‌ساریش نه‌بوه
له قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌موو ماندووبوون و چه‌رمه‌سه‌ریه‌دا پۆستی " که‌ری
حیزب " یان پێدابوو!
جا ئه‌گه‌ر، وه‌کو کورد ، تۆزێک بیر له حاڵی شپڕزه و پڕ له کاره‌ساتی
خۆکرده‌ی خۆمان بکه‌ینه‌وه ، هه‌ڵوێسته‌یه‌کی له‌سه‌ر بکه‌ین و ، به‌نێو
، خه‌باتی رابردووی خۆمان بخه‌ینه به‌ر تای ته‌رازوو ، ئه‌وا گومانم
له‌وه‌دا نییه ، که‌سێکی له خۆمان دواکه‌وتووتر ، بێکه‌ڵکتر ، به‌خت
ره‌ش و خۆخۆرتر به‌رچاو بکه‌وێ . هه‌ربۆیه‌ش له هه‌موو گه‌مه سیاسییه‌کاندا
هه‌میشه دۆڕاو بووینه یاخود کراوینه‌ته به‌ردی دامه. دیرۆکی نه‌ته‌وه‌که‌مان
خه‌ریکه ده‌بێ به زبڵدان ئه‌گه‌ر نه‌شبووبێ . رووداوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی
ئێمه ، ئه‌وانه‌ی کۆمێدیشن ، کۆمێدیای ترسناک‌و ره‌شن . کاره‌ساته هه‌ره
دڵته‌زێنه‌کانمان شێوه‌ی کۆمێدییان وه‌رگرتووه و مر‌ۆڤ دێنێته که‌نین
. لای ئێمه کۆمێدیا و تراگێدیا ، هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌دا هێمام بۆ
کرد ، تێکه‌ڵ به‌یه‌کتربووینه! له گه‌رمه‌ی قاقای پێکه‌نیندا له‌وانه‌یه
له پرمه‌ی گریان بده‌ین و به پێچه‌وانه‌شه‌وه . کاره‌ساتی هه‌ره گه‌وره‌شمان
له‌وه‌دایه خۆ زۆر به زل ده‌زانین و گاڵته‌مان به گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کانیتر
دێ ! به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ده‌توانم بڵێم که لاپه‌ڕه
ره‌شه‌کانی پێشووی دیرۆکی کورد که‌متر بۆنی شه‌رمه‌زاری لێوه‌دێ له‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ که ته‌واو ئابڕوو به‌ره . خوانه‌خواسته هه‌ر هه‌نگاوێکمان به‌ره‌و
پێشه‌وه نابێ ئه‌وا ، ئۆباڵتان به‌و مله‌م ، پانزه هه‌نگاویش به‌ره‌و
دواوه بوه . تا ئێستا و ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدابێ ، تاسه‌ر ، رێگایه‌کمان
نه‌گرتۆته‌به‌ر . هه‌ر رێگایه‌کی تۆزێک راست و له‌بارمان گرتبێته به‌ر
ئه‌وا له‌نیوه‌ی رێگاکه‌دا داومانه‌ته‌وه ناو قونجیرکه‌و تووله‌ڕێیان
. له هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که تووشی کاره‌ساتێک دێین تاوانه‌که
ده‌خه‌ینه ملی خه‌ڵکانی تر‌و ده‌وروبه‌ره‌که . ئیتر تێناگه‌م ئه‌و
شانازییه چیه به‌خۆمانه‌وه‌ی ده‌که‌ین؟!
دێمه‌وه سه‌ر به‌زمی شۆفێری تاکسییه‌که‌ی له‌سه‌ره‌تاوه باسیمکرد .
باشتر وایه بڵێین ئه‌کته‌ره لێهاتووه‌که نه‌ک شۆفێری تاکسی . پێش
نیوه‌ڕۆیه‌ک ، سه‌عاتێک پێش رووداوه‌که ، له میوانخانه‌که‌ی عه‌لی که
ده‌که‌وێته به‌ر قه‌ڵا دێرینه‌که‌مان هاتمه ده‌رو به‌ناو بازاڕه‌که‌دا
خولێکم خوارد‌و له‌و شوێنه هاتمه‌ده‌ر که به‌ره و ته‌عجیل ده‌ڕوا.
گه‌یشتمه سه‌رجاده‌که‌و ده‌ستم له تاکسییه‌ک راگرت . به‌گورجی
پێکانی خسته سه‌ر پێدالی ستۆپه‌که‌و له‌به‌رده‌مم وه‌ستا. ده‌رگاکه‌م
کرده‌وه و له‌ته‌ک شۆفێره‌که دانیشتم . " بۆ کوێ؟"،- پرسیاری لێکردم
. منیش له‌وه‌ڵامدا پێمگوت بمبه بۆ نه‌قابه‌ی کرێکاران . ئه‌ویش به‌گورجی
گێڕه‌که‌ی گۆڕی و پێی راستی له‌سه‌ر پێدالی ئیستۆپه‌که هه‌ڵگرت و
خستیه سه‌ر پێدالی به‌نزین و پێیلێنا. ئاوڕێکم به‌لای شۆفێره‌که
دایه‌وه له‌پڕ چاوم به شتێکی زۆر سه‌یر که‌وت که هه‌رگیز به‌خه‌یاڵمدا
نه‌ده‌هات له‌و کاته‌و به‌م شێوه‌یه ئه‌و شته ، بۆ من ، سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه
ببینم بۆیه داوام له شۆفێره‌که کرد گوتم رایگره . ئه‌ویش هێشتا
پێنج مه‌ترێک نه‌ڕۆیشتبوو بۆیه هۆپێکی له‌خۆزانی .. رایگرت و لێی‌پرسیم
: " لۆ رایگرم؟" گوتم ئه‌و سه‌گبابه ده‌بینی کاتی خۆی ده‌یویست بمکا
به به‌عسی! ئه‌مه‌ی بیست و جارێکی‌تر گێڕه‌که‌ی به‌ره‌وپێش گۆڕی و پێی
له‌سه‌ر پێدالی ستۆپه‌که هه‌ڵگرت و خستیه سه‌ر پێدالی به‌نزینه‌که‌و
، وه‌ک بڵێی ئێمه قه‌به‌حاتێکمان کردبێ ، به‌خێرایی بۆی ده‌رچوو !
ئیتر هه‌رچی لێیپاڕامه‌وه ئوتۆمبێله‌که رابگرێ ئه‌و هه‌ر پێیلێده‌نا
و گو‌تی : " کوره مامۆستا ، رجات لێده‌که‌م ، مه‌ڵێ رایگره ، بڵێ
پێلێنێ .. هه‌رچه‌نده من ئه‌و زه‌لامه ناناسم به‌ڵام له‌وه دڵنیام
ئه‌گه‌ر کۆنه به‌عسی بووبێ ئێستا لێپرسراوێکی گه‌وره‌یه بۆیه ئه‌گه‌ر
ئێستا رایبگرم دوورنیه راپێچی سجنی محه‌ته‌ت بکا .. ئه‌وجه (پێده‌که‌نی
و) سجنی محه‌ته‌ی چه‌ند خۆشه". ئیتر من هه‌رچه‌ندی داوام لێیکردو
لێیپاڕامه‌وه رایبگرێ ئه‌و زیاتر پێیلێده‌نا . دیاربوو زۆر له خه‌می
مندا بوو نه‌بادا تووشی کونه‌ڕه‌شه‌یه‌کم بکا . منیش ، که له‌وه
دڵنیابووم ، تازه راینا‌گرێ که‌وتمه نێو خه‌یاڵێک بیست و هه‌شت ساڵ
به‌ره‌و دواوه‌ی گه‌ڕاندمه‌وه:
ئه‌گه‌ر بیرم ناپاکیم لێنه‌کات ئه‌وا ساڵ حه‌فتاو حه‌وت بوو ، له ئه‌نجوومه‌نی
راپه‌ڕاندنی هه‌رێمی کوردستان ، له‌سه‌ر تایپ کارمده‌کرد . ئه‌نجوومه‌نی
راپه‌ڕاندنی هه‌رێمی کوردستان شوێنێکی که‌م نه‌بوو . وه‌کو ئه‌نجوومه‌نی
وه‌زیرانی به‌غدا وابوو. له ژووره‌که‌ی ئێمه‌دا جگه له‌خۆم دوو براده‌ریتر
یه‌کیان به نێوی حه‌سه‌ن و ئه‌ویتر به نێوی ره‌فعه‌ت له‌گه‌ڵ کچێکی
نیوه عه‌ره‌ب و نیوه کورد به نێوی خه‌وله کاریانده‌کرد .. حه‌سه‌ن
وه‌کو خۆم کۆمۆنیست بوو . ره‌فعه‌تیش پێشتر له‌خۆمان بوو به‌ڵام
رۆژگار‌و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی گێڕی پێگۆڕیبوو ئه‌ویش واژه‌ی کردبوو
بۆ به‌عسییه‌کان . خه‌وله‌ی باوک کورد و دایک عه‌ره‌ب ، که هه‌موو رۆژ
له موسڵه‌وه ده‌هات بۆ هه‌ولێر و ئێواره ده‌گه‌ڕایه‌وه ، بێلایه‌ن
بوو . دوای براده‌رێکی خه‌ڵکی سله‌یمانی به نێوی فه‌همی عه‌زیز کاکه‌سوور
خۆی گواسته‌وه بۆ ژووری الزاتیه ، هه‌روا به‌هۆی ئه‌وه‌ی من له‌وانیتر
راهاتووترو به‌ده‌ستوبردتربووم ، من ببووم به ده‌مڕاستی ژووره‌که‌ی
خۆمان . ( فه‌همی عه‌زیز خۆی و براده‌رێکی به نێوی کامل چونکه نه‌ببوون
به به‌عسی له سله‌یمانییه‌وه بۆ هه‌ولێر دوور خرابوونه‌وه ).
ئه‌وکاته خدر شه‌وکه‌ت ، که له دواییدا کردیان به پارێزگاری سله‌یمانی
، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوون و پشکنین بوو .. ئیبراهیم زه‌نگه‌نه ،
ئه‌ویش که له‌دواییدا بوو به پارێزگاری هه‌ولێر ، به‌ڕێوه‌به‌ری
نووسینگه بوو . جه‌میل سه‌بری ، به‌سته‌زمانه‌ی هێنده که‌ر بوو هه‌موو
لێیده‌ترساین ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بوو . خوا قه‌بووڵ ناکا منی زۆر
خۆشده‌ویست . هه‌نده‌جار له‌هیکه‌وه سه‌ری ده‌هاته ژووره‌که‌مان هه‌موو
یه‌کپێ له‌به‌ری هه‌ڵده‌ستاین. سه‌یرێکی ئێمه‌ی ده‌کرد و ده‌ستێکی به‌سه‌ری
مندا ده‌هێناو ده‌یپرسی ئه‌گه‌ر شتێکمان پێویست بێ یان نا منیش سوپاسیم
ده‌کرد دوایی ده‌ڕۆیشت . هاشم عه‌قڕاویش ، که ئه‌وکاته له‌گه‌ڵ سالح
حه‌یده‌ریدا خۆیان به‌خاوه‌نی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌زانی و
رۆژنامه‌ی " العراق" یان له به‌غدا ده‌رده‌کرد ، سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی
راپه‌ڕاندن بوو .. سالح حه‌یده‌ری جگه له‌وه‌ی سکرتێری پارتی بوو خاوه‌نی
ئیمتیازی رۆژنامه‌ی " العراق" یش بوو . پێشتر عه‌زیز عه‌قڕاوی سکرتێر
بوو رۆژنامه‌که‌ش هه‌ر به نێوی " التآخی" ده‌رده‌چوو .
جگه له ژووره‌که‌ی ئێمه ژوورێکی تر به نێوی " القلم السری " هه‌بوو
کاری نهێنییان چاپده‌کرد . هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی به‌عسی نه‌بوایه له‌و
ژووره‌یان دانه‌ده‌نا . عبداللـه مسته‌فا و کچێک به نێوی ساماڵ له‌وێ
کاریانده‌کرد که هه‌ردووکیان به‌عسی بوون . من و خدر شه‌وکه‌ت به‌ینمان
زۆر خۆش‌بوو . چۆن ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌نێوانماندا درووست بوو؟ هه‌موو
ساڵ ده‌بایه راپۆرت ده‌رباره‌ی چالاکییه‌کانی هه‌رچی ئه‌میندارێتییه
گشتییه‌کان هه‌یه هه‌مووی بۆ نووسینگه‌ی سه‌ددام حوسێن به‌رز بکرێته‌وه
. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و کارانه سه‌رتاپای کوردستانی ، به گونده‌کانیشه‌وه ،
تێکڕا ده‌گرته‌وه . ئیتر هه‌رچی راپۆرت هه‌بوو بۆ ئێمه ده‌هات و ئێمه‌ش
ده‌بایه ، هه‌روه‌کو هێمام بۆ کرد ، بۆ نووسینگه‌ی سه‌ددام حوسێنی ره‌وان
بکه‌ین . من و کاک فه‌همی که به‌یه‌که‌وه کارمان ده‌کرد په‌یوه‌ندییه‌کی
به‌هێز له‌نێوانماندا هه‌بوو . هه‌ردوو بۆ یه‌کتر جێگه‌ی بڕوا بووین.
له‌سه‌ر داوا‌ی خدر شه‌وکه‌ت شه‌وان من و کاک فه‌همی ده‌هاتینه‌وه ئه‌نجوومه‌ن
بۆ کارکردن و چاپکردن بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی خۆیداو بێدواکه‌وتن کاره‌کانی
ئه‌نجوومه‌ن رابپه‌ڕێنین نه‌بادا خوانه‌خواسته " سید النائب " لێمان
تووڕه بێ . هه‌ڵبه‌ت خدر شه‌وکه‌تیشمان له‌گه‌ڵدابوو وه‌ک لێپرسراو .
ئیتر ئێمه به سێقۆڵی کار‌و قسه‌مان به‌یه‌که‌وه ده‌کرد . دوای دوو سێ
سه‌عات کارکردن خدر شه‌وکه‌ت ده‌ینارد له فندق هه‌وره‌مان که‌باب و
گۆشت و هه‌ڵڵا هه‌ڵڵامان بۆ ده‌هات . ئیتر ئه‌و شه‌وانه‌مان به قسه‌ی
خۆش و پێکه‌نین و نووکته‌گێڕانه‌وه ده‌برده سه‌ر. په‌یوه‌ندی من و
خدر شه‌وکه‌ت له‌وێ درووست بوو . پیاو حه‌ق بڵێ تا بڵێی رێزی لێده‌گرتم
و قسه‌کانی منی به‌لاوه زۆرخۆشبوو . به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باسی
سیاسه‌تمان نه‌ده‌کرد .
ئه‌وکاته کورته‌ی له ئه‌نجوومه‌ندا کارمکرد ده‌توانم بڵێم به‌قه‌ده‌رای
دووکه‌س زیاتر کارم ده‌کرد . هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجوومه‌ندا
کاریانده‌کرد دۆست و براده‌رم بوون. له سه‌عات هه‌شتی به‌یانییه‌وه
تا ده ده‌قیقه‌ی بوێ بۆ دوو بێ پسانه‌وه هه‌رکه‌س له‌شوێنی خۆی
کاریده‌کرد . کریدۆرێک به‌درێژایی سی مه‌تر ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری هه‌موو
ژووری کاربه‌ده‌ستان بوو . ئه‌و ده ده‌قیقه‌ی دوایی ته‌واو نه‌ده‌بوو
. هه‌رچی کاربه‌ده‌ست هه‌بوو ، ئه‌و ده ده‌قیقه‌ی دوایی ، ده‌هاتنه
به‌ر ده‌رگای ژووره‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به سه‌عات دوو تاوه‌کو به‌ره‌و
ماڵ بڕۆن . منیش ده‌هاتمه ده‌ره‌وه سه‌یرێکی خه‌ڵکه‌که‌م ده‌کرد ده‌تگوت
تازه بڕیاری لێبووردنیان بۆ ده‌رچووه هێنده به تاسه‌وه به‌هیوای
ئه‌وه‌ن زوو بگه‌نه‌وه ماڵه‌وه . که منیان ده‌بینی هاتوومه‌ته ده‌ر
هه‌ریه‌که‌ی به‌جۆرێ هێمای بۆ ده‌کردم به‌ڵکو بچم به خدر شه‌وکه‌ت
بڵێم ئه‌و پێنج شه‌ش ده‌قیقه‌یه زووتر ئیزنمان بدات . ژووره‌که‌ی خدر
شه‌وکه‌ت دراوسێ بوو له‌گه‌ڵ ژووری کاربه‌ده‌ستان .. منیش یاغر یاغر به‌ره‌ولای
ژووره‌که‌ی خدر شه‌وکه‌ت ده‌چووم تا نزیکی ده‌رگاکه‌ی که هه‌میشه
کراوه بوو . به‌لاچاوێک سه‌رم به‌ژووره‌که‌یدا ده‌گرت . که سه‌ری هه‌ڵده‌بڕی
و چاوی به‌من ده‌که‌وت یه‌کسه‌ر پێده‌که‌نی چونکه ده‌یزانی مه‌سه‌له
چیه .. ده‌یگوت : " ها ؟ " . منیش له‌وه‌ڵامدا ده‌مگوت وه‌ره سه‌یرێکی
کریدۆره‌که بکه بزانه چی ده‌بینی . ده‌یگوت چیبوه دیسان ته‌حه‌مول
نه‌ماوه ؟ ده‌مگوت نه‌وه‌ڵڵا نه‌ماوه . ئه‌ویش له قاقای پێکه‌نینی
ده‌دا ده‌یگوت ده که‌وابوو بابڕۆن. ئه‌وانه‌ی له کریدۆره‌که وه‌ستابوون
هه‌مووی چاوی به‌سه‌ر منه‌وه بوو . منیش ، دوای ره‌زامه‌ندی خدر شه‌وکه‌ت
، ده‌ستێکم هه‌ڵده‌بڕی و ده‌مگوت فه‌رموون با بڕۆین .
له‌نێو هه‌موو کاربه‌ده‌سته‌کان یه‌کێکم به‌لاوه نابوو نه‌مده‌حوباند
. نه‌ک ته‌نیا من به‌ڵکو تاکه که‌سێک چیه نه‌بوو حه‌زی لێ‌بکا . ئه‌و
که‌سه‌ش ئه‌و عبداللـه مسته‌فایه بوو که پێشتر نێویم هێنا . جاروبار
ئه‌گه‌ر پێویستی به‌یارمه‌تی ته‌کنیکی له رۆنیۆکه‌دا هه‌بوایه داوا‌ی
لێده‌کردم یارمه‌تی بده‌م . منیش له‌به‌رئه‌وه‌ی ، وه‌کو بڵێن ، کاره‌کانی
ئه‌و نهێنین سه‌یری نووسینه‌کانیم نه‌ده‌کرد . به‌گوێره‌ی پێویست
یارمه‌تیم ده‌داو کاره‌کانیم بۆ مه‌یسه‌ر ده‌کرد. جارێکیان داوا‌ی شتێکی
زۆر گه‌وره‌ی لێکردم که له توانای مندا نه‌بوو ئه‌و داوایه‌ی بۆ جێبه‌جێبکه‌م
. بانگی ژووره‌که‌ی رۆنیۆی کردم و گو‌تی : " ئه‌وه ماوه‌یه‌که تۆ
لێره کار ده‌که‌یت و (حیزب‌ی) یش نیت ". منیش له وه‌ڵامدا گوتم مه‌به‌ستت
چیه! گو‌تی : " چۆن ، تۆش وه‌کو ئێمه ، ده‌بێ ببیت به حیزب‌ی ".
منیش له‌وه‌ڵامدا گوتم من ئاماده‌نیم ببم به حیزب‌ی
و هیواداریشم جارێکی‌تر ئه‌و باسه له‌گه‌ڵ مندا نه‌که‌یت و چوومه‌وه
ژووره‌که‌ی خۆم .
هه‌ر یه‌ک دوو هه‌فته‌یه‌کی به‌سه‌رداچوو دیسان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست
هاته‌وه گژم . به‌ڵام له‌مجاره‌یاندا زوو له‌کۆڵ خۆمم کرده‌وه.
پێمڕاگه‌یاند که‌وا من ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سه‌ر به
ساڵح حه‌یده‌ری و هاشم عه‌قڕاویم . گو‌تی : " به‌ڕاست ؟ ". گوتم خۆ درۆت
له‌گه‌ڵ ناکه‌م .. ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیش ناکه‌ی بڕۆ سه‌یری فایله‌که‌م بکه
نامه‌ی کاک ساڵح حه‌یده‌ری تیایه که بۆ هاشم عه‌قڕاوی نووسیوه بۆ
ئه‌وه‌ی کارم بداتێ . (نامه‌که‌یان به‌یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وراقی من
پاراستبوو !). ئه‌وجا هه‌رواش بوو من سه‌ردانی به‌غدام کردبوو له‌وێ
له شه‌قامی ره‌شید چووم بۆ باره‌گای رۆژنامه‌ی " العراق " سه‌رێکم له
کاک ساڵح حه‌یده‌ری دا که ناسیاویمان هه‌یه . کاک ساڵح حه‌یده‌ری که
زانی من له‌سه‌ر تایپ ده‌توانم کار بکه‌م داوا‌ی لێکردم له به‌غدا لای
ئه‌وان بمێنمه‌وه له باره‌گای حیزب‌ه‌که‌ی ئه‌واندا کار بکه‌م که‌چی
من داواکه‌یم به‌و هه‌نجه‌ته ره‌تداوه که ناتوانم له‌هه‌ولێر
دوور بکه‌ومه‌وه .
ئیتر هه‌ر به پێشنیاری خۆی گو‌تی : " ده‌نا نامه‌یه‌ک ده‌نووسم بۆ کاک
هاشم عه‌قڕاوی با ئه‌و لای خۆی کارت بداتێ ". منیش ئه‌وه‌یانم قه‌بووڵ
بوو بۆیه سوپاسیمکرد . نامه‌یه‌کی به عه‌ره‌بی بۆ هاشم عه‌قڕاوی
نووسی . کاک ساڵح داوا‌ی ئه‌وه‌ی لێکردم ئه‌گه‌ر به‌لامه‌وه قورس نه‌بێ
رۆژی دوایی سه‌ر له به‌یانییه‌که‌ی ، سه‌عات ده‌وروبه‌ری ده ، بچم بۆ
باره‌گای حیزب بلووسێکی ژنانه هه‌یه ده‌یوێ بینێرێ بۆ نازه‌نینی
خوشکی که ئه‌ویش له هه‌ولێر بوو .
رۆژی دوایی به‌ره‌و باره‌گا سه‌رم هه‌ڵگرت . ده‌وروبه‌ری سه‌عات ده گه‌یشتمه
نزیکی باره‌گای پارتی دیموکراتی کوردستان. دیاربوو کاک ساڵح پیاوه‌کانی
باره‌گای ئاگادار کردبوو که له‌و ده‌موسه‌عاته که‌سانێک دێت بۆ لای
ئه‌و . هه‌رکه گه‌یشتمه باره‌گا سڵاوم له‌وانه‌ی به‌رده‌رگا کرد و
گوتم من هاتووم بۆلای کاک ساڵح . هێشتا به‌ته‌واوی رسته‌که‌م ته‌واو نه‌کردبوو
کاتێ دوو شینه زه‌ڵام یه‌کێ له‌مبه‌رو ئه‌وه‌یتر له‌وبه‌رم منیان دایه
پێش خۆیان هه‌ر به فه‌رموو فه‌رموو به‌سه‌ر پلیکانێکیان خستم تاوه‌کو
نهۆمی دوو . یه‌کیان زوو ده‌ستی گه‌یانده ده‌رگایه‌ک و کردییه‌وه .
کاک ساڵح سه‌ری هه‌ڵبڕی و منی بینی . یه‌کسه‌ر له‌به‌رم هه‌ستایه‌وه‌و
ئه‌ویش ده‌ستی کرد به فه‌رموو فه‌رموو . ده‌رگاکه له‌پشتم داخرایه‌وه
هه‌ر من و کاک ساڵح ماینه‌وه . به‌هۆی زه‌نگێکه‌وه داوا‌ی کرد چایم بۆ
بێنن .من ژیانی سرووشتیی و ئاسایی ژیاوم بۆیه پێویستم به‌وجۆره
ئۆرۆستۆکراتیه‌ته نه . من ئه‌وکاته ته‌مه‌نم بیست و سێ ساڵێک ده‌بوو
. هیچکات شتی وام به‌چاوی خۆم نه‌بینیبوو . هێنده له‌مێژ نه‌بوو له‌ده‌ست
شه‌ق و تێهه‌ڵدانی باوکم ئازاد ببووم . ئه‌و هه‌موو رێزگرتنه بۆمن
شتێکی نامۆ‌و زیاده‌مه‌سره‌ف بوو . ده‌تگوت ختووکه‌م ده‌که‌نه‌وه له‌ناوه‌وه‌مدا
پێکه‌نینم به‌خۆم ده‌هات . جاروبار فڕێکم له چایه‌که ده‌داو بیرم له
رۆیشتن و له‌و دوو زه‌لامه ده‌کرده‌وه ده‌مگوت ئێستا به‌چاوی خۆیان
بینییان چۆن کاک ساڵح حه‌یده‌ری له‌به‌رم هه‌ڵستایه‌وه ده‌بێ له‌رۆیشتندا
چیم لێبکه‌ن! کاک ساڵح خه‌ریک بوو نامه‌ی ده‌نووسی بۆ کاک ممتاز حه‌یده‌ری
برا‌ی . جاروباریش سه‌ری هه‌ڵده‌بڕی و پرسیاری هه‌ولێری لێده‌کردم .
منیش به‌گوێره‌ی پرسیاره‌کان وه‌ڵامیم ده‌دایه‌وه . دوای ئه‌وه‌ی نامه‌که
ته‌واو بوو نامه‌که‌ی خسته زه‌رفێکه‌وه . کیسه نایلۆنێکیشی له‌ته‌ک
خۆ دانابوو ده‌ستی دایه‌و به‌رزی کرده‌وه : " ئه‌مه بلووزه‌که‌یه به‌ڵکو
بیبه‌ی بۆ نازه‌نینی خوشکم ". گوتم زۆرباشه هه‌ر بگه‌مه‌وه هه‌ولێر
زوو ده‌یبه‌م بۆ لای کاک ممتاز .
دوای بیست ده‌قیقه‌یه‌ک مانه‌وه‌م لای کاک ساڵح داواملێکرد ئیزنم بدات
بڕۆم چونکه ده‌بایه خۆکۆبکه‌مه‌وه بۆ سه‌فه‌ر . ده‌بایه رۆژی دوایی
به‌ره‌و هه‌ولێر بگه‌ڕێمه‌وه . په‌نجه‌یه‌کی گه‌یانده زه‌نگه‌که‌ی به‌رده‌می
و دڵی منیش له‌گه‌ڵ زه‌نگه‌که لێیدا . زانیم به‌زمه‌که ده‌ژیێته‌وه
. دوو زه‌لامه چووسته‌که هاتنه‌وه : " به‌ڵێ ئه‌زبه‌نی؟". کاک ساڵح
گو‌تی ئه‌و براده‌ره ده‌ڕوا به‌ڵکو به‌ڕێی بکه‌ن . به‌هه‌مان به‌زمی
پێشوو ، به‌ڵکو به‌زمتریش ، یه‌کیان له‌مبه‌ره‌م و ئه‌ویتریان له‌وبه‌ره‌م
به‌دوامه‌وه ده‌ڕۆیشتن . له‌وانه‌یه په‌نجا جار گوتویانه سه‌رچاڤێمه
. په‌نجا مه‌تر زیاتر له باره‌گاکه وه‌دوور که‌وتبووینه‌وه ئه‌وان
هه‌ر به‌دوامه‌وه بوون . زۆرم شه‌رم له‌خۆ ده‌کرد وامده‌زانی بێڕێزییه
بۆ من چوونکه ئه‌وان به باوکم ده‌شیان. له‌شوێنی خۆم وه‌ستام و زۆریم
لێکردن که ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه . که ئه‌وان گه‌ڕانه‌وه من پێچمکرده‌وه
که‌وتمه په‌نای دیوارێک .. ئیتر که زانیم له‌وان دیارنیم هه‌ر له
شوێنی خۆم بۆ ماوه‌ی یه‌ک دوو ده‌قیقه ده‌ستمکرد به هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو دابونه‌ریته نامۆیه‌م وه‌کو تۆز لێداته‌کێ!
له‌وانه‌یه هه‌ر یه‌ک هه‌فته‌ی به‌سه‌رداچووبێ کاتێ سه‌رله‌نوێ
عبداللـه مسته‌فا منی برده‌وه ژووره‌که‌ی رۆنیۆ . ژووری رۆنیۆی له‌من
کردبوو به کونه‌مشک . ده‌تگوت مه‌ڕم دامده‌کات . منی برده ژووره‌وه
و گو‌تی : " برا .. بۆ فێڵمان لێده‌که‌ی .. تۆ ئه‌ندامی پارتی
دیموکراتی کوردستان نیت.. پرسیارمان لێکردوون ئه‌وان هه‌ر ناشتناسن ".
نازانم بۆچی ئه‌وکاته به‌خه‌یاڵمدا نه‌ده‌هات بچم بۆ لای هاشم عه‌قڕاوی
و پێیبڵێم گیرم به ده‌ست ئه‌و کابرایه خواردوه؟! له‌وانه‌شه بێسوود
بوایه . گوتم عبداللـه مسته‌فا گوێ بگره با پێتبڵێم .. من نابم به
به‌عسی .. هیوادارم جارێکی‌تر ئه‌و داوایه له‌من نه‌که‌ی ئه‌گینا .
قسه‌که‌م ته‌واو نه‌کردبوو گو‌تی :" ئاخر پێمده‌ڵێن بێم داوا‌ت لێبکه‌م"
. گوتم بڕۆ به‌وکه‌سه بڵێ با به‌خۆی بێ ئه‌و داوایه‌م لێ‌بکا نه‌ک تۆ
بنێرێ ( وه‌ک هه‌ڕه‌شه تۆزێ به‌تووڕه‌یی و په‌نجه لێهه‌ڵشه‌قاندن )
پێمگوت : تێگه‌یشتی؟!. چوومه ده‌ره‌وه‌و له‌وێ به‌جێمهێشت.
له‌وانه‌یه هه‌ر دووسێ رۆژی به‌سه‌رداچووبێ من و سکرتێری جه‌میل سه‌بری
که ناوی شێرۆ بوو لای ئه‌و دانیشتبووین قسه‌مان ده‌کرد . ژووره‌که‌ی
شێرۆ به‌رامبه‌ر ژووری عبداللـه مسته‌فا بوو . له‌پڕ ، له‌پشتی ده‌رگاکه‌وه
، گوێم له ده‌نگی عبداللـه مسته‌فا بوو له‌گه‌ڵ ره‌فعه‌ت قسه‌ی ده‌کرد
. هه‌ستی خۆمڕاگرت گوێم لێ‌بوو باسی من ده‌کات و جارجاره‌ش جنێوان ده‌دا
. منی هێنده ، خه‌ڵک گوته‌نی ، سه‌رشێت و بێئۆقره گورج هه‌ستامه سه‌رپێ
. ده‌رگاکه‌م کرده‌وه و تاوم دایێ . که‌سانی ترسنۆک هه‌میشه بێده‌سه‌ڵاتی
خۆی نیشان ده‌دا. خێرا ده‌رگای ژووره‌که‌ی خۆی کرده‌وه‌و خۆیکرد به‌ژووره‌که.
له‌ودیو توند ده‌رگاکه‌ی گرتبوو . منیش به شان و به پێلا‌قه که‌وتبوومه
به‌ر ده‌رگاکه‌و هه‌رچی جنێوی پیس هه‌یه هه‌موویم پێدا. جارجاره ده‌رگاکه
به‌پاڵدانی من و به‌رهه‌ڵستکاری ئه‌و درزێکی تێده‌که‌وت . که ده‌رگاکه
تۆزێ ده‌کرایه‌وه ساماڵ ده‌ستی ده‌کرد به‌قیژه‌قیژ! ئیتر له‌و
هاتوهاوارو هێنومنهێنه‌دا هه‌رچی کاربه‌ده‌ستی ئه‌نجوومه‌ن هه‌بوو هه‌مووی
هاتن بۆ سه‌یری ئێمه . زۆربه‌یان پێیانخۆشبوو نه‌ختێکی تێهه‌ڵبده‌م.
هه‌ندێکیش که‌وتنه به‌ر کوره کاک ته‌حسین عه‌یبه نه‌که‌ی ..هتد.
منیش بۆ خاتری ئه‌وان ده‌ستم له‌ده‌رگاکه به‌ردا و به‌ره‌و دواوه
کشامه‌وه .
هه‌ر ئه‌و ده‌م ئه‌و رۆژ وازم له کار هێناو چوومه‌وه ماڵ . بۆ مێژوو
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم . دوای نزیکه‌ی مانگێک ئیبراهیم زه‌نگه‌نه‌م بینی له
ئۆرۆزدیباک ده‌هاته ده‌ره‌وه . که منی بینی یه‌کسه‌ر به‌ره‌و
روومهات ده‌یویست قسه‌م له‌گه‌ڵ بکات . منیش دان به‌و هه‌ڵه‌یه‌ی خۆمدا
ده‌نێم زۆر بێڕێزانه ره‌فتارم له‌گه‌ڵیدا کرد . ده‌ستێکم وه‌کو ره‌تدانه‌وه
لێهه‌ڵشه‌قاندو پێمگوت : امشی . زۆر به‌سه‌رخۆیدا شکایه‌وه . ملی که‌چکردو
رۆیشت . ئه‌وه‌ی من لێیتێگه‌یشتم ئیبراهیم زه‌نگه‌نه ده‌یویست به
بنجوبناوانی مه‌سه‌له‌که بکه‌وێ و له‌وانه‌شبوو ویستبێتی یارمه‌تیم
بدات . به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێن من هه‌ر له‌وه ئازا بوویمه پێلا‌قه ، نه‌ک
هه‌ر له‌ده‌رگای عبداللـه مسته‌فا بده‌م ، به‌ڵکو له نانی خۆشم بده‌م
. خۆ له‌وانه‌شبوو تووشی به‌ڵایه‌ک هاتبام که زانرابا من له‌سه‌ر ئه‌وه
ویستوومه له عبداللـه بده‌م چونکه وه‌ستوویه‌تی من بکات به به‌عسی
. به‌هه‌رحاڵ دوایی زۆر په‌شیوان بوومه‌وه که به‌و شێوه ناشیرینه
ره‌فتارم له‌گه‌ڵ ئیبراهیم زه‌نگه‌نه‌دا کرد . چونکه ئه‌وکاته‌ی که
ئیبراهیم زه‌نگه‌نه له ئه‌نجوومه‌ن مدیر مکتب بوو هه‌تا بڵێی مرۆڤێکی
گران و کڕ و بێده‌نگ بوو . خۆی له‌هیچ کارێک ، که په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه
نه‌بایه ، هه‌ڵنه‌ده‌قورتاند . به‌ڵام خدر شه‌وکه‌ت وانه‌بوو . زۆر
داوێن پیس و بێ‌ئابڕوو بوو . ( نامق )ی باوکی خه‌وله ، که‌باسیمکرد ،
خه‌ڵکی سلێمانی بوو . له موسڵ دایکی خه‌وله‌ی ، که عه‌ره‌ب بوو ،
هێنابووی . هه‌ر له موسڵیش ده‌ژیان . نه‌ختێ ناسیاوه‌تییان هه‌بوو له‌گه‌ڵ
خدر شه‌وکه‌تدا . خه‌وله هه‌ر به‌هۆی خدر شه‌وکه‌ته‌وه له ئه‌نجوومه‌نی
راپه‌ڕاندن دامه‌زرابوو . خه‌وله ، هه‌روه‌ک خۆی بۆی باسکردم ، سه‌ره‌تا
له هه‌ولێر له خانووه‌که‌ی خدر شه‌وکه‌تدا ده‌ژیا . ته‌نیا رۆژانی
پێنجشه‌م و هه‌ینی ده‌گه‌ڕایه‌وه موسڵ. خدر شه‌وکه‌ت خۆی له خانووه‌که‌دا
نه‌ده‌ژیا . ئێواره‌یه‌ک ده‌چێ بۆ لای خه‌وله‌و ده‌ستی بۆ درێژ ده‌کا .
خه‌وله راده‌ست نابێ و به‌رهه‌ڵستکاریی ده‌کا . ئیتر هه‌ر له‌و رۆژه‌وه
خه‌وله چیتر له‌هه‌ولێر نامێنێته‌وه هه‌موو رۆژ هاتوچۆی نێوان هه‌ولێرو
موسڵی ده‌کرد . هه‌ر ئه‌و خدر شه‌وکه‌ته بوو که رێزی منی زۆر لابوو
عبداللـه مسته‌فای ، وه‌کو سه‌گ ، له‌من به‌ردابوو بۆ ئه‌وه‌ی منیش
بکا به هاوتای خۆی !.
ئیتر به‌م شێوه‌یه هیچ جۆره ئه‌ندازه‌یه‌ک لای ئه‌و حیزب‌انه نیه‌و
نا‌شبێ . رۆژ تا ئێواره له به‌رژه‌وه‌ندی وڵات‌دا کار بکه و دڵسۆزی
خۆت نیشان بده پوولێکی سووتاو ناهێنێ ئه‌گه‌ر له حیزب‌ه‌که‌ی ئه‌واندا
ئه‌ندام نه‌بیت . له‌وانه‌یه هه‌زارو یه‌ک ناو‌و ناتۆره‌و تاوانت بۆ
بدۆزنه‌وه تا کارت به‌وه ده‌گا په‌تی قه‌ناره به‌ده‌وری ملته‌وه
خول ب‌خوات و تێیبئاڵێ . به‌هه‌ردوو شێوه‌که‌شیه‌وه په‌ته‌که‌ت خراوه‌ته
مل . چ ببیت به به‌عسی و چ په‌ته‌که‌ت بکه‌نه مل. شتێکی شاردراوه‌ش
نیه مردن گه‌لێ له‌وه خۆشتره که مر‌ۆڤ ملکه‌چو سه‌ربه‌رز نه‌ژیت .
با ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ش ، که زۆر له‌مه‌ی ئێستا نزیکه ، به‌کورتی
بگێڕمه‌وه :
بیرم دێ له‌ساڵی 1971 له‌کاتی پشوودانی هاوین وه‌ک خوێندکارێک به‌دوای
کاردا ده‌گه‌ڕام به‌ڵکو نه‌ختێ پاره په‌یدا بکه‌م بۆ مه‌یسه‌رکردنی
پێداویستییه‌کانی ساڵی داهاتووی خوێندن . ئه‌وکاته له باشووری
کوردستان هه‌موو شتێک به‌ده‌ست پارتییه‌وه بوو . به‌ڕاستی ئه‌وکات زۆر
له‌ئێستا ده‌ستڕۆیشتووتر بوون چونکه له پێگه‌یه‌کی به‌هێزدا مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا ده‌کرد نه‌ک وه‌کو ئێستا کڕنۆش بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌به‌ن
. ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وکاتیان له‌خۆڕا له‌ده‌ست خۆداو قوڕه‌که‌شیان بۆ خه‌ڵکه‌که
خه‌ستتر کرد. هه‌ر ئه‌و پێگه به‌هێزییه‌ش بوو له‌مه‌ڕ که‌رکووکه‌وه
سه‌ددام حوسێنی له‌وانه‌ی ئێستا نه‌رمتر کردبوو . سه‌دام به‌وه رازی
بوو له‌سه‌دا په‌نجای داهاتی نه‌وتی که‌رکووک بۆ کورد بێ . که‌چی ئه‌مڕۆ
له‌سایه‌ی سه‌ری ئه‌و "سه‌رکردانه" خه‌ریکه که‌رکووک له نه‌خشه‌ی
کوردستان بترازێنن. مام جه‌لال پشکی شێر‌و فیلیشی له‌م تاوانه‌دا به‌رده‌که‌وێ
. هۆیه سه‌ره‌کییه‌که‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ده‌مه‌ی که هه‌ر له‌خۆیه‌وه
گو‌تی :" که‌رکووک ئێراقێکی چکۆلانه‌یه". ئه‌مه به یه‌که‌مین هه‌نگاوی
له‌ده‌ستدانی که‌رکووک ده‌ژمێردرێ . ئیتر مام جه‌لال ، بۆ خۆی به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک
لێکیده‌داته‌وه ئه‌وه که‌یفی خۆیه‌تی ، به‌ڵام مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌م
قسه‌ناوه‌خته‌یدا ، خۆ خۆشه‌ویستکردن بوو لای گه‌لانی ئێراق ، به‌تایبه‌تی
، تورکمانه‌کان . هه‌روا له‌خۆڕاش نه‌بوو مام جه‌لال پڕیدایه ده‌ستی
تورکه‌که‌و ماچیکرد . به‌قسه‌ی ئه‌و گوایه ویستوویه‌تی مه‌سعوود
بارزانی خه‌می پێبخوا به‌ڵام ، ئه‌گه‌ر هه‌ستی پێبکا ، گه‌لێ به‌گران
له‌سه‌ری که‌وته‌وه چونکه تیشکی خۆر به بێژینگ ناگیرێ .
جا بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه چ کارێک هه‌یه بیکه‌م له‌کاتی پشوودانه‌که
. له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێک وه‌ستابووین ئه‌و باسه‌مان هرووژاند . هه‌ر
یه‌که‌و پێشنیارێکی ده‌کرد . یه‌کێ گو‌تی به‌سته‌نی بفرۆشه . ئه‌ویتر
گو‌تی کرێکاری بکه . براده‌رێکیتر ، وه‌کو پێویست بۆ دوا رۆژ ،
پێشنیاری ئه‌وه‌یکرد ببم به شاگرده فیته‌ر . ئه‌وه‌یان له‌و کاته‌دا
بۆ من سوودی نه‌بوو چونکه فیته‌ره‌کان پاره‌یان نه‌ده‌دا به شا‌گردێک
هیچ زانیاری له‌بواری فیته‌ریدا نه‌بێ . یه‌کێکیتر هه‌ر به پێکه‌نینه‌وه
هه‌ڵیدایه و گو‌تی بۆ ناچی بۆ خۆت ببی به مێشکوژ له‌هه‌مووی ساناتره
. مێشکوژ ئه‌وانه‌بوون ده‌چوون بۆ گونده‌کان به ( دیدیتی )
دارودیواره‌کانیان ده‌ڕشاند بۆ له‌ناوبردنی مێش و مه‌گه‌زو خۆپاراستن
له نه‌خۆشی مه‌لاریا . گوتم بۆ نا ؟ وه‌ڵڵا ئاوی لێناخۆمه‌وه به‌ڵام
چۆن؟ بۆ‌کوێ بچم؟ . گو‌تی ده‌بێ بچیت بۆ ناوچه .
ئه‌وکاته ناوچه له‌سووچه‌که‌ی به‌رامبه‌ر په‌یکه‌ره‌که‌ی ئێستای شێخ
مه‌حموود بوو . جارانیش باره‌گای شۆڕشگێڕی کوردستان بوو که سه‌ر به
عبدالستار تاهیرشه‌ریف بوو . به‌ئامانجی له‌ناوبردنی مێش و مه‌گه‌ز
رۆژی دوایی به‌ره‌و ناوچه هه‌یپامکرد . که گه‌یشتمه ناوچه لێیان
پرسیم : "بۆچی هاتووی؟" منیش له‌وه‌ڵامدا وتم من خوێندکارم ئێستا کاتی
پشوودانه هاتووم به‌ڵکو کارێکم بده‌نێ . وتیان به‌لای چه‌پدا بڕۆ یه‌کێک
له‌وێ دانیشتووه له‌و بپرسه. هوورده هوورده به‌ره‌و شوێنه‌که
رۆیشتم تا یه‌کێکم لێ وه‌دیارکه‌وت بواری ئه‌وه‌ی پێنه‌دام سڵاوی لێبکه‌م
کاتێ :" فه‌رموو .. کارێکت هه‌بوو؟". ئه‌وی راستی بێت هاتووم داوا‌ی کار
بکه‌م .. من خوێندکارم ئێستا کاتی پشوودانه ده‌مه‌وێ ئه‌و یه‌ک دوو
مانگه کارێک بکه‌م ..بیستوومه ده‌ڵێن تیپی مه‌لاریا ده‌رده‌چن بۆ
گونده‌کان ... زوو قسه‌که‌ی بڕیم و:" باشه .. به‌ڵام ده‌بێ له لق وه‌ره‌قه‌مان
بۆ بێنی ". جا وه‌ره‌قه‌ی لقی بۆچییه؟،- لێیمپرسی . گو‌تی : "چۆن ، ده‌بێ
لق پاڵپشتیی (ته‌ئید)ت بکا ئه‌نجا ئێمه ده‌توانین داتبمه‌زرێنین ".
گوتم برا مێشکوشتن پاڵپشتیی لقی بۆچییه؟ گو‌تی: " ئه‌ی چۆن بزانین تۆ
پارتیت؟ " . منیش گوتم بۆچی ئه‌گه‌ر پارتی نه‌بم نابم به مێشکوژ؟. له‌وه‌ڵامدا
گو‌تی : "نه‌خێر". گوتم که‌وابوو هه‌رلقیشی پێناوێ من به‌خۆم پێتان راده‌گه‌یێنم
که من پارتی نیم و بۆ مێشکوژێتیش نابم به پارتی .
سه‌یریکه‌ن من ئه‌وکاته هێشتا هه‌ژده ساڵم ته‌واو نه‌کردبوو ده‌یانه‌ویست
بمکه‌ن سه‌ره‌تا به پارتی ئه‌نجا به مێشکوژ!! ئێمه‌ی به‌سته‌زمان له
هه‌موو لایه‌که‌وه قوڕمان بۆ گیراوه‌ته‌وه نه‌ک هه‌ر لای به‌عسییه‌کان.
ئه‌گه‌ر راستیشتان ده‌وێ من شه‌ش حه‌وت ساڵ پێش به‌عسییه‌کان لای
پارتییه‌کان دووچاری ئه‌و ده‌رده‌سه‌ری و ریسواییه هاتم ! ئه‌و ده‌رده
له‌کوردستان پێشی به‌عسییه‌کان پارتی بڵاوی کرده‌وه؟! باوه‌ڕبکه‌ن من
هه‌ر ئه‌وکات پارتیم له‌به‌رچاوکه‌وت . ما خه‌م بۆ ئه‌و رۆژانه بخۆم
که له جاده‌کان به‌بۆنه‌ی به‌یاننامه‌ی یازده‌ی ئاداره‌وه رۆژ تا
ئێواره هه‌ڵده‌په‌ڕیم و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌دا هاوارمان ده‌کردو ئه‌و
دروشمانه‌مان سه‌دباره‌و دووسه‌دباره ده‌کرده‌وه : ( پێشڕه‌وی کورد
پارتییه .. سه‌رۆکمان بارزانییه ) یان ( بژی بابی لوقمانی ، شه‌ش خه‌ریته‌ی
له‌شانی ) . لێره‌دا پرسیارێک سه‌رهه‌ڵده‌دا. من ئه‌گه‌ر به‌ده‌م و به
ئاره‌زووی خۆم هاوارم کردبێ پێشڕه‌وی کورد پارتییه ئه‌مه ناکا منیش
به‌بێ ئینتیما پارتی بوویمه؟! ئیتر چیبکه‌ین و چیمان پێده‌کرێ که ئه‌مه
ژیانی ئێمه بێ .. دارێکمان به‌ده‌سته‌وه‌یه نه‌ک هه‌ردوو سه‌ره‌که‌ی
، به‌ڵکو له‌مسه‌ری تا ئه‌وسه‌ری ، هه‌مووی هه‌ر گووه ! وه‌ره به
ره‌نج و هێزو بازووی خۆت نه‌توانی کار بکه‌یت بۆ په‌یداکردنی بژێو ئه‌گه‌ر
پارتی یاخود به‌عسی نه‌بیت . پێمناڵێن ئه‌م که‌ره چۆن له‌و قوڕه ده‌ربێنین؟!
تف ..تف هه‌زارجار تف له‌م ژیانه .
دوای ئه‌وه‌ی کار‌و ئه‌نجوومه‌نم به‌جێهێشت جار جاره من و کاک فه‌همی
عه‌زیز یه‌کترمان ده‌بینی . باسی دوای رووداوه‌که‌ی منی ده‌گێڕایه‌وه
که چۆن هه‌ر له دوای من خدر شه‌وکه‌ت ئیلفات نه‌زه‌ری داوه به
عبداللـه مسته‌فا . . ئه‌و گه‌لحۆیه که‌سێک نه‌بوو که‌یفی پێیبێت ته‌نانه‌ت
خدر شه‌وکه‌تیش . کاک فه‌همی یه‌ک داوا‌ی له‌من کرد و زۆریش له‌سه‌ری
موکوڕ بوو داواکه‌ی جێبه‌جێ بکه‌م . داوا‌ی لێکردم به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ست
له عبداللـه نه‌ده‌م . ده‌یگوت ئه‌وه‌نده له خوا ناترسێ ئه‌وه‌نده‌ی
له‌تۆ ده‌ترسێ . هه‌رکات ناوی تۆ دێته گوڕی ئه‌و کوڕه هه‌موو ره‌نگو
رووخساری هه‌ڵده‌بزڕکێ و هه‌رئه‌وه‌تا گیانی له‌به‌ردا ده‌مێنێ . " جا
تکات لێده‌که‌م نه‌که‌ی لێیبده‌ی دوایی ترسی لێت ده‌شکێ . لێیگه‌ڕێ با
هه‌تا ماوه لێت بترسێ". ئه‌وه‌ی کاک فه‌همی ده‌یگێڕاوه من به‌چاوی
خۆم بینیم. ساڵێک دوای رووداوه‌که من و براده‌رێکم ئه‌ویش هه‌ر به
نێوی عبداللـه ، به‌یه‌که‌وه چووین بۆ به‌غداو له‌وێ له شه‌قامی ره‌شید
روومانکرده میوانخانه‌ی هه‌ولێر (فندق اربیل). له پلیکانه‌کان به‌سه‌رکه‌وتین
گه‌یشتینه پرسگاکه. کۆمه‌ڵێ له‌وانه‌ی له‌و میوانخانه‌یه دابه‌زیبوون
له پرسگاکه دانیشتبوون. یه‌کێ له‌وان ئه‌وعبداللـه ناموباره‌که بوو.
هه‌رکه چاوی به‌من که‌وت وه‌کو ته‌ماته سوورهه‌ڵگه‌ڕا . منیش له‌شوێنی
خۆم وه‌ستام . به براده‌ره‌که‌مم گوت ئه‌و زه‌لامه ده‌بینی؟ گو‌تی کام
زه‌لام .. منیش هه‌ر به چه‌ناگه هێمام بۆ ده‌کرد و ده‌مگوت ئا ئه‌م
زه‌لامه . گو‌تی کامه زه‌لام .. ئه‌و ده‌موچاو سووره ؟ گوتم ئه‌وه
ئێستا ، که چاوی به‌من که‌وت ، ئاوا سوورهه‌ڵگه‌ڕا ئه‌گینا ده‌موچاوێکی
سپی هه‌یه وه‌ک به‌فر. به‌سته‌زمانه‌ی که زانی وا من باسی ئه‌و ده‌که‌م
، وه‌ک بڵێی کارێکی هه‌بێ ، هه‌ستا رۆیشت . ئه‌و رۆیشت و منیش سه‌رپێچیم
له داواکه‌ی کاک فه‌همی نه‌کرد .
هه‌ر کێشوبڕکێشم بوو له‌گه‌ڵ شۆفێره‌که ده‌مگوت به‌خوا ده‌بێ رایگری
ئه‌ویش هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی موکوڕ بوو زیاتر پێیلێده‌ناو ده‌یگوت
: " کوره به‌خودای مامۆستا رایناگرم .. ده‌زانم تووشی به‌ڵایه‌ک دێیت
.. من لێره ژیاوم و له‌تۆ باشتر ئاگام له وه‌زعه‌که‌یه..تۆ له‌ده‌ره‌وه
ده‌ژیت نازانی لێره چ باسه". به‌ره‌و لای محه‌ته سووڕاینه‌وه چاوی
به سجنه‌که‌ی محه‌ته که‌وت له قاقای پێکه‌نینی دا‌و گو‌تی : " ئێره‌ت
دیوه مامۆستا .. به‌و خوایه‌ی هه‌ردووکمانی خه‌لقکردوه هه‌ر
رامبگرتابا خۆت له‌و سجنه‌ی ده‌دیته‌وه .. ئه‌وجه نانێک بۆ خۆت بخۆ و
دوازده‌ش بۆ من بکه به‌خێر که رامنه‌گرت". منیش واملێهات له‌و زیاتر
پێکه‌نینم به قسه خۆشه‌کانی ئه‌وو وه‌زعه قۆڕه‌که ده‌هات . ئه‌وه‌تا
دراما .. تراگێدیا سواری سه‌رپشتی کۆمێدیا بوه و فرمێسکی پێکه‌نین و
گریان زه‌نگوڵ زه‌نگوڵ له‌چاوی ئێمه ده‌هاته‌خوار . هی ئه‌و چونکه
له بارودۆخه‌که راهاتبوو هی منیش له‌داخی به هه‌ده‌رچوونی
رابردوومان . دیسان هێدمه‌یێ لێیدام .. من له‌ژێر فشاری سیستێمی
دڕندانه‌ی سه‌ددام حوسێن ، که له‌خۆڕا خه‌ڵکیان هه‌ڵده‌واسی ، له‌ناو
ئه‌نجوومه‌نی راپه‌ڕاندن و له‌کاتی ده‌وامی فه‌رمی وێرام ملی خۆم له
چه‌قۆ بخشێنم و له عبداللـه مسته‌فا بده‌م ، ئه‌مڕۆ ، دوای ئه‌وه‌ی
رژێم گۆڕبه‌گۆڕ بوه ، له کوردستانێکی ، گوایه ئازاد ، نه‌وێرم چاو
له چاوی ئه‌و کۆنه به‌عسییه چڵکنه بنێم نه‌بادا ئێستاش وه‌کو
جاران ده‌ستڕۆیشتوو بێ ؟! هێنده‌ی نه‌برد خۆیشم له‌و بۆچوونه‌ی شۆفێره
- ئه‌کته‌ره - سیاسییه‌که دڵنیابووم که ئه‌و راستی ده‌کرد و منیش به
نه‌شاره‌زایی خۆم به‌هه‌ڵه‌دا چووبووم . کاتێ لای نزیکترین براده‌ری
خۆم ، که " سه‌نگه‌ر"ی بۆ لای پارتی گواستبۆوه ، به‌رده‌وام مه‌سه‌له‌ی
کۆنه به‌عسییه‌کانم ده‌هرووژاند و گله‌ییم له‌وه ده‌کرد که پارتی و
یه‌کێتی داڵده‌ی داون و به‌ده‌وری خۆیانیاندا کۆکردوونه‌ته‌وه که‌چی
ئه‌و براده‌ره‌م نه‌یهێناو نه‌یبرد ئه‌مه‌ی له‌ده‌ستنام : " ئه‌گه‌ر بۆ
ئه‌و قسانه هاتوویته‌وه ئه‌وه هه‌تا زووه بۆ خۆت بڕۆره‌وه!".
راستییه‌ک هه‌یه ده‌بێ ، نه‌ک هه‌ر من و که‌سانی وه‌ک من ، به‌ڵکو هه‌موو
کوردێک ده‌بێ زۆرباش بیزانێ که مه‌سه‌له‌ی لێبوردنی کۆنه به‌عسی و
موسته‌شارو ئه‌نفالچییه‌کان هه‌روا پۆست دابه‌شکردن به‌سه‌ریان و
جیاکردنه‌وه و بایه‌خ پێدانیان به ئاره‌زووی سه‌رکرده‌کانی ده‌سه‌ڵاتی
کوردیی نه‌بوه ، به‌ڵکو ئه بڕیاره به فه‌رمانی ئه‌مریکییه‌کان
دراوه که هه‌ر ئه‌وان سوود له‌و تاوانبار‌و دوژمن به گه‌لی کوردانه
وه‌رده‌گرن . پێم ناڵێن کورد که‌ی چۆن تێده‌گا ؟! بۆ مافیاکانی ئه‌مریکا
بوونی کورد ته‌نیا ئامرازێکه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان به‌کاری بێنن و هیچیتر . ئاخر ئه‌مریکا که‌سانی نیشتیمانپه‌روه‌رو
دڵسۆزی بۆ چییه؟ که‌ی حه‌زی له‌بینینی چاره‌ی نیشتیمانپه‌روه‌ران بوه
؟ بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یان له دزینی سامانی وڵات‌دا لێ‌بگرن ؟ ئه‌و مافیا ئه‌مریکیانه
که‌ی سوودی پوولێکی سووتاویان هه‌بوه ، نه‌ک بۆ ئێمه‌و به‌شخوراوانیتری
جیهان ، به‌ڵکو بۆ گه‌لانی ره‌شو رووتی ئه‌مریکا؟! ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌و
راستییه نه‌زانین دیاره ده‌به‌نگین . ئیتر ئه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا، شانبه‌شانی
میلله‌تانی جیهان ، نه‌ڵێین ( بێگانه بۆ ده‌ره‌وه ) باشتر وایه
چاڵێکی زۆر قووڵ بۆخۆ هه‌ڵکه‌نین به‌سیه‌تی تاکه‌ی گه‌لحۆیانه یه‌کتر
بشکێنین و ده‌م له‌ده‌می یه‌کتر بنێین؟!.
_____________________
* دارا
- نێوی پێشمه‌رگایه‌تییم
بوو .
|