١\١\٢٠١١
کوڕه پێنج شه‌ش ساڵیه‌که‌ی مه‌سرور بارزانی
گوتی:
بابه که‌رکوک هی ئێمه‌یه به که‌سی نه‌ده‌یت.

جه‌لال چوارتایی
سه‌رنج ڕاکێشهرترین شت له کۆنگره‌ی 13ی پارتی دیموکراتی کوردستانی
عێراقدا بریتی بوو له گوته‌کانی مه‌سعود بارزانی ، که له ڕاستیدا هه‌ر
گوته‌یه‌کی شایسته‌ی تێڕامانه ، چونکه له ناوه‌ڕۆکی گوته‌کانی
بارزانیه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی که پیلانی زۆر شاراوه و نهێنی
له ژێر سه‌ری ئه‌م کابرایه‌دا هه‌یه و هه‌ر پیلانێکیش له‌م پیلانانه
ئه‌گه‌ری ماڵوێرانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی تێدا به‌دی ده‌کرێت له دواڕۆژدا.
با لێره‌دا سه‌رنج بده‌ینه یه‌کێک له گوته‌کانی مه‌سعود بارزانی که
ده‌ڵێت :- { نه‌وه‌یه‌کم هه‌یه کوڕی مه‌سرور ، عومری پێنج شه‌ش ساڵ
بوو ، وه‌ڵاهی له‌سه‌ر "درج" هاته سه‌ر ڕێگام گوتی بابه که‌رکوک هی
ئێمه‌یه به که‌س نه‌ده‌یت ، ها ! } (درج وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه به
واتای پلیکانه دێت – نووسه‌ر).
گوێ بگره له‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://www.youtube.com/watch?v=Xtc9v-t9GUc
من دڵنیام له‌وه‌ی که منداڵێکی پێنج شه‌ش ساڵی گوته‌یه‌کی وه‌ها
نابێژێت ، به‌ڵام سێ ئه‌گه‌ر له‌م گوته سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی مه‌سعود
بارزانیدا ده‌رده‌که‌وێت ، به‌م شێوه‌یه:
ئه‌گه‌ری یه‌که‌م: کوڕی کوڕه‌که‌شم واز له که‌رکوک ناهێنێت.
ئه‌گه‌ری دووه‌م: که‌رکوکمان فرۆشتووه و چاوه‌ڕوانیه‌کانی کوردانیش
گوته‌یه‌کی منداڵانه‌یه.
ئه‌گه‌ری سێیه‌م: فرۆشتنی کوردستان به میراتی بۆمان ماوه‌ته‌وه و
کوڕی کوڕه‌که‌شم له‌سه‌ر ئه‌م پیشه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌گه‌ری یه‌که‌م: زۆر دووره له ڕاستیه‌وه و هه‌ر که‌سێکیش له‌م
ڕوانگه‌یه‌وه بڕوانێته گوته‌کانی مه‌سعود بارزانی ئه‌وا خۆی له
گێلێتی ده‌دات . چونکه وه‌کو له بهڵگهنامهکهنی "ویکیلیکس"ه‌وه
ده‌رکه‌وت که مه‌سعود بارزانی واژۆی بۆ تورکیا کردووه که که‌رکوک به‌شێک
نییه له کوردستان و له به‌رامبه‌ریشدا تورکیا گفتی هاوکاری زیاتری
به بارزانی داوه.
هه‌روه‌ها یه‌کێک له پیشه دزێوه‌کانی سه‌رانی پارتی ئه‌وه بووه که
له هه‌ر جێگایه‌کدا ئه‌گه‌ر لایه‌نگریان که‌م بووبێت ئه‌وا ئه‌و جێگه‌یه‌یان
به کوردستان نه‌زانیوه و زۆر به ئاسانیش به داگیرکه‌ریان به‌خشیوه
که نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویشی به‌خشینی پارێزگای نه‌ینه‌وا به
تێکڕایی و ناوچه کوردنشینه‌کانی پارێزگاکانی " دیاله و واست و میسان
که بریتییه له ناوچه‌ی کورده فه‌یلییه‌کان " بووه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ره‌کانی دووه‌م و سێیه‌م ته‌واو له ڕاستیه‌وه نزیکن و
هیچ چه‌ند و چوونێکیشیان ناوێت ، به‌م شێوه‌یه:
ئه‌گه‌ری دووه‌م: که‌رکوکمان فرۆشتووه و چاوه‌ڕوانیه‌کانی کوردانیش
گوته‌یه‌کی منداڵانه‌یه.
له ڕاپه‌ڕینی 1991 ی باشووری کوردستاندا هه‌لێکی هێجگار گونجاو هاته
پێشه‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه زه‌وتکراو و داگیرکراوه‌کانی
باشووری کوردستان ، به‌ڵام سه‌رانی " به سواری ئوتومبێل گه‌ڕاوه‌ی "
یه‌کێتی و پارتی نه‌ک هه‌ر به ته‌نگ ئازادکردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
باشووری داگیرکراوه‌وه نه‌بوون به‌ڵکو ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌که‌مانیان
کرده هه‌لێک بۆ چوونه ئامێزی به‌عسی داگیرکه‌ر و به ماچه مێژووییه‌کانیان
په‌یمانی وه‌فاداریان بۆ سه‌دام حسێن دووباره کرده‌وه و له سه‌روبه‌ندی
کۆڕه‌وی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا بوو که مه‌سعود بارزانی ده‌یگوت ( ێدام
حسین ، چمانە الاکراد) واته " سه‌دام حسێن هاوکار و گره‌نتی کوردانه
".
له ساڵی 2003شدا هه‌لێکی گونجاوی دیکه هاته پێشه‌وه بۆ ده‌ربازبوون
له کۆت و به‌ندی داگیرکاری به‌هۆی ڕوخانی حیزبی به‌عس و داگیرکردنی
عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ، به‌ڵام سه‌رانی ساتوسهوداکهر له‌سه‌ر
په‌یمانی له مێژینه‌ی خۆیان سوور بوون بۆ زه‌لیلکردنی کوردان و به
داگیرکراو هێشتنه‌وه‌ی باشووری کوردستان ، بۆیه ناوچه دابڕاوه‌کانیان
کرده قومار و به ناوی مادده‌کانی 58 و 140 وه کوردانیان فریودا و
له هه‌وڵی سازکردنه‌وه‌ی ماڵی داڕماوی داگیرکه‌ردا بوون.
لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی که مه‌سعود بارزانی هه‌موو
داواکاریه‌کانی کوردان به گوته‌ی منداڵانه ده‌زانێت و ئه‌و
ئاماژه‌یه به نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌دات که ئه‌وه‌ی ئێوه بیری
لێده‌که‌نه‌وه وه‌کو گوته‌ی منداڵێکی پێنج شه‌ش ساڵانه‌یه و سه‌ری
خۆشتان به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه مه‌یه‌شێنن.
ئه‌گه‌ری سێیه‌م: فرۆشتنی کوردستان به میراتی بۆمان ماوه‌ته‌وه و
کوڕی کوڕه‌که‌شم له‌سه‌ر ئه‌م پیشه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت .
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه دیرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق
ئه‌وا زۆر به ئاشکرایی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که به‌رنامه‌یه‌کی
ئاماده‌کراویان بۆ داڕێژراوه که له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتدا و به
خشکه‌یی کوردستان بفرۆشن به ناوی جۆراوجۆره‌وه . ئه‌گه‌ر له
سه‌رده‌می خوالێخۆشبوو مسته‌فا بارزانیدا به ناوی ئۆتۆنۆمیه‌وه
پارێزگای نه‌ینه‌وا و شاری موسڵ کرابێته خه‌ڵاتی داگیرکه‌ران ، ئه‌وا
له سه‌رده‌می مه‌سعود بارزانیدا به ناوی فیدراڵیه‌وه ماڵئاوایی له
گه‌رمیان و شاری که‌رکوک کرا ، ئه‌م پڕۆژه‌ی فرۆشتنه به ڕێگاوه‌یه
بۆ مه‌سروری کوڕی مه‌سعود بارزانی به ناوی مافی چاره‌ی خۆنووسینه‌وه
و له سه‌رده‌می نه‌وه پێنج شه‌ش ساڵیه‌که‌ی مه‌سعود بارزانیشدا
ده‌گاته خاڵی کۆتایی.
واته ئه‌م گوتانه‌ی مه‌سعود بارزانی ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی که
ئه‌گه‌ر مه‌سرور بارزانیش پڕۆژه‌ی فرۆشتنی باشووری کوردستان به
ئه‌نجام نه‌گه‌یه‌نێت ئه‌وا له سه‌رده‌می کوڕه پێنج شه‌ش ساڵیه‌که‌ی
مه‌سرور بارزانیدا به ئه‌نجام ده‌گات و ده‌سه‌ڵاتدارێتی
بنهماڵهیشمان تا فرۆشتنی دوا بستی باشووری کوردستان دێوه‌زمه‌یه‌کی
ڕه‌ها ده‌بێت به‌سه‌ر کوردانه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه بریتییه له چه‌پڵه‌ڕێزانی
ئاماده‌بووان ، چونکه ئه‌و چه‌پڵه‌ڕێزانه جگه له‌وه‌ی ناهوشیاری و
کۆیله‌بوونی ئاماده‌بووان ده‌رده‌خات ، له هه‌مان کاتدا سه‌لمێنه‌ری
ئه‌و ڕاستییه‌شه که ئاماده‌بووان هیچ هه‌ستێکی نه‌ته‌وایه‌تیان تێدا
به‌دی ناکرێت . بێگومان هۆکاری ئه‌وه‌شه که بارزانی ئامێزی بۆ هه‌موو
به‌کرێگیراوێک کردۆته‌وه له مسته‌شار و ئه‌نفالکه‌ر و سه‌رۆک
جاشه‌کانی ڕابردوو و ڕۆڵی هێجگار گرنگیشیان پێ ده‌دات ، چونکه
که‌سانێک که ئاماده‌یی فرۆشتنی خودی خۆیانیان هه‌بێت ئه‌وا فرۆشتنی
هه‌موو کورد و کوردستانیشیان به‌لاوه ئاسایی ده‌بێت و هێنانه
پێشه‌وه‌ی ئه‌م که‌سه به‌کرێگیراوانه‌ش کارئاسانییه‌ک ده‌بێت بۆ
نه‌وه پێنج شه‌ش ساڵیه‌که‌ی له دواڕۆژدا.
تێبینی نووسه‌ر :- ئه‌گه‌ر له هه‌ر جێگه‌یه‌کدا ناوی بنه‌ماڵه‌ی
بارزانی هاتبێت ئه‌وا ته‌نها مه‌به‌ست له سه‌رکردایه‌تی پارتی
دیموکراتی کوردستانی عێراقه نه‌ک هه‌موو تیره‌ی بارزانی و هه‌موو
بارزانیه‌کان ، چونکه خوشکان و برایانی تیره‌ی بارزانیش به هه‌مان
شێوه‌ی هه‌ر تیره و تاکێکی کورده‌واری چه‌وساوه و زه‌لیلی ده‌ستی
سه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقن.
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
چوارتایی
|