٢٧\٩\٢٠١١
کوڕی ئاهه‌نگه‌کان.

سه‌عید عارف باپیر
(ساڵۆن بۆی) به‌ئینگلیزی ؛ یان (فه‌تا
سالونات) به عه‌ره‌بیه‌که‌ی ، ئه‌و ناوه‌یه لێره‌دا ، ده‌مه‌وێت وه‌کو
کاراکته‌ره کوردیه‌که‌ی ، به (کوڕی ئاهه‌نگه‌کان) بیناسێنم .
ووشه‌ی( سالبرهیت)ی ئینگلیزی ئه‌گه‌ر به‌جۆرێک هاوتا ی بکه‌ینه‌وه ،
به‌ئاهه‌نگ و زه‌ماوه‌ند و بۆنه‌ی جریدبازی و کێبه‌رکی و خۆده‌رخستنه
خۆماڵیه کوردیه‌کان ، له‌وێدا جۆرێک تان و پۆگیریمان پێ ده‌کرێت له
نێوان هه‌ردو کاراکته‌ری (سالۆن بۆی) و (کوڕی ئاهه‌نگه‌کان) دا .
هه‌رله‌و سۆنگه یه‌وه ووشه‌ی ( ساڵۆن)ناوی شوێنه به‌گشتی ، گۆڕیومه‌ته‌وه
به (ئاهه‌نگ) ناوی چالاکی و جۆرێک پیرامونی کۆمه‌ڵایه‌تیه .
لێره‌دا زیاتر مه‌به‌ستم باس و لیدوانێکه ، وه‌ک له‌وه‌ی وه‌رگێرانی
وشه‌یه‌ک بێت .
بابه‌تی وه‌رگێڕان و ده‌قی ووشهگهیاندن ، به‌جێ ده‌هێڵم بۆ مشت و
مڕێکی تر ، چونکه ئه‌و بابه‌ته له مه‌به‌سته‌که‌م دور ده‌خاته‌وه ،
ئه‌ویش ناساندنی که‌سایه‌تی(کوڕی ساڵۆن) یان (کوڕی ئاهه‌نگه‌کانه) .
له‌ئێستا دا کۆمه‌ڵگه‌ی ئێره ، تازه خاوه‌نی ساڵۆن و شوێنه کانی
کلاس و ژیان باڵایی نواندنه .
پێشوتر کورد ، ته‌نها (دیوه‌خان) و (خانه‌قا)و ( ته‌کیه) و ده‌رو
دوکانی ساکاری هه‌بووه .
ئه‌و شوێنانه‌ش ، به جۆرێکی تر که‌سایه‌تی و پله‌و پایه‌ی ئه‌رستۆکراتی
،یان( هیرارکی) کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی تیا ده‌رکه‌وتووه .
دیسانه‌وه ئه‌وه‌ش بابه‌تێکی تره ، دوره له ناساندنی کاراکته‌ری (
کوڕی ئاهه‌نگه‌کان) .
به‌ڵام پێویستم به‌هه‌ندێک تان و پۆ گرتنی ( کوڕی ئاهه‌نگه‌کان) و (
ساڵۆن بۆی) ده‌بێت ، وه‌کو دو وێنه‌ی جوت بو ، له ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات
دا .
له‌وێدا (له ئاهه‌نگ) دا به بێ هیچ پێشینه و ناسنامه‌یه‌ک ، جۆره
که‌سێک ده‌رده‌که‌وێت به‌هۆی نواندن وبزێوی بێت، یان به‌هۆی باش
سه‌رچۆپی گرتنی شایی و چاوه‌شی کردنه‌وه ، یان به‌هۆی جل و به‌رگ و
ڕوخسارهو یان به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌یی سیما وه ، ده‌توانێت
ڕۆشنایی ئاپۆڕای( ئاهه‌نگ)ه‌کان ، بۆ خۆی بدزێت ؛ ده‌بێته جێگای نیگا‌و
سه‌رنج وباس و خواس وه‌کو سهرامهدێکی نوێ گۆڵمـهزهکه ، بۆ کورت
کردنه‌وه‌ی دیارده‌که لێره‌دا ناوی ( کوڕی ئاهه‌نگه‌کان) ی لێ نراوه
.
به‌رامبه‌ره‌که‌ی ، له بنه‌ڕه‌تا کاره‌کته‌ری ( ساڵۆن بۆی) له‌ڕۆژئاوادا
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مۆدێله‌کانی سه‌رده‌می بۆرجوازی .
له‌وێدا خۆمان گوته‌نی ، سه‌رده‌می ( کهوابخۆ) ده‌خوازێت .
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌رستۆکراته‌کانه‌وه هیچ پرسیارێک ده‌رباره‌ی که‌سایه‌تی
ڕاسته‌قینه‌ی به‌شداربوه‌که ناکرێت ؛ زیاتر وه‌رچه‌رخان و کوده‌تایه‌ک
بووه به‌سه‌ر مۆڕاڵی ئۆرۆستۆکراتی دا ، به‌وه‌ی ته‌نها ڕواڵه‌تی به‌رگ
و لاسایی ئه‌ته‌کێتی چینی نوێ ، مه‌رجی چونه نێو ساڵۆن و هاوشانی و به‌شداری
ئاههنگهکانیانه .
( ساڵۆن بۆی) ، زۆر ڕۆمانسیانه له بۆنه‌کان دا ، به به‌رگی سمۆکنهوه
، به ده‌م و دوی هاو سنفی ئه‌وانه‌وه له‌هه‌موو ئاغا‌و خانمێک نزیک
ده‌بێته‌وه پێک لهپێکیان ده‌دات.
(ساڵۆن بۆی) له بۆلوانێکی تردا زیاتر خۆی ده‌خلیسکێنێته نێو که‌لێنی
په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌م چینه نوێ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و سامانه‌وه ؛ به‌جۆرێک
خۆیان به‌دیوی خێزانی و ژنخواستن و ده‌سه‌ڵات و ئابوریش دا تێکه‌ڵ ده‌که‌ن
و قۆناغی گرنگ له نێو ئه‌وان دا ده‌گوزه‌رێنن .
هه‌ندێک جاری تریش کورتی ده‌هێنێ وئاشکرا ده‌بن و دیوه راسته‌قینه‌که‌یان
ده‌رده‌که‌وێت و کاره‌ساتی خه‌مناکی لێ ده‌که‌وێته‌وه ، به‌جۆرێک باوه‌خون
ده‌کرێنه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌سڵه‌که‌ی خۆیان .
کۆتای‌یان به‌لێ سه‌ندنه‌وه‌ی پۆست و پله‌ی ده‌سه‌ڵات و لێ سه‌ندنه‌وه‌ی
ژن و ده‌ستگیرانی ماره‌بڕی کلاسه باڵاکان دێت به هۆی ڕوخانی که‌ڵه‌کی
ساخته‌و درۆکانیانه‌وه .
ئه‌وانه وێنه‌ی ڕۆژئاوایی (ساڵۆن بۆی) بون ، وه‌لێ ( کوڕی ئاهه‌نگه‌کان)
به‌شێوه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌که‌ی وه‌رگێڕانی هه‌مان مۆراڵه به نواندن و ده‌رکه‌وتن
و لاسایی کردنه‌وه‌دا .
ئه‌گه‌ر که‌سی خاوه‌ن سه‌لیقه پیوه‌ی خه‌ریک بێت که‌ره‌سه‌ی به‌پیتی
چیرۆک و ڕۆمانی ئه‌ده‌بی و توێژینه‌وه‌ی مێژویین .
وه‌لێ مه‌به‌ستی من ناساندنی ( کوڕی ئاهه‌نگه‌کان) ه ، بهناونانه
خۆماڵیه‌که‌ی ، هه‌ر وه‌کو ناساندنی کاراکته‌رێک ، له دنیای سیاسه‌ت و
ئابوری و میدیای تازه گه‌شه کردوی ئێمه دا .
ئه‌وانه‌ی ده‌توانن وه‌کو سیاسی ، بازرگان ، ڕۆشنبیر و سهردهرچو
لێزانی مه‌زنی هه‌موو بابه‌تێک ده‌ربکه‌ون .
هه‌نوکه له بۆ نه‌کان دا ، له ماوه‌ی دابڕاوی به‌رنامه کانی
میدیادا ، وه‌کو بیرمه‌ند ، فه‌لسه‌فه‌ناس ، مونه‌زیری حیزب ، تاپایانی
به‌رنامه ، ڕواڵه‌تیانه ئه‌و ڕۆڵانه بگێڕن ، وه‌لێ له درێژی و
ڕاسته‌قینه‌ی ته‌مه‌نی خۆیان دا خاوه‌نی هه‌ژارترین و تاریک ترین
ڕابوردوی بیر‌و کردارن .
به‌ڵام بۆ خۆش به‌ختی ئه‌وان، وه‌ها کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به‌قۆناغی ڕاگوزه‌ردا
تێ ده‌په‌ڕێت .
(کوڕی ئاهه‌نگه‌کان)ی ئێره !!
هیچیان نیه بیدۆڕێنن .
ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن قومارێکی عه‌مره ، یان گاڵ دێنێت ، یان په‌موو!!!
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|