١٣\٤\٢٠١٣
کورسیی خۆشه‌ویست!

شوان سدیق
خۆشه‌ویستی بۆ کورسی و پاره و ده‌سه‌ڵات، وه‌کو خۆشه‌ویستی کچێک بۆ
کوڕێک وایه، خۆشه‌ویستی نێوان کچ‌و کوڕ له‌دوو جه‌سته ده‌چێ یه‌ک
گیانیان هه‌یه… ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ش زۆرجار واده‌کات مرۆڤ بۆ مه‌عشوقه‌که‌ی
وێڵ‌و وه‌یلان بێت.
به‌ڵام ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی سیاسیه‌ک بۆ کورسی‌و ده‌سه‌ڵات‌و سامان‌و
پاره هه‌یه‌تی، ئه‌مه وه‌ک خۆشه‌ویستی کچێک بۆ کوڕێک نیه، پێویستی
به‌میکانیزمێکی گونجاوه، ده‌بێ به‌لانی که‌م رێگانه‌درێت، هه‌موو که‌سێک
ئه‌وه‌نده بواری پێبدرێت، کۆی جومگه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگا قۆرغ بکا به‌خاتری
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی یان حزب‌و که‌سوکاری به‌کاریبهێنێت!
له‌سێ ساڵی رابردوو هێنده‌ی باس له‌پرسی نیشتیمانی‌و کۆده‌نگی کراوه،
مه‌گه‌ر هێنده‌ی بابه‌ت‌و لێدوان‌و گفتوگۆکانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی
هه‌رێم، جێگه‌ی مشتومڕی ناو میدیاکان بووبوون، پڕۆژه‌یه‌کی هه‌مه لایه‌نه
دروست نه‌کراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ببینه خاوه‌ن سیستمه‌ێکی ته‌ندروست، بۆ
ئێستا‌و داهاتوو.
له‌هه‌رێمی کوردستانی ئه‌مڕۆ یه‌کهه‌ڵوێستی‌و کۆده‌نگی نیشتیمانی کاتێک
دێته به‌رباس له‌لایه‌ن حزبه فه‌رمانڕه‌واکان، زۆرجاریش له‌لایه‌ن ئه‌و
هێزه ئۆپۆزسیۆنانه‌ی که له‌په‌رله‌مان ئاماده‌یان هه‌یه، له‌چوارچێوه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کاندا نه‌بێت، باس له‌کۆده‌نگی نیشتیمانی ناکرێت.
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا ئێمه کۆده‌نگی نیشتیمانیمان بۆچیه؟ ئه‌م
کۆده‌نگیه پێویسته به‌رده‌وامی هه‌بێت؟ یاخود له‌کاتی ته‌نگه‌ژه‌و
رووداوه‌کاندا؟ ئه‌ی هاوڵاتیانی کوردستان تاچه‌ند سوودمه‌ندبوون، له‌کۆده‌نگی
نیشتیمانی که ساڵانێکی ره‌به‌قه سیاسیه‌کانی کورد تا کارێکیان به‌یاسایی‌و
ره‌زامه‌ندی هاوڵاتیان کردبێت، دووکاریان به‌نهێنی کردووه له‌گه‌ڵ
وڵاتانی ده‌ره‌وه.
جیا له‌مه‌ش، له‌ئێستا مشتومڕی کورد له‌گه‌ڵ ناوه‌ندو پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی
پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان، گفتوگۆکردن له‌سه‌ر زیاتر له
٥٠ پڕۆژه‌یاسا له‌ناو په‌رله‌ماندا، هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی چاکسازیی‌و کێشه
رۆژانه‌یه‌کانی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه هه‌موو ئه‌م کێشه‌و پرسه
بڕگانه به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه، کراونه‌ته قه‌زاوه‌تی ئه‌وه‌ی
چۆن هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بگه‌نه ئه‌نجامێک بۆ
درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم.
درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ش له‌کاتێکدایه به‌گوێره‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێم بارزانی ناتوانێت خۆی کاندیدبکاته‌وه، به‌ڵام پارتی‌و یه‌کێتی
به‌دوای به‌دیلێکدا ده‌گه‌ڕێن، بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی.
بێگومان ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسایی خودی سه‌رۆکایه‌تی ئێستای هه‌رێمیش بێت
کاره‌که مه‌یسه‌ر نابێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پڕۆژه ده‌ستوری هه‌رێم نه‌بووه
به‌یاسایه‌ک‌و کاری پێبکرێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بارزانی له‌ئێستادا درێژبکرێته‌وه، ئه‌وا
له‌و ماوه‌یه‌ش پڕۆژه ده‌ستوری هه‌رێم بگه‌ڕێندرێته‌وه، بۆ په‌رله‌مان
یاخود راپرسی له‌سه‌ر بکرێت‌و دواتر ببێته ده‌ستوری کوردستان، به‌دڵنیاییه‌وه
بارزانی ده‌توانێ بۆ دوو ویلایه‌تی تریش خۆی کاندیدبکاته‌وه.
بڕواننه مادده‌ی «٦٤»ی له‌پڕۆژه ده‌ستوری هه‌رێم، که هاتووه
«ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، چوار ساڵه که له‌ڕۆژی
سوێندخواردنی ده‌ستورییه‌وه ده‌ستپێده‌کات‌و ده‌کرێ بۆ ویلایه‌تی
دووه‌میش هه‌ڵبژرێته‌وه، له‌ڕۆژی کارپێکردنی ئه‌م ده‌ستوره‌وه».
مانه‌وه‌ی بارزانی له‌پۆسته‌که‌یدا، ئه‌مه‌ش به‌پێی رێککه‌وتنی یه‌کێتی‌و
پارتی خۆیان دێت، چونکه وه‌ک «مه‌لا به‌ختیار» له‌کۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌که‌ی
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه وتی «یه‌کێتی به‌دیلی نیه بۆ بارزانی‌و
پارتیش به‌دیلی نیه بۆ تاڵه‌بانی»، واته پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم‌و
سه‌رۆک کۆماری عێراق لای ئه‌م دوو حزبه جارێ یه‌کلایکراوه‌ته‌وه.
ئێستا کێشه نیه بارزانی چه‌ند ساڵێکی تر سه‌رۆکی هه‌رێم بێت، ئێمه
لامان روونه ئه‌و کورسی لاگرنگه‌و خۆشه‌ویستیشه!
ماهیه‌تی ئه‌م ده‌رکه‌وتنه‌ی مه‌سعود بارزانی‌و هه‌ندێ له‌سیاسیه‌کانی
تری حزبی کوردی گرنگیه‌که‌ی له‌وه‌دایه که ئه‌وان واده‌یخه‌نه‌ڕوو که
ئێمه به‌پێچه‌وانه‌وه له‌مه‌سه‌له‌کان گه‌شتووین.
نه‌خێر زۆر جوان له‌دروستی شته‌کان ده‌گه‌ین، بازنه‌ی ئه‌ندێشه‌ی شێوه‌ی
حکومڕانیش ئاشکرایه که به‌بڕوای چاودێران‌و تیۆرداڕێژه‌ره‌کان، ئه‌م
حوکمه‌ی ئێستا پێویستی به‌شۆڕشێک هه‌یه ئیدی ئه‌و شۆڕشه «کۆمه‌ڵایه‌تی،
چه‌کداری، خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی»ه ده‌بێت بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی لانیکه‌م
ئه‌و کردارانه‌ی حکومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتداران له‌و ده‌یان ساڵه به‌خه‌ڵکیان
داوه‌و جێبه‌جێنه‌بووه، هاوڵاتیان دووباره نوێنه‌رێکی تر بۆ به‌جێگه‌یاندنی
کرداره‌کان هه‌ڵبژێرن.
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|