په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٤\٢٠٢١

   کورت!

ئەرسەلان مەحمود

نەزانی
تاوان نیە، کارەساتە!
نەهەمووان دەبنە زاناو نەهەمووانیش بەنەزان!
هیچ کاتێک خەڵکی لەخۆیانەوە نەبێدەنگ دەبن و نەبەدەنگ،
شەقامەکان بەبێ ئەوەی بزانن بۆۆ، بەردەوام لەهاتوو چۆدان،
زانا لەزانایی و نەزانەکان لەنەزانی دا، شارەزان!
ئەوەی ئەمڕۆ شکست
نەخواا،

ســبەی
ناتوانێ تامی سەرکەوتن بچێژێ!
ئەوەی ئەمڕۆ، ئازادی لێ زەوت نەکرێت،
بەیانی ناتوانێ لەحیکمەتی ئازادی تێبگا!
تەمەن، موی مرۆ سپی دەکا، لێ
عەقڵئ نا!

ددان
بەوەدا بهێنە،
شکستت هێناوە،
کاتێ لەخۆدا حەقیقەتێکت بەدەستهێناوە!
پاک و بێگەردی ئەوەیە بێپەروا لەگەڵ مەرگدا
هێزی ڕوبەڕو بوونەوەت هەبێ و هیچ جۆرە
پــەیوەندییەکت
بـەشتەکانەوە،
نەماوە!
ـ ـ ـ
مـرۆڤی کــورد،
رۆژ نیە، نەبێتە دەیان پارچە لەزانین و
سەدان کەرت لەنەزانی و هەزاران پشک لەڕاستی و
ملیارەها بەش لەدرۆو بلیارەها وێنە
لەسەرگەردانی!!

کورد
لەهیچ شتێکدا،
بەسەهوو نەچووە،
تەنها لەخود ناسی و تەنها
لـەبێهودەیی و تەنها لەبێ
ئــامــانجی و تەنها
لەبێماڵی خۆیدا
نەبێ!!
ـ ـ ـ
جگە لەتۆ!
دەی دەبێ بیر لەچی بکەمەوە،
نـــازانم!!

 

ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک