١٥\٢\٢٠١٠
کورتبینێکی پارتی
پێشبینیی زۆر دوور ده‌کا
له‌سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی.

عامر سابیر
قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستێکی ڕۆژنامه‌ی (خه‌بات)ی پارتی، به ناوی (ئاسۆ عه‌لی
فه‌ره‌ج) ، له وه‌ڵامێکیدا (20/1/2010) بۆ ڕۆژنامه‌نووسێکی تری ئه‌و
حیزبه‌ی که له هه‌مانکاتدا هاوپه‌یمانی ستراتیج و ڕه‌قیبیشیانه (وه‌ڵامێک
بۆ ڕۆژنامه‌نووسه‌که‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان)، ئه‌م قسه پووچ و
دۆگما و نامه‌نتقییانه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ ئه‌کات.
پێش ئه‌وه‌ی پیاهه‌ڵدانه‌کانی ئاسۆ به نێجیرڤاندا بڵێین، پێویسته ئه‌و
ڕاستییه باس بکه‌ین که تا چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان له ده‌ستی
ناسیۆنالیزم و حیزبه دوواکه‌وتووه‌کانیدا زه‌وتکرابێت، ئه‌وا کێشه‌ی
سیاسی خه‌ڵکی کوردستان هه‌روه‌ک خۆی باقی ئه‌بێ و به چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌یی
ده‌مێنێته‌وه و ژیان و ئازادی و ماف و حورمه‌تی خه‌ڵکی کوردستانش
ڕۆژانه پێشێلئه‌کرێ له لایه‌ن ئه‌م دز و جه‌رده ڕه‌نگاوڕه‌نگانه‌ی
کوردایه‌تییه‌وه.
ئاسۆ ئه‌ڵێ: "ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له کابینه‌ی پێنجه‌م کردی هیچ
سه‌رۆکی حکوومه‌تێکی دیکه ناتوانێت بیکات" وه " هیچ که‌س نییه
بتوانێ به‌قه‌ده‌ر نێچیرڤان بارزانی جورئه‌تی بڕیاردانی هه‌بێت" وه "
کابینه‌ی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م و هه‌شته‌م و نۆیه‌م....هتد هه‌مووی به
کابینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌زانم به‌ڵام هیچیان هێنده‌ی کابینه‌ی
پێنجی ڕێزدار نێچیرڤان کاری باش ناکه‌ن" وه "هه‌موو دنیا شانازی به
نێچیرڤان بارزانییه‌وه ده‌که‌ن" وه " ئێستا نا چه‌ند ساڵی دیکه ڕوون
ئه‌بێته‌وه که ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له سه‌رده‌می خۆیدا کردوویه‌تی
به که‌س نه‌کراوه و ناکرێت" !!
ئاسۆ که ساڵانه له یادی تاوانی 31ی ئابدا، وتار ئه‌نووسێ و ئه‌ڵێ ئه‌و
کاره‌ساته له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستاندا بوو، تاکه کارێک که
ده‌ستی باڵای تیادا هه‌یه ستایش‌کردن و پیاهه‌ڵدانه به بارزانییه
جیاجیاکانی ناو پارتی و حیزبه کۆنه‌په‌رست و خێڵه‌کی و دوواکه‌وتووه‌که‌یان.
ئه‌و نێچیرڤانی هێنده گه‌وره‌کردووه، کردوویه‌تی به شتێکی زۆر عه‌جیب
و غه‌ریب، له ئینسانێکی نۆرماڵ ده‌ریکردووه و زۆر ئه‌بنۆرماڵی کردووه،
ئه‌م پیاهه‌ڵدان و قه‌به‌کردنه‌ی بارزانییه‌کانی ناو پارتی، هه‌ر کاری
که‌سانی قڕه‌ی ناو پارتی له چه‌شنی ئاسۆ نییه، به‌ڵکو مه‌رجی هه‌موو
ئه‌ندامێکی ژێر و ژووری پارتییه، ته‌نانه‌ت که‌سێکی وه‌ک (فه‌له‌که‌دین
کاکه‌یی)ش که له یادی 23 ساڵه‌ی مردنی ئیدریس بارزانیدا له که‌ناڵه
ئاسمانییه‌که‌ی پارتییه‌وه قسه‌ی ئه‌کرد (1/2/2010)، به شێوه‌یه‌ک وه‌سفی
ئیدریسی ئه‌کرد که فه‌له‌که‌دین خۆی شایانی به‌زه‌یی بوو هێنده خۆی
بێله‌زه‌ت کردبوو.
لێره‌دا با نیگایه‌ک له ده‌ورانی حکومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی نێچیرڤان
بکه‌ین و ئه‌م نموونانه‌ی خواره‌وه بهێنیینه‌وه که له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
ڕه‌شیدا ڕوویانداوه. که ئه‌مانه ته‌نها چه‌ند دڵۆپێکه له ده‌ریایه‌ک.
1) خۆپیشاندانه‌کانی (هه‌ولێر و ئاکرێ و چه‌مچه‌ماڵ و زاخۆ و که‌لار و
هه‌ڵه‌بجه) به‌ر گولله دران و به‌وه‌ی ده‌ستیان له پشته تاوانباری
کردن.
2) له 2003 وه ساڵانه 9 بلیۆن دۆلاری کوردستان چۆته ده‌ستیانه‌وه،
خه‌ڵکی کوردستان بوجه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرای ئه‌م پارانه‌ی نه‌بینی که
بڵێن دۆلار به دۆلاریان چی لێکردووه، هه‌ر به گۆتره کاریان کردووه
و زۆربه‌یان دزیوه، به دۆلار و ملیار پاره له به‌غداد وه‌رئه‌گیرا
و به دینار پرۆژه ناته‌واو و درێژه‌کانیان بۆ خه‌ڵکی باس ئه‌که‌ن.
ساڵانه 9 بلیۆن (ملیار) دۆلار ئه‌گه‌ر نه‌دزرێ و گه‌نده‌ڵی ته‌فرووتوونای
نه‌کات ئه‌وا ئه‌توانێ بێ کاره‌بایی، بێ ئاوی، بێ لانه‌یی، بێ نه‌وت و
به‌نزینی و بیمه‌ی بێ‌کاری و سیسته‌می ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی زۆرباش
و جاده‌ی چاک و جوان و زێرابی باش و هه‌موو خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانییه‌کی
تری تێکڕای دانیشتوانی کوردستانی 100% پێدابین بکرێت.
3) له سه‌ره‌تای 2004 دا 2.6 بلیۆن دۆلاری پاره‌ی ماوه‌ی به‌رنامه‌ی
نه‌وت به‌رانبه‌ر به خۆراکیان خرایه ده‌سته‌وه، که‌س نه‌یزانی چی‌یان
لێکرد و چۆن هه‌ڵیانلووشی.
4) له 2003 وه حیزبه‌که‌ی نێچیرڤان به ئاشکرا و وه‌ک مافی ڕه‌های
خۆیان مانکانه 30 ملیۆن دۆلاریان له داهاتی گشتی بردووه و بۆ کار و
مه‌سره‌فی تایبه‌تی حیزبه کۆنه‌په‌رست و خێڵه‌کییه‌که‌یان سه‌رفیان
کردووه. وه له‌مێژه (له 1992 وه) ڕۆژانه 2 ملیۆن دۆلاری گومرگی
ئیبراهیم خه‌لیل که داهاتی گشتی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانه بۆ خۆیان زه‌وت
کردووه.
5) له ساڵی 2005دا سێ شانۆگه‌ری به‌ناو هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو که هه‌ر
وه‌ک ئه‌وه‌ی له 25/7/2009 کرا، پڕ ته‌زویر و ساخته‌کاری و فرتوفێڵ
بوو.
6) له مانگی 7ی 2007دا ڕیکخراوی ( Human Rights Watch -هیومان ڕایتس
وۆچ) ڕاپۆرتێکی 59 لاپه‌ڕه‌یی بڵاوکرده‌وه له سه‌ر ئه‌شکه‌نجه و
زیندانی حیزبی و نهێنی و ناڕه‌سمییه‌کانی ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی
پاراستن و زانیاری. ئه‌م ڕاپۆرته ڕاسته‌وخۆ ڕه‌خنه‌ی له ڕه‌فتاری
نائینسانیانه‌ی ده‌زگای ئاسایشه جیاجیاکانی پارتی و یه‌کێتیی گرتبوو.
7) له سایه‌ی نێچیرڤاندا مزگه‌وته‌کان ببونه خانه‌ی تیرۆریستان و په‌خشانه‌وه‌ی
فه‌توای کوشتنی کۆمۆنیسته‌کان و پێشکه‌وتووخوازان و مه‌ڵبه‌ندی تێکدانی
مێشکی منداڵانی کوردستان.
8) زیندانی ئاکرێ و موحه‌ته له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نێچیرڤان و مامیدا
ڕێک هاوتای ئه‌منه سوره‌که‌ی سلێمانی سه‌رده‌می به‌عس و سه‌دامه.
9) له سه‌رده‌می حوکمی نێچیرڤاندا دادگا سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن نه‌بوو،
به‌ڵکو هه‌روه‌ک ئێستا و پێشتر لاستیکی ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بوو.
10) ژن کو‌شتن له کوردستاندا گه‌یشته ترۆپکی خۆی و هه‌زاران ژن
کوژران و تیرۆرکران و بوونه قوربانی فه‌رهه‌نگی پڕشه‌رمی نامووسپه‌رستی
و کۆنه‌په‌رستێتی ئیسلامی و دواکه‌وتووێتی کوردایه‌تی.
11) ڕاکردن و لێشاوی کۆچی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه ته‌شه‌نه‌ی کرد و
پاشتریش به وه‌سفکردنی پووچی ئه‌وه‌ی ئازادی و خۆشگوزه‌رانی له
کوردستان فه‌راهه‌مه، له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا په‌یما‌نی به‌ست بۆ
دیپۆرتکردنه‌وه و ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری پانابه‌ران له ڕێگه‌ی فرۆکه‌خانه‌ی
هه‌ولێره‌وه،
12) تۆپباران و هێڕشی ڕژێمی فاشیستی تورکیا و ڕژێمی کۆنه‌په‌رستی ئێران
بۆ سه‌ر دانیشتوان و خاکی کوردستان هه‌ر به‌رده‌وام بوو.
13) نێچیرڤان و کابینه‌که‌ی نه‌ک هه‌وڵی نه‌دا بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی
چاره‌نووسی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان له ڕێگه‌ی ڕیفراندۆمێکی ئازاده‌وه
بۆ جیابوونه‌وه‌ی کوردستان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێک له کوردستان، به‌ڵکو
خۆی و حکومه‌ته‌که‌ی به‌ربه‌ستێکی سه‌ره‌کی به‌رده‌م ئه‌م داخوازییه
به‌رحه‌قه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بوون. وه ده‌ستووری پڕکۆنه‌په‌رستی
عێراقی به‌شێک له دنیای عه‌ره‌ب، به شتێکی باش و پڕده‌ستکه‌وت بۆ خه‌ڵکی
کوردستان له قه‌ڵه‌م ئه‌دا.
14) کابینه‌ی پێنجیش هه‌روه‌ک ئه‌وانه‌ی پێش و ئه‌مه‌ی ئێستا دوو
ئیداره‌یی بوو، هه‌ر حیزبه و میلیشیاکانی سه‌پاندووه به‌سه‌ر ناوچه‌ی
ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا و جه‌رده‌یی له داهات و موڵکی گشتی ئه‌نجام ئه‌دات.
15) ته‌نها چه‌ند ڕۆژێک پێش کابینه‌ی پێنج و له کۆتایی کابینه‌ی چواری
نێچیرڤاندا پارتی پێنج یه‌کگرتوو تیرۆر ئه‌کات و پاشان سه‌رۆکی کابینه‌ی
پێنج له داهاتی گشتی 6 ملیۆن دۆلار پاره‌ی خوێنیان ئه‌دات.
16) له سایه‌ی کابینه‌ی پێنج‌دا ئیتیلاعات و میت و موساد ته‌راتێن ئه‌که‌ن
له کوردستاندا.
17) ......
18) .......
14/2/2010
asabir79@hotmail.com
|