کورته چیرۆکی پاییزێک.

به‌ندی عه‌لی
هه‌تاو ، گڵۆپێکی زه‌رده
به‌ڕایه‌ڵی ئاسمانه‌وه
با ، گۆرانیه خه‌مباره‌کان ده‌ڵێته‌وه
دره‌ختێکی مات و مه‌لوول
ژێرکراسی گه‌ڵای داکه‌ند
نه‌رمه‌بارانی هه‌لپه‌رست
دڵۆپ دڵۆپ
وه‌ک هه‌وه‌سبازێکی سادی
بست به‌بستی گیانی ماچ کرد
ئه‌ویش هه‌ڵکوڕما ، له‌شه‌رما و
هه‌موو زستان
له‌ژێر لێفه‌ی نه‌رمی به‌فرا
خه‌وی لێکه‌وت
تاکو دیسان به‌هار هات و
وه‌ک شۆڕه‌سوارێکی ئازای
چیرۆکه ئه‌فسانه‌ییه‌کان
کراسێکی سه‌وزی تری کرده‌به‌ری و
به‌ماچێکی پڕ ئه‌وین له خه‌وی هه‌ڵسان.
سیپتێمبه‌ری
2009
|