ئاشتبوونه‌وه‌ی ئێراقییه‌کان له‌گه‌ڵ سینه‌مادا.
کورته هه‌ڤپه‌یڤینێک له‌گه‌ڵ جه‌میل ڕۆسته‌می ده‌رهێنه‌ری فیلمی ‘’ژانی گه‌ل. ‘’
وه‌رگێڕانی بۆ کوردی: ڕێناس جاف
"ژانی گه‌ل" ناوونیشانی فیلمێکی جه‌میلی ڕۆسته‌می (سینه‌ماکاری ئێرانی)یه. 1 ئێستا له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماکانی ئێراقه و نه‌مایش ده‌کرێ و له ته‌ک پێشوازییه‌کی به‌رفره‌ی جه‌ماوه‌ریشدا به‌ره‌و ڕوو بۆته‌وه. ئه‌م فیلمه به گوێره‌ی ڕۆمانێکی ئێراقی 2 ,نووسینی برایم ئه‌حمه‌د که یه‌که‌مین و به‌ناوبانگترین ڕۆمانی کوردییه ،چێکراوه. سه‌ربرده‌ی فیلمه‌که ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1947 ی زایینی و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانی . له‌و خۆپیشاندانه‌دا فه‌رمانبه‌ری ده‌زگه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی به‌هه‌ڵکه‌وت ئه‌چێته نێو ڕیزی خۆپیشانده‌ران و له کاتی یارمه‌تیدانی ژنێکی بریندار که وه‌به‌ر گولله‌ی هێزی سه‌ربازیی ئێراقی که جه‌ماوه‌ریان وه‌به‌ر ده‌سڕێژی گولله داوه،که‌وتووه و زامدار ده‌بێت و پاشانیش ده‌خرێته زیندانه‌وه. کورته وتووێژێکمان ده‌گه‌ڵ جه‌میلی ڕۆسته‌می سه‌باره‌ت به‌م فیلمه و لاگری له فیلمه‌کانی به ماک و ناوه‌ڕۆکی مرۆیی ئه‌نجام داوه. پ: ئه‌کران و نه‌مایشی فیلمی "ژانی گه‌ل" له ئێراق چلۆنه؟ و: زۆر که‌سان ده‌چنه بینینی و له ناوچه‌کانی کورد و عه‌ره‌ب نشیندا پێشوازییه‌کی زۆری لێکراوه. کابینه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێستا(نووری مالیکی)،کابینه‌ی پێشوو(جه‌عفه‌ری) و تاڵه‌بانیش فیلمه‌که‌یان بینیوه و گه‌لێ له‌سه‌ریان گاریگه‌ر بوو. تاڵه‌بانی به دیتنی فیلمه‌که گریانی هاتێ. پ: ئێستێ له کامه شاران نه‌مایش ده‌کرێ؟ و: سلێمانی، دهۆک،زاخۆ،هه‌ڵه‌بجه و ...تا ئه‌و شوێنه‌ی ڕه‌شه‌کوژ و تێرۆریستان بێڵن، ئه‌م فیلمه نه‌مایش ده‌کرێ. پ: باشه هۆکاره‌کانی پێشوازی له‌م فیلمه بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟ و:یه‌که‌م، ئه‌م فیلمه به‌گوێره‌ی ڕۆمانێکی ناسراو که ساڵی 1971 ی زایینی بڵاو بۆته‌وه ،چێ کراوه. ئه‌م ڕۆمانه دوو جاریش وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی. دووه‌م، ژماره‌یه‌ک سینه‌ماکاری هه‌ره‌ناسراوی ئێرانی له چێ‌کردنی دا ده‌وریان بینیوه و له‌باری ته‌کنیکی و بگره له باری چۆنیه‌تییه‌وه له ئاستێکی باندایه. ئه‌م گرووپه به باشترین شێوه له‌سه‌ر ئه‌م ڕۆمانه کاریان کرد و ئه‌رکه‌که‌یان زۆر سه‌رکه‌وتووانه جێ وه‌جێ کرد. پ:ئایا ئێراق به‌قه‌ده‌ر پێویست سینه‌مای تێدایه؟ و:نه‌خێر!ئه‌م فیلمه بوو به هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌کانی ئێراقی بنووسن:ژانی گه‌ل پاش 37 ساڵان جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ سینه‌مادا ئاشت ده‌کاته‌وه. پ:باشه ئه‌ی خه‌ڵک ڕوو له سینه‌ما ناکه‌ن؟ و: بۆنا(چما) به‌ڵام بنه‌ماڵه‌کان ئه‌وه‌نده ناچنه سینه‌ما، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فیلمی ئه‌وتۆ چێ ناکرێ شیاوی سه‌یرکردن و بینین بۆ ئه‌وان بێت. ژانی گه‌ل له‌م باره‌وه فیلمێکه له‌بار بۆ ته‌واوی بنه‌ماڵه‌کان. پ:ئایا له ئێراقدا فیلم دێته به‌رهه‌م؟ و: نه‌خێر،هیچ چه‌شنه به‌رهه‌م هێنانێکی فیلم له گۆڕێ‌دا نییه.وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئێراق ئه‌م به‌ینه هۆگری خۆی بۆ چێکرانی فیلم پیشان داوه و به‌پاڵ پشت و یارمه‌تی ژماره‌یه‌ک سینه‌ماکاری ئێرانی به‌نیازه فیلم چێ بکات. پ:ئه‌ی باشه "ژانی گه‌ل" له ئێرانیش نه‌مایش ده‌کرێ؟ و: له‌گه‌ڵ یه‌ک و دوو شوێنی په‌خشی فیلم دا قسه و باس کراوه تا بۆ نه‌مایش کران ئاماده بکرێ ،پێم وایه له 10 ڕۆژی داهاتوودا ئه‌وه‌شم بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه. پ: به‌زمانی کورد؟ و:به‌ڵێ،هه‌ر وه‌ک شینی به‌فر،به‌زمانی کوردی و به‌ژێرنووسی فارسی بڵاو ده‌کرێته‌وه. پ: شینی به‌فریش له ئێران‌دا پێشوازی باشی لێ‌کرا؟ و:باش بوو به‌ڵام ماوه‌یه‌کی کورت بۆ نه‌مایش کرانی ته‌رخان درا و له‌به‌ر هه‌ندێ هۆ و هه‌گه‌ر به ته‌واوه‌تی بۆ نه‌مایش کران دانه‌نرا، گه‌ر دیسان هه‌لێکی ترمان بۆ نه‌مایش کردن بخرێته به‌رده‌م دڵنیام پێشوازی زێتر و فره‌تری لێده‌کرێ. پ:"ژانی گه‌ل" له فێستیڤاڵه‌کانی بیانیشدا به‌شدار ده‌بێت؟ و:بێگومان،به‌ڵام تا ئێستا به‌ڕێ نه‌کراوه و بۆ یه‌که‌مجار ڕه‌وانه‌ی کۆڕه‌جێژنی خانه‌ی سینه‌ما کراوه تا بزانین چۆنی لێ دێ. پ: لاگری ئێوه له سینه‌ماکارانی ئێرانی که بانگه‌وازێکتان بڵاو کردۆته‌وه ،چلۆن ده‌بێت؟ و: ئه‌م بانگه‌وازه ڕووی له ته‌واوی ئه‌و سینه‌ماکاره‌ئێرانییانه‌یه که پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕش تا ئێستا ڕوویان له پرسه‌کانی مرۆیی کردووه و به بۆچوونێکی جیهانی ده‌یانه‌وێ پێوه‌ندی به ته‌واوی هۆگرانی سینه‌ماوه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بکه‌ن."سولی فیلم" له ئێراقدا به نیازه باسی ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی بکات که له گه‌لانی ئه‌و وڵاته چووه(کراوه). ڕژێمی به‌عس له باشووردا 100 هه‌زار شیعه و له باکووری ئێراقدا 182 هه‌زار کوردی ئه‌نفال کردووه، گه‌لێ له‌م جۆره سته‌مانه‌ی ده‌رحه‌ق کراوه. تا ئێستا میلله‌تی ئێراق خودانی مێدیایه‌کی ئه‌وتۆ نییه وه‌سف و به‌یانی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی پێ بکات، ئێمه هه‌نووکه دووی ئه‌و چه‌شنه پرسانه ده‌که‌وین. پ:باشه سه‌ربرده‌ی فیلمه‌کان ده‌بێ هه‌ر له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ئێراقدا بێت؟ و: نا پێویست ناکات، پرسی مرۆیی ڕووی له‌هه‌ر کوێی دونیا بێت بۆی هه‌یه بکرێته فیلم به‌ڵام ئێراق سه‌ریه‌تی یه‌که‌مه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌وه‌نده ئاوڕ له کاره‌سات و کێشه و پرسه‌کانی ئێراق نه‌دراوه‌ته‌وه. پ:باشه ئه‌م لاگرییه هه‌ر ته‌نێ دراوی و مادی ده‌بێت؟ و: هه‌م دراوی و هه‌میش مه‌عنه‌وی. جگه له کاری ئاماده‌کردن،که‌ره‌سته‌ی ستۆدیۆیی و ڕاوێژکاری پێویست و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێراقی و هاوده‌نگی کردن و ئه‌وه‌ی پێویست بکات، له ڕێی ئێمه‌وه ئه‌نجام ده‌گرێ. پ:باشه تابه‌ئێستا له‌و پێوه‌ندییه‌دا هیچ چالاکییه‌کتان هه‌بووه؟ و: ئه‌رێ،له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رێکی ئێرانی دانیشته‌ی ئیتالیا به‌ناوی "فه‌ریبورزی کامکاری" فیلمێکی هاوبه‌ش به‌ناوونیشانی"گوڵه‌کانی که‌رکووک" چێ ده‌که‌ین. فیلمنامه‌که‌ی خه‌ریکین دووباره‌نووسی ده‌که‌ینه‌وه و له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵدا به‌هاوبه‌شی ئێران –ئیتالیا کاری سازکردنی ده‌س پێده‌که‌ین. ناوه‌ڕۆکی ئه‌م فیلمه له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تێکی ژێرزه‌وینی ڕژێمی به‌عسه که ماده‌ی کیمیایی له‌سه‌ر خه‌ڵک تاقی ده‌کاته‌وه. له‌م فیلمه‌دا پێوه‌ندییه‌کی خۆشه‌ویستی سه‌رهه‌ڵده‌دا و پاشان گه‌لێ ڕووداوی دی به دوایدا دێن .
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی "ئیعتیماد میللی"،دووشه‌ممه،5ی خه‌رمانانی 1386 ی هه‌تاوی ،گۆشه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، لاپه‌ڕه‌ی 12
ئه‌نجامده‌ری وتووێژه‌که به فارسی: ڕه‌زا ئاشوفته
1 دیاره وتووێژکار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فارس و ئێرانییه و زۆربه‌ی ئێرانییه‌کانیش هه‌ڵگری هه‌مان ڕوانگه و بۆچوون و هه‌ستی پان ئێرانیستیین و پێیان وایه له وڵاتی ئێران‌دا جگه له ئێرانی ،گه‌ل و میلله‌تێکی دی تێدا نییه و بگره بۆشیان نییه خۆ به جۆرێکی دی بناسێنن ئه‌ویش ڕاس که‌وتۆته نێو هه‌مان بازنه‌ی به‌ته‌سکه‌وه ئه‌گینا هه‌مووان ده‌زانن "جه‌میلی ڕۆسته‌می"، سینه‌ماکارێکی کورده و هه‌وێن و ماکی ته‌واوی به‌رهه‌م و فیلمه‌کانیشی گه‌له‌که‌یه‌تی.
2 نازانم له‌به‌ر ناشاره‌زاێتییه یان هه‌مان سنووردانان بۆکوردان که وتووێژکار ڕۆمانی "ژانی گه‌ل" به ڕۆمانێکی ئێراقی ده‌ناسێنێ ئه‌وه له‌کاتێکدایه مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د، یه‌کێکه له چیرۆک‌نووس و نووسه‌ره هه‌ره ناسراوه‌کانی گه‌لی کورد و ده‌قی سه‌ره‌کی ئه‌م ڕۆمانه‌ش به کوردییه و به هیچ له‌ونێک ناچێته خانه‌ی ڕۆمانی ئێراقییه‌وه.
په‌یڤێک:ئه‌م وتووێژه هی چه‌ن مانگ له‌مه‌وبه‌ره ،هه‌ر بۆیه زۆر پرسیار و وه‌رامی نێو ئه‌م گفت و گۆیه بۆ نها(ئێستا) کۆن ده‌نوێنێ.به‌ڵام له‌به‌ر بایه‌خی ئه‌م وتووێژه بۆ گۆشه‌ی هونه‌ری کوردی خاسما سینه‌مای کوردی حه‌یفم هاتێ نه‌یخه‌مه به‌رده‌س خوێنه‌ر و هۆگری کوردی جیهانی هونه‌ر. به‌خته‌وه‌رانه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی جه‌میلی ڕۆسته‌می واته "ژانی گه‌ڵ"، تائێستا گه‌لێ خه‌ڵاتی جیهانی بردۆته‌وه و ته‌نانه‌ت ڕێی بڕیوه‌ته ئاستی فیلمه‌کانی ده‌س نیشانکراو و هه‌ڵبژێردراو بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسکار.هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ سینه‌ماکاری گه‌نجی کورد جه‌میلی ڕۆسته‌می ده‌خوازم.
تاران، 25 ی گه‌ڵاڕێزانی 2707 ی کوردی
|