٣\٢\٢٠١٨
کورتەنامە.

محەمەد بەرزی
گـیـانـی
شــیـریـن
ئــەی فـریـشـتـە زۆر شــۆخـەکــەی
لــە نــاو پــەڕەی دڵــمــا ئــەژیـن
ئـەو ڕۆژانـەی لــە دوورەوە
وەکـو شـاگـوڵ ئـەشـنـایـتـەوە
پـــەروانـــەیــەکــی شــەیـدا بــووم
بــە
شـــەوقـــەوە
گـڕم ئــەگــرت بــە دیــارتــەوە
لــە نـاو ڕۆحـمـا
هـێـدی هـێـدی ئـەتـوایـتـەوە
خـۆ لــە بـیـرتــە
لــە عــەشـقـی ئــەوچـــاوە جــوانــە
بـۆ ئـەو ڕووە پـڕ لـە شـەرمـە
ڕۆژی سـەدجـار
بـۆم ئـەنـاردی کـورتـەنـامـە
بـەڵام ئـێـسـتـاکـە زۆر دورم
بـنـی دنـیـایـە سـنـورم
وا تـێـکـەوتـووم
خــەمـی گــەورە نـاخـی گـرتـووم
ســەراپــا دڵ و دەروونــم
ســەیــوانـێــکی پــڕ لـــە ڕازە
بــێ ئــەنــدازە
مــانــدووی کــردووم
ئـــاخ نـازانـم
دەوروبـەرتـان چـۆڵـە و تـەنــهـان
یـان وەک هـۆنـراوەکـەی گـۆران
بـاخـچـەکـەتـان
گـشــت لایـــەکــی مـاڵـەکـەتـان
خـێـڵـی دوژمـن دەورەی داوە
مــۆبــایــلـەکــەت
چـاو و گـوێــچـکـەی لـیـێ ڕواوە.. ؟!
بـۆیــە گـیـانـە
وەکـو جـاران
بـۆت نـانـێـرم کـورتـە نـامـە
بــە چـاوی تـۆ
هـــەر بـــە تــەنــهــا
خـەمـی سـەلامـەتـی تـۆمـە.
١١\١\٢٠١٨
mkbarzy@hotmail.com
|