| 
			 
			٥\٧\٢٠٢١ 
			
			کورتە نمایشی 
			فیلمی سینەمایی "بێ نیشتیمان" 
			
			بۆ پێشاندانی له 
			هەرێمی کوردستان بڵاوکرایه‌وه. 
			
			  
			
			مەنسوور جیهانی 
			
			  
			
			کورتە نمایشی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتیمان" 
			سێیەمین بەرهەمی بڵندی "توورج ئەسڵانی" بۆ پێشاندانی لە سینەماکانی 
			هەرێمی کوردستان و عێراق بڵاوکرایه‌وه. 
			 
			فیلمی سینەمایی "بێ نیشتیمان" لە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی 
			سینەماکاری کورد "توورج ئەسڵانی"، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد 
			مووڤی" هەروا بەرهەمی هاوبەشی "ڕه‌ز هەڵکەوت ڕەشید" لە هەرێمی کوردستان 
			و سووریا، لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢١ و هه‌روه‌ها لە ڕۆژانی دوایی له 
			سینەماکانی هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری وڵاتی عێراق نمایش دەکرێت و به‌م 
			بۆنه‌یه‌وه کورتە نمایشی ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه له لایه‌ن "حه‌مید 
			نه‌جه‌فی ڕاد" سازکراوه و به مه‌به‌ستی ئاشنابوونی هۆگرانی هونه‌ری 
			سینه‌ما له‌گه‌ڵ ئه‌م فیلمه بڵاوکرایه‌وه. 
			 
			لە "بێ نیشتیمان"دا کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا، 
			سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی 
			و فارسی لەگەڵ "هانی موجتەهیدی" گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد ڕۆڵیان 
			بینیوە، لەوانە: شوان عەتووف، جاهیت شاهین یاڵچین، بوڵه‌نت کاسێر، 
			ڕێکێش شەهباز، بەنگین عەلی، بەڕۆژ ئاکرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسک 
			ڕەحیم زادە، هاکار عەبدوالقادر محەمەد، تەها عەبدوالکەرەم ئەبووبەکر، 
			ڕۆال ناڤگوندی، ئاسۆ ڕەفیق، هەورامان و چەندین ئەکتەری دیکە.  
			
			  
			
			کورتە نمایشی ''بێ نیشتیمان'': 
			
			
			  
			
			
			_____________________________________________ 
			
			بۆ زانیاریی پتر: 
			 
			لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتیمان" لە 
			ئینستاگرام: 
			
			
			
			https://instagram.com/landlessmovie?utm_medium=copy_link
			  
			لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتیمان" لە فه‌یسبووک: 
			
			
			
			https://www.facebook.com/landlessmovie 
			
			 
			بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیلمی 
			سینەمایی "بێ نیشتیمان" 
  
			
			
			
			ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی  
			
			  
			
			  
			
			  
			
			  
			 |