په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\١١\٢٠١٦

کورتە وەڵام! سەبارەت پەیامەکەی بارزانی و کێشەکانی ھەرێم.


کامیل ژیر      

- ١٢ -


لەم پەیامەی ٢٠\١١\٢٠١٦یدا ئاماژەی بۆ بڕێک لەھۆکاری کێشەکان کردوەو ئامادەیی خۆیشی پیشانداوە بۆ چارەسەریان تا رادەی ئەوەی کورسییەکەی سەرۆکایەتیی ھەرێم رادەستی کەسێکیتر بکات.


١- ھەنگاوێک و دەسپێشخەرییەکی باشە، بەڵام ئەو چارەسەریانەی ئاماژەی بۆکردون، کێشەکان ئاڵۆزترئەکەن! چونکە چارەسەریەکان ئەسپێرێتەوە بە ڤایرۆسی ھەمان ئەو کێشانە کە ھیزبەکانی ھەرێمن! ئەو ھیزبانەی لەداھاتی ھەرێم، راستەوخۆو ناڕاستەوخۆ، بەئاشکراو بەنھێنی، بەشی شێریان بردوەو ئەبەن بەجۆرێ تەنیا بەشی چۆلەکەیەکیان بۆ میللەت ھێشتۆتەوە! سەرباری ئەوەی لە پێشبڕکێدا بۆڕی سایکس بیکۆیان داوەتەوەو میللەتیان کردوە بەدەیان پارچەوە! ئاخر ئەو ھیزبانە تائێستا لەبەڵازیاتر چییان بۆکردوین!؟ لەکاتێکدا ھیزب، لەوڵاتانی یاساسەروەردا، تەنیا بە ‌ئابونەو کۆمەکی خوازیارەکانیان ئەژین. ئەترسم ئەمجارە، ئەو ھیزبانە، بەپێی ئەو پەیامە،‌ رێکەونەوەو بەشی چۆلەکەکەش بخۆن!


٢- داوای کاراکردنەوەی پەرلەمان ئەکا! ئەو پەرلەمانەی داشی دامەیەکبون و بەپەنجەی ئەو ھیزبانە ئەجوڵان! ئەوە لەکام کونجی دنیادا موچەی پەرلەمانبێکارێ، دە ئەوەندەی موچەی ئەندازیارپڕکارێکە!؟ دواییش ئەو موچە زەبەلاھەی خانەنشینبونیان! وەک رۆن رژابێ!؟ پەرلەمانکار کەماوەکەی تەواوبو، ئەبێ بگەڕێتەوە سەر وەزیفە، یا پیشەکەی خۆی، نەک بەموچەی خانەنشینیی ‌چوار ساڵ پەرلەمانبێکاری، وەک گای ئەلی تامردن خۆیبلێسێتەوە!. خانەنشینی، بەیاسا رێکخراوە. یا ٦٣ساڵ تەمەن یا ٢٥ساڵ راژە یا بەھۆکاری تەندروستی. ئاشکرایە ئەو رۆنڕژانە بۆ پەرلەمانبێکارەکانی ئێمە، بۆخەساندنیانەو بۆئەوەیە تا ھیزب رازینەبێ، ئەوان دەس بۆ ھیچ بریارێک بەرزنەکەنەوە! کەواتە رۆبۆت و داشی دامەمان بۆچیە!؟


٣- لەم پەیامەدا ھاتوە: (ژمارەیەک سیاسی و فەرھەنگی و ئەکادیمی پەیوەندیان پێوەکردوە...) کەچی بۆ چارەسەرییەکە،‌ ھەر پەنا بۆ ئەو ھیزبانە ئەباتەوە! ئەی بۆ ئەمجارە پەنا بۆ خەڵکی سیاسی و فەرھەنگی و بیرمەندو دەسپاک و لێزانی بێ لایەن نەبرێ؟ ئاشکرایشە خەڵکی بێ لایەن، ھەمیشە زۆرینەی میللەتن. با ئەمجارە ھکومەتی رزگاریی نیشتمانی، خەڵکی بێ لایەنبن، ئەگەر ئەوەش ناکرێ، با پێنج کەسێک لەو کەسایەتییە بێ لایەنانەش، دەنگێبن لە کۆبونەوەکانداو رایان بەھەند وەرگیرێ.


٤- فەرمون چاوێک بە کورتە وەڵام/١١ەو کۆمێنتەکانیدا بخشێننەوە لەفەیسبوک، بزانن ئەوە چارەسەری رێشەییە یا گەمەی ھیزبایەتی؟

__________________________

کورتە وەڵام - ١١ -: www.emrro.com/kurtewelam11.htm

کورتە وەڵام - ١٠ -: www.emrro.com/kurtewelam10.htm

کورتە وەڵام - ٩ -: www.emrro.com/kurtewelam9.htm

کورتە وەڵام - ٨ -: www.emrro.com/kurtewelam8.htm

کورتە وەڵام - ٧ -: www.emrro.com/kurtewelam7.htm

کورتە وەڵام - ٦ -: www.emrro.com/kurtewelam6.htm

کورتە وەڵام - ٥ -: www.emrro.com/kurtewelam5.htm

کورتە وەڵام - ٤ -: www.emrro.com/kurtewelam4.htm

کورتە وەڵام - ٣ -: www.emrro.com/kurtewelam3.htm

کورتە وەڵام - ٢ -: www.emrro.com/kurtewelam2.htm

کورتە وەڵام - ١ -: www.emrro.com/kurtewelam.htm
 

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک