په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\١٢\٢٠١٦

کورتە وەڵام! بۆ خوازیارانی راپەڕینێکیتر.


کامیل ژیر      

- ١٣ -


ھەر من نا، زۆریتریش دەستیان لەم دەسەڵاتەی ئێستە شتوەو چارەسەر تەنیا لەراپەڕیندا ئەبیننەوە. ئەم بڕوایە رۆژلەدوایڕۆژ زیاتر تەشەنەئەکا، بێئەوی دیدێکی یەکگرتو، جۆرو ئەنجامی ئەو راپەڕینەی دیاریکردبێ!

 

ئاخر راپەڕین لەپێناوی راپەڕیندا، یابۆ گۆڕینی سیستمی فەرمانڕەوایی بەبێ دیاریکردنی سیستمێکی نوێ، وەک گۆڕینی دەسەڵاتی پاشایەتی لەئێران بەمەلاکان و لە ئیراک بەقاسم و قاسم بە بەئس و بەئس بەشیئەو شیئە بەدائشی لێدێ کەبۆ ھەرکامێکیان ئەڵێین: ھەزار رەھمەت لەکفندز!! کەواتە نابێ راپەڕین ھەڕەمەکیبێ، یا دەموچاو بەدەموچاو یا دز بەجەردە گۆڕینبێ.

 

راپەڕین ئەبێ بەبەرنامەو دیاریکردنی سیستمی دوای راپەڕینبێ. من لای خۆمەوە چارەسەر و سیستمێکم لە کورتە وەڵام/١١و١٢دا پێشنیار کردوە بۆ لێدوان و رەخنە یا پەسندکرن. داواکارم ئەم دەسەڵاتەی ئێستە بەخۆیدا بچێتەوەو پەندێک لەو دەسەڵاتە ئاماژەبۆکراوانەی سەرەوە وەرگرێ، ئەگینا راپەڕین و رادان ھەر روئەدا. بەھیواشم گۆڕینی دەسەڵات، بەڕاپەڕین، یا بەھەڵبژاردن، یا بەھەر رێگەیەکیتر، لەئێستە یا ئایندەدا، ھەڕەمەکی و بێ بەرنامەو بێ دیاریکردنی سیستمی فەرمانڕەوایی نەبێ و دیسان نەڵێین: رەھمەت لە کفندز!

__________________________

کورتە وەڵام - ١٢ -: www.emrro.com/kurtewelam12.htm

کورتە وەڵام - ١١ -: www.emrro.com/kurtewelam11.htm

کورتە وەڵام - ١٠ -: www.emrro.com/kurtewelam10.htm

کورتە وەڵام - ٩ -: www.emrro.com/kurtewelam9.htm

کورتە وەڵام - ٨ -: www.emrro.com/kurtewelam8.htm

کورتە وەڵام - ٧ -: www.emrro.com/kurtewelam7.htm

کورتە وەڵام - ٦ -: www.emrro.com/kurtewelam6.htm

کورتە وەڵام - ٥ -: www.emrro.com/kurtewelam5.htm

کورتە وەڵام - ٤ -: www.emrro.com/kurtewelam4.htm

کورتە وەڵام - ٣ -: www.emrro.com/kurtewelam3.htm

کورتە وەڵام - ٢ -: www.emrro.com/kurtewelam2.htm

کورتە وەڵام - ١ -: www.emrro.com/kurtewelam.htm
 

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک