په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٩\٢٠١٧

کورتە وەڵام! بۆ نەخێرەکان.


کامیل ژیر      

- ٢٦ -


لە وەڵامێکی مامۆستا ھەمە رەشید ھەرەسدا بە بەرواری ٢٣/٨/٢٠١٧ وتم (وادیارە ھەنێ کەس جیاوازی لە نێوان حکومەتو دەوڵەتدا ناکەن) مەبەستەکەم ئەوەبو، لەڕقی ئەم حکومەتەی ئێستای کوردستان، ھەندێ کەس دەنگ بە نەخێر ئەدەن لەگشتپرسییەکەی ٢٥/٩/٢٠١٧دا! بەم بیانوانە: گەندەڵی، بێ موچەیی، کورسییە ماوەبەسەرچوەکەی سەرۆک، پەرلەمانی پەکخراو، دوای سەربەخۆییش ھەر گەندەڵەکان فەرمانڕەوا ئەبن، تورکیا لەپشت ئەم گشتپرسییەوەیە، زۆر بیانویتر.


*
لە٥/٩/٢٠١٧دا، بەڕێکەوت، حازم ێاغیە لەرۆژنامەی الحیاتدا وتارێک بەئەرەبی ئەنوسێ، تیایا ئەڵێ:


ھەمو حکومەتە یەکلەدوای یەکەکانی ئیراک لەگەڵ یەکدی ناکۆکبون، بەڵام ھەمویان لەسەر ئەوە کۆکبون (بەھەمو پێکھاتەکانی ئێستاشیانەوە) کەئەبێ کورد تاھەتایە ھەر ژێردەسەو خزمەتکاری ئیراکبن، ئەگینا ئەبنە ئیسرائیلی دوەمو خائنن!


ھەر لەم رۆژانەدا وتاری نوسەرێکی بەناوبانگی بەریتانی، رۆبەرت فیسک، بە ڤیدیۆ بڵاوبوەوە بەناونشیشانی (چەمکی حکومەت و نیشتمان تێکەڵ بەیەک مەکەن) لەھەندێ رستەیدا ئەڵێ:


- ئەزانن بۆچی ناوماڵی ئەرەب زۆر پاکەو شەقامەکانیان زۆر پیسە؟ چونکە ھەستئەکەن ماڵەکانیان ‌مڵکی خۆیانە بەڵام ھەستناکەن نیشتمانەکەیان مڵکی خۆیانە! ھۆکەش ئەوەیە چەمکی حکومەتو نیشتمان تێکەڵئەکەن! واتا بەیەک شتی ئەزانن، ئەوەش بەڵای گەورەیە!
- حکومەت ئیدارەیەکی سیاسییە بۆ ماوەیەیەکی کورت لەچاو تەمەنی نیشتمانا. ھیچ حکومەتێ تاھەتا نامێنێتەوە، بەڵام نیشتمان مێژوەو جوگرافیایە، ئەو خاکەیە کەئێسکوپروسکی ئەژدادمانی تیایە، دابونەرێتەکانمانە. لەبەرئەوە ھەمو کەس مافی ئەوەی ھەیە رقی لەحکومەتەکەیبێ، بەڵام مافی ئەوەینیە رقی لە نیشتمانەکەیبێ. بەڵای گەورەتریش ئەوەیە:‌ لەناوبردنی نیشتمان بەتۆڵە بزانین لەحکومەت وەک نیشتمان ‌ھی حکومەتبێ نەک ‌ھی میللەت!
- ئەو گەلەی تۆڵە لەنیشتمانەکەی ئەکاتەوە، شایەنی حکومەتێکی باشترنیە.
- ئەگەر بیر لەخۆمان بکەینەوە، ئەبینین کەس ئەوەندەی خۆمان زیان بەنیشتمانەکەمان ناگەیەنێ!


*
کۆی ئەو وتانە، بەسەر ئێمەی کوردیشا ئەچەسپێ. ئەوەی دەنگ بە نەخێر ئەدا لەم گشتپرسییەدا، ئەوە تۆڵەنیە لەم حکومەتەی ھەرێمی کوردستان. ئەوە زیان گەیاندنە بەدەوڵەتی کوردی کە ئاشکرایە یەکێک لەپایەکانی دەوڵەت نیشتمانە، واتا کوردستان!


من ناڵێم دوای ئەم گشتپرسییە دەوڵەتێکی کوردیی عەیار ٢٤ دروستئەبێ. لەوانەیە دەوڵەتێکی عەیار ١ یش ھەر دروستنەبێو ئەم گشتپرسییە ‌تەنیا بۆ موزایەدەو ھەڵبژاردنی گشتیی داھاتوبێ، ،یا بۆدرێژەدانبێ بەکورسییەکەی بارزانی، یا بۆئەوەبێ ئەو دەوڵەتە بچێتە ژێر باڵی تورکەوە، یا بۆ ھەر مەبەستێکیتر!.. کێشە گەورە ترسناکەکە لەوەدایە ئەگەر دەنگی نەخێر زیاتربێ لەبەڵێ، ئەم ئەنجامانەی بەدوادادێ:


١- دروسبونی دەوڵەتی کوردی ١٠٠ ساڵیتر دوائەکەوێ.
٢-ئەبێ، وەک حازم ێاغیە ئەڵێ، ھەر ژێردەسەو خزمەتکاری ئەرەب بین، ئەگینا خائنو سەر بەئیسرائیلین.
٣- نەک ھەر ناوچە دابڕێنراوەکان، بەڵکو قەوارەکەی ھەرێمیشمان لەدەسئەچێو دەریایەکیش خوێنمان لێئەچۆڕێو شارەکانیشمان وەک موسڵ وێرانئەکرێ. (نەخێرخوازەکان)یش بەتەمای ئەوەنەبن ببنە جێگرەوەی حکومەتەکەی ئێستەی ھەرێم! پەڕوباڵی ئەوانیش ئەسوتێنن وەک ئەوکوردەی بەجلی کوردییەوە پڕوپاگەندەی بۆ ئەتاتورک کردو دوایی بەپێی یاسا لەسێدارەدرا چونکە جلی کوردیی لەبەرکردبو!!
٤- ھیچ دەزگاو دەوڵەتێکیش لەسەرمان ھەڵناداتێو ئەڵێن خۆیان جیابونەوەیان لەئیراک نەویست، کەواتە ئەوە کێشەیەکی ناوخۆیی ئیراکەو بۆماننیە دەستی تێوەردەین!


*
پێشتر لە کورتە وەلام ٢٢ و نوسینی تریشما وتومە: راگەیاندنی سەربەخۆیی، پێویستی بەگشتپرسی نیە.ئەوەتا بەھۆی جاڕدانی ئەم گشتپرسییەوە،‌ گەلێ لایەنی دەرەکیو ناوەکی بونەتە نەیار! بەڵام ئەگەر ئەو گشتپرسییە ھەر کرا. ئەبێ دەنگ بە بەڵێ بدەین. دەوڵەتی کوردی، سەرەتا ھەرچۆنێبێ، وردەوردە بەرەو چاکی ئەچێ، رۆژلەدوایڕۆژ پشتگیریمان زیاترئەبێ، ئابوریمان بەھێزتر ئەبێ، چاکسازیش لەدەوڵەتدا باشتر ئەکرێ نەک لەژێردەستەیەتیو کۆیلەیەتیدا (ئێوە ئەزانن گەندەڵکارە گەورەکان بۆیە تێرنابن چونکە لەنائاگاییاندا خۆیان بەخاوەنی کوردستان نازاننو ھەر چاویان لەوەوەیە لەئاشبەتاڵێکیتردا خۆیان بگەیەننەوە ھەندارانو لەوێ وەک پاشا بژین!!) ئەوەش کەگوایە پیلانێکی تورکیبێ بۆئەوەی ولایەتی موسڵ بخاتەوە سەر تورکیا، خەونێکە ھەرگیز نایەتەدی. نە زلھێزەکان رێگەی ئەوەیئەدەن، نە کوردیش بەوە رازیئەبێ. کەواتە ئەرکێکی نەتەوەییو نیشتمانییە، دەنگ بە بەڵێ بدەین. بەڵام ئەگەر لەدوای گشتپرسییەکەوە تاپێش ھەڵبژاردنە گشتییەکەی پەرلەمانی کوردستان، سەربەخۆییەکە رانەگەیەنرا، ئەوا دەرئەکەوێ گشتپرسییەکە بۆموزایەدەبوەو داواکارم کەس دەنگ بەلایەنەکانی ئەم حکومەتەی ئێستەی ھەرێم نەدا.

__________________________

کورتە وەڵام - ٢٥ -: www.emrro.com/kurtewelam25.htm

کورتە وەڵام - ٢٤ -: www.emrro.com/kurtewelam24.htm

کورتە وەڵام - ٢٣ -: www.emrro.com/kurtewelam23.htm

کورتە وەڵام - ٢٢ -: www.emrro.com/kurtewelam22.htm

کورتە وەڵام - ٢١ -: www.emrro.com/kurtewelam21.htm

کورتە وەڵام - ٢٠ -: www.emrro.com/kurtewelam20.htm

کورتە وەڵام - (١٧ - ١٩) -: www.emrro.com/kurtewelam17u18u19.htm

کورتە وەڵام - ١٦ -: www.emrro.com/kurtewelam16.htm

کورتە وەڵام - ١٥ -: www.emrro.com/kurtewelam15.htm

کورتە وەڵام - ١٤ -: www.emrro.com/kurtewelam14.htm

کورتە وەڵام - ١٣ -: www.emrro.com/kurtewelam13.htm

کورتە وەڵام - ١٢ -: www.emrro.com/kurtewelam12.htm

کورتە وەڵام - ١١ -: www.emrro.com/kurtewelam11.htm

کورتە وەڵام - ١٠ -: www.emrro.com/kurtewelam10.htm

کورتە وەڵام - ٩ -: www.emrro.com/kurtewelam9.htm

کورتە وەڵام - ٨ -: www.emrro.com/kurtewelam8.htm

کورتە وەڵام - ٧ -: www.emrro.com/kurtewelam7.htm

کورتە وەڵام - ٦ -: www.emrro.com/kurtewelam6.htm

کورتە وەڵام - ٥ -: www.emrro.com/kurtewelam5.htm

کورتە وەڵام - ٤ -: www.emrro.com/kurtewelam4.htm

کورتە وەڵام - ٣ -: www.emrro.com/kurtewelam3.htm

کورتە وەڵام - ٢ -: www.emrro.com/kurtewelam2.htm

کورتە وەڵام - ١ -: www.emrro.com/kurtewelam.htm

 

١٠\٩\٢٠١٧

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک